وتوێژ له گه‌ڵ مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌ن پوور، سه‌باره‌ت به جینۆساید.
سازدانى: عەلى مەحمود محەمەد
گه‌ڕان به دوای حه‌قیقه‌ته مێژووییه‌كان و نه‌ترسان له وتنی ڕاستییه‌كان ئه‌ركی ڕۆشنبیرانه ،بۆخوێندنه‌وه‌یه‌كی گشتگیر له‌سه‌ر پرسی جینۆسایدی كورد چاوپێكه‌وتنێكی تێر‌و ته‌سه‌لمان له گه‌ڵ مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌ن پوور ئه‌نجامداوه.
{ئه‌میر حه‌سه‌نپوور له 1943 له مه‌هاباد هاته دنیا و له‌وێ خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندیی ته‌واو کرد و له زانکۆی تاران درێژه‌ی به خوێندنی دا. له پێشدا، زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیسی و دوایه زمان‌ناسی خوێند. له 1972 بۆ درێژه‌دان به خویندنی چوو بۆ ئه‌مریکا و له 1989 دوکتورای راگه‌یاندنی ته‌واو کرد و له ساڵی 1987 تا ئێسته له کانادا له زانکۆکانی ویندسۆر و کنکۆردیا و تورانتو خه‌ریکی ده‌رس کوتن و لێکۆڵینه‌وه بووه. یه‌کێک له نووسراوه‌کانی، کتێبی “ناسیۆنالیسم و زمان له کوردستان، 1918-1985” ه که به ئینگلیسی بڵاوبۆته‌وه و وه‌رگێڕدراوه‌ته سهرتورکی}.
پرسیار 1: به‌ڕێز مامۆستا سه‌ره‌تا چه‌ند ساڵێكه به تایبه‌ت له دوای دامه‌زراندنی چاوديرى كوردۆسايد له روارى 6-1-2002 ـه‌وه، كاركردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تاوانه گه‌وره‌كان “جینۆساید، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی، تاوانی جه‌نگ” گرنگی په‌یدا كردووه، ئێوه ئه‌م گرنگی پێدانه له ئاستی به‌رفراوان بۆ ناساندنی دۆزی جینۆساید چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
وه‌ڵام: مێژوونووسێکی جینۆساید، مارک ڵێڤین، ده‌ڵێ ناوچه‌ی “عه‌نه‌دۆڵی رۆژهه‌ڵات” که هه‌رمه‌نستانی کۆن و کوردستان ده‌گرێته‌وه ده‌بێ وه‌ک “مه‌ڵبه‌ندی جینۆساید” بناسین. له‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا، له ئاخر ساڵانی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه تا ئێستا ده‌وڵه‌تی عوسمانی و کۆماری تورکییه و ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌و سێ چه‌شنه جینایه‌ته‌یان له دژی گه‌لانی هه‌رمه‌نی و ئاشۆری و کورد کردووه — “جینۆساید”، “جینایه‌تی شه‌ڕیی” و “جینایه‌تی دژی مرۆڤایه‌تی”. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌تانی ناوچه کۆنوانسیۆن و پرۆتۆکۆڵه ناونهتهوهییهکانیان له دژی ده‌ستتێوه‌دانی ئه‌و جینایه‌تانه په‌سند و ئیمزاکردووه، هه‌ر کاتێک ویستییان ئه‌و په‌یمان و به‌ڵێنیانه فه‌رامۆش ده‌که‌ن و ده‌ستده‌که‌ن به‌و جینایه‌تانه. مارک لێڤین ده‌ڵێ له‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا، جێنۆساید قاعیده‌یه نه‌ک ئیستیسنا. ئه‌زموونی مێژووی ناوچه له ئاخری سه‌ده‌ی نۆزده‌وه تا ئێسته دوروست بوونی ئه‌و لێکدانه‌وه‌ی ده‌رخستووه.
به داخه‌وه، وشیاری، زانیاری، زانست، و لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و جینایه‌تانه له فه‌رهه‌نگی سیاسی کوردستان و ناوچه‌دا زۆر که‌م بووه. ره‌نگه که‌م که‌س ئه‌وه بزانێ که هێشتا پێشنووسی کۆنوانسیۆنی دژی جێنۆساید له “نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان”دا وتووێژی لێده‌کرا و په‌سند نه‌کرابوو که ده‌سته‌ی نوێنه‌ری کورد له‌و داخوازییانه که له 29ی نوامبری 1948 پێشکه‌شی سێکرێتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی کرد، وشه‌ی جێنۆسایدی ده‌کارهێنا و سه‌رنجی ئه‌و رێکخراوه‌ی راکێشا بۆ جێنۆسایدی گه‌لی کورد. پازده ساڵ دوایه، هه‌واڵێکی هه‌ره گرینگی رۆژنامه و رادیۆکانی دنیا له هاوینی 1963دا ئه‌وه بوو که کۆماری مه‌غوولستان و یه‌کێتی سۆڤێت ده‌وڵه‌تی عێراقیان تاوانبارکرد که خه‌ریکی جێنۆسایدی گه‌لی کورده. مه‌به‌ستم له ئاماژه‌کردن به‌و دوو رووداوانه ئه‌وه‌یه که بڵێم سه‌رباقی ئه‌وه‌ی باسی جێنۆسایدی گه‌لی کورد له مێژه هاتووه‌ته گۆڕێ، ئاگاهی سه‌باره‌ت به‌و جێنایهته زۆر که‌م بووه.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی چاوپێکەتنەکە کلیک بکەرە سەر ـ مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌ن پوور