كاروان نەجات| دێهات عوسمان| فه‌رهاد صەمەد: گۆڕینی ئاراسته‌ی كورد له ئه‌مریكاوه بۆ ڕوسیا.
( 1 )
كاروان نجات: ئاراسته‌ی كورد له ئه‌مریكایه‌وه بۆ ڕوسیا.
حكومڕانی ئێستای كورد له فقهی مه‌عریفه‌ت و هونه‌ری سیاسی‌دا زۆر ده‌ست كورتن، زۆر به‌زه‌حمه‌ت مه‌ركه‌زیه‌ت له قه‌ومی بوونیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش وای كردوه جه‌وهه‌ری سیاسه‌ت و مه‌صڵه‌حه‌ت، ده‌سه‌لات و ئه‌مانه‌ت، موڵك و یاسا، تێكه‌ڵ كه‌ن، با سه‌رنج به‌ین دۆخی ناوخۆی كورد له باشور له لێواری دابهشبوندایه، په‌یوه‌ندیه ئیقلیمیه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق خه‌ریكه ده‌گاته بن به‌ست، كه‌چی هێشتا سه‌رسه‌ختانه داكۆكی له ڕه‌هه‌نده خراپه‌كانی خراپ به‌كار هێنانی ئابوری، سوپا، ده‌سه‌ڵات، ده‌كه‌نه‌وه. سورن له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نیشتمانی، نه‌وت و غاز.
من پێم وایه بۆیه یه‌كیه‌تی و پارتی به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مان و ئیراده‌ی گه‌لدا باز ئه‌ده‌ن بۆ ڕوسیا بۆ به‌ستنی گرێبه‌ستی نه‌وتی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ڕۆز نه‌فت( Rost naft) چونكه گوایه ئه‌مانه ڕه‌هه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرن بۆ زیاتر چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتیان، وه ڕوسیاش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پارێزگاری له‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان ده‌كا.
نه‌خێر ئه‌و بۆچونه زۆر هه‌ڵه‌یه، كورد ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی له مێژوی خۆی شاره‌زا نه‌بێ، ناتوانێ له ئاینده تێ‌بگا، له ڕابردودا ڕوسیا گورزی گه‌وره‌ی له كورد داوه، چۆن پشتی له حكومه‌ته‌كه‌ی قازی محمد(كۆماری مهاباد) كرد، یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی ده‌ست ڕۆیشتوانی ئێستای كورد ئاراسته‌ی سیاسه‌تیان گۆڕی له ئه‌مریكاوه بۆڕوسیا، ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا به ئاشكرا له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراقدایه، به‌ڵام ڕوسیا تاڕاده‌یه‌ك سیاسه‌تی نه‌رمتره له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی جیابونه‌وه‌ی كورد له‌عێراق.
به‌بۆچونی ئێمه چاره‌نوسی كورد به‌ره‌و سه‌ره‌تایی بوونی قوربانی شه‌ڕی ساردی ئهمریكاو روسیا ده‌چێ، چونكه كورد له‌گه‌مه ڕه‌هه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان شاره‌زا نیه، بۆچی كوردی به‌سته‌زمان ئاو له‌ئاشی ئیستعماری سه‌رمایه‌داری و بلۆكی ڕوسیا ده‌كا، ئه‌وان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌كه‌ن، كاری كورد ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی خۆیتی، خه‌ریكه ته‌واوی حكومه‌تی كابینه‌ی هه‌شت، ماوه‌ی یاسایی به‌سه‌ر ده‌چێ.
به‌گوێره‌ی فقهی سیاسه‌ت و یاسای نێوده‌وڵه‌تی، شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی نابێته هۆی دانپێدانانی یاسا شكینی ناخۆ، یه‌كیه‌تی و پارتی بۆ درێژه‌دانیان به‌م فه‌وزاو پاشاگه‌ردانیه، ده‌یانه‌وێ له‌م ڕێگه گرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تیانه‌وه شه‌رعیه‌ت به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستایان بده‌ن، خۆشیان باش ده‌زانن كورد له كوردستانی باشور له زیندانێكی گه‌وره‌ی سیاسی دایه، به ئامرازه‌كانی ئابوری، سیاسی، سه‌ربازی، یاسایی، ده‌چه‌وسێنرێته‌وه و سزا ده‌درێت.
