عیماد عه‌لی: ریفرادنۆم له نێوان پشتگیری و دژایه‌تیدا.
ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه كه‌مه‌دا بینیمان زۆرینه‌ی خه‌ڵك له نێوان پشتگیری كردن و دژایه‌تی ره‌های ریفراندۆم بوون، به دانانی مه‌رج بۆ پیاده‌كردنی پرسه‌كه له لایه‌ك و به‌حزبیكردنی بێ قه‌یدوشه‌رت له لایه‌كی تره‌وه بۆچونه‌كان ده‌رده‌كه‌وتن . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵته‌نگیه ته‌نها له روانگه‌ی حزبایه‌تی و ئینتیمای هه‌مه‌جۆری لهخوارگیانی نیشتمانیه‌وه قسه له‌م پرسه نه‌ته‌وه‌ییه یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌كرێت و، هه‌ر یه‌كه‌و به پشتخانی ئایدیۆلۆجی و حزبی تایبه‌تی خۆیه‌وه هه‌ڵوێست ده‌نوێنێت . پرسیاره‌كه له‌وه‌دایه كه ئایا وه‌ك سیاسه‌ته نێوخۆیی و ململانێی حزبیه‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیار و چاره‌نوساز و ستراتیجیه‌دا له لایه‌ن ههموانهوهبكرێت یان به‌كاردانه‌وه‌ی ههمهجۆر و به راوبۆچونی پێشوه‌خته و هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندیه حزبی و كه‌سیه ناكۆك و ئاڵۆزه‌كان لێی بروانین؟
سێ راوبۆچون هه‌ن:
یه‌كێكان: به ره‌هایی و بێ مه‌رج و له پێناو هه‌ندێك مه‌به‌ستی حزبی و شه‌خسی ته‌سك و خۆقوتاركردن له قه‌یرانه‌كان و به مه‌به‌ستی ده‌رچون به روویه‌كی سووره‌وه له‌م وه‌زعه‌ی كه كوردستانی تێخستووه و به ته‌نها و دوور له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان و به‌م زه‌مینه زۆرنالهبار و لاواز و پر مه‌ترسیه‌دا به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌یه‌وێت ریفراندۆمه‌كه بكات؛ بێ ئه‌وه‌ی نهرێنیهكانی پشت ئه‌م هه‌ڵوێسته و پاش ئه‌نجام دانی ئه‌م یرۆسهیه بخوێنێته‌وه و ته‌نها به ته‌كتیكی رۆژانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر ریفراندۆم له پێناو ریفراندۆمدا بێت به‌ته‌نهاش و هیچ هه‌نگاوێكی له‌مه‌ر سه‌ربه‌خۆیی به‌دوایدا نه‌یه‌ت ئه‌و پشتی ریفرادنۆمهكهی له باری حزبیه‌وه مه‌به‌سته نه‌ك ده‌رئه‌نجام و ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی پاش ریفراندۆمه‌كه.
دووه‌میان: خوازیاری پیاده‌كردنی پرۆسه‌كه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی بێت و بۆ مه‌رامی حزبی و خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵك و بۆ ئاامانجی ته‌سكی ململانێ نێوخۆییه‌كان و خۆ قوتار كردن له زه‌لكاوه هه‌مه‌چه‌شنه حزبیه‌كان نه‌بێت، كه به دروستكردنی ئه‌م قه‌یرانه زۆر ئاڵۆزانه‌وه خه‌ڵكیان توشی نه‌هامه‌تی كردووه و ته‌نها مه‌به‌ست و هه‌ڵوێستی ئه‌م جۆره خه‌ڵكانه له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و دوارۆژ و ئاواته‌كانی شه‌هیدانی گه‌لی كوردستان و ئه‌ركه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌كه‌یه، ئه‌مانه‌ش چه‌ند جۆرێكن له خه‌ڵكی رۆشنبیری بێلایه‌ن و تاكوتهرای دڵسۆزی خه‌باتگیر و به‌شێك له كادرانی هه‌ندێك له حزبه‌كان كه ده‌یانه‌وێت له‌م باره‌وه به میانره‌وی پرسه‌كه یه‌كلایی بێته‌وه و دوار ۆژی میله‌ت نه‌بێته قوربانی هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌ی ئه‌م و ئه‌و كه‌سی بێت یان حزبی و به تۆكمه‌یی پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
سیێه‌میان: ئه‌میش به بۆچونی حزبی ته‌سك و به كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به پشتخانی ئایدیۆلۆجی و حزبی و هه‌ڵوێست و رێره‌وی په‌یوه‌ندیه پێشوه‌خته‌كان، ده‌یه‌وێت له ركابه‌ریدا كارتێك نه‌داته ده‌ست لایه‌نی بانگه‌شه‌كاری ریفراندۆم و بێ ئه‌وه‌ی ئه‌رێنیه‌كانی پشت ئه‌م هه‌ڵوێسته بخوێنێته‌وه و ته‌نانه‌ت بێ دیراسه‌ت و وردبونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نی پرۆسه‌كه بانگه‌شه‌ی شكستهینانیشی ده‌كات.
بۆیه له‌م تێكههڵپژان و پشێویه‌ی حزبه‌كان له تێكه‌ڵكردنی ریفراندۆم و هه‌وڵی پشتگیریكارانی و نه‌یارانی له دوو لاوه ده‌ردانی زۆر سه‌لبی ده‌بێت بۆ پرسی گه‌وره‌ی گه‌لی كوردستان و دوا رۆژه‌كه‌ی:
یه‌كه‌م: هه‌روا و بێ زه‌مینه سازی ودوور لێكتێگه‌یشتن و ته‌بایی و به‌هه‌ر نرخێك بێت و بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان هه‌نگاو بنرێت، جگه له ده‌رئه‌نجامی نه‌زانراوی پاش پرۆسه‌كه هیچ شتێك به‌رده‌ست نابێت و، په‌یوه‌ندی نێوخۆیی و دهرهكهیكانیش ده‌چنه قۆناغێكه‌وه هیچ شتێكیان لێ نابینینه‌وه جگه له‌وه‌ی خۆمان ده‌خه‌ینه ده‌ستی قه‌ده‌ر نه‌بێت.
دووه‌م: هه‌روا بێ دراسه‌ت و خوێندنه‌وه‌ی خاڵه ئه‌رێنیه‌كانی پرۆسه‌كه و به مه‌رامی حزبی و عینادی و هه‌وڵدان بۆ ئیستغلال كردنی هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر و بێ پشت به‌ستن به پاڵنه‌ری نیستمانی و له حزبایه‌تی باڵاتر و ته‌نها له‌پێناو خواستی ململانێ حزبیه‌كان و كه‌له ره‌قی هیچ شتێك سهوزناكهن و ملهتیش به ده‌ردی گه‌وره ده‌برێت. واته خوێندنه‌وه‌ی ریفراندۆم به نرخی ململانێ حزبی رووت و به پێ په‌ویه‌ندی و گوێ نه‌دان به هیچ ئامانجێكی له حزبایه‌تی گرنگتر و له روانگه‌ی دژایه‌تی ئامانجی نه‌یاران و له‌بیر كردنی قازانجی پشت پرۆسه‌كه، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی حزبی نه‌یاریش بكرێت، چاڵهكهش قولتر ده‌كاته‌وه و زهلكاوهكهش خه‌ستر ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش دووباره كردنه‌وی هه‌ڵه‌ی پێشینانه و له‌به‌رچاو نه‌گرتن و عیبره‌ت وپه‌ند وه‌رنه‌گرتنه له مێژوو.
سێیه‌م: به‌م شێوه‌یه جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، جگه له گه‌رانه‌وه‌ی وه‌زعی كوردستان و شه‌كستی گشتی و ملكه‌چی بۆ نه‌یارانی كورد و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م هیچ سه‌وز نابێت.
بۆیه هه‌ڵوێستی تایبه‌تی و كه‌سی خه‌ڵكی كوردستان به دوور له ململانێی حزبی، یه‌كێكه له پێویستیه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه به نه‌یار و پشتگیریكاری ریفرندۆمیشهوه. ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش به لێكنزیكبونه‌وه ی هه‌مووان ده‌وێت كه به لێبورده‌یی و گهوهرییو تهنازولكاری ده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی به كۆبونهوهیكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی هه‌موانه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه خاڵی هاوبه‌ش و ئاستی ناوه‌راست له چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل پرسێكی گرنگی وه‌ك ریفراندۆمدا.
بۆیه، به تایبه‌تی زۆر پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی به‌رامبه‌ر یه‌ك و كه‌له‌ره‌ق و له خۆبایی كه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بێنه پێشه‌وه ئه‌وانیش خۆیان له گۆران و پارتی ده‌بینێته‌وه له‌م كاته‌دا هه‌نگاوی ریشه‌یی بنێن:
یه‌كه‌م: هه‌ردولا به چاره‌سه‌ری ناوه‌راست رازی بن كه به‌هه‌ر شێوازێك بووه كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت به شێوه‌یه‌كی یاسایی بریار له‌سه‌ر ریفراندۆم بده‌ن وه‌ك بابه‌تێكی گرنگی میله‌ت نه‌ك بكرێته موڵكی كه‌س و حزبێك و، شتی لاوه‌كی و هه‌نگاوی گه‌وره و ئامانجی گرنگ به شه‌خسه‌وه نهبهسنهوه.
دووه‌م: كیشه لاوه‌كیه‌كانی تر ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه ده‌رئه‌نجام بخه‌نه دوای ریفراندۆم و به سندوقی ده‌نگدان میله‌ت یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی ریفراندۆم ته‌نها نه‌بێته كارتێك به‌ده‌ست لایه‌نی ده‌سه‌لاتدار و بۆ موزایه‌ده به‌كاری بێنێت و هه‌موان له‌سه‌ر ئه‌وه رێكبكه‌ون كه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی ئاشكرا بێت یان نهێنی بریار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن، نه‌ك وه‌ك كاترێك بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لانه‌كانی تر به‌كاربێت.
سێیه‌م: بژێوی خه‌ڵك و ده‌رامه‌ت و مه‌عاش و پێویستیه گرنگه‌كانیان دابین بكرێت، كه ده‌توانرێت ئه‌م هه‌نگاوه بنرێت وجگه ململانێی حزبی هیچ شتێكی تر رێگه‌ی لێنه‌گرتووه. بۆیه له‌م كاته‌دا زۆر پێویسته كۆببنه‌وه لێكنزیك ببنه‌وه و كاری زۆر گه‌وره له كاتێكی زۆر كه‌مدا ئه‌نجام بده‌ن و میله‌ت ئاشت بكه‌نه‌وه و دوور بكه‌ونه‌وه له بهردهستهیی ئه‌م و ئه‌و، ئه‌مه‌ش به عه‌قلی گه‌وره و سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه و بیر فراون ده‌كرێت، كه ئه‌مرۆ زیاتر له هه‌ر رۆژێكی ترمان پێویسته و هه‌نگاوی واقعی و دوور له خه‌یاڵ به سه‌عاتێك ئه‌نجام ده‌درێت.