دکتۆر محەمەد ئەمین: حیكمه‌تی حكومه‌ت و حكومه‌ت كردن چییه؟
حیكمه‌ت له‌هه‌ر كارێكدا مانای به‌كارهێنانی سیاسه‌ت، ژیری، زانایی، شاره‌زایی و ئاستی ئه‌زمون ئه‌گه‌یه‌نێت و ئه‌نجامی هه‌ركارێكیش ئاستی جوانی و هونه‌ری حیكمه‌ت تیا ره‌نگ ده‌داته‌وه كه ئه‌بێته پێوه‌ر بۆ ناسین و ئاستی به‌رزی یان نزمی حیکمەت. بچوكترین كاریی رۆژانه، كه هه‌ركه‌سێك پێی هه‌ڵده‌ستێت تا ده‌گاته كاریی به‌ڕێوه‌بردنی بچوكترین دامه‌زراوه، ئه‌وجار له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و حكومه‌تكردن، قۆناغ و ئه‌نجامه‌كانی په‌یوه‌سته به‌وه تا چه‌ند حیکمەتی تیا به‌كارهاتوه. له دێر زه‌مانه‌وه تائێستا ئاستی ژیان و جۆری ژیان و گوزه‌رانی هه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ستراوه‌ته‌وه به جۆری حكومه‌ت و حكومه‌ت كردنه‌وه ، جا ئه‌و حكومه‌ته‌یان حكومه‌ت كردنه له خێزان و گروپه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا باڵاترین مانای سیاسی حكومه‌ت كردنه‌وه، كه له دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تدا خۆی ئه‌بینێته‌وه ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ش جۆر‌و پێناسه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه و هه‌بوه له قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژودا، به‌ڵام ئه‌م زیاتر پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی میللی (national state) وه‌ر ئه‌گرین.
خاڵی هاوبه‌شی هه‌مو جۆره‌كانی حكومه‌ت له دنیادا، ئاره‌زو پێداگری حكومڕانانه بۆ پاراستنی حكومه‌ت كردن و ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی حوكم ده‌كات له‌یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه جۆری حكومه‌ت و ئامانج پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت كردنه.
هه‌میشه جۆری حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری كردن باسی زۆر له بیرمه‌ندان و كه‌سانی خاوه‌ن بیری سیاسی بوه، هه‌ر له ئەفلاتونهوه تا بیرمه‌ندانی هاوچه‌رخ، له‌گه‌ڵ په‌یدابونی بیری سیاسی له‌مێژوی ئاینده‌دا جۆری حكومه‌ت كردن گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌بوه، به ئامانجی رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی خه‌ڵك لــه هه‌مو بواره‌كاندا، بۆ هه‌ڵسان بــه‌م كاره‌ش زۆر لــه زانایان و فه‌یله‌سوفان لــهوانه ( ئەفلاتون ) هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له ( مدینه موفەزەڵە ) باس ده‌كات ئه‌بێت كه‌سانی خاوه‌ن حكمه‌ت و زانایی به‌م كاره هه‌ڵسن، چونكه ئه‌گه‌ر پایه‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ر حیكمه‌ت و زانایی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دانه‌مه‌زرێ ئه‌وا پرۆسه‌ی حكومه‌ت كردن به ئاقاری هه‌ڵه و رێگه‌ی مه‌ترسیدا ئه‌ڕوات كه لــه دوایدا ژیان و به‌رژه‌وه‌ندی تاك و كۆمه‌ڵ به‌ره‌و هه‌ڵدێر و وێران بون ئه‌بات لــه هه‌مو بواره‌كاندا.
چه‌نده دامه‌زراندنی حكومه‌ت گرنگه دو ئه‌وه‌نده پرۆسه‌ی حیکمەت لە حكومه‌ت كردن‌دا گرنگه، بۆ نمونه دواكه‌وت و ترین ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌كی له ئاسیا یان ئه‌فریقا یان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌توانن حكومه‌تێ دروست بكه‌ن، به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه ناتوانن جۆری حكومه‌ت كردن و ده‌سه‌ڵاتداری كردن به‌جۆرێ پیاده‌بكه‌ن كه مایه‌ی خۆشبه‌ختی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك بێ دوباره نمونه‌ی ئه‌م حكومه‌تانه‌ش ئه‌مانه‌ن ، كه لــه سۆماڵ و ئه‌فغانستان و زۆر شوێنی تر بونیان هه‌یه ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌توانرێت جۆری حكومه‌ته‌كان به‌م سێ جۆره پۆڵێن بكرێت، كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به دنیا بینی و حیكمه‌تی فه‌رمانڕه‌وایان و سیسته‌می ئابوری و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه هه‌یه.
1- حكومه‌تی ئایدۆلۆژی: هه‌مو حیكمه‌ت و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی لــه‌سه‌ر بنه‌مای چوارچێوه‌یه‌كی دیاری كراوی ئایدۆلۆجی به‌ڕێوه‌ئه‌بات، لـــهبواری ئابوری و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسییه‌وه ، نمونه‌ی ئه‌م جۆره حكومه‌تانه هه‌مو ئه‌و سیسته‌مه فه‌رمانڕه‌وایانه ئه‌گرێته‌وه كه كه‌م یان زۆر مایلی ( tendency) بونیاد گهرایانهیان (fundamentalism) هه‌یه‌ـ جا ئه‌م بونیادگهرایه ئه‌شێ دنیای ( عه‌لمانی ) یان ( ئاینی) بێت نمونه‌ی عه‌لمانی ماددی گه‌رایی وه‌كو رژێمه سۆشیالستهكان و دینیه‌كانی وه‌ك و ئێران و سعودیه و ئیسلامی یان ئیسرائیلی جوله‌كه بێ ، خاڵی هاوبه‌شی ئه‌م جۆره حكومه‌تانه ئایدۆلۆجیانهیان یان بونیادگهراییانه ئه‌وه‌یه كه به‌های تاك كه‌مكراوه‌ته‌وه و ته‌نها یه‌ك په‌یڕه‌وی بونیادگه‌رایانه قبوڵه و ته‌حه‌مولی (tolerance) جیاوازیه‌كان نییه و قبوڵ ناكرێ یان به‌زه‌حمه‌ت قبوڵ ده‌كرێ.
2- حكومه‌تی یاسا و دیموكرات: له‌م جۆره حكومه‌تانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌ل ده‌سه‌ڵات دیاری ده‌كات بێ ته‌زویرو به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی فشار، ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای ئه‌ساسی وڵات به‌ڕێوه ئه‌چێ و مافی هاوڵاتی بون پارێزراوه بۆ هه‌مو كه‌س بێ جیاوازی، نمونه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ش زیاتر ئه‌وروپای رۆژئاوا ئه‌مەریكای باكور و كه‌نەدا و له ئاسیاش یابان بونیان هه‌یه، له‌م ( 20 ) ساڵه‌ی دوایشدا هەندێک لە وڵاتانی بلۆكی رۆژهه‌ڵاتی كۆمۆنستی چونه‌ته ریزی ئه‌م جۆره حكومه‌تانه‌وه. ئه‌م حكومه‌تانه‌ش بۆخۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆجی وه‌ك جۆری یه‌كه‌م وڵات به‌ڕێوه ئه‌به‌ن لــهڕوی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، بۆ نمونه ئه‌حزابی لیبراڵ دیموكرات و سۆشیال دیموكرات ئایدۆلۆجی و جیهانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئایدۆلۆجی ئەمانە و ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌مانه له جۆری یه‌كه‌م ( حكومه‌تی ئایدۆلۆجی ) جیا ئه‌كاته‌وه ، ئه‌وه‌یه كه له‌م سیسته‌مه حوكمڕانیانهدا ( جۆری دوه‌م) تاك (individ) نه ته‌نها ڕێز‌و سه‌روه‌ری هه‌یه ، به‌ڵكو جه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانیه، به یاسا ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات گرەنتی ئه‌كرێ، هه‌روه‌ها ماف و ئازادیه‌كانی تاك له‌گه‌ڵ ئازادی سیاسی و هه‌مو جیاوازیه‌كان رێزی لێ ئه‌گیرێت.
له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا كه له‌گه‌ڵ چه‌ند تێبینی ئه‌م جۆره حكومه‌تانه پێشكه‌وتو ترین حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری سیاسین له‌بواری ئابوری و فه‌رهه‌نگی و شارستانیدا ، حیكمه‌تی حكومه‌ت كردن له‌م جۆره حكومه‌تانه‌دا له‌سه‌روه‌ری یاسا و ئازادیه‌كان و قبو كردنی جیاوازیه‌كان خۆی ده‌بینێته‌وه.
3- حكومه‌تی ئه‌وباش و بێدادی: جۆری ئه‌م جكومهتانه زیاتر به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ناته‌ندروست و رێكه‌وته‌وه دروست ده‌بن، زۆربه‌یان له‌لایه‌ن كه‌سانی ئاوبهش سیفه‌ت به‌ڕێوه ده‌چن ، كه وه‌ك و وترا له‌كات و هه‌لومه‌رجێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا دروست ده‌بن ، نه‌ك لــه‌سه‌ر بنه‌ماو قۆناغه‌كانی دیموكراتی و ئیراده‌ی گه‌ل ، له‌زۆر حاڵ‌دا به لاسایی كردنه‌وه‌ی ( جۆری یه‌كه‌م ) ده‌سه‌ڵاتداری پیاده ده‌كه‌ن به‌م جیاوازیه كه حكومه‌تداری ئەوباشی پابه‌ند نیت به هیچ جۆره ئایدۆلۆجیاو ره‌وشتێكی سیاسیه‌وه ، هه‌تا نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانیشه‌وه ، زۆربه‌ی ئه‌م جۆره حكومه‌تانه له لایه‌ن كه‌سانی فاشل له ژیان و ساخته‌چی و دۆڕاو له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن ، ته‌نها ئامانجیان تێركردنی به‌ژه‌وه‌ندیه كه‌سییه‌كانی خۆیانه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه به‌هه‌ر به‌هایه‌ك بێت ، چونكە لــه بنه‌مادا پابه‌ندنین به هیچ یاسا و ره‌وشت و بهپرسیاریهتێك به‌رامبه‌ر ژیان و ئازادی تاك و كۆمه‌ڵ.
