زه‌به‌نگ به‌هادین: گۆران له‌نه‌بونی رێكخه‌ری گشتیدا ده‌بێته كۆپی یه‌كێتی.
دروشمی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆران بریتی بووه له‌گۆڕان، به‌واتای گۆرینی سیستمی سیاسی‌و حوكمرانی‌و بیر‌و بۆچونه باوه‌كان گۆرینی بیری بنهماڵهگهریو دیكتاتوریهتو سته‌مكاری گۆران له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و ده‌ستاو ده‌ستكردنی دهسهڵاتو كورسی جا چ له‌حكومه‌ت یان له‌ناو حیزب به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا به‌دی ده‌كرێت له‌جوڵه‌ی بزوتنه‌وه‌كه دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌یه كه دامه‌زرێنه‌رانی گۆران لێوه‌ی وه‌ده‌ر هاتن كه قوتابخانه‌ی یه‌كێتییه.
ژیانی سیاسی به‌خه‌ونی رابردوه‌وه كۆتاییه‌كه‌ی مردنێكی هێمنانه‌یه، ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش ئه‌یكات ئیستا له‌م پلهنهدایه، كاتێك گۆران بیه‌وێت لهخهونو خه‌یاڵی نه‌وشیروان مسته‌فادا بژی ئه‌مه خه‌ونی رابردووه، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستان تا ئیستاش له‌خه‌ونی سه‌ركرده‌ی رابدوودا ده‌ژی وه خه‌ونی رابدووی تێدایه‌وه تا ئێستاش لای یه‌كێتی یه‌كان كه‌س شیاوی ئه‌وه نییه جێگه‌ی تاڵه‌بانی بگرێـته‌وه بگره لای ئه‌وان كه‌س شایه‌نی ئه‌وه نییه ناوی سكرتیری گشتی وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌مه نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه بۆ حیزب، ئه‌وه‌تا ئێستاش كه‌س نازانێـت كێ خاوه‌ن بریارو ده‌سه‌ڵاته له‌ناو یه‌كێتدا، ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌ركرده‌كانی گۆرانیش ده‌یكه‌ن دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌مان ده‌ردو به‌ڵایه , ئه‌وان كه‌س به‌شایه‌نی جیگره‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا نازانن، ته‌نانه‌ت ئه‌وان خه‌ریكه ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌كانی یه‌كێـتی و پارتی یه‌وه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن بنه‌ماڵه‌گه‌ری دروست بكه‌ن له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌دانانی یه‌كێك له‌كوره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا كه من دڵنیام هه‌ر كات ئه‌مه بكه‌ن مه‌رگی بزوتنه‌وه‌كه به‌یان ده‌كه‌ن.
كاری جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی چییه؟ ئه‌گه‌ر كاری ئه‌وانیش دووباره كردنه‌وه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی حیزبه‌كان بێت كه‌واته گۆران جیاوازی چی یه له حیزبه‌كانی دی , بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌بوایه له پێش كۆچی دوای رێكخه‌ره‌كه‌ی هه‌ندێك كاری بكردایه كه بۆ ئێستای سوودی ده‌بوو یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌بوایه له كاتی بوونی رێكخهردا بینایه دروستكردنی ژوری راپه‌راندن بووه , به ووتن هه‌موویان ده‌ڵین به‌مزوانه بزوتنه‌وه‌كه كه‌سێك بۆ رێكخه‌ری گشتی داده‌نێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر رێكخه‌ر دانه‌نرێت له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌دا ئه‌و كات بزوتنه‌وه‌كه پارچه پارچه ده‌بێـت و پێكه‌وه لكانی قورس ده‌بێت.
ئێستا كه‌سانێكی ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران چاویان له هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی گۆرانه , ره‌نگه هه‌ندێكیان چاوه‌رێی خزانێكی سیاسی و پێكهاته‌ی گۆران بن بۆ ئه‌وه‌ی شوێنگرهی گۆران بۆ خۆیان بنیات بنێن یان هه‌ندێكیان هه‌وڵی كێشكردن و په‌رت په‌رتكردنی بزوتنه‌وه‌كه بده‌ن , هه‌ندێكیان ده‌یانه‌وێت بزوتنه‌وه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاربهێنن بیكه‌نه چه‌كی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی زیاتر له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیان.
گۆران بزوتنه‌وه‌یه‌كی تێكه‌ڵی گه‌نجان و به ته‌مه‌نه‌كانه نا‌بێـت ئێستا رێگه بدات دوو به‌ره‌ی و باڵ بالێن دروست ببێت چونكه ئێستا كاتی ئه‌وه نی یه‌و كاته‌كه‌ی زۆر هه‌ستیار تره له‌و دۆخه نووستوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانی تێدایه وه سه‌ر له‌به‌ری ئه‌وه‌ش كێشه‌ی نه‌وه‌ی كۆن و نوێ دروست بكات , دۆخه‌كه به جۆرێكی لێهاتووه خه‌ڵك بیر له به‌دیلی گۆران بكاته‌وه ره‌نگه چه‌ند كاریزمایه‌ك له كوردوستان هه‌بن كه هه‌وڵ بده‌ن بۆ دروستكردنی حیزبی تازه تا ده‌نگه نارازی یه‌كانی ناو گۆران بۆ خۆیان به‌رن.
گۆران ئێستا له به‌رده‌م دانانی رێكخه‌رێكی نوی یه به‌ڵام پێده‌چێت به بیانووی دروست كردنی ژووری راپه‌راندن له‌م كاته‌دا خۆی بدزێته‌وه له دانانی رێكخه‌ره‌كه‌ی , ره‌نگه ژووری راپه‌راندن بتوانێت ئه‌ركه‌كانی رێكخه‌ر جێبه‌جێبكات , به‌ڵام بۆ كاری سیاسی كوردوستان ئه‌مه زه‌حمه‌ت ده‌بێت , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كایه‌ی سیاسی كوردوستان له كۆتا خاڵدا پێویستی به بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت كه ئه‌ویش به رێكخه‌ر ده‌كرێت له هه‌مان كات دووباره بوونه‌وه‌ی ریتمی سیاسی یه‌كێتی یه له ناو گۆران دا ئه‌و كات جیاوازی یه‌ك نامێنیته‌وه له نیوان گۆران و یه‌كێـتی دا .
ئه‌گه‌ر گۆران به‌م دۆخه‌ی ئێستایه‌وه بمێنێته‌وه به ته‌نها به به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌بێـت و خاڵی ئۆپۆزسێونی هه‌ڵبژێرێت ئه‌وا زرهرمهندی سه‌ره‌كی له هاوكێشه‌كه‌دا خۆی ده‌بێت , جێبه‌جێكردنی رێبازه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان به‌رنامه‌و پرۆگرامێك نی یه ته‌نها له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ بكرێـت ده‌بێت به پراكتیكی كار بۆ جێبه‌جێكردنه‌كه بكرێت سه‌رتا خاڵیش له دیاریكردنی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌یه , ئه‌گه‌ر گۆران به‌م دۆخه‌ی ئێستایه‌وه بمێنێته‌وه به‌ره‌و دارمان ئه‌روات ره‌نگه ئه‌و چاوانه‌ی له چاوه‌روانی داهاتووی گۆراندان ئه‌م هه‌له باش بقۆزنه‌وه‌و گۆران له‌ت بكه‌ن وه سه‌ره‌نجام یه‌كێتیه‌كی تر له ناو گۆران‌دا به به‌رگێكی تره‌وه دروست ببێت یان گۆران خۆی ببێته كۆپی یه‌كێتی له نه‌بووی رێكخه‌ری گشتیدا.