بەپەلە، سەرکردەیەکی یەکێتی: بەرزانی بەئەنجامدانی ڕیفراندۆم کارتی سەوز بۆ تورکیاو ئێران دادەگیرسێنێت، تا هەرێم داگیر بکەن.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
سەرکردەیەکی باڵای یەکێتی، کە نەیویست ناویی بدرکێینین و وتی: لە پاش کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، پارتی بەتەواویی بێ هیوا بوو، لە ناوچەی سلێمانی و هەولێر، بۆیە زۆر بەزوویی و بەتەنگەتاویی سەرکردە هاوسۆزەکانی پارتی خڕکردەوەو، لە ئەنجامدا بڕیارێکی نانیشتمانیدا لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆم دا.
هەروەها وتی: ڕیفراندۆم پرۆسەیەکی هێندە پچوک نییە تا بە کۆبوونەوەیەکی چەند کاژێریی بڕیاری لەسەر چارەنوسی گەلێک بدرێت، بۆخۆی گاڵتەکردن و بێ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیەیەو، هەروەها ناجدیی دیدەیە لەسەر ئەنجامەکەی.
هەروەها دەڵێت: ئێمە زۆر بەوردی چاودێری ڕەوشەکە دەکەین، کە بڕیاردان لەسەر ڕیفراندۆم، جگە لەوەی خواستی پارتییە، ئێران و تورکیاش لە پشت ئەم پیلانەوەن و، تا لە کاتی ئەنجامدانیدا، لەشکرکیشی تەواو بکەنە سەر هەرێم و ئەوەی هەشمانە لە دەستمان بچێت. بۆیە وەک باڵی زۆرینە لەناو یەکێتی، لەهەوڵی ئەوەدایە تاکلایەنانە بڕیار لەسەر نەرێنی بکات و، دەنگی بخاتە پاڵ بزوتنەوەی گۆران و کۆمەڵ لە پێناو پاراستنی دەستەکەوتەکانی گەل و نیشتمان و هەروەها بەئاگا هێنانەوەی خەڵکی کوردستان لەو پیلانە چەپەڵەیەی بەرزانی و تورکیاو ئێران و هاوسۆزەکانی لە هەرێمی کوردستان.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە