دوکتۆر حوسەێن عەزیز: ئه‌زموونێکی گرنگ و په‌ندی مێژوویی.
یاد و بیره‌وه‌ریی
دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991)، دوای (10) ساڵ دووره وڵاتیی، له‌گه‌ڵ ڕه‌وانشاد (شێركۆ بێکه‌س)، له‌ڕێی (له‌نده‌ن)ـ ـه‌وه به‌ره‌و (کوردستان) گه‌ڕاینه‌وه، ئه‌وه یه‌که‌مین سه‌ردانی (کوردستان)م بوو.
رِۆژی (4. 10. 1991)، له (له‌نده‌ن) له ئوتێله‌که دانیشتبووم، (شێركۆ) گوتى: به تێليێفۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ كاك (نه‌وشيروان) كرد و داوهتيكردم. پێم گوت: من هه‌ر خۆم نيم، فڵان كهسيشم له‌گه‌ڵ دايه.
گوتی: ده‌يناسم، با ئه‌ويش بفه‌رموێ.
گوتی: ئێواره يه‌كێ به دواماندا ده‌نێرێ و ده‌ڕۆين.
گوتم: باشه. ئێواره له‌به‌رده‌م ئهندهرگراوندهكهدا وهستابووين، ڕه‌وانشاد (شه‌وكه‌تی حاجی موشير) هات و له‌گه‌ڵ خۆی بردينی. دانيشتنه‌كه له ماڵی (شێخ موحه‌ممه‌د سه‌رگه‌ڵوویی) بوو، هێندێ كه‌سی دیکه‌شی لێ بوو. له هه‌مووشی خۆشتر ئه‌وه‌بوو، هه‌ر دوو هاوڕێم: ملازم (عومه‌ر) و (مسته‌فا چاوڕه‌ش)یش له ئه‌وێ بوون، كه ماوه‌ی بيست ساڵێ ده‌بوو، نهمديبوون. زۆر به گه‌رمیی، پێشوازييان لێ كردين و ڕێزێكی زۆریشيان لێ گرتين. بێگومان، هه‌ر له ساڵی (1969)ـه‌وه، به‌هۆی گۆڤاری (ڕزگاری)یه‌وه، ناوی (نه‌وشيروان مسته‌فا)م بیستبوو. به‌ڵام له ژیانی خۆمدا نه‌مدیبوو.
من و (شێركۆ) و (نه‌وشيروان)، له نزیک یه‌کدییه‌وه دانیشتبووین. هه‌موو جۆره خواردنه‌وه و مه‌زه‌یه‌ک دانرابوو. شه‌وێکی هێنده خۆش‌بوو، هه‌رگیز بیرناچێته‌وه. به تایبه‌تی، سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی (کوردستان) و ئایینده‌ی کورد، ده‌مه‌ته‌قێیه‌کی زۆر گرنگ و پڕ بایه‌خمان کرد، هه‌ر که‌سێ دید و بۆچوونی خۆی، به ڕاشکاویی ده‌ربڕی. به‌ڵام هه‌ردوو براده‌ر (شێركۆ) و (نه‌وشيروان)، به دووکه‌ڵی جگه‌ره قانیاندابووم، منیش ناچار بووم، جگه‌ره‌یه‌ک بکێشم، بۆئه‌وه‌ی دووکه‌ڵه‌که‌ی ئه‌وان هه‌ڵ نه‌مژم!
من کۆمه‌ڵێ پرسیارم له (نه‌وشيروان) کرد و ده‌مه‌ته‌قێیه‌کی گه‌رم، له نێوانماندا درووست بوو. پاشان ڕووی ده‌می تێ کردم و گوتی: ده کاکه ئێوه‌ش سه‌رێ له (کوردستان) بده‌نه‌وه، تا له نزیکه‌وه بزانن، ئه‌و گه‌له چی به‌سه‌رهاتووه و چۆن ده‌ژی!
پێش ئه‌وه‌ی من وه‌ڵامیبده‌مه‌وه، (شێركۆ) وه‌ڵامیدایه‌وه و گوتی: به‌یانی له ڕێی (ئێران)ـه‌وه، پێکه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه. ئیدی تا دره‌نگانێ دانیشتین، دوایی هه‌ر من و براده‌ران (شێركۆ، نه‌وشيروان، عومه‌ر و مسته‌فا) ماینه‌وه. من چووم ده‌ستم بشۆم، که گه‌رامه‌وه، بینیم، خوان ڕازاوه‌ته‌وه. خاوه‌ن ماڵ کفتهسڵقاوێکی زۆر خۆشیان بۆ لێنابووین. له پاڵ دیواره‌که‌دا، دۆشه‌کێ داخرابوو، هه‌ر سێ برایانیش (شێركۆ، عومه‌ر و مسته‌فا)، له‌سه‌ر ڕاخه‌رێک و له ئه‌وبه‌ر خوانه‌که‌وه دانیشتبوون. منیش چووم و له‌سه‌ر دۆشه‌که‌که دانیشتم. (شێركۆ) