فەرەیدون کونجرینی: دیموکراسی یان دیموکورسی !؟
بە دەیان پارت لەناو کوردا هەیە، لەرێگەی میدیاکانیانەوە رایدەگەیەنن کە دیموکراسین و خەمخۆری نیشتمان و گەلن، بەوەی حیزبەکەیان وشەی دیموکراسیان هەڵگرتوەو گرەوی سیاسیان بردۆتەوەو خەڵکیان گەوچکردووە، لەهەمانکاتدا نایاساییانە بازرگانی دەکەن بە خاک و ئاوی وڵاتەوە، بەشێک لەو پارتانە دەیان بازرگانیان تێدایە هەڵکەوتووەو بەبەرچاوی هەموانەوە گەندەڵی و ناپاکی دەکەن، زۆرێک لە بەرپرسان چەندین راوێژکارو پاسەوانی بندیواریان هەیەو سەرقاڵی خۆجێگە خۆشکردنن و، تەنانەت ئامادەیی رفاندن و تیرۆرکردنی هاوڵاتیانی مەدەنیان هەیەو هەروەک بینراو بیسترا بەبەڵگەوە”
ئەمانە هەموی یەك رێگە چارەسەریی هەیەو بەپڕیارێکی یەك دەنگ یەك هەڵوێستی خەڵك بنەبڕدەکرێت بەوەی راستگۆیانە بێنە سەرخەت و هەمو دەسەڵاتێکی لێپرسینەوە بگەڕێندرێتەوە ناو دۆڵابەکانی دادوەرو وەك خۆی کاربکات، تەواوی سزای نیشتیمانی لەدادگای سەربەخۆی خۆیەوە ئەتوانێ ئەم چاکسازیە بەسەرکەوتویی فراوان بکات و ریشەکێشی گەندەڵکاران بکات بەئاستێکی باش کاڵ بکرێتەوە لەهەرێمی کوردستان ” دەبێت بەیەك دەنگ هەرکەس لای خۆیەوە بڵێت: بەرپرس و پارت و ریکخراوە حزبیەکانــ ” لەبەرگی گەندەڵی بچنە دەرێ و مەبنە هەڕەشە بۆ دادوەرو چیدی یاسا نیشمانیەکان قۆرخ مەکەن و چەمکە دیموکراسیەکان تێکــمەشکێن.
لە باشوری کوردستان دیموکراسی تەنها بەدیوێکدا نیشان ئەدرێت کاردانەوەی ئەوتۆی نەبوە بەوەی گرێدراوی یاسای نیشتمانی بێت” کاتێك هاوڵاتیەك ئازادانە قسە دەکات و بیروڕای تایبەتی هەیەو دەری ئەبڕێت بۆ لەکەدار کردنی پارت و بەرپرس نیە بەڵکو بۆ باشترکردن و وازهێنانە لەو کردەوانەی ئەنجام ئەدرێن و ئاراستەی نایاسایی گرتوە لەلایەن حیزب و بەرپرس، بەڵام لایەنەسیاسیەکانی ئەم دەڤەرە کاتێك روبەڕوی رەخنەگرتندەبنەوەو بەڵگەکان ئاشکرا دەکرێن دادگای حیزب بەسزای خۆی ئەگەیەنێت بێ ئەوەی دادگای گشتی و ناچەکە بەئاگابێت، چیرۆکمان زۆرە لەم ڕوانگەیەوە و نمونەکان لەفراوانبوندان و وێنەکان ئەدوێن. ئێمە دەنوسین و رەخنە ئاراستەی کاربەڕێکاران دەکەین و دەبێت ئامانجیش بپێکێت هەرلەوەدا نەبێت قسەکراو گفتی خۆمان واژو بکەین و پێمان بگوترێ تۆ ئازادی لەوەی دەیڵێیت، ئایا کاردانەوەی دەربڕینمان تاچەند بڕی کردوەو ئاماچی پێکاوە؟ لەدەڤەری لای ئێمە دیموکراسی تەنها لەڕوی قسەکردنەوە پانتایی هەیە، بەڵام لەچوارچێوەی دیکتاتۆریدا گەمارۆدراوە.
ئەوەی گرنگەو پێویستە لەهەرێمی کوردستاندا کاری بۆ بکرێ لەچوارچێوەی دیموکراسیدا دادگایەو دەبێت دەسەڵاتی حیزبی و بەرپرسی تێدا ریشەکێش بکرێت، بمانەوێ خۆمان بەهاوشێوەی وڵاتانی دیموکراســخواز ئاشـناکەین دەکرێت سزاکان بکەینە بەرگمان هەروەك رەنگەکان لەبەرچاودا دیاربن و بە ئاشکراو بێجیاوازی رەنگدانەوەو سڵکردنەوەی خۆی هەبێت لەناو خەڵکدا بەگشتی.
هەژمونی ئێستای هەرێمی کوردستان بەهۆی زانین و شارەزایی ئەو کەسایەتیانەوە بەدەست هاتوە کە لەماوەی 21 ساڵی رابوردودا توانیویانە لەجیهانی دەرەوە سود لە وانەی سیاسی و کۆمەڵایەتی وەرگرن بەوهۆیەوە ئیدارەی حکومەت دوای ئەو ماوە شکستخواردوە دەکەوێتە سەر چۆك ئاراستەی گەندەڵیەکان چەماونەتەوەو لە سەرەتای بنەبڕکردندایە، هەرچەندە زۆری ماوە تا ئەستونی یاساکان وەرگرێت و ئاراستەی بەرەو شارستانی سەردەم بگۆڕێ.
چۆن بەرپرسێك خۆی نیشان ئەدات راستەوخۆ
لەهەرێمی کوردستاندا بەرپرسی حیزبی و حکومەت هەیە دەسەڵاتی پێ بەخشراوە، هەشمانە سەربەخۆیانە کاردەکات و بڕوای بەیاسانیە فەرمانی جەنگی لەدەستدایەو موچەیەکی تەواوی هەیە لەسەر دارایی حکومەتی هەرێم و بازرگانێکی گشتیە و بازاڕی قۆرخکردوە لە دیمانە میدیایەکاندا باس لە دیموکراسی ئەکات و هەروەکو خــــۆی بنەما یاسایەکانی دیموکراسی داڕشبێت، لە کۆمەڵگەی کوردیدا چەمکەکانی دیموکراسی ئاشکرایەو هاوڵاتیەکی ئاسایی داینەڕشتوە بازدانێك بەسەر یاسای دیموکراسیدا دەکات” لە هەمو وڵاتێکی دیموکراسیدا هەرلایەن و ڕێکخراویک و فەرمان بەرێکی ئاسایی لەیاسا نیشتمانیەکان لابدات و ببێتە هۆکاری بەرەنگاری و پەیڕەو نەکردنی سزای تایبەت بەبڕەگەی ژمارە ئەوەندە سزادەدرێت و دەبێت نمونەی تاوانبارێك بۆ دانیشتوانی ، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بیرمەندان دەبێت داخی بۆ بخۆن لەو پێشێلکاریە بەوەی یاسایەک نیە سەربەخۆ دادوەر دەریبکات.
خەڵکی هەرێمی کوردستان هێشتا لە سەرەتای ئازادی قسەکردن و ئازادی رادەربڕیندان و چەمکە دیموکراسیەکان قۆرخ کراون” دیموکراسی مەکەنە تفەنگی سیاسی خۆتان و چەواشەکاری لە یاساو رێنمایەکانی دیموکراسیدا ئەنجام مەدەن.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەرێمی کوردستان بەتایبەت ، شتێک نەماوە بازرگانی پێوە نەکرێ تەنانەت وشەی دیموکراسیش بۆتە وشەیەکی بێزارکارو خەڵک متمانەی بە چەمکەکانی نەماوە، وەهایان لێکردوین هەڵبێین و ولات جێبهێڵین بۆ ئەوجێیەی دیموکراسی لەتەلاری دادگاوە بۆتە یاساو لێ پێچینەوە دەکات لە نادیموکراسەکان.
- بابەتەکانی تری فەرەیدون کونجـــرینی
فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
-فەرەیدون کونجرینی: هۆکاریی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش!؟
-فەرەیدون کونجرینی: پێویستریین شت بۆ مرۆڤ!
- All Posts