بڕیاریی ڕیفراندۆم له 25ی ئه‌یلول، ئه‌و په‌ڕی نه‌زانی و نه‌شاره‌زایی حیزبه‌كانه له‌ڕووی سیاسی و یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه. چونكه: ڕیفراندۆم له‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراقه، بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان هیچ هێزێكی یاسایی ناوخۆ‌و ده‌ولی نیه، بكرێت یان نه‌كرێت، موافه‌قه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی ده‌وێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌م ده‌رئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه قبوڵ بكه‌ن، هه‌م ببنه چاو‌دێر به‌سه‌ریه‌وه.
47% ی خاكی كوردستان ده‌كه‌وێته ناوچه جێناكۆكه‌كان، بێچاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 5 جۆری ڕیفراندۆم هه‌یه كه‌س نازانێ كامه‌یانه، وه‌كه‌س نازانێ بۆ جیابونهیه له‌عێراق یان بۆسهربهخۆیه، بۆیه ئه‌م ڕیفراندۆمه هیچ ئه‌ساسێكی قانونی نیه، زیاتر ململانێی حیزبیه.
( 2 )
دێهات عوسمان: کورد و گۆرینی ئاراستە.
ماوەی چەند ساڵێکە لە گەڵ دەرکەوتنی وەرزی بەهار گویبینیستی هاژوو هوژی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەبین، ئەم دەنگۆی ریفراندۆم و سەربەخۆییە، هێندە دووبارە بۆتەوە بەجۆریك، نە لای کوردێکی دڵسۆز و نەلای داگیرکەرانی کوردستان هیچ بەهایەکی نەماوە، باسی ریفراندۆم و سەربەخۆی لەگەڵ دەرکەوتنی وەرزی بەهار ئەم باسە گەرموگور دەبێت و لەگەڵ کۆتاهاتنی وەرزی بەهار ئەم باسەش کۆتای دێت تا ساڵی ئایندە تۆزی لەسەر دەنیشێت.
کاك مەسعود دەی ئەوێت ریفراندم ئەنجام بدات لە 25-9 2017 و سەربەخۆی باشوری کوردستان را بگەێنێت، تا ئێرە کارێکی پیرۆزە و جێگای دەست خۆشی و پشتیوانی لیکردنە. بەڵام خۆ بۆخۆی لە ئیستادا پۆستەکەی شەرعیەتی لە دەست داوە، بەخاتری پۆستەکەی پەرلەمانی کوردستانی کردە قوربانی و دەرگاکەی داخست، دووەم گەورە هێز لە باشوری کوردستان کە بزوتنەوەی گۆرانە پەراوێز خراوە لە پرۆسەی سیاسی لە سەردەستی مەسعود بارزانی دورخراوەتەوە و دەرکردن و دوورخستنەوەی گۆران لە پای ئەوە هات ئەو بزوتنەوەیە ناشەرعیبوونی پۆستەکەی مەسعود بارزانی راگەیاند.
تا ئەم ساتە باشوری کوردستان بەسەر زۆنی سەوز و زۆنی زەرد دا دابەش بووە، بەجۆریك زۆنی سەوز لە ژێر کۆنترۆڵی ئیراندایە بە شێووەیەکی ناراستەوخۆ، لەولاوەش زۆنی زەرد لەژێر کۆنترۆلی تورکیایە.
بە بەڵگەوە
رۆژنامەنوس ئەحمەد میرە لەمانگی 2-2014 لە چاو پێکەوتنێکی لە گەڵ کەناڵی NRT باس لە هەرێمی کوردستان دەکات کە چۆن بۆتە جیگای دەزگا هەواڵگریەکانی ئێران و تورکیا و ئەمریکا و چەند وڵاتیکی تر دەڵێت: لە دونیادا نیە دەزگای هەواڵگری لە وڵاتێك بۆ وڵاتێکی تر ئاشکرا بێت تەنها لە هەرێمی کوردستان نەبێت ! لە هەریمی کوردستان بارەگای فەرمی ئیتلاعات بەناوی قەرارگەی رەمەزان و موئەسەساتەکانیەوە بە ئاشکرا ئیشدەکات، ئەحمەد میرە دەڵیت: تا ساڵی 2007 سەدو هەشت بەرپرسی گەورە پەیوەندیان بە ئیتلاعاتەوە هەبووە! تاساڵی 2007 ئیتلەعات نزیکەی 300 کادیری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە باشوری کوردستان تیرۆر کردوە، لەناو تیرۆکراوەکان 150 سەر بەحیزبی دیموکراتن 100 سەر بە کۆمەڵەی ئێران ،،30 سەر بە حیزبی کۆمەڵی شۆرشگێرانن 20 سەر بە حیزب و کەسایەتیەکانی تری رۆژهەڵاتی کوردستانن.
