عیماد عه‌لی: ئه‌ركه‌كانی كورد پیش سه‌ربه‌خۆیی له عیراق دا.
باش ده‌زانین كه عێراقی ئه‌مرۆی پاش روخانی دیكتاتۆریه‌ت یاریگایه‌كه بۆ چه‌ندین یاریچی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی زیاتر له‌وه‌ی بۆ خۆی یاریچیه‌ك بێت له ناوچه‌كه و نێوخۆیی‌دا، واته پێش ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق چه‌ندین یاریچی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی عیراق، ده‌سترۆیشوو و ده‌سه‌ڵاتدارن و هه‌ر یه‌كه و چمكێكی وه‌زعه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و به پێی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی رۆڵی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی گه‌وره له به‌رێوه‌چونی باری سیاسی عیراق به گشتی و بریاری هه‌مه‌چه‌شن ده‌گێرێت.
بۆ مه‌یسه‌ر كردنی رێره‌وی به‌رێوه‌چونی كاروباری پرۆسه‌ی ریفراندۆم، پێویسته كورد چه‌ندین وه‌فد ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات نه‌ك وه‌فدێكی بچوكی حزبی، زۆر پێویستیشه وه‌فده كوردیه‌كه له پێكهاته‌ی ئه‌كادیمی و سیاسی و رۆشنبیری و جه‌ماوه‌ری پێكهاتبن.
ئه‌گه‌ر وردی كه‌ینه‌وه؛ ره‌وتی سه‌در ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جار به ناراسته‌وخۆش بێت فشار بكات به‌ڵام رۆلێكی ریشه‌یی له ده‌رچونی بریاره گرنگه‌كانی عیراقدا هه‌یه و، بۆخۆی كۆمه‌ڵێك كارتی تایبه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه، له پێشه‌وه‌یاندا پشتبه‌ستن به جوڵاندنی جاده و فشاری جه‌ماوه‌ری، بۆیه به لێكتێگه‌یشتن و كۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وته و دڵنیا كردنه‌وه‌یان له زۆر لایه‌نی گرنگی مه‌به‌ستی ئه‌وان، له‌زۆر كێشه‌ی جموجوڵی جه‌ماوه‌ری و هاندن و وروژاندنی رای گشتی عیراقمان له‌كۆڵده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته شاندێكی كوردی تایبه‌ت له به‌غدا بن.
حكومه‌تی ناوه‌ندی، له‌ژێر هه‌ژمونی هه‌مه‌جۆری لایه‌نه‌كاندایه و هه‌ریه‌كه‌و به پێی هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵداه‌ده‌كات، حزبی ده‌عوه هاوشانی عه‌بادی له هه‌ندێك لاوه و دژ به‌و له لایه‌كی تره‌وه، ره‌وتێكی نه‌یاریشی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند هه‌یه كه تا بتوانێت رێگه‌ی لێده‌گرێت و هه‌ر بۆچونێكی له‌قازانجی خۆی وه‌ك حزب نه‌بێت تانه‌ی لێده‌دات و له‌م باره‌وه به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی سه‌ركرده باڵاكانیان رۆڵی گه‌وره ده‌گێرێت، بۆیه پێویسته دوو شاندی كوردی هاوشان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند و حزبی ده‌عوه له گفتوگۆی فراندا بن و تا بتوانن له زۆر لاوه ره‌زامه‌ندی رێژه‌یی ئه‌وانیش مه‌یسه‌ر بكه‌ن و ئه‌مه‌ش به وه‌فدێكی زۆر به هێز و توانا و شاره‌زا ده‌كرێت.
حزبی فه‌زیله و ئه‌نجومه‌نه ئیسلامیه‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیمیش كه له‌م كاته‌دا ده‌یه‌وێت نان و پیازی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتو به پرسی ریفراندۆم و سه‌ره‌بخۆیی كوردستانه‌وه بخوات و ده‌یه‌وێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه رای تایبه‌تی خۆی هه‌یه و هه‌میشه هاوشانی كورد بریار نادات و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه هه‌ستی ره‌گه‌زپه‌رستی عه‌ره‌ب بۆ هه‌ڵبژاردن به‌لای خۆیدا بشكێنێته‌وه، پێویستی به وه‌فدێكی هاوبه‌شی حكومی و حزبی كورد ده‌كات.
ئه‌مه جگه له چه‌ند وه‌فدێكی كورد بۆ لایه‌نه سونیه‌كان كه ئه‌مان رۆڵێكی ئه‌وتۆی گه‌وره نابینن له‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام ده‌توانن بۆ وروژاندنی روحی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و شۆفینیه‌تی سونه‌كان و به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت بوروژێنن كه له به‌رژه‌وه‌ندی پرسی ریفراندۆم و په‌یه‌وه‌ندیه سنوریه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سونه نه‌كه‌وێته‌وه. ئه‌مه‌ش به هه‌مان كار‌و ئامانجی وه‌فده‌كانی لای شیعه‌كان به به‌رنامه و پلانی تۆكمه‌وه كاری بۆ بكرێت.
واته له ئاستی نێوخۆی عیراق پێویستمان به‌كاری جدی و گه‌وره و دانوستان و رێككه‌وتنی باشی پێش پرۆسه‌ی ریفراندۆم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكرێته‌وه و، به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن پهی‌مانی دوور مه‌وداشی پێویسته، ئه‌مه‌ش كارێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه.
له‌سه‌ر ئاستی ولاتانی ناوچه‌كه و جیهان، پێویست به جموجوڵی فروان و هه‌مه‌چه‌شن و خێرا ده‌كات، كه له گومانه‌كانی زۆر وڵاتی دۆست بره‌وێنینه‌وه و به قه‌ناعه‌ته‌وه لێی ده‌ربچین و بۆ هه‌ر وڵاتێك بۆچونی تایبه‌ت و كاری هه‌مه‌جۆری ده‌وێت كه بتوانرێت هه‌ر هیچ نه‌بێت له كاردانه‌وه‌ی قورس دووریان خه‌ینه‌وه.
بۆیه ئه‌ركه هه‌نوكه‌ییه‌كانی كۆمیته‌ی كاروباری ریفراندۆم ئه‌م ئه‌ركه به‌په‌لانه‌ی له‌سه‌ره جگه له كاره نێوخۆییه‌كانی جیبه‌جێكردنی كاری لۆجیستی ریفراندۆم و هاوكاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ریفراندۆم:
1- ژماره‌یك وه‌فدی هه‌مه‌جۆر بۆ دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقی و ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان پێكبهێنرێت، له ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌ردانه‌كانیان ده‌ست پێ بكه‌ن و زۆر پێویسته ئه‌م وه‌فدانه مۆركی تایبه‌تی تاك حزبی پێوه دیار نه‌بێت و له پسپۆرێتی هه‌مه‌جۆر بن.
2- خاوه‌نی بریار و ده‌سه‌ڵات بن و له كاره‌كانیان سڵ نه‌كه‌نه‌وه و مه‌رجه‌عه‌یه‌تی شه‌رعی و تایبه‌تی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كوردستانه‌وه وه‌رگرتبێت.
3- وه‌فدێك بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان پیك بێت كه له‌خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه خۆیان و دسه‌ڵاتی كوردستان پێكهاتبێت و رۆڵی دانوستان له‌گه‌ل لایه‌ن و ناوه‌نده دیاره‌كانی ئه‌و ناوچانه‌دا هه‌بێت و، هه‌روه‌ها رۆلێكی گه‌وره له ره‌واندنه‌وه‌ی ترسی پێهاته‌كانی تر بگێرن و به كرده‌وه بیسه‌لمێنن كه سه‌ربه‌خۆی كروسدتان له به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌سی هه‌موو لایه‌كه و ئه‌وان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌بن و په‌راوێز ناخرێن.
4- ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ كورد، ده‌بێت باش بزانێت رۆڵ و هه‌ڵوێستی ناوه‌ندی عیراق به هه‌موو لایه‌نه هه‌مه‌جۆره‌كان و ساحه سیاسیه‌كه‌یه‌وه له سه‌رجه‌م لایه‌نه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كانی تر گرنگتره و، ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌م مه‌یدانه گرنگ و ئاڵۆزه بكات پێش له‌وه‌ی گوێ له وڵاتانی دراوسێی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك بگرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له‌وێدا چر بكاته‌وه و ته‌بایی و هاوكاری و یه‌كبونی كورد له به‌غدا ئه‌رك و ئامانجێكی نه‌ته‌وه‌ی چاره‌نوسسازه له‌م كاته‌دا و زۆر پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان گرنگی به‌م ئامانجه بده‌ن، نه‌ك هه‌رزه‌كار ئاسا هه‌ندێك په‌رله‌مانتار كاری حزبی ته‌سك و ململانێی منداڵانه بكه‌ن و خۆیان بخه‌نه خانه‌ی ناپاكیه‌وه.
5- پێویسته كات له‌به‌رچاو بگیرێت، مه‌رج نیه دواخستنی پرۆسه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و له‌به‌ر هۆكاری له‌م چه‌شنانه زه‌ره‌ر به پرۆسه‌كه بدات، بۆیه پێویسته به‌م بیركردنه‌وه و كاروكرده‌وانه‌وه ته‌گه‌ره و گرفته‌كان وه‌لا بنرێن.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بۆ زه‌مینه‌سازی و كاری هه‌نگئاسای وه‌فده‌كانی كورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا، جدیه‌ته له كار و كۆبونه‌وه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانه نه‌ك وه‌ك ئێستا ده‌یبینین كه كیسه‌ڵ ئاسا و له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌ته‌كێتی سیاسی و حزبی دوور له جدیه‌تی كار و به‌رژه‌وه‌ندی باڵا به‌كار بێت، كه وه‌ك تا ئێستا دسه‌ڵاتی كورد له ئاستیدا بێخه‌م وه‌ستاوه و ته‌نها به راگه‌یاندن و شه‌ره ده‌ندوك خۆی مه‌شغوڵ كردووه. ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییتان ده‌وێت ئه‌وه‌یه كار و كرده‌وه و ئه‌وه‌یه ئه‌رز و ئه‌وه‌ش گه‌ز. شلوخاوی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان و ته‌نها هێشتنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه له مه‌یدانی راگه‌یاندن و ململانێی حزبی و خاووخلیچی و كه‌مته‌رخه‌می و سڵكردنه‌وه، گومانیكی گه‌وره ده‌خاته دڵی هه‌مووانه‌وه كه خستنه بازاری ئه‌م تێزه ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و كه‌سی قۆناغه‌اكه بێت نه‌ك خودی ئامانجه‌كه و دوارۆژی میله‌تی كورد.