لوقمان مستەفا: ئاستەنگەکانی بەردەم ڕیفراندۆم.
بە ڕای پسپۆڕانی بواری دەستور ویاساناسان، بەگرنگ دەزانرێت پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە باشووری کوردستان پێویستی بە چەندین لێکۆڵینەوەو توێژینەوە و کۆنفرانسی زانستی یاسایی هەیە،تابتوانرێت ڕێگا چارەیەک بدۆزرێتەوە، بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو ئەوکۆسپ و ئاستەنگانەدا کە دێتە پێش لەکاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا، هەڵبەتە ئاستەنگەکان زۆرن بەڵام گرنگترینیان بریتین لە:
ئاستەنگی یاسایی
لە رووی یاساییەوە دەبێت لە هەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەت بە ریفراندۆم هەبێت، بۆ ئەو مەبەستە پێشتر لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاسایەک گەڵاڵە کرابوو، بەڵام تائێستاش چاوەڕێی نووسینی راپۆرتی لیژنەی کاروباری یاسایی و پەسەندکردنیەتی لەلایەن پەرلەمانەوە کەلە ئیستادا بەداخەوە بەبڕیارێکی حیزبی ئەودەزگا شەرعیە پەکخراوە.
بۆیە ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئەومافەی خەڵکی کوردستان بۆسه‌ربه‌خۆیی، پرۆسەیەکی یاساییە نەک تەنها سیاسی ، ده‌بێت له دەستوورو ده‌قه یاسایی یه‌کاندا ئه‌و مافه به ڕاشکاوی ناوی هاتبێت وئاماژەی پێکرابێت.
هەرچەندە بەگوێرەی بڕیاری ژمارە (1)ی ساڵی 2005 ی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمان مەرجەعی باڵایە بۆ پرسە چارەنووسسازەکان، بەڵام بەگوێرەی یاسا بەرکارەکانی تایبەت بە دەسەڵاتەکان لە هەرێم، هیچ یه‌كێك لە دەسەڵاتەکان (پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، حکومەت) رانەسپێردراون بە مومارەسەکردنی دەسەڵاتی راگەیاندنی ریفراندۆم، جگە لەوە بەگوێرەی بڕگەکانی (یەکەم و دووەم وسێیەم و چوارەم)ی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2014 یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان عێراق، تەنها دەسەڵاتی سەرپەرشتی و رێکخستن و دەرکردنی رێنمایی تایبەت بە یاساکانی هەڵبژاردنی پێداون ، بۆیە لەسەرەتاوە دەبێـت لە رووی یاساییەوە ئەو لایەنە دیاری بکرێت کە دەسەڵاتی راگەیاندنی ریفراندۆمی هەیە لەگەڵ دیاری کردنی وردەکاری ریفراندۆم٠
هەرچەندە له‌ڕووی یاساییه‌وه ته‌نها په‌یماننامه‌و ڕێککه‌وتننامه‌و جاڕنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌س نین- هه‌ندێک له شاره‌زایان پێیان وایه ئه‌و بڕیار‌و ڕێککه‌وتننامانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هێزی پابه‌ندێتی (الزامی)یان نیه- بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل، نه‌ته‌وه، هه‌رێم یا هه‌ر پارچه‌یه‌ک له ده‌وڵه‌ت ئاره‌زووی جیابونه‌وه بکات‌و ڕیفراندۆمی بۆ ئه‌نجامبدات. به‌ڵکو پێویسته ده‌ستورو ڕێسا‌و یاسای ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌و مافه‌ی پێ بهخشیێت. بۆ نمونه لەدهستوری هه‌میشه‌یی 2005ی عێراقدا به‌م جۆره باس له‌م بابه‌ته کراوه؛
1- عێراق پابەندە بە یاسای نێودەوڵەتی‌و ڕێککەوتننامەو پەیماننامە نێودەوڵەتیی‌و کارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، بەو پێیەی عێراق ئەندامە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
2- عێراق هەردوو “په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مهدهنیو سیاسییه‌کان” له 16/کانونی یه‌که‌می 1966، و “په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه ئابووری‌و کۆمهڵایهتیو که‌لتورییه‌کان” له 16/کانونی یه‌که‌می 1966. بە بێ هیچ خۆگرییەک (تحفڤ) واژۆ کردووە.
3- لە دەستوری عێراقدا هیچ دەقێکی ناچاری بۆ یەکێتی خاکی عێراق بەڕاشکاوی نەهاتووە. به‌ڵکو ئه‌وه له دیباجه‌ی ده‌ستوردا هاتووه، پابه‌ندبوون به‌م ده‌ستوره‌وه یەکێتی خاکی عێراق ده‌پارێزێت.
4- له کۆتایی دیباجه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ساڵی (2005)ی عێراقدا هاتووه” پێکهاته‌و لایه‌نه‌کان به‌ئاره‌زوومه‌ندانه چاره‌نوسی خۆیان به عێراقه‌وه گرێداوه…”، ئه‌م ده‌قه یاساییه ئه‌و هه‌له‌ش ده‌ره‌خسێنت که هه‌رێم به ئاره‌زوومه‌ندانه له عێراق جیا ببێته‌وه.
ریفراندۆم ، وه‌ک هه‌ر کارێکی یاسایی و سیاسی، وه‌ک شێوازێکی تێکۆشان بۆ بڕیاردانی چاره‌نووس، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته واقیع ، پێویستیی به ئاوێته‌بوون و کارلێکی هۆکاره بابه‌تی و خۆییه‌کان هه‌یه تا راده‌ی پێگه‌یشتن . دیاره پێگه‌یشتنی ئه‌و هۆکارانه‌شه که له”خه‌ون ” و ” سۆز” و” خه‌یاڵ “، به گوته‌ی به‌رامبه‌ر، ده‌گۆڕێت و ده‌بێته واقیعێکی زیندوو و به‌رچاو .
ئاستەنگی نێوخۆیی
لەبەر ئەوەی ریفراندۆم وەک هەنگاوێکی چارەنووسساز بەر لە بڕیاردان پێویستی بە زەمینەسازی وکۆدەنگی و ئاشتەوایی سیاسی و رێگای یاسایی هەیە، دیاره بۆ ئه‌وه‌ی کارێک یان دیارده‌یه‌ک به‌م پڕۆسه‌یه‌دا بڕوات، ده‌بێت بنه‌مای له زه‌مینه‌ی واقیعدا هه‌بێت، بارودۆخ و هۆکاری زیندووی بۆ ره‌خسابێت. به‌بێ ئه‌وانه گه‌شه‌کردنی یان پێگه‌یشتنی بۆ وه‌رچه‌رخان به یه‌ک واقیع نایه‌ته‌دی. کەواتە دەروازەی یەکەم بۆ ڕاگەیاندنی ریفراندۆم دەبێت بەر لە هەر شتێک ئاشتەوایی سیاسی بەدی بێت و پەرلەمان رۆڵی بۆ بگێڕدرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت یاسایەک پەسەند بکات بۆ دیاریکردنی میکانیزمی ریفراندۆمەکە و پێدانی دەسەڵات بۆ راگەیاندنی ریفراندۆم.
دەبێت بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم پێگەی بە واقیع بونی هەبێت، وەکاری واقیعی وه‌ها پێناسه ده‌کرێت که کارێکه له زه‌مینه‌ی واقیعدا بوونی هه‌یه‌و، بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کان، هه‌لومه‌رجی له‌باری بۆ ره‌خساوه. واته کارێکه له توانادایه بکرێت وببێته واقیعێکی به‌رچاو. ئه‌م کاره سه‌ره‌تا له سنووری مومکین و ئهگهرێکدایهو، به یارمه‌تی کۆمه‌ڵێک هۆکارو له جووڵانه‌وه‌ی خۆیدا به‌ره‌و پێشه‌وه، مه‌رجه‌کانی پێده‌گات و، له چرکه‌ساتی هه‌ماهه‌نگی هه‌موو مه‌رجه‌کاندا پێکه‌وه، ده‌گاته مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانی و، ئه‌وه‌ی مومکین و ئه‌گه‌ر بوو به واقیعێکی هه‌ستپێکراو ده‌گۆڕێت .