لــه راستیدا له حكومه‌تی ئهوباشیدا مانای سیاسه‌ت ، میلله‌ت ، وڵات ، هه‌روه‌ها دروشمی تر كه به‌رزی ده‌كاته‌وه هیچ نییه جگه له كاڵایه‌كی بازرگانی بۆ مانه‌وه و ره‌وایدان به ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئه‌وباشی… ئه‌وه‌ی كه كۆمێدیه له‌م جۆره حكومه‌تانه دا موزه‌یف ترین كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كه‌نه كه‌سانی سه‌روی كه‌سانی ئاساییه‌وه له راگه‌یاندنه‌كاندا كه‌سی یه‌كه‌م ده‌كه‌نه كه‌سێكی بێ وێنه له هه‌مو بوارێ ، ئه‌وه‌ی كه نابینرێت ره‌خنه‌یه و پیرۆزكردنی ده‌سه‌ڵات و رابهرهكانیهتی.
نمونه‌ی ئه‌م جۆره حكومه‌ته ئاوباش و بێ دادانه زیاتر له وڵاتانی دنیای دواكه‌وتو و گهشهنهسهندو بونی هه‌یه ، وه‌ك عێراقی سه‌دام و لیبیای قه‌زافی و سوریای ئەسدی ، زۆر له وڵاتانی تری ئاسیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقا و ئه‌مەریكای لاتینی دان .
له‌ڕوی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه له‌م حكومه‌ته ئهوباشانهدا بێ دادی و گه‌نده‌ڵی ئه‌بێته كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی حوكم كردن ، به‌جۆرێ كه ژیان بۆ كه‌مینه‌یه‌ك ئه‌بێته به‌هه‌شت و بۆ زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكیش ده‌بێته دۆزه‌خ ، چونكه له‌م جۆره حكومه‌تانه‌دا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی له بازنه‌یه‌كی ته‌سكی ده‌سه‌ڵاتدا كۆئه‌بێته‌وه و هه‌مو هه‌یكه‌لی ده‌سه‌ڵات و هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات شێوه‌یه‌كی میراتگری وه‌رئه‌گرێت له باوكه‌وه بۆ كوڕ و كه‌سه نزیكه‌كانی رابه‌ری یه‌كه‌م له خێزانه‌وه تا ئه‌گاته خێڵ و هۆز ، گروپی یەکەمی یان بازنه‌یی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتدار به‌شێوه‌یه‌كی بێ ویژدانانه ، نامرۆڤانه و بێ ره‌حمانه ده‌سه‌ڵات به‌كاردێنن بۆ سودی خۆیان ، به‌ڵام چه‌نده‌ها نمونه‌ی مێژوی هه‌یه له كۆن و تازه‌دا كه ئەمانه واته حكومه‌ته ئهوباشهكان هه‌مویان ره‌ش ترین و خەمناك ترین رسواترین سهرنهویشتیان هه‌بوه ، نمونه‌ی زیندو زۆر تازه‌ش ئه‌وه جۆره مردنهكامی ( سه‌دام و قه‌زافی و به‌ندكردنی موبارك ) ، له مێژوی تۆزێك دورتریش شای ئێران و چاوشیسكۆی رۆمانیا بو .
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كوردستانی باشوره‌وه هه‌یه به‌داخه‌وه ئه‌بێت بڵێم ” كه جۆری حوكمڕانی نیشانه‌كانی (symptom) ی به ئاراسته‌ی جۆری سێیه‌م ده‌چێت … بۆئه‌وه‌ی حاڵه‌تی لیبیا و سوریا و میسر و شوسێنهكانی تر له كوردستاندا دوباره نه‌بێته‌وه ، پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌م حیكمه‌ته بنوێنن وه‌ك ( گۆرباچشۆف ) بۆخۆیان هه‌ڵسن به‌م كاره‌ی كه خه‌ڵك ئه‌یه‌وێت بكرێ ، هه‌موان كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین ئاراسته‌ی حوكم به‌ره‌و جۆری دوه‌م بڕوات و له حیكمه‌ته‌كانی به‌هره‌مه‌ندبین كه ئازادی و داد و ئاشتییه.