لە دریژەی لێدوانەکەیدا باسی میتی تورکیا دەکات لە هەریمی کوردستان و دەڵێت: تورکیا هەشت دەزگای هەواڵگری لە باشوری کودستان هەیە بەم ناوانە
دەزگای هەواڵگری تورکی ئۆزەل تیم = تیمی تایبەت
ژیتەم = هەواڵگری سەربازی
ئۆیار = دەزگای هەواڵگری سوپا
قزل ئایا = مانگی سوری تورکی
ئاژانسەکانی دەنگوباس و، جگە لە کۆمەڵك کەسایەتی سەنتەری لێکۆڵینەوەی تورکی.
پەرلەمانی عێراق لە دیکۆمینتیك کە ئاراستەی تورکیای کردوە نوسیویەتی 3235 سەربازی تورکی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە، دابەش بوون بەسەر 13 بنکەی سەربازی دا، لەباتۆفە، کانی ماسی، بامەرنی کەگەورەترین قائیدەی سەربازی تورکی، کریپی لە زاخۆ، سەری سینکی، سیری، کوپکی، کمری، کۆخی سپی، دەرەی داویتە، سەری زیری، گری زاخۆ، ئامیدی. 58 دەبابەی تورکی لە هەرێمی کوردستان هەیە. 27 مودەراعە هەیە. لە دریژەی لێدوانەکەی دا رۆژنامەنوس ئەحمەد میرە دەڵێت: یەکیك لە جەنەراڵەکان ئامۆژگاری سوپا دەکات و هێرش نەکەنە سەر هەرێمی کوردستان، چونکە تەواوی هەریمەکەی کاك مەسعود لە ژیر کۆنترۆڵی هێزەکانی تورکیایە!
لە درێژی وتەکانی دا نەیشاردەوە چۆن ئەم هەریمە بۆتە جێگای تەراتانی دەزگا هەواڵگریەکانی تورکیا و ئیران لە پاڵیان دا دەیان دەزگای هەواڵگری وڵاتانی تر بونیان هەیە. بۆنمونە CIA ئەمریکی.
بۆمبئۆڤ یەکیكە لە رۆژنامەنوسەکانی ئەمریکا 12 کتیبی نوسیوە لەسەر دەزگای هەواڵگری CIA یەکیك لە کتیبەکانی کە تایبەتە بەچالاکی CIA لە هەرێمی کوردستان، پلانی هێرش، ئەو رۆژنامەنوسە خۆی باسی دەکات ژورێکی بچوك لە سەر چیایەکی بەرز گروپێکی موخابەراتی کارامە تۆریکی سیخوری 87 کەسی بە هەموو عێراق دا بڵاوبۆتەوەو زانیاریەکان وەردەگرن و رەوانەی بارەگای سەرەکی CIA دەکەن لە واشنتۆن.
ئیرە بارەگایەکی موخابەراتی ئەمریکی یە، بەڵام بارەگاکە نە لە نێورك و نە لە واشنتۆنە، بەڵکوو ئیرە وێزدگەی قەڵاچۆڵانە، بونی ئەم دەزگا هەواڵگریانە لە باشوری کوردستان سیادەی هەرێمی کوردستانیان نەهێشتوە، متمانەی ئاسایشی نەماوە، بەجۆرێكە ئەم دەزگایانە هەر کەسیان بوێت تیرۆری دەکەن و بزری دەکەن، یەکێك لە بەرپرسەکانی ئەم هەرێمە دەڵێت: هەر کەس تیرۆرکرا یان بزرکرا، ئەوا یان دوو دەزگا هەواڵگریەکانی میت و ئیتلەعاتن یا دەزگا هەواڵگریەکەی خۆمانە بۆ ئەو دودەزگایە ئەنجامیان داوە.
ئا بەم حاڵەوە دەوڵەت بوون چ مانا و سودێکی هەیە بۆ هاوڵاتیان؟
لە ئیستادا مەسعود بارزانی و شوێنکەوتوانی لاز و کەزافی ریفراندۆم و سەربەخۆیمان بەسەرەوە لێدەدەن وەك ئەوەی هەوڵ و تێکۆشانیان بۆ سەربەخۆی لە شۆرش و خەباتی باوك و باپیریان بۆیان مابیتەوە، جێگای خۆیەتی لێدوانێکی دەنگ و رەنگی مەلا مستەفای باوکی مەسعود بارزانیتان بیر بخەمەوە کە لە گرتەیەکی ڤیدێۆی بۆ رای گشتی جێی هێشتوە دەڵێت: ئێمە هیچ کات داوای سەربەخۆی حکومەتی کوردستان‌مان نەکردوە ! )
باشە کاکە، ئەگەر باسی فکر و تیکۆشانی مام جەلایش بکەین بۆ سەربەخۆی ئەوا دەبێت پاکانەکەی جەنابی مامیش لە سەر گۆری گەورەترین جەلاد لە تورکیا بەبیری خەڵك بهینینەوە کە دەستی پیدا هیناو سێ بەسێ رایوەشاند کە دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە! باشە کاکە ئیستا چ متمانەیەکم بە بارزانی و برازاکەی و کوری گەورەی مام هەبێت کە باسی سەر بەخۆی دەکەن؟
سەیرکەن خەڵکی کوردستان چۆن گیرۆدەو دەستەڕۆی سیاسەت و گرێبەستیە نەوتیەکانی بارزانی و تاڵەبانی و ئاشتی هەورامی بوون، وەك لە سەرەتاوە باسمان کرد ئەم هەرێمە سەروەری و سیادەی خۆی لەدەست داوە، باش نیە هەر رۆژەو لە سەر پەتیك یاریی بکات، سیاسەتی حکومەتی هەرێم روون نیە، گۆرینی ئاراستە لە ئەمریکاوە بۆ روسیا و وەرگێرانی روو لە ئیکسۆن موبیلی ئەمریکی بۆ رۆسنەفتی ڕوسی لە پای چی ؟ خواستی کورد بوو یان ئەمری تورکیا؟ ئەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەریم لە روسیا چ کارەیە؟
هەموومان دەزانین سەردانی بەرپرسان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر لە ریگەی دیبلۆماسی نوینەرایەتی و کنسوڵ و سەفارەتەکانی ئەوڵاتە دەبێت، کەچی لە هەریمی کوردستان وانیە. ئەوەتە وەفدی حکومەتی هەریم سەردانی روسیای کردوە، نوێنەری حکومەتی هەریم ئاسۆ جەنگی دەڵیت: من نە ئاگەدار کراوەمەتەوە، نە داوەتی گریبەست و دانیشتنەکانی سەردانەکە بووم، بەڵام نوینەری پارتی لە ڕوسیا ئاگەدار و بەژداریی سەردانەکەش بووە. ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات، ئەم دەسەڵاتی باشوری کوردستانە سیمای دەوڵەتداریی پێوەدیار نییە.
وەك بەرونی دیارە رۆژهەڵاتی ناوین بە گۆرانکاریەکی ئێجگار مێژووی دا تێدەبەرێت، پێویستە لە هەموو کات زیاتر سەرکردایەتی کورد بەئاگاوە سیاسەت بکات و هەنگاوەکانی هەڵ هینێت، ئەوەتە دابەش بووە بەسەر دووئاراستەی تورکیا و هیلالی سونە لەلایەك، ئیران و هیلالی شیعە لە لایەکی تر، ئەم دابەش بوونە لە هەموو بواریك رەنگی داوەتەوە.
