عیماد عه‌لی: هه‌موو ته‌نازولێك له پێناو سه‌ربه‌خۆیی دا بێت گه‌وره‌ییه.
له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر گوێمان له راوبۆچونی كه‌سی و حزبی له‌مه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بوو، لێره‌دا پێویست به دووباره‌كردنه‌وه ناكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر جیگه‌ی دڵته‌نگیه ئه‌وه‌یه كه راكان به پابه‌ندبونی حزبی و میراتی كه‌لتوری بچوكی ناوچه و ته‌ریقه‌ت و شاره‌وه به‌نده و تا ئێستا هه‌ڵوێستێكی زۆر گه‌وره‌مان نه‌بینی كه ئاماژه‌ی پێ بكرێت و بڵێین: ئه‌وه‌یه گه‌وره‌یی نواندن له پێناو سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌مه‌ش وای كردووه كه وڵاتانی نه‌یاری كورد دڵخوش بن و سه‌ره‌اری هه‌ره‌شه و گۆرهشه هه‌نگاوی زیاتر نه‌نێن و چاوه‌رێیی به‌یه‌كدادان و تێكهه‌ڵپرژان و ناكۆكی نیوخۆیی زیاتر بكه‌ن كه مه‌رامه‌كانی ئه‌وان جیبهجێدهكات و شكستی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش وایده‌بینن به شێوه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته‌وه كه‌له ده‌رئه‌نجامدا خه‌ونی سه‌رجه‌م شه‌هیدان و گیانفیدایی و قوربانیدانی هه‌مه‌چه‌شنی گه‌لی كوردستان به فیرۆ ده‌چێت.
ئێمه ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیشه‌وه قسه نه‌كه‌ین، وه‌زعی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه و دوارۆژی ئاڵۆز و نادیاری گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وا فه‌رز ده‌كات كه له‌م هه‌له‌دا كورد بازێك بدات به‌سه‌ر زۆر به‌ربه‌ست و ته‌گه‌ره‌دا كه چه‌ندین هه‌نگاو به بازێك ببرێت. ئه‌مه‌ش به رێگه‌یه‌كی ساكار و به دڵسۆزی و قوربانیدانی هه‌مولایه‌كی نێوخۆی ده‌بێت، له پیشهوهشیاندا سه‌ركردایه‌تی و ده‌سه‌ڵاته دهرسترۆیشتووهكانی كرودستان.
له‌م چه‌ند ده‌یه‌دا هیچ نه‌مایه‌وه ده‌ستی بۆنه‌به‌ن بۆ خستن و له‌ناوبردن و شكستپێهێانی به‌رامبه‌ر و، ته‌نانه‌ت ده‌ستی بێگانه‌شیان هێنایه ناو كوردستانه‌وه و ته‌نازولیان بۆ دوژمنانی سه‌رسه‌ختی كوردیش كرد، ته‌نا له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان و حزبه‌كان و هیچ شتێكیان بۆ كورد نه‌بوو جگه له زه‌ره‌ر و زیانه زه‌به‌لاحه‌كانی و ئه‌مه‌ش به په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش له مێژوویاندا تۆمار ده‌كرێت.
ئه‌مرۆ له قۆناغێكی واداین كه له هه‌موو بار‌و و لایه‌كه‌وه چاوه‌رێی وهرچهخانێك ده‌كه‌ین چی له ئاست ناوچه‌كه كه ئه‌ویش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له نێوخۆیی وڵاتان و كوردستانیش ده‌كات، یان له بواری پهوهیندیه گۆراوه خیراكان كه له‌سه‌ر ریتمێكی تایبه‌تی خۆی ده‌نیشێته‌وه و ته‌وه‌ری نوێ و هاوپێمانێتی نوێ دێنێته ئاراوه كه ئه‌وه‌ی ژیر بێت جێگه‌ی خۆی تێدا ده‌گرێت و ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت. بۆیه ته‌نها بیركردنه‌وه له ئامانجه گه‌وره‌كه و دوورخستنه‌وه‌ی یاری كه‌سی و حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك له پێشه‌وه‌ی ئه‌ركه نهتوهییكانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مرۆی كوردستانه، به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه، لێره و له‌وێ قسه‌ی ته‌سكبین و بۆچونی ناره‌وای خه‌ڵكی هه‌ڵه‌شه‌ی كورتبین وه‌لاوه بنێن و هه‌نگاوی گه‌وره بنرێت كه نیشانه‌ی راست ودروستی باوه‌ربون به قوربانیدانی هه‌مه‌چه‌شن له پێناو ئامانجه گه‌وره‌كه‌دا بێت.
لێره‌دا به راشكاوی بڵێم، وه‌ك ده‌زانین كه پارتی پێشتر تاوه‌كو باوه‌ری به فیدراڵیزم هێنا و ته‌به‌نای كرد قیر سپی بوو، ئامانجی یه‌كه‌می حوكمی زاتی بوو، وا ئه‌مرۆ ئه‌و پێشه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی بێت!! جا لێره‌دا قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه نیه به چ مه‌به‌ستێك بێت كه كه‌سی بێت یان حزبی و له پێناو ئامانجی بچوك بێت و بۆ خوقورتاركردن له شكستی حوكم یان بۆ مه‌جد دروست كردن، ئه‌وه جێگه‌ی تێرامان نیه له‌م كاته‌دا، به‌ڵكو پێویسته خه‌ڵكی دڵسۆز ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی بقۆزێته‌وه تاوه‌كو قۆناغێكی تر نه‌هاتووه كه له پاڵنه‌ره‌كانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ساردی بكاته‌وه و له‌م بۆچونه‌ی په‌شیمان بێته‌وه و بگه‌رێته قاوغه‌كه‌ی خۆی.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر پارتی به‌م هه‌نگاوه تازانه‌ی تا راده‌یه‌ك نه‌رمی نواندووه و ئه‌وه‌ی تا دوێنی خه‌تی سوور بوو، ئه‌مرۆ بۆ ئامانجه گه‌وره‌كه جۆره ته‌نازولی له‌سه‌ر كردووه، بۆ نمونه وه‌ك خه‌تی سووری گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كار ی خۆی و به‌شه‌رعیكردنی ریفراندنۆم و شتی تریش كه ئه‌مه به گه‌وه‌ره‌یی بۆ پارتی و بارزانی ده‌ژمێرێت نه‌ك ته‌نازول، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به هه‌مان شێوه بچنه پێشه‌وه و كێبركێ بۆ زیاتر ته‌نازول بۆ یه‌كتر بكه‌ن نه‌ك كه‌له‌ره‌قی و خۆته‌ریك كردن و راوبۆچونی ههرزكارانهی دوور له هه‌ر ره‌فتارێكی سوك و له پێناو باڵابونی میله‌ت بێت.
جا بۆیه لێره‌دا رووی ده‌مم له سه‌رجه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی كوردستانه، كه تا زیاتر ته‌نازولی بچوك و گه‌وره‌ی نێوخۆیی له‌به‌رامبه‌ر ركابه‌ره حزبی و شه‌خسیه‌كانی خۆتان بكه‌ن گه‌وره‌یی ده‌نوێنن و مێژووش به‌گه‌وره‌یی بۆتان ده‌یژمێرێت.
ئه‌وه‌ی به راستی له‌م كاته‌دا كاك مه‌سعود گه‌وه‌ره ده‌كات كه سه‌ردانی گۆران و كۆمه‌ڵ بكات و به هه‌موو داواكاری و مه‌رجه‌كانیان بێ قه‌یدوشه‌رت رازی بێت و ته‌نها له پێناو سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه ده‌هێنێت كه به‌راستی له‌م كاته‌دا وه‌ك گه‌وه‌ره و مه‌رجه‌ع له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و خه‌ڵك زیاتر لێی ده‌چنه پێشه‌وه و بۆ دوارۆژی گه‌لی كوردستانیش به قازانج ده‌كه‌وێته‌وه و، هه‌ر ده‌بێت ئه‌ویش گوێ له كادر و سه‌ركرده توندره‌وه‌كانی حزبه‌كه‌ی خۆیشی نه‌گرێت كه له‌م كاته‌دا یان بۆ مه‌رایی یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی قسه‌ی توند و نابه‌جێ ده‌كه‌ن . ده‌بێت پارتی ئه‌وه‌شی له‌بیر بێت، كه ئهگهرئهوهی له گه‌ڵ خۆیدا دانابێت كه ریفراندۆم بۆ مه‌به‌ستی حزبی به‌كار بێنێت ، ئه‌وه وه‌ك ده‌زانین په‌تی درۆ كورته و، ئه‌وكاته به‌ده‌ردی زۆر چه‌واشه‌كاریی مێژوو ده‌چێت وسهركردهكانیشی به ناپاكی هه‌میشه‌یی ده‌چنه مێژووه‌وه، نه‌ك مه‌جد بۆ خۆیان دروست بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هیوادارم گۆران و یه‌كێتیش له‌م باره‌وه ململانێ و قازانجه ته‌سكه حزبیه‌كه كه خۆی له ره‌فتاری پۆپۆلیزمیدا ده‌بینێته‌وه بخه‌نه لاوه، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌وان فه‌رزه له‌م قۆناغه‌دا قوربانی بده‌ن و پشتگوێ خستنی ئه‌و قازانجه كورت مه‌ودایانه قازانجی گه‌لی كوردستان و نیشتمانی لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گینا مێژوو و میله‌ت ره‌حم به‌كه‌س ناكه‌ن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراودا، ئه‌گه‌ر ببنه هۆكاری شكستهێنانی گه‌وره‌ترین ئامانجی میژووی كورد و به‌دیهێنانی ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر به واقعی ته‌ماشای بكه‌ین ده‌پرسین چی وا ده‌كات كه ئه‌م ره‌فتاره گرنگ و له‌بارانه بكه‌ن؟ یان چۆن راوبۆچون و ره‌فتاری نه‌ته‌وه‌یی ره‌های دوور له بیری ته‌سكی حزبی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت؟
رۆڵ و راوبۆچونی نوخبه‌ی كورد له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان، به‌ده‌ر له حزبیه ته‌سك بینه‌كان، رۆشنبیر و ئه‌كادیمیست و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و فه‌رمانبه‌ر و كرێكار و جوتیار و كاسبهكار و گه‌نج و لاوی وڵات و خه‌ڵكی بیرفراوان و باڵا له عه‌قڵیه‌ت و، دوور له كار و شتی رۆژانه‌ی بچوك كه ته‌نها رێگری له‌ئامانجی گه‌وره ده‌كات رۆلی خۆیان بگێرن. ئه‌وانه خاوه‌ن بیر و فكرن كه رووداو دروست ده‌كه‌ن نه‌ك مه‌شغولی روداوی بچوكی كه‌سی و حزبی رۆژانه بن، خاوه‌ن بیر و شاره‌زایی نه‌ك حزبی و سیاسی كورت بین و قه‌تیسی ململانێی حزبی، به سه‌ركه‌وتوویی ئامانجه گه‌وره‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.
بۆیه ده‌بێت بڵێم ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ته‌نازول له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و شه‌خسی خۆی له پێناو به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بكات گه‌وره‌ترین شه‌ره‌ف و گه‌وره‌یی و بالایی بۆ خۆی تۆمار ده‌كات. لێره‌شدا حزبه‌كان بۆ رازیكردنی جه‌ماوه‌ری خۆیان ده‌بێت ركابه‌ری زیاتر له‌سه‌ر ته‌نازول بۆ یه‌كتر له پێناو سهربهخوییدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵی جه‌ماوه‌ر بۆ لای خۆیان بگه‌رێننه‌وه نه‌ك كاری پۆپۆلیزیمانهی كورت مه‌ودایانه.