دیاره بۆ ئه‌وه‌ی کارێک یان دیارده‌یه‌ک به‌م پڕۆسه‌یه‌دا بڕوات، ده‌بێت بنه‌مای له زه‌مینه‌ی واقیعدا هه‌بێت، بارودۆخ و هۆکاری زیندووی بۆ ره‌خسابێت. به‌بێ ئه‌وانه گه‌شه‌کردنی یان پێگه‌یشتنی بۆ وه‌رچه‌رخان به یه‌ک واقیع نایه‌ته‌دی. که‌واته پێگه‌یشتنی بارودۆخێکی گونجاو یه‌کێکه له بنه‌ماکانی گه‌یشتن به واقیعێکی نوێ.
ئاستەنگی نێودەوڵەتی
هەرلەگەڵ وروژاندنی بابەتی ڕیفراندوم وسەربەخۆیی کوردستان کە هەروەک پێشبینی کرابوو هەریەک لە حکوموتی عێراق، ووڵاتانی دراوسێی وەک ئێران، تورکیا سوریا،زۆرینەی ووڵاتانی عەرەبی دژایەتی خۆیان بۆ ڕیفراندۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە.
دەوڵەتە زلهێزەکانی دونیاش وەک ڕووسیا کەلەڕێی نوێنەرەکەیانەوە لە ئەنجومەنی ئاسایش بەئاشکرا ڕایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ یەک پارچەیی خاکی عێراقن.
ئەمەریکاش تائێستا هەڵوێستێکی ڕونی نیە، بەڵام، بەشێوەی نافەرمی لەچەند شوێنێک ئاماژە بەوەدەکەن کە یەکپارچەیی خاکی عێراقیان بەلاوەگرنگترە.
هەروەها هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، ستیڤان دواریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەئەنجامی پرسیارێکی کەناڵی NRT ڕایگه‌یاند” ئێمه تێبینی ئه‌و ڕاگهیەندراوهمان كرد كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ئاشكراكرا، هه‌ڵوێستی ئێمه له‌و باره‌یه‌وه ڕوونه كه ئه‌ویش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور”.
وتیشی” لەکاتێکدا ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه به (به‌ڵێ) بوو و كوردستانیش ویستی ببێته ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرووه‌كان وه‌كو ده‌وڵه‌تانی تر، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌وكاته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بڕیاری له‌سه‌ر بدات و به فلته‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا بڕوات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی.
لەبارەی ئەوەی ئایا نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە چاودێری ڕیفراندۆم بکات؟ وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: سیاسه‌تی ئێمه به‌و شێوه‌یه‌یه كه به‌ڵێ به‌شداری له پرۆسه‌ی دەنگدان ده‌كه‌ین و چاودێری ده‌كه‌ین، بەو مەرجەی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقی داوامان لێبكات”.
لە کۆتایی دا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا هه‌لومه‌رجی بابه‌تی بۆ به‌رپاکردنی ریفراندۆم بەم هەموو کەموو کورتیەوە چی بە هۆی نەگونجانی هێزو لایەنە سیاسیەکان و بەبرسی کردنی خەڵک وتۆرانیان لەدەسەڵات و ناشەفافی لە گرێبەستە نەوتیەکان ودیارنەمانی وشاردنەوەی قوتی خەڵک،کۆمەڵێک وەک پاشا‌و مەلیک بژین و خەڵکەڕەشووڕووتەکەش ژیانێکی کولەمەرگی بژین، ئایا بەم هەموو کەموو کورتیەوە تاچەند ئەم هەلومەرجە لەبارە بۆ ئەنجام دانی ڕیفراندۆم!؟ وەڵامێکی لۆژیکی راست و دروست بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە نه‌ک وەڵامێکی چه‌واشه یی وبێبنەما بەڵکو وه‌ڵامێکی ئه‌رێیانه‌ی درووست بۆ ئه‌م پرسیاره هه‌یە ئێمە نەمانزانیبێت؟!
بێگومان بوونی ئەم هەموو ئاستەنگانە لەبەردەم بەڕێوە چوونی گشتپرسی ئەوەمان پێ دەڵێت: کە هەنگاوێکی لەم چەشنە خۆکوژیەو هیچیتر.!!
- بابەتەکانی تری لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
-لوقمان مستەفا: داگیرکاریەک بە بەر چاوی جیھانەوە.
- All Posts