شه‌ریف هه‌ژاری: ململانێی (سعودهیه و هاوپه‌یمانه‌كانی) دژی قه‌ته‌ر، له ته‌كتیكا به‌لای ئێران دا ئه‌شكێته‌وه، به‌ڵام!
ئێران له‌و ململانێیه‌دا له سه‌ره‌تادا به ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك قازانج ده‌كات، چونكه:
دوو به‌ره‌ی گه‌وره‌ی سوننه‌ی عه‌ره‌بی به گژ یه‌كتردا ئه‌چن. به‌ره‌ی (ئیخوانیزمی ئیخوانه‌كانی میسرن كه ئێستا قه‌ته‌ر بلندگۆیانه و ئه‌ردۆگانی توركیش خهلیفهیانه) له‌گه‌ل به‌ره‌ی وه‌هابیزم (كه سعودیه ناوه‌ندییانه). له‌م ململانێیه‌ی نێو ماڵی سونه‌ش دا ته‌نها و ته‌نها ئێران هه‌له‌كه ده‌قۆزێته‌وه و سودی لێ وه‌رئه‌گرێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر سێ هۆ:
1- به‌ره‌ی سوننه كه پێشتر وه‌خت بوو (توركیای ئیخوانی خه‌لیفه ئه‌ردۆگان) له‌گه‌ل (سعودیه‌ی به‌ره‌ی وه‌هابیزم) ده‌بوونه هاوپه‌یمانی ستراتیژی بۆ دژایه‌تی ئێران. به‌لام كه‌یسی (قه‌ته‌ری ئیخوانی)ی وایكرد: (ئه‌ردۆگانی ئیخوانی) پشت بكاته سعودیه‌ی ناوه‌ندی سونه‌گه‌رای جیهان، له پێناو فكری ئیخوانیزمی قه‌ته‌ری دا. به‌مه‌ش جیهانی سوننه دابه‌شتر بوو له به‌رانبه‌ر جیهانی شیعه‌گه‌رایی به سه‌رۆكایه‌تی ئێران، كه تائێستا شیعه‌كان یه‌كگرتووترن.
هه‌رچه‌نده هه‌ولدرا و هه‌ول هه‌یه له ڕێی موقته‌دا سه‌دره‌وه كه‌لێنیش بخرێته ناو جیهانی یه‌كگرتووی شیعه به سه‌رۆكایه‌تی ئێران. به‌لام ئه‌وه‌ی ڕونه، پشتیوانی توركیا بۆ قه‌ته‌ر تاڕاده‌یه‌ك بالانسی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تی قه‌ته‌ری شكاند، ئێرانیش لێزانانه توانی ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه.
2- ئه‌مریكای تاقانه حوتی جیهانی سیاسه‌ت و هێز، له‌و نێوه‌نده‌دا به ته‌واوی پشتی سعودیه‌ی نه‌گرت (هه‌رچه‌نده تاڕاده‌یه‌ك به لێدوانه‌كانی ترامپ پشتی سعودیه‌ی گرت). به‌لام لێدوانه‌كانی به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان له مانه‌وه‌ی سوپا و بنكه‌یان له ولاتی قه‌ته‌ر دا و، زیاتر له‌وانه‌ش: فرۆشتنی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی به ولاتی قه‌ته‌ر، خوێندنه‌وه بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌م پرسه‌دا زیاتر وه‌ك شانۆگه‌رییه‌كی بازرگانی ئه‌چێت كه ئه‌مریكا بیه‌وێت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه زۆره‌كانی خۆی به‌سه‌ر قه‌ته‌ر له لایه‌ك و به‌ره‌ی سعودیه ساغ بكاته‌وه. تا ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به ته‌واوی و به‌ئاشكرا له‌م سه‌ره‌تایه‌دا پشتی سعودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی ئالی سعودی گرتبێت.
