بەبەڵگە…. بارزانی ژووری عەمەلیاتی بۆ دروست کرد؟ ئەرکەکانی چین؟
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بەڵگەکان لە خوارەوە ببینە
ئامادەکردنی: ئیبراهیم عەباس
ڕووداوەکانی 23 حوزەیرانی 2015 راچڵەکینێکی گەورەبوو بۆ بنەماڵە و پارتی، چونکە بۆ یەکەمجار لەسەر دەستی کۆمەڵە پەرلەمانتارێکی بوێری کوردستان، بە بنەماڵە گوترا، کاتی ئەوە هاتووە خۆسەپاندنی بارزانی کۆتایی بێت. ئەو رووداوە خێرا مەسعود بارزانی و نێچیرڤان و مەسروری هاندا، دوور لە مەکتەبی راگەیاندن، ژوورێکی عەمەلیاتی راگەیاندن لە جنێوفۆش و قەڵەمەکانی شەری ناوخۆ دروست بکەن و سەرۆ قادر کە پاراستن و مەسرور بارزانی لە کۆنگرەی 13 دەریان کردبوو، بهێنەوەو بەسەر جنێوفۆشەکانی بنەماڵە کە زۆربەیان سۆرانین فەرزی بکەن.
سەرئەنجام ژوورەکە پێکهات و کاریان بۆ دیاریکرا کە پەیج و سایتی بێ دایک و باوک بوون بۆ ئەوەی لە ئەوێ هەرچی سوکایەتی هەیە بەناوی خوازراو بەلایەنەکانی تر بکرێت. کە سەدان بەڵگەم لەدەستە ئەو ژوورە کە مەسعود بارزانی خۆی لەرێگای زکری موسی بەرپرسی راگەیاندنی بارزانی رێنمایان پێ دەدات و سەرۆ قادر بە مەلەفی دەنگی یان بەنووسین رێنمایەکان دەگەیەنێت، چۆن بەرنامە بۆ سوکایەتی کردن دادەرێژن کە ئەم بەڵگانە نممونەیەکی بچوکن.
ئەمانە چەند بەڵگەیەکن کە ئاستی بیرکردنەوەی ئەو کەسانە دیار دەخات، کە راستەۆخۆ لە متبەخی سیاسی بنەماڵە (مەسعود بارزانی، نێچیرڤان، مەسرور) رێنمایی وەردەگرن و سوکایەتی بەخەڵکی کوردستان دەکەن و ئەمەش مەترسی گەورەی لە دوایە چونکە مەسعود بارزانی کە کێشەی یاسایی بۆ کورسییەکەی دروستبوو، دەستی کرد بە لەباربردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی. لەکایتێکدا سوێندی خواردووە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان بپارێزێت.
خۆتان بەڵگەکان بخوێنەوەو ببینن لە ژووری عەمالیاتی راگەیاندن چ پیلانێک بۆ سوکایەتی و جنێودادەنرێت و چۆنیش جێ بەجێ دەکرێت. ئەوانەی لەم ژووە ئەندامن کە وێنەکانیان بڵاودەکەمەوە. ئەمانەن.
1- سەرۆ قادر بەرپرسی ژوور.
2- زکری موسی بەرپرسی راگەیاندنی بارزانی.
3- شەعباب شەعبان چاڵی بەرپرسی نووسینگەی مەسرور بارزانی و بەرێوەبەری سێبەری کەناڵی کوردستان 24.
4- سامی ئەرگوشی بەرپرسی راگەیاندنی نێچیرڤان بارزانی.
5- دکتۆر سالار عوسمان بریکاری وەزیری رۆشنبیری.
6- ئازا حەسیب قەرەداخی بەرێوەبەری زاگرۆس تیڤی.
7- ئاریان فەرەج سەرنوسەری رۆژنامەی هەولێر.
8- عەبدولرەزاق عەلی بەرێوەبەری دەنگی کوردستان و ئاژانسی پەیامنێر.
9- فەرهاد محەمەد سەنووسەری گۆڤاری گوڵان.
10- کاروان محەمەد سابیر بەرپرسی پەیحەکانی دەزگای پاراستن.
11- بەخیتار شاخی تیمی راگەیاندنی مەسعود بارزانی.
12- ئاراس عەبدولکەریم سەرپەرشتی پەیجەکانی راگەیاندنی نێچیرڤان بارزانی.
13- سەلام عەبدوڵڵا سەنووسەری رۆژنامەی خەبات.
شیاوی ئاماژەیە، رێنمایی سەرەکی سوکایەتی کردنەکان مەسعود بارزانی خودی خۆیەتی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانیش هەمانەنگن، بەڵام ئەرکە دارایەکە هەموو نێچیرڤان بارزانی لەرێگای سەرۆ قادر لە ئەستۆی گرتووە،
فەرموون لە بەڵگەنامەی دووەم خۆتان پیلانی جنێوفرۆشییەکان ببینن، کە دژ بە گۆڤاری لڤین و میدیا ئەهلەیەکانی سلێمانی لەلایەن مەسعود بارزانییەوە دارێژراوەو ئەمانەش بەرنامەی بۆ دادنێن و پێش جێبەجێکردنی گفتوگۆی لەسەر دەکەن.
بەڵگەکان
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە