ئاریان ڕەشید: ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ یان تاكی ئازاد و به‌خته‌وه‌ر.
ئێمه هێشتا ڕاوبۆچونمان ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆیی یان مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراق له سنوری تێڕوانینی ڕواڵهتیانهو مامه‌ڵه‌ی ساده‌ی هه‌ڵوێست و ڕوانینمان بۆ حیزبه سیاسیه‌كان تێنه‌په‌ڕیوه، هێشتا نه‌مانتوانیووه مشتومڕێكی فیكری، فه‌لسه‌فی، عه‌قڵانی، ئه‌كادیمی، زانستی، بابه‌تی ده‌رباره‌ی پرسی ده‌وڵه‌ت بوون یان فۆرمێكی تری فه‌رمانڕه‌وایی بهێنینه ئاراوه كه سنوری تێڕوانینی ساده‌و ساكار به‌جێبهێڵێت و جهوههرو كرۆك و بنه‌مای مه‌سه‌له‌كه توێكاری بكات.
ئێمه هێشتا پێمان وایه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ گرنگترین شتێكه كه ده‌توانین به‌ده‌ستی بێنین و پێویسته به‌ده‌ستی بێنین. ته‌نانه‌ت لای ئه‌وانه‌ش كه ئه‌مڕۆ به‌جۆرێك له جۆره‌كان به زمانی گاڵته ئامێزه‌وه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ قسه ده‌كه‌ن و ڕه‌خنه له وه‌ها پڕۆژه‌و پڕۆسه‌و دیدێك ده‌گرن، گاڵته‌و ڕه‌خنه‌كانیان پشتبه‌ست به دیدێكی فه‌لسه‌فیانه‌ی قووڵ و دونیابینیه‌كی زانستیانه‌و ئهكادیمیانهو بابه‌تیانه نیه، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی ڕق و توڕه‌یی و نه‌فره‌تیانه به‌رامبه‌ر حیزبێكی سیاسی (پارتی)، كه له ئه‌مڕۆدا سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافیه‌ت و نادادپه‌روه‌ری حكومه‌ت و ماڵوێرانی و سه‌رگه‌ردانی و هه‌ژاری هاونیشتمانیانی هه‌رێمی كوردستانه. ده‌ڵێم سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی نه‌ك سه‌رچاوه‌ی ڕه‌ها چونكه گه‌لێك فاكتهرو ڕه‌هه‌ندی تر له ئارادان كه پشتگیری له پڕۆژه نامرۆڤانه‌و مه‌ترسیداره‌كه‌ی پارتی ده‌كه‌ن و به كرده‌وه به‌شدارن له كێشه‌و گیروگرفته‌كان، هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان و سۆسیالیست و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌پێی قه‌باره‌و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕه‌وتی سیاسی گشتی به‌شێكن له سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كان، نزمی ئاستی مه‌عریفی و لاوازی و ته‌سكبینی دیدگای تاكی كوردی به‌هه‌مان شێوه پشكدارن له خوڵقاندنی دۆخه‌كه.
بێینه‌وه سه‌ر جه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌كه، ئه‌و پرسیاره جه‌وهه‌ریه له خۆمان بكه‌ین، ئایا به ڕاستی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌مڕۆدا هێنده گرنگ و پێویسته؟ ئایا پاش ئه‌وه‌ی بینیمان و ده‌یبینین ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆكانی ناوچه‌كه ده‌رئه‌نجامی نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی و حوكمی بنه‌ماڵه‌یی به‌ره‌و لێكترازان و پارچه پارچه‌بوون ده‌ڕۆن، هێشتا گرنگه ئێمه تازه به تازه خه‌ریكی بونیادنانی ده‌وڵه‌تێك بین كه هه‌ر له ئێستاوه بزانین به هه‌مان ئاقاری ئه‌واندا ده‌ڕوات و هه‌مان چاره‌نوسی تراژیدی ئه‌وان چاوه‌ڕێمان ده‌كات؟!
ئایا فۆرمی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌مان گرنگی و ئه‌همیه‌تی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و سه‌ده‌كانی دواتر‌و چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ری به هه‌مان گوڕوتینه‌وه هه‌یه‌و هێشتاش ئه‌و به‌هه‌شته موژدهبهخشهی ڕابوردوهو ئه‌و ئه‌فسانه‌و جادووه له ناخدا ده‌خوڵقێنێت؟! ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت، ئه‌وا پێویسته موراجه‌عه‌ی ناخ و مێشك و دید و عه‌قڵی خۆمان بكه‌ینه‌وه‌و سه‌ردانی باشترین پسپۆڕی ده‌روونشیكاری بكه‌ین چونكه بێگومان عه‌قڵ و ناخمان دووچاری چه‌قبه‌ستن هاتوه‌و ده‌روونمان به توندی برینداره.
ئایا ئێران ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری نیه؟ له چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا خراپی باری گوزه‌ران و توندی و دڕنده‌یی ئاخونهكان،كه ئه‌وان فه‌رمانڕه‌وای ڕاسته‌قینه‌ن- و سیستمی تیۆلۆجیای فهندهمێنالیستانهی دژه ئینسانیانه، هه‌زاران و ملیۆنانی ڕژانده سه‌ر شه‌قامه‌كانی تاران و به خوێنی گه‌شی خۆیان نكۆڵیان له‌م ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆییه‌ی خۆیان ده‌كردوو هاواریان بۆ ئازادی تاك و ژیان و به‌خته‌وه‌ری ده‌كرد. ئایا ناترسین ده‌وڵه‌تێكی وه‌هامان هه‌بێت؟! یاخود وه‌كو كاڵفامه‌كان پێیان وایه “با له سه‌ره‌تادا ده‌وڵه‌ت دروستبكه‌ین، ئه‌وسا مشوری شته‌كانی تریش ده‌خۆین!”. مایه‌ی گاڵته‌جاڕیه! ئایا وانیه؟ ئایا ئازادی تاك گرنگه یاخود ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ؟ ژیان و گوزه‌ران له پێشه‌وه‌یه یاخود ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ؟ تۆ چۆن بیرده‌كه‌یته‌وه؟!
خۆ شۆڕشه خوێناویه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی عه‌ره‌ب دژی ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆكانی خۆیان بوون! ئایا سوریا‌و میسر‌و تونس و لیبیا‌و… هتد ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری نه‌بوون؟! ئایا ئێمه‌یش په‌رۆشی ئه‌وه‌ین ده‌وڵه‌تێكمان هه‌بێت هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سوری یان میسری یاخود لیبیی یان یه‌مه‌نی؟! دواتریش، دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ و ده‌یه‌و سه‌ده‌یه‌ك به كوێره‌وه‌ری و ماڵوێرانی و كۆیله‌یی و سه‌رگه‌ردانی، ئینجا شۆڕشێك دژی ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆكه‌ی خۆمان به‌رپا بكه‌ین له پێناوی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌رانی؟! ئایا ئه‌مه حه‌تمیه‌تی مێژووه (دێتێرمینیزم) و هێگڵ ئاوا ده‌فه‌رموێت و ئێمه‌یش پێویسته پێوه‌ی پابه‌ند بین؟! به‌ڕاستی گاڵته‌جاڕیه!
ده‌كرێت خوێنه‌رانی تینووی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی ڕه‌خنه‌ی ئه‌م نووسینه بكه‌ن و بڵێن تۆش كینهدۆست و داخ له دڵی به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك، ئایا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌و ڕاده‌یه خراپه؟ یاخود تۆ له بنه‌ڕه‌تدا ڕقت له سهرۆكهو چاوت به ده‌وڵه‌ته‌كه‌یدا هه‌ڵنایه‌ت، ئه‌گینا بۆچی نموونه‌ی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا ناهێنیتهوهو (سویسرا‌و ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو… هتد) ناكه‌یته ئایدیاڵی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ؟
بێگومان مافی خۆیانه ئه‌و پرسیاره بكه‌ن، چونكه گه‌لانی ڕۆژئاوا له سایه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانیاندا تا ئاستێكی باش به ژیانێكی ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌رو دادپه‌روه‌رانه گه‌یشتوون، به‌ڵام ئایا ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئێمه له نموونه‌ی سوریا‌و لیبیا‌و عێراق ده‌بێت یاخود فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا؟ بێگومان عه‌قڵیه‌ت و كولتورو ڕۆشنبیری ئێمه نموونه‌ی یه‌كه‌م ده‌خوڵقێنێت نه‌ك دووه‌م. ئێمه ده‌بینه نموونه‌ی سوریا‌و لیبیا‌و عێراق و ئه‌وانی تر نه‌ك نموونه‌ی ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا، ترسی ئێمه‌یش له ده‌وڵه‌تی كوردی له‌م تێڕامان و سه‌رنجه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت نه‌ك له ڕقی سه‌رۆك و له سۆنگه‌ی حه‌سودیمان به پڕۆژه مه‌زنه‌كه‌ی! چه‌نده مایه‌ی به‌زه‌یی و ڕه‌حمی خواوه‌ندین!
سه‌رنجێكی كورت له سیستمه فیدراڵیه‌كان به‌و دیدگایه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت كه له ئه‌مڕۆدا فۆرمی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و پاشه‌كشه ده‌چێت و ناتوانێت دابینكه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ماف و ئازادیه‌كان بێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه سیستمه فیدراڵیه‌كان ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شێوازه‌ی له به‌ڕێوه‌بردندا پیاده‌ی ده‌كه‌ن و ئه‌و چاودێری و په‌یوه‌ندیه چڕوپڕه‌ی له نێوان هه‌رێمه‌كان و ده‌وڵه‌تی فیدراڵ‌دا له ئارادایه، وا ده‌كات تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ماف و ئازادیه گشتیه‌كان پارێزراو بن و هاونیشتمانیان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی خۆشگوزه‌رانی بگه‌ن.
فیدراڵیهكی ڕاسته‌قینه له چوارچێوه‌ی عێراقدا زامنی ئازادی زیاتر بۆ هاونیشتمانیانی هه‌رێمه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كات ئه‌مه‌ش به‌هۆی هۆكارێكی ساده كه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها نابن ، هه‌ر ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌ری سیستمی فیدراڵیه له دنیادا.
بێگومان فیراڵیهكهی عێراق فیدراڵیهكی خهوشدارهو عێراقیش به‌ده‌ست كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئابوری و سیاسی و كولتوری و ئایینی و مه‌زهه‌بی و ئیتنی و چه‌نده‌ها كێشه‌و گرفتی ماڵوێرانكه‌ری تره‌وه ده‌ناڵێنێت و نه‌یتوانیوه به سیستمێكی سیاسی جێگیر‌و سه‌قامگیر بگات. عه‌قڵیه‌تی عه‌ره‌بیش هاوشێوه‌ی عه‌قڵیه‌تی كوردی نه‌یتوانیوه سنوری ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی و تیۆكراتی ئایینی مه‌زهه‌بی (شیعه‌و سونه) تێبپه‌ڕێنێت و به بیری پێكه‌وه‌ژیان و فره ئایینی و فره مه‌زهه‌بی و لێكبورده‌یی و مرۆڤدۆستی ئاشنا ببێت، ئه‌گینا بونیادنانی عێراقێكی فیدراڵی فره نه‌ته‌وه‌یی و فره ئایینی و فره مه‌زهه‌بی و دیموكراتی زامنی به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌رو ئاسوده‌و خۆشگوزه‌رانه.
پێویسته حیزبه كوردیه‌كان ده‌ستبه‌رداری وه‌همی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ببن و مێشك و عه‌قڵ و دنیابینیان له خه‌وش و ته‌پوتۆزی ناسیونالیزم پاك بكه‌نه‌وه‌و دابڕانێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مانی ڕابوردوو ئه‌نجامبده‌ن. پێویسته پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بخه‌نه لاوه‌و كار بۆ باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك بكه‌ن و دیموكراتیزه‌كردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و دوایی هێنان به پڕۆژه‌ی به حیزیكردنی حكومه‌ت وه‌كو ئه‌ركێكی جه‌وهه‌ری گرنگ سه‌یر بكه‌ن و به كرده‌وه كار بۆ به‌هێزكردنی سیستمی فیدراڵی عێراق بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر حیزبه‌كان ده‌رئه‌نجامی غه‌رق بوونیان له گه‌نده‌ڵی و تێوه‌گلانیان له پڕۆژه‌ی پترۆدۆلارو به تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت، وڕو كاس بوبێتن و به هه‌وای ده‌وڵه‌تی كوردی ژه‌هراوی بوبن وتوانای داهێنانی بیری نوێ و ڕه‌هابوون له پیسی و پۆخڵیهكانی ڕابوردویان نه‌مابێت، ئه‌وا پێویسته میلله‌ت، خه‌ڵك، هاونیشتمانیان ، هاووڵاتی و تاكی كورد خۆی له‌م بیره مه‌ترسیدارو ماڵوێرانكه‌ره ڕه‌ها بكات و له چوارچێوه‌ی تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌ی حیزبه سیاسیه‌كان بچێته ده‌ره‌وه گه‌ر بۆ ته‌نیا جارێكیش بێت، خۆ كفر نابێت بۆ ته‌نیا جارێك!
با بۆ ته‌نیا جارێك تاكی كورد له ژێر هه‌یمه‌نه‌و تێڕوانینی حیزبیانه‌و چهقبهستوانهو دۆگمایانه بێته ده‌ره‌وه‌و به ویست و ئیراده‌و بیركردنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی- بیركردنه‌وه‌ی خودی خۆی پێش ئه‌وه‌ی به وه‌همه‌كانی كولتورو حیزب و خوا‌و داب و نه‌ریت و دۆگما خۆسه‌پێنه‌كان بارگاوی بوبێت- بیرێكی قووڵ بكاته‌وه، ئایا به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه له چیدایه، ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی سته‌مكار؟ یاخود سیستمێكی دیموكراسیانه‌ی شه‌فاف كه تیایدا ئایدیای ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ئارادا نیه؟
ئایا ده‌وڵه‌تێكی عێراقی دیموكراسی باشه یاخود ده‌وڵه‌تێكی كوردی سته‌مكار؟ ئایا مایه‌ی گاڵته‌جاڕی نیه ئازادی و تاكگه‌رایی به ده‌وڵه‌تگه‌رایی و دیسیپلین و سته‌مكاری بگۆڕینه‌وه؟! بێگومان ئه‌و عێراقه ئێستا له ئارادا نیه به‌ڵام باشتر‌و گرنگتر‌و زهروریتره كار بۆ دیموكراتیزه‌كردنی عێراق و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی فیدراڵی بكه‌ین و ناكۆكیه‌كانمان له‌گه‌ڵ كه‌له ڕه‌قه‌كانی عه‌ره‌ب چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌وانیش بهێنینه سه‌ر هه‌مان تێڕوانینی خۆمان له بری ئه‌وه‌ی بیر له ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ بكه‌ینه‌وه.
[contact-form] [contact-field label=”Name” type=”name” required=”true” /] [contact-field label=”Email” type=”email” required=”true” /] [contact-field label=”Website” type=”url” /] [contact-field label=”Comment” type=”textarea” required=”true” /] [/contact-form]