3- ئێران بهئهندازیارانه هه‌م ته‌قینه‌وه‌كانی تاران و هه‌م چۆنیه‌تی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل كه‌یسی قه‌ته‌ردا (تائێستا) سیاسییانه ئاراسته‌ی كردووه و هه‌ڵی سوڕاندووه. ته‌قینه‌وه‌كانی تاران به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به قازانجی ئێران بوو، بینیشمان بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: ( تائێستا سیاسه‌تێكی ڕونمان نیه به‌رانبه‌ر به ئێران و، پێویسته گۆڕانكاری له ناوخۆی ئێران دا بێته‌كایه‌وه ).
له كه‌یسی قه‌ته‌ریش دا ،ئێران چ له ڕوی ئابوری و ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكانی و فرۆشتنی به قه‌ته‌ر (له پاش گه‌مارۆدانی قه‌ته‌ر له‌لایه‌ن سعودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی)، هه‌روه‌ها چ هه‌ولدانی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژمونی ته‌واو به‌سه‌ر قه‌ته‌ردا بكات، به‌ته‌واوی ئێران له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی كه‌یسی قه‌ته‌ر ئه‌كات.
به‌ڵام:
پرسیاری سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ئاشكرا ڕایگه‌یاند: (تائێستا سیاسه‌تێكی ڕونمان نیه به‌رانبه‌ر به ئێران و، پێویسته گۆڕانكاری له ناوخۆی ئێران دا بێته‌كایه‌وه)؟.
پێموایه ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌واو (فێڵاویانه و لێزانانه و كاتهكییه). ئه‌مه به‌و مانایه یه ئه‌مریكا زۆر زوو هه‌ستی به‌وه‌كرد كه گه‌مارۆدانی قه‌ته‌ر له لایه‌ن سعودیه و، پاشانیش كاردانه‌وه (زۆر ئاشكراكه‌ی) ترامپ بۆ پشتیوانی له‌و كاره‌ی سعودیه، به قازانجی به‌ره‌ی ئه‌مریكا-سعود نیه.
چونكه پلانه دورمهوداكهیان كه‌شف ده‌بوو، ئه‌مریكا ستراتیژی ئه‌وه‌یه: سه‌ره‌تا هاوپه‌یمانه ده‌ره‌كییه‌كانی ئێران كه‌له‌بچه بكا و پاشان شه‌ڕ بخاته ناو ئێرانه‌وه.
وای ئه‌بینم ئه‌مریكا له ئێستادا بیه‌وێت كات به ئێران بكوژێت و كه‌مێ به هێمنی ڕایگرێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران سیاسه‌تی كاردانه‌وه‌ی نه‌بێ له ڕێگه‌ی گروپه وابهستهكانیهوه له عێراق- سوریا- یه‌مه‌ن- لوبنان و تائه‌ندازه‌یه‌كیش ده‌وله‌تی قه‌ته‌ر دا. هه‌رچه‌نده گه‌ر ئێران كاردانه‌وه‌شی هه‌بێت (به‌تایبه‌ت له ڕیی گروپه وابهستهكانیهوه) ئه‌وا ئه‌مریكا هه‌ر بژارده‌ی دیكه‌ی هه‌یه، به‌لام ئه‌مریكا گه‌ر سیاسه‌ت بكات جارێ نابێ به‌ته‌واوی ئێران بئاڵۆسكێنێ، چونكه كاتی ماوه پێی بگا!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا كه‌مێك دۆخه‌كه (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ڕوی ڕاگه‌یاندنیش بێت) هێمن نه‌كاته‌وه و توركیا و قه‌ته‌ر (به‌ته‌واوی!!!) ببنه هاوپه‌یمانی ئێران، ئه‌وا له سودی ستراتیژه‌كه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا نیه!
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دو‌ریش نیه چ گه‌مارۆی سعودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌سه‌ر قه‌ته‌ر و، چ فرۆشتنی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی بۆ قه‌ته‌ر له پێناو ئه‌وه‌دا نه‌بێت كه قه‌ته‌ر بابداته‌وه به‌ڕوی ئه‌مریكا- سعودیه دا و له ستراتیژ دا پشت بكاته ئێران. به‌لام له هه‌موو حاله‌ته‌كان دا، وای ئه‌بینم ئه‌مریكا ئه‌یه‌وێت سیاسییانه (به زاناییانه سیاسه‌ت كردن) مامه‌ڵه بكات.
چونكه بینیمان ترامپ ڕایگه‌یاند: (یه‌كێك له سوده‌كانی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ سعودیه، فشاری سعودیه و دۆستهكانیهتی له‌سه‌ر تیرۆریزم، كه سه‌ره‌تای لێكه‌وته‌كانی له گه‌مارۆی قه‌ته‌ره‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات).
به‌مه‌ش ده‌ستی ئه‌مریكا كه‌شف بوو، چونكه له‌گه‌ل ئه‌مه دا، ئه‌مریكا (بهشكهیی!!!) موشه‌كی ماوه‌درێژی بۆ ناو سوریا گواسته‌وه، ئه‌ی ئه‌مه‌یان به مانای چی دێت!؟ ئه‌مه‌شیان به مانای ئه‌وه دێت كه %100 ئه‌مریكا خاكی سوریا چۆل ناكات و هه‌ر ئه‌یخات!
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر (به قسه‌ی ترامپ) وه‌ك وتی: یه‌كێك له سوده‌كانی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ سعودیه، فشاری سعودیه و دۆستهكانیهتی له‌سه‌ر تیرۆریزم، كه سه‌ره‌تای لێكه‌وته‌كانی له گه‌مارۆی قه‌ته‌ره‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات.
كه‌وابوو، لێكه‌وته‌كانی دیكه‌ی فشاریان له‌سه‌ر تیرۆر، به‌ته‌واوی ڕوونه كه گه‌مارۆی خودی ئێرانه، لێره‌دا هاكێشهكه ئاوها دێته‌وه:
* ئه‌مریكا له عێراق دایه و دابه‌شی ئه‌كات.
* ئه‌مریكا له سوریا دایه و، موشه‌كی درێژمه‌ودای بۆ برد و، لێی ناكشێته‌وه (هه‌میشه ئایدیای بابه‌ته‌كانی چه‌ندین ساڵ پێشتریشم هه‌ر ئه‌مه بوو، به پێچه‌وانه‌ی نوسه‌رانی كورد كه ئه‌یانوت: پرۆژه‌ی ڕوسیا سه‌ركه‌وت له سوریا. من پێم وایه به‌ئێستاشه‌وه گه‌مه‌كه له سه‌ره‌تادایه و له ستراتیژا هه‌ر ئه‌جێندای ئه‌مریكا له سوریادا سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت) و، تایبه‌تمه‌ندی داگیركاری ئه‌مریكی ئه‌وه‌یه: كه چووه ناو هه‌ر خاكێكه‌وه زه‌حمه‌ته لێی بكشێته‌وه.
* ئه‌مریكا (به‌هۆی ئه‌ردۆگانی ئیخوانگهراوه) وه‌ك پێشوو پشتیوانی له (توركیا)ی هاوپه‌یمانی ستراتیژی خۆی ناكات.
* ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان دایه.
* ئه‌مریكا له ولاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب دایه.
هه‌موو ئه‌م هاوكێشانه ئه‌یسه‌لمێنن ئه‌مریكا ئێرانیش ئه‌ڕوخێنێت، چونكه له‌گه‌ل لۆژیكی سیاسیی دا هاوته‌ریب نایه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا چوارده‌وری ئێرانی گرتبێ كه‌چی بهێڵێت تاسه‌ر ڕژێمێك بمێتێهوه كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بێت.
به‌لام وادهرهكهوێت ئه‌مریكا له‌لایه‌ك نه‌یه‌وێت به‌ته‌واوی له‌سه‌ره‌تادا دۆخی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست تێك بچێ و، هه‌روه‌ها له لایه‌كی تریشه‌وه، كه‌مێك غیره‌ت بداته ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، چونكه له‌ڕاستیدا ئێران ئۆپۆزسیۆنی (كرداری) نییه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له گرفته‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌مریكا له دژی ئێران.