لەگەڵ گرتنە دەستی دەسەڵات لە ئەمریکا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە زنجیرە گۆرانکاریەکی خیرا بە جیهاندا گوزەریی کرد، رۆژهەڵاتی ناوینش بەشێکە لەو گۆڕانکارییانە، کورد لە رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا کەوتە ژیر باڵی ئەمریکا، بەڵام لە باشوری کوردستان سەرکردەکانی کورد ئاراستەی ماراسۆنەکەیان لە ئەمریکاوە گۆری بۆ روسیا. گۆرینی ئاراستەی کورد لە باشوری کوردستان لە ئەمریکاوە بۆ روسیا بە ویستی سەرانی کورد نەبوو، بەزەختی تورکیا بوو، کاتێك ئەمریکا خاوەنداریەتی کوردانی رۆژئاوای کوردستانی گرتە ئەسۆت، تورکیا نیگەران بوو هیدی هێدی کەوتە سمتە خشێ و رووی کردە روسیا و ئیێران و بلۆکی شیعی. بەڵام بەتەنی نا، بەڵكو دەستی باشوری کوردستانیشی گرت و پەلکیشی روسیا کرد و لە باوەشی رۆسنەفت خەواندی بۆ ماوەی 20 ساڵ، وەك پەرچەکرداریك بۆ ئەمریکا و ئیکسۆن موبیلی ئەمریکی، خۆدانە دەستی تورکیا و بوون بە بەشیك لە ئەجندای ئەو وڵاتە مانای لاوازیی سیاسەتی سیاسەتمەدارانی کوردە لە باشوری کوردستان.
( 3 )
فه‌رهاد صەمەد: ئاراسته‌ی كورد له ئه‌مریكاوه بۆ ڕوسیا.
بۆئه‌وه‌ی له‌م گه‌مه سیاسیه تێبگه‌ن پێویست ناكات زۆر خۆمان ماندوبیكهن، چونكه ڕه‌نگ ڕێژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌لایان دوو بنه‌ماڵه‌وه ده‌كرێت، هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانیان، هەنگاو دەنێن، ئه‌وه‌ی ئهلف و بێی سیاسه‌ت بزانێت باش لەو ڕاستیه تێدەگات، كه‌كورد بە گشتی و کوردی باشور هیچ ستراتیژیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و هیچ سهوابتێكی نه‌ته‌وه‌یی نیه، كه هه‌موان پێوه‌ی پابه‌ند بین، بۆیه ئه‌م كارته سیاسیه هه‌موو ئامادهگیهكیان هه‌یه بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی سیاسی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان. گه‌لی باشور بهماڵوێرانی و خوێن و قوربانی دان ئه‌م ئه‌زمونه‌ی دروستكردوه بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی دیكتاتۆرێك و ڕژێمێكی تۆتیالیتاری ڕزگاری بێت، شكۆ‌و كه‌رامه‌تی پارێزراو بێت و وه‌لێ ئه‌مڕۆ دوو پڕۆژه‌ی دوو گه‌وره زلهێزی ناوچه‌كه له‌دونیا بونی هه‌یه.
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابڕێژێتهوهوهبه تایبه‌ت ئاماده‌گی زیاتر‌و، وجودێكی سه‌ربازی و سیاسی زیاتری هه‌بێت، بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ووزه به‌تایبه‌تی له‌عێراق پاش ئه‌وه‌ی چوار هه‌زار سه‌ربازی کوژراوە لە پڕۆسەی ئازادی عێراق، وه له‌جه‌نگی داعشدا سه‌رپه‌رشتی هاوپه‌یمانێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، كهكوردو پێشمه‌رگه به‌شێك بوون له‌م هاو پەیمانێتییە.
دووەم ـ زلێهزی دووەم ڕووسیایە کە تا ئێستا ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدی پاراستووە بە هاوکاریی هیلالی شیعی لە ناوجەکە، بۆیە پرسیارێک دێتە پێش ئایا کوورد بەم عه‌قڵیه‌ته‌ی 26ساڵه والهم هه‌رێمه حكومڕانی ده‌كات دەتوانێت خواستەکانی لەناو ئەم هاوکێشە ئاڵۆزەی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی بچەسپێنێت؟ ئایا هیچ ستراتیژێكهی هه‌یه بۆئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه‌ی دوای داعش له كاتێكدا ده‌بوایه ده‌ستكه‌وتی سیاسی گه‌وره‌ی لێ به‌رهه‌م بهاتایه، بێگومان نە خێر. جونکە ئه‌مانه هاتن ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان قۆسته‌وه بۆ پاشكشه‌ی دیموكراسی له‌كارخستنی دامووده‌زگا شه‌رعیه‌كان وه قوڵكردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان.
پارتی ئێستا به‌شێكه له جیبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ئه‌كه‌په، لەگەڵ بەشێک لە یەکێتیەکان وەک ئەوەی پێیان دەڵێن پارتیه‌كانی ناویه‌كێتی (پانیك) بونەته ته‌واوكردنی پلانی پارتی و ئه‌كه‌په، بەهەمان شێوەیهكگرتووی ئیسلامیش به‌شێكه له‌م ئەجێندایە، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌زموونی ڕۆژئاڤا بەسەرپەرشتی یەپەگە توانیویانه سه‌رنجی هه‌موو جیهانی ئازاد بۆخۆیان ڕاكێشن، به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و ئەوروپا. ئێستا ڕۆژئاڤا به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌په‌گه بۆته ڤیگهرێكی سیاسی خاوه‌ن پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو سوریا. ئه‌مریكاش راسته‌وخۆ پاڵپشتی سیاسی و عه‌سكه‌ری ده‌كات، ئه‌فسانه‌ی داعش‌یش له‌سه‌رده‌ستی یه‌په‌گه كۆتایی دێت، ئه‌زمونی باشوریش ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌پاشه‌كشه‌دایه، ئه‌م 26ساڵه حكومداریه 26ملیار دۆلارقهرزار کۆمپانیای دانا غاز‌و کۆمپانیاکانی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتن، بەمەشەوە نەوەستان له جوڵه‌یه‌كی سیاسی و بازرگانی نائاسیدا له‌غیابی په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی شكست خواردوو له كۆڕبه‌ندی( سان پترسبۆرگ) هه‌ردوو نوێنه‌ری بنه‌ماڵه،( نێچیربارزانی و قوباد تاڵەبانی) به‌شێكی تری وڵاتیان بۆماوه‌ی 20ساڵ ته‌سلیمی ڕوسیا كرد به‌ناوی سود وه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه‌كانی وزه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كیه‌تی و پارتی هاوكاته له‌گه‌ڵ جوڵه‌یه‌كی سیاسی ترامپ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه ڕاسته‌وخۆ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی کەنداوی عەرەبی دابەش کرد، بۆ بەرەی قوربانیانی تیرۆر‌و ئه‌وانه‌ی به پاڵپشتی تیرۆر ناسراون وه‌ك ( قهترو توركیا‌و ئێران)جیاكراونهوه، بۆیه ده‌بێت له‌ئاستی جه‌ماوه‌ری سیاسی به‌تایبه‌ت ( گۆڕان، كۆمه‌ڵ، هێڵه وڵاتپارێزهكهی ناو یه‌كیه‌تی) له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌م جوڵه نائاسیانهی پارتی و یه‌كیه‌تی بوەستێنن، کە هەر ڕۆژەو لەسەر پەتێک یاری دەکەن، ئێستا پارتی لە دیوەخانی سەرۆکی هەرێم کەشەرعیەتی یاسایی نەماوەو لە غیابی پەرلەمان و دام‌و دەزگا شەرعییەکان کات بۆ گشتپرسی دیاری دەکەن، قەیران بە قەیران دەشارنەوە. ئەم عەقڵیەتە ناتوانێت جارەسەری کێشەو نەهامەتییەکانی خەڵک بکات، بۆیە پێویسته ئه‌م به‌رپرسیاریه‌ته مێژویه له‌لایان هێزه نیشتمانیه‌كانه‌وه جێبه‌جێبكرێت، ئایا کورد چی ئاڕاستەیەک وەربگرێت مێژووی باڵادەستی ڕووسیامان دیوە، ئەزموونی ئەمەریکاشمان هەیە لەناوجەکە، نابێت جارێكی تر ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد بکرێتە قوربانی کۆمپانیای بنەماڵەکان و کارتێڵە سیاسیەکانی کوردایەتی، كه به ڕوبارێك خوێن به‌رهه‌م هاتووه، شه‌رعیه‌ت تەنهاو تەنها لای گەلە، دەبێت گەل جارەنووسی خۆی دیاری کات ئەگینا چارەنووسیان لە لایەن گەلەوە کۆتایی دێت.