زه‌به‌نگ به‌هادین: پرۆسیجه‌رى ریفرادۆم (The Procedure of Referendum ).

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زانستى نوسین له‌ زمانى ئینگلیزى دا دابه‌ش كراوه‌ بۆ كۆمه‌لێك به‌ش، یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ ( نووسین ) ـه‌ به‌ واتا (Writing )ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌ به‌شى (composition). ئه‌م به‌شه‌ گرنگى ده‌دات به‌ چونێتى نووسین به‌ واتا بۆ بنووسین؟ بۆ كێ بنوسین؟ بۆ چى بنوسین ؟ كه‌ى بنوسین؟ ئامانجه‌كانى پشتى نووسین, هه‌روه‌ها رێكاره‌كانى نووسین. مه‌به‌ست لێره‌دا هه‌موو جۆرێكى نووسینه‌ هه‌ر له‌ رۆمان و ئاگادراى و رێنمای و هه‌موو جۆره‌كانى ترى نووسین, چونكه‌ نووسین زانسته‌ و یاسا و رێسایى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌ وه‌ مرۆڤ له‌ رێگه‌ى نووسینه‌وه‌ ویسته‌كانى به‌ دى ده‌هێنێت و خواسته‌كانى به‌رجه‌سته‌ ده‌كات و پێداویستى یه‌كانیشى ده‌گه‌یه‌نێـت.
یه‌كێك له‌ به‌شه‌كانى نووسین( WRITING) پرۆسیجه‌ره‌( Procedure) (رێكار ) (أجرا‌‌و) یان به‌ واتا چۆنێتى ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردن و هۆكارى ئاماده‌كرن و پێشكه‌ش كردنه‌كه‌و رێگاكان و ئامیر و كه‌ره‌سته‌ى پێویست بۆ ئاماده‌كردنه‌كه‌و ئامانجه‌كه‌ى و ئه‌نجامه‌كه‌ى. به‌ نموونه‌ كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێت كێكیكى ئیتاڵى ئاماده‌ بكات به‌ كلتورى ئیتاڵى ئه‌وا به‌ پێ پرۆسیجه‌رێك ده‌بێت ئه‌م كێكه‌ ‌ به‌م خاڵاَنه‌ى خواره‌وه‌ ئاماده‌ بكرێت و پێشكه‌ش بكرێت:
1- (Title ) به‌ واتاى ناونیشان , گرنگرترین خاڵ كه‌ ده‌ستپێكى هه‌ر بابه‌تێك بێت ناونیشانه‌ بۆیه‌ ده‌بێت سه‌ره‌تا ناونیشان دابنرێت بۆ ئه‌و كاره‌ى كه‌ ده‌یكه‌یت.
2- ( background and goal ) به‌ واتا كۆمه‌ڵه‌ زانیارى یه‌كى سه‌ره‌تایى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ وه‌ مێژووى بابه‌ته‌كه‌ و شوێن و پێگه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ رابردوو ئێستادا, ئه‌م به‌شه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌م بابه‌ته‌كه‌ خوێنه‌ر زانیارى ته‌واوى هه‌بێت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و هیچ لایه‌نێكى لا نامۆ نه‌بێت و به‌ ئاسانى تێگه‌یشتنى بۆ پێشهات پاشهاتى بابه‌ته‌كه‌ هه‌بێت به‌ واتا تێگه‌یشتنى هه‌بێـت له‌ كێكى ئیتاڵى و ئه‌و ووڵاته‌ى ئا‌ماده‌ى ده‌كات به‌و رێگه‌یه‌ و هۆكاره‌كه‌ى كه ‌به‌و شێوه‌یه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت به‌ نموونه‌ هه‌روه‌ها بۆ چ مه‌به‌ستێك ئه‌و كێكه‌ به‌كاردێت به‌ نمونه‌ ئاهه‌نگى ژن هێنان یان له‌ دایك بوون یان هه‌ر به‌كراهێ،انێكى ترى ررون بكرێته‌وه‌.
3- Ingredients and Equipments with equipment پێداویستى یه‌كانى جێه‌جێكردن یان ئاماده‌ كردنى بابه‌ته‌كه‌ ئه‌میش له‌ دوو به‌شدا خۆى ده‌بینێـه‌وه‌:
A – ئه‌و ئامێرو پێداویستى یه‌ ده‌ستكردانه‌ى ده‌بێت فه‌راهه‌م بكرێت بۆ به‌جێهێنانى بابه‌ته‌كه‌ , وه‌ك ووتمان كاتێك كێكێكى ئیتالى ئاماده‌ ده‌كه‌یت پێویستیت به‌ چ ئامێرێكه‌ ( قاپى تایبه‌ت , كه‌وچك , فرنى گازى یان كاره‌بایى , كاغه‌زى ئه‌له‌منێوم ) ئه‌م ئامێر و كه‌ره‌‌ستانه‌ پێویستن بۆ ئاماده‌كردنه‌كه‌ به‌ بێ ئه‌مانه‌ ناتوانیت ئامانجه‌كه‌ت بپێكیت .
B- پێداویستى سروشتى وه‌ك ( ئارد , شه‌كر , فانیلا , زه‌یت ,تام ) ئه‌مانه‌ به‌ نموونه‌ بۆ ئاماده‌كردنى بابه‌تێكى وه‌ك كێكه‌كه‌ ئه‌م پێداویستى یانه‌ ده‌بێت ئاماده‌ بێت تا بتوانین كێكى ئیتاڵى ‌ ئاماده‌ بكه‌ین .
4- methods رێگاكانى چۆنێتى ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنى بابه‌ته‌كه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌بێت ئه‌م رێگایانه‌ شیبكرێته‌وه‌ به‌ مه‌رجێك هه‌نگاوه‌كانى یه‌ك به‌ دواى یه‌ك روون بن بۆ خوێنه‌ر تا بزانێت چۆن كێكه‌كه‌ ئاماده‌ بكات به‌ جۆرێك ببرژینرێت كه‌ ئاماده‌ بێـت بۆ خواردن ده‌بێت هه‌نگاوه‌كان یه‌ك به‌ دواى یه‌ك روون بكرێنه‌وه‌ خاَلبه‌ندى ته‌واو هه‌بێت له‌ دارشتنى هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى بابه‌ته‌كه‌ چونكه‌ نابێت هه‌نگاوێك پاش و پێش پێبكرێت كه‌ زه‌ره‌ له‌ چونێتى ئاماده‌كردنى بابه‌ته‌كه‌ بدات ده‌نا ئامانجه‌كه‌ به‌ ته‌واوى ناپێكێت .
5- evaluation and outcome به‌ واتا سه‌ره‌نجام یان ئامانجى به‌دى هاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندن, ده‌بێـت ئه‌م خاڵه‌ زۆر به‌ گرنگى بنوسرێته‌وه‌ تا بتوانرێت به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كار له‌ خوێنه‌ر بكرێت حه‌زى دروستكردنى كێكه‌كه‌ى لا دروست بكرێت, ئه‌مه‌ش به‌ نیشاندانى ده‌ره‌نجامى ئه‌م ئیشه‌ى ده‌یكه‌یت له‌م بابه‌ته‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئامانج به‌ ته‌واوى ر‌وون نه‌كرێته‌وه‌ له‌ هه‌ر بابه‌تێك ره‌نگه‌ خوێنه‌ر گرنگى نه‌دات به‌ بابه‌ته‌كه‌و پشت گوێى بخات و نه‌یه‌وێت هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌واوى هه‌بێت بۆ بابه‌ته‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى زانستى بگاته‌ خوێنه‌ر .
ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه‌ ئینگلیز پێ ده‌ڵێت: پرۆسیجه‌ر. كه‌ ئینگلیز به‌وه‌ ناسراوه‌ هیچ كارێك ناكات تا پرۆسیجه‌رى ته‌واوى نه‌بێت بۆ كاره‌كه‌ى جا ئه‌مه‌ ئاماده‌كردنى كێكێكى ئیتاڵى به‌ رێگاى ئیتاڵى ئه‌م هه‌موو نووسین و ریكارانه‌ى بۆ ئاماده‌ ده‌كات و پرۆسیجه‌رى ته‌واوى ئه‌داتێ كه‌واته‌ بۆ پرسێكى گرنگى وه‌ك ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆى به‌ دڵنیایى پێویسته‌ به‌ پرۆسیجه‌رێكى ته‌واو زانستى ده‌كات تا ئه‌نجامه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت.
هه‌موو بابه‌تێك له‌ ژیانى مرۆڤدا پێویستى به‌ پرۆسیجه‌ر هه‌یه‌, بۆ ئێستاى ئێمه‌ش بابه‌تى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆى له‌ هه‌موو بابه‌ته‌كان زیاتر پێویستى به‌ پرۆسیجه‌ر هه‌یه‌, ده‌بێت سه‌ره‌تا بزانین مێژووى ریفراندۆم چى یه‌ و له‌ كوێ كراوه‌و بۆ كراوه‌ ده‌بێت ئه‌مه‌ له‌ رێگه‌ى راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك روون بكرێته‌وه‌ و وورد بكرێته‌وه‌ تا میلله‌ت زانیارى ته‌واوى له‌سه‌ر پرسى ریفراندۆم و پرسى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت, پاشان پێداویستى یه‌كانى ریفراندۆم ده‌سته‌به‌ر بكرێت , ئه‌مه‌ش به‌ ته‌نها كۆمسێونێك و كۆمه‌ڵى كاغه‌ز و پاره‌ نى یه‌ , ئه‌مانه‌ به‌ ته‌نها پێداویستى مادین واتا ناسروشتین, به‌ڵكو پێویسته‌ پێداویستى یه‌ سروشتى یه‌كان فه‌راهه‌م بكرێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌, وه‌ك یه‌كریزى ماڵى كورد, رێككه‌وتنى نێوان حیزبه‌كان, پشتگیرى نێو ده‌وڵه‌تى, هه‌موو ئه‌و پێداویستى یه‌ سروشتى یانه‌ى كه‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆى ده‌یه‌وێت ده‌بێت ئاماده‌ بن پاش ئه‌وه‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ جێبه‌جیكردنى ئه‌م ریفراندۆمه‌ به‌ واتا هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى ریفراندۆمه‌كه‌ ده‌كرێت له‌ په‌یوه‌ندى به‌ به‌غداد و ده‌وڵه‌ته‌ دروسێكانه‌وه‌ ده‌ست پێبكات سه‌ره‌تا, ئاماده‌كردنى یاسا له‌ په‌رله‌مانى كوردوستان بۆ ئه‌وه‌ى ریكارێكى یاسایى وه‌رگرێت ریفراندۆمه‌كه‌ و چۆنێتى به‌شدارى پێكردنى ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان, ئاماده‌كردنى ده‌روونى خه‌لًك بۆ بابه‌ته‌كه‌ پاشان هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ریفراندۆمه‌كه‌ ده‌خرێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ تا ئه‌گه‌یته‌ ئه‌نجام.
له‌ پاش ئه‌وه‌ ده‌ره‌نجام ئامانجه‌كه‌ به‌ دى دێت و ده‌توانیت له‌ به‌رى ئه‌و ریفراندۆمه‌ بچنیته‌وه‌و له‌ ژێر سایه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ به‌ سه‌ربه‌رزى بژیت.
هه‌ر خاڵێك له‌ مانه‌ى سه‌ره‌وه‌ نه‌بێـت له‌م پرۆسیجه‌ره‌دا به‌ دڵنێایى ئه‌م پرۆسیجه‌ره‌ سه‌ركه‌وتوو زانستى نابێت و هیج ئامانجێك به‌ دى نایه‌ت كه‌ ته‌ندروست و دلخۆشكه‌ر بێت ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌ له‌ ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆى بێـت وه‌ ئه‌گه‌رریفراندۆمه‌كه‌ بكرێت, به‌ تایبه‌تى له‌ پرسێكى گرنگى وه‌ك ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆى, ئه‌مه‌ شه‌ربه‌تى مێوژ نى یه‌ بڵێین ده‌ قه‌یناكه‌ با تاقى بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى نه‌بوو ئیتر متمانه‌مان به‌ مانه‌ نامێنى و ئیتر به‌ قسه‌یان ناكه‌ین, یان ئه‌مه‌ گه‌كمه‌یه‌كى سیاسى نى یه‌ بڵێن ئه‌گه‌ر نه‌یانهێشت شه‌ر ئه‌كه‌ین، ئه‌مه‌ بابه‌تێكى ستراتیژى و چاره‌نوسازه‌ چونكه‌ ره‌نگه‌ پاشهاته‌كانى ئه‌م ریفراندۆمه‌ زۆر خراپ به‌ سه‌ر كوردوستان دا بشكێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئاماده‌كارى و پێداویستى ته‌واوى بۆ فه‌راهه‌م نه‌كرا بێت, وه‌ ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوى پرۆسیجه‌رێكى گونجاوى بۆ دارنابێت و به‌و پرۆسیجه‌ره‌ زانستى یه‌ كارى له‌سه‌ر بكرێت سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ستبێنێت.
پرسێكى گرنگى وه‌ك ریفراندۆم ده‌بێت زۆر به‌ ووردى پرۆسیجه‌رى بۆ بنووسرێته‌وه‌و به‌ ژیرى مامه‌ڵه‌ى زانستى له‌گه‌ڵ بكرێت, مامه‌ڵه‌ى زانستیش له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌ به‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت پرۆسیجه‌رى ته‌واوى بۆ بنوسرێته‌وه‌و پێشكه‌ش به‌ میلله‌ت و ده‌وڵه‌تان بكرێت ئه‌و كات جێبه‌جێبكرێت به‌ واتا ریفرادۆمه‌كه‌ سه‌رتا ناو هه‌بێت ( Title) له‌ دواى ئه‌مه‌ ( background and goal ) هه‌بێت و پاشان (Ingredient & materials with equipment ) ئاماده‌ بكرێت بۆى وه‌ دواى ئه‌وه‌ش به‌ پێ ى (method ) هه‌نگاو هه‌نگاو جێبه‌جێبكرێت له‌ دواى ئه‌وه‌ (evaluation and outcome ) به‌دى ده‌كرێت و ده‌گه‌ینه‌ ئامانجى راسته‌قینه‌و خه‌ونى هه‌موو تاكێك له‌ كۆمه‌ڵگاى كوردى دا ئه‌مجۆره‌ ده‌توانین بڵێین ریفراندۆم زانستى یه‌و سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست ده‌هێنێت.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت