زه‌به‌نگ به‌هادین: په‌یوه‌ندى نێوان رۆشنبیران و سیاسى یه‌كان.
له كوردوستان سیاسه‌ت بووه به ڕێڕەویی ڕۆشنبیریه‌ت , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌كه‌ى ڕاسته چونكه سیاسه‌ت به‌شێكه له به‌شه‌كانى روشنبیرى, بۆیه ئه‌بینین سیاسى یه‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ڕۆشنبیره‌كان راكێشن به لاى خۆیاندا و به جۆرێك كه بیر‌و بۆچوونى ڕۆشنبیره‌كان ڕابكێشن و له ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانیاندا به‌كاریى ده‌هێنن بۆ به‌رژه‌وه ندى تایبه‌تى خۆیان. هه‌میشه ده‌بینیت سیاسى ده‌یه‌و‌ێت ڕۆڵى ڕۆشنبیر بچوك بكاته‌وه یان به‌لاوه‌ى نێت، چونكه لێره دیدبینى ڕۆشنبیر له به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى یه‌كان نى یه, بۆیه گه‌ر بۆشى نه‌كرێت به‌لاوه‌ى بنێت ئه‌وا هه‌وڵى قۆرخركردن و وابه‌سته كردنى ئه‌دات, گه‌ر به مانه‌ش ڕۆشنبیره‌كه نه‌هاته ژێر كۆنترۆڵى سیاسى یه‌كه، ئه‌وا ده‌كه‌وێتـه تۆمه‌تبار كردن و ته‌شهیر پێكردن و ناوزڕاندنى , ئه‌مه‌ش به به‌رنامه‌و به پلانى وورد بۆ دارێژراه ده‌بێـت.
زۆرێك له پارته سیاسى یه‌كانى كوردوستان هه‌وڵى ئه‌وه‌یان داوه رۆشنبیران بگرنه ئامێزی خۆیان به‌ڵام به ئاراسته كردنیان به پێ ى به‌رژه‌وه‌ندى و ویستى ئه‌و پارته سیاسى یه, ئه‌مه‌ش واى كردووه به به‌رده‌وامى كێشمه‌كێش و به‌رنگار بوونه‌وه دروست ببێت له نێوان ڕۆشنبیران خۆشیاندا به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى به‌ره‌ى ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانه‌ى به‌ره‌ى گه‌ل, ئه‌وه‌ى رۆشنبیرانى ده‌سه‌ڵات ده‌یكه‌ن پێ ى ده‌ڵین به له‌برى به واتا ئه‌و له برى سیاسى یه‌كه شه‌ریى ئایدۆلۆژى و رۆشنبیرى كۆمه‌ڵگاكه ده‌كات, ئه‌مه‌ش جگه له نیشاندانى پێنه‌گه‌یشتووى بیر‌و هۆشى سیاسى یه‌كان له‌گه‌ڵ گۆرانكاریى و گه‌شه‌ى دنیادا هیچى تر نى یه, سیاسى له كوردوستان ئێستاش برواى به‌وه‌یه كه په‌رله‌مانێك دروست ده‌كات بۆ خه‌ڵه‌تاندنى میلله‌ت له كاتێكدا خۆى به ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌كه‌ى ده‌ڵێت: ده‌بێت ئێوه وه‌ك قاز بن چیتان پێده‌وترێت ئه‌وه بكه‌ن, ئه‌مه جۆرێكه له پاشخستن و ته‌همیش كردنى رۆشنبیرانى ناو په‌رله‌مان, به هه‌مان شێوه, له مامه‌ڵەى سیاسى سیاسى یه‌كان له‌گه‌ڵ رۆشنبیرانى ناو حیزبه‌كى خۆشیان وه‌لاوه نان و بێده‌نگ كردن پیشه‌ى هه‌میشه‌ییانه.
ڕۆشنبیریش ئه‌وه‌ى به ده‌ستى یه‌وه ده‌مێنێته‌وه له‌م به‌رنگار بوونه‌وه‌یه‌دا ده‌رخستنى راستى یه‌كان و به‌رچاو رونكردنى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه له ئاست رووداو پێشهاته‌كاندا, ئه‌مه‌ش واى كردووه به به‌رده‌وامى رووبه‌روبوونه‌وه‌و پێكدا كێشان دروست ببێت له نێوان سیاسى و رۆشنبیران دا, ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه ده‌بینین ماوه‌ى داهاتوو ئه‌و جۆره له رووبه‌رو بوونه‌وه‌و كێمه‌كێشه له‌م ناوچه‌یه‌دا زۆرتر ده‌بێـت چونكه داهاتووى ناوچه‌كه به‌روه لێلى یه‌كى ترسناك ده‌روات ئه‌وه‌ى رۆشنبیران دركى پێده‌كه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى یه‌كان نى یه بۆیه ده‌بينین سیاسى یه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵى بێده‌نگ كردن و خه‌فه كردنى رۆشنبیران ئه‌ده‌ن, ده‌سه‌ڵاتى سیاسى هه‌رێم برواى ته‌واوى به‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ى رۆشنبیران ئه‌یڵێن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى و بۆ شتى تایبه‌تى نى یه به‌ڵكو ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و ئاسوده‌ى داهاتووى میلله‌ته‌كه‌یان ئه‌وێت بۆیه هیچ بیانویه‌كى لۆژیكى یان پێ نى یه كه به‌رامبه‌ر رۆشنبیران بوه‌ستنه‌وه , ناچار په‌نا ده‌به‌ن بۆ گرتن و داخستنى سایته‌كان و ته‌هدیدكردن و هه‌وڵدان بۆ گۆشه‌گیر كردنیان, ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌تا لێره گه‌یشتۆته ته‌خوینكردن و جنێو پێدان و زیندانى كردن, هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ى گرنگه بیزانین ئایا رۆشنبیران كۆڵ ئه‌ده‌ن یان ئه‌و په‌یامه‌ى به ده‌ست رۆشنبیران و نووسه‌رانه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسى به‌رژه‌وه‌ند خواز چۆكى پێبدات.
له میژوى مروڤایه‌تى یه‌وه په‌یوه‌ندى نێوان سیاسى و رۆشنبیر په‌یوه‌ندىیه‌كى ناجێگیر و ئاڵۆز ڕووبه‌روبونه‌وه بووه, هه‌میشه برواو متمانه له نێوان ئه‌م دوو لایه‌دا نه‌بووه, هه‌میشه بۆچونى جیا‌و رێگا چاره‌ى جیاواز به‌روه‌و ڕووى یه‌كترى كردونه‌ته‌وه, ئه‌مه به ووردى له خوێندنه‌وه‌ى مێژوى رۆشنبیران دا به‌دى ده‌كرێـت.
كارى رۆشنبیر ئه‌وه نى یه له‌م دۆخه‌ى ئێستادا برواو متمانه بدات به ده‌سه‌ڵات و بڵێت: فه‌رموون پێشمان بكه‌ون بۆ كوێ برۆن ئێمه‌ش به دواتان دێین, سیاسى هه‌میشه له رووى به‌رژه‌وه‌ندى یه‌وه بیر ده‌كاته‌وه‌و ره‌فتار ده‌كات ئه‌مه‌ش زۆر جار له به‌رژه‌وه‌ندى جه‌ماوه‌ر نى یه, ئه‌وه‌ى ده‌بێـت رێگه‌ى جه‌ماوه‌ر رۆشن بكاته‌وه‌و راستى و دروستى بابه‌تكه‌یان پێ بگه‌ینه‌نێت ئه‌وه كارى رۆشنبیره, ته‌نانه‌ت سیاسى یه‌كانیش پێویسته گوێ بۆ رۆشنبیران رابگرن و كه‌مێك له به‌رژه‌وه‌ندى یه به‌رته‌سكه‌كانى خۆیان بێنه خواره‌وه و دیالۆك دروست بكه‌ن له گه‌ڵ رۆشنبیران, ئه‌بێت ده‌سه‌ڵات ئه‌وه باش بزانێت كه رۆشنبیر ویژدانى جه‌ماوه‌ره, ته‌خوینكردن و ته‌شهیر كردن به رۆشنبیره‌كان ئه‌وه ته‌خوینكردنى جه‌ماوه‌ره, چونكه رۆشنیرى جگه له دابین كردنى مافى داهاتووى گه‌له‌كه‌ى به سه‌ربه‌رزى و به دیموكراسى چیترى نى یه.
ئه‌مه‌ى ئێستا ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ده‌یكات به‌رامبه‌ر رۆشنبیران ماڵوێرانى بۆ هه‌موو میلله‌تى به دوادا دێت, چونكه كاتێك رۆشنبیران ده‌ڵێن ریفراندۆم به‌مجۆره سه‌ركه‌وتو نابیێت ده‌بێت گوێ یان بۆ بگیرێت و یارمه‌تى فكرى یان لێ وه‌رگیرێت نه‌ك ته‌خوین بكرێتن و خانه‌و لیستى جیایان بۆ دروست بكرێت, ده‌بێت ده‌سه‌لاتى سیاسى ئه‌وه باش بزانێت كاتێك روبه‌رووى رۆشنبیران ده‌بێـته‌وه و گۆیگرتن نامێنێ, ئه‌جه‌لی یه‌تى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسى یه زووتر نزیك ئه‌بێته‌وه له نه‌مان و داروخان ئه‌وه باش بزانێت پێشكه‌وتن و بنیات نانى كۆمه‌ڵگاو گه‌شه‌ى ئابوورى و كۆمه‌لایه‌تى هه‌موو میلله‌تێك به‌نده به په‌یوه‌ندى باشى نێوان سیاسى و رۆشنبیرانى یه‌وه چه‌ندێك ئه‌و په‌یوه‌ندى باش بێت و پێكه‌وه كار كردن هه‌بێـت ئه‌وه‌نده ئه‌و میلله‌ته پێش ده‌كه‌ێت وه پێچه‌وانه‌كه‌شى راسته.
Zabang