عیماد عه‌لی: پرسی سه‌ربه‌خۆیی له نێوان گۆڕانگه‌را و پڕۆپارتیدا؟
بارودۆخ و پشێوی سیاسی و ناكۆكی حزبی وای له خه‌ڵكه‌كه و به‌تایبه‌تی حزبیه‌كه و به‌تایبه‌تیتر پابه‌ند بووانی كاری حزبی ته‌سك و خۆ به كه‌سی رۆشنبیر و سه‌رده‌مخواز كردووه كه هه‌ڵوێسته‌كان وه‌ك خۆی نه‌خوێننه‌وه و له‌ڕوانگه‌ی كاریی حزبی زۆر ته‌سكه‌وه، به‌ڵكو له دیدی شه‌خسی ته‌سكتره‌وه ته‌ماشای هه‌ڵوێستی خه‌ڵكانی تر بكه‌ن.
دیاره ئێستا دوو دیدی جیاواز له‌سه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ده‌رئه‌نجامی ناكۆكی حزبی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی دوور له به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت و دوارۆژه‌كه‌ی هاتۆته ئاراوه ( ده‌یان ناو و ناتۆره ده‌نرێت و به‌ناوی شیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن، ده‌یان راوبۆچونی رووت به یه‌ك پشتخانی ئایدیۆلۆجی ته‌سك و به‌قسه‌ی بریقه‌دار ده‌خه‌نه بازاره‌وه ) بێ ئه‌وه‌ی باشی نێو خراپه‌كان و واقعیتر و گونجاوتر و پێویستی قۆناغه‌كه دیاریی بكه‌ن.
هاوكێشه‌كه زۆر ساده و ئاساییه، یان خۆبه‌ستنه‌وه به‌كیشه ناوخۆییه‌كان و به‌رده‌وامبون له ناته‌بایی تا هه‌تایه ( وه‌ك یاری هه‌ڵماتێنی مندالان تاكونه ماره‌كه ده‌بێت له‌یاری به‌رده‌وام بیت) یان تۆ ده‌رباری ئه‌ویتری له‌روانگه‌ی هه‌ردوولاوه له شێخی به‌ماڵ ده‌رناچیت. به‌ڵام كه دوور له رای حزب و وه‌ك سه‌ربه‌خۆیه‌ك قسه بكه‌یت و بۆچونی گونجاو و به‌چاوی بیلایه‌نی و دوور له هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك رای خۆت ده‌ربخه‌یت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر به لایەنێک له‌قه‌ڵه‌م نه‌ده‌ن، به لایه‌نێكدا ده‌تخه‌ن یان ئه‌مدیو و یان ئه‌ودیو و له بێلایه‌نی بێ به‌ریت ده‌كه‌ن. به‌ڵام به متمانه به خۆبوون و ته‌نها له ڕوانگه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی قسه‌كردنه‌وه ته‌ماشای كۆی پرسه‌كه بكه‌یت، ئه‌و جۆره راو بۆچونانه‌ش به‌قه‌زه‌می ده‌بینیت، ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكه‌یه له‌به‌رده‌مدا ده‌دره‌وێشته‌وه و راوبۆچونی نه‌فه‌س ته‌سك وه‌ك گیزه‌ی مێش به‌لادا ره‌تده‌بن.
باس له‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵی داخستنی په‌رله‌مان نایاسایی و، ئه‌وه پارتیه به‌و شێوه عه‌قڵیه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كۆی كێشه‌كه‌دا كردووه و میله‌ت توشی ئه‌م جۆره حزب و ئه‌م شێوه كادرانه‌ی هه‌ردوولا بووه، كه وا بابه‌ته‌كان ده‌بینن و قۆناغه‌كه ناخوێننه‌وه. باسی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه نابێت ته‌نها له دیدی ناكۆكیه حزبیه‌كه‌وه باس له مه‌سه‌له‌كه بكرێت و ده‌بێت به شێوه‌یك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كاندا بكرێت تاوه‌كو به بازدانیش بێت له زه‌ره‌رەكه كه‌م بكرێته‌وه و هه‌لێك هاتۆته پێشه‌وه له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت و توشی ئه‌ڵته‌رناتیڤی له‌مه خراپتر نه‌بین، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن: مه‌یلی به‌لای ئه‌و لایه‌نه‌كه‌ی تره‌وه‌یه. نه‌خێر كاكه برا مه‌یلی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی به‌ر ساتی بێلایه‌نی حزبی و پابه‌ندنه‌بوو به حزبایه‌تی كوردستانه‌وه و دڵسۆز و دوور له بره‌ژه‌وه‌ندی ته‌سك، ته‌نها و ته‌نها قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی باڵا‌و میله‌ته‌كه‌یه و، هه‌زار و یه‌ك حزب و كه‌س و خه‌ڵكی هه‌مه‌جۆری وه‌ك تۆ ده‌كات به قوربانی یه‌ك دڵۆپه خوێنی شه‌هیدێك كه قوربانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه، كه زۆر له تۆ رۆشنبیر تر و دڵسۆزتر و به‌وه‌فاتر و كوردپه‌روه‌رتر بووه.
كیشه‌كه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه، وا ئێستا ته‌نیا ئه‌و خه‌ڵكه حزبیانه قسه ده‌كه‌ن، كه ته‌نها به‌ری قاچی خۆیان ده‌بینن و، ئه‌وه ناخوێننه‌وه كه ده‌بێت ئه‌و حزب و داموده‌زگا و رێكخراوه‌ی كه جه‌نابیان قازانجیان تێیدا كردووه، بكرێته قوربانی میله‌ت و خاكه‌كه‌ی و دوارۆژی نیشتمانی كوردستان.
كه هه‌ڵوێستێكت به واقعیانه ده‌ربخه‌یت و به خوێندنه‌وه‌ی ره‌فتار و بینینی حزبه‌كان و چونێتی مامه‌ڵه كردنیان، هاوكێشه‌كان به عاقڵانه‌و زانستیانه‌وه بخوێنیته‌وه و باشترین ره‌فتاریی نێو خراپه‌كان و ئه‌ڵته‌رناتیڤی واقعیانه و دروستی بارودۆخه‌كه دیاریی بكه‌یت، هه‌م دیسان به چاویلكه‌ی تاقه دیدی ڕێگا تاریكه‌كه‌وه ده‌تناسێنن. تۆش له نێوان ئه‌وه‌ی هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی بخاته پێش هه‌موو شتێك و ڕه‌فتار و بۆچونی پۆپۆلیستانه له لایه‌ك بجوڵێته‌وه و، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریشی بێ گوێدانه میله‌ت و به تاریكه رێگای حزبی و بنه‌ماڵه‌یی و شه‌خسی ڕه‌فتار بكات گیر ده‌خۆیت، ئه‌مه‌ش جگه له هه‌ڵفلیقانی گه‌له‌كه و له‌ده‌ستچونی هه‌موو به‌ده‌ستهاته‌كان له كاتێكی دیاریكروادا به‌ده‌ست ئه‌مانه‌وه هیچت بۆ نامێنێته‌وه.
كه تۆ بڵێیت:
* ده‌بێت بۆ ریفراندۆم له په‌رلەمانه‌وه به شێوه‌یه‌كی یاسایی و به یاسایه‌ك یان بریارێكی تایبه‌ت به ریفراندۆم پرسه‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه و پێش هه‌مو شتێكی تر به یاسایی بكرێت و به هیچ شتێكه‌وه نه‌به‌سترێته‌وه. كه ئه‌مه هیچ حزبایه‌تی یان لایه‌نگیریه‌كی پێوه دیاره؟ كه‌چی تۆمه‌تی ئه‌ملات ده‌خه‌نه پاڵ.
* ده‌بێت بۆ قوربانیدان به هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی حزبی له ده‌رئه‌نجامی كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ركابه‌ر تامه‌وه‌یه‌كی دیاریكراو چاو له داخوازی حزبی و كه‌سی داپۆشرێت و بابه‌ته‌كان به‌یه‌ك تێكه‌ڵ نه‌كرێن، تۆمه‌تی ئه‌ولات ده‌خه‌نه پاڵ.
* ده‌بێت قوربانیدان به ده‌سته‌جه‌معی بێت و ده‌بێت هه‌ر لایه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌توانێت بۆ ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه بێته پێشه‌وه، ده‌ڵێن تۆ داوای ته‌سلیم بون ده‌كه‌یت و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان قبوڵ ناكه‌ین و، نازانن ده‌یانه‌وێت له‌م كاته‌دا حسابات بكه‌ن كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو لامان وه‌ك گه‌لی كوردستان ده‌كه‌وێت.
* كه تۆ ده‌ڵێیت: میله‌ت ئه‌وه‌نده بێئومێده ئاواته‌خوازه هه‌موو حزبه‌كانتان بخرێنه ده‌ریاوه، چونكو هه رهه‌مووتان به كاردانه‌وه و دوور له به‌رچاوگرتنی هیڵه سوره‌كان كار ده‌كه‌ن و تائێستا به عه‌قڵیه‌تێكی باڵاوه نه‌جوڵاونه‌ته‌وه، ده‌ڵێن تۆ لایه‌نگری عه‌به‌سیه‌ت ده‌كه‌یت و كاری حزبی وایه.
* هه‌ر رایه‌ك به ناراسته‌وخۆش بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی گۆران بشكێته‌وه ئه‌گه‌ر هیچ مه‌به‌ستیشت نه‌بێت، به گۆران گه‌را له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێیت و له لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌ك به لای پاریدا بكه‌وێته‌وه، هیچ قسه‌یه‌كی تێدا ناكه‌ن كه ته‌نها تۆ پرۆ پارتیت و به‌س، ئه‌مه له لای ئه‌وانه‌وه كه زۆر شتی بچوك به‌رچاویی گرتوون و قازانجی دوورمه‌ودای گه‌لی كوردستان نابینن و له دووره‌وه دەرۆن و ریگه‌ی هه‌نگاوه راسته‌قینه كوردپه‌روه‌ریه‌كه‌یان بزركردووه و بۆ به‌دبه‌ختی هه‌ر ئه‌مانه‌ن هه‌میشه وه‌ك توتی له راگه‌یاندنه‌كان ده‌نگیان زوڵاڵه.
وا ئێستا ئێمه له نێوان دوو عه‌قڵیه‌تی پابه‌ند به دوو بۆچونی ته‌سك، یه‌كێكیان خه‌یاڵی و ته‌نها به ملهوری و كه‌له‌ره‌قی و ئه‌ویتر خودپه‌رستی و ته‌سكبی بین و به‌رژه‌وه‌نخوازیدا، گیرمان خوادرووه و تا دواده‌كه‌وین كات ده‌روات و هیچمان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ته‌وه له كۆتاییدا جگه له ملكه‌چبون بۆ نه‌یارانی گه‌لی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نانه وا به‌م دیدیگاوه ته‌ماشای وه‌زعی كوردستان بكه‌ن و به‌م شێوه‌یه سیاسه‌ت و ره‌فتار بكه‌ن و بارودۆخه‌كه وه‌ك خۆی و به واقعیانه نه‌خوێننه‌وه و پێویستیه‌كانی كوردستان و پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و دوارۆژه‌كه‌ی وه‌ك خۆی لێكنه‌ده‌نه‌وه، كه تاوه‌كو ئه‌مرۆ به‌و شێوه‌یه ده‌رۆن. باوه‌ر ناكه‌م تا ئێستا له‌حزه‌یه‌ك بیریان به‌ره‌و ئه‌ولاتر چوبێت كه كوردستان و میله‌تی كورد له هه‌موو سه‌ركرده‌كان پیرۆزتر و باڵاترن و دوراۆژی میله‌ت به هیچ ئامانجێكی حزب و حزبۆكه‌یه‌ك ناگۆردرێته‌وه.
بۆیه پێویسته خه‌ڵكی بێلایه‌نی سه‌ربه‌خۆخوازی خاوه‌ن بیری باڵا، له حزب و كه‌سی ته‌سكبین زۆر باڵاتر، هه‌ڵوێست و راوبۆچونیان له ئاست پرسه گرنگه‌كان له هه‌ڵوێستی كه‌سێك یان حزبێك یان شه‌خسێكی زه‌ده دیده‌ی ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و به باڵاتر بنوێنن و بۆچونی راستی خۆیان ده‌ربخه‌ن . ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی راسته‌قینه به قه‌ناعه‌تی فكری و بۆچونی راستی كوردپه‌روارانه‌وه له ئاست هه‌ر پرسێكی گشتی تایبه‌ت بێت به كۆی میله‌ت بنوێنێت، بێ منه‌ته له ئاست شه‌مشه‌مه كوێره‌ی حزبیدا و، هه‌میشه له دوائه‌نجامدا راستیه كه به‌راست ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌ك چه‌واشه‌كاریی هه‌مه‌جۆری حزبی و كه‌سی به ناونیشانی جیاجیاوه . بۆیه به پشتبه‌ستن به راوبۆچونی راست و هه‌میشه به قه‌ناعه‌تی ژیرانه‌ی بێ دیدی شه‌خسی ته‌سك هه‌ڵوێسته‌كان به جوانی ده‌رده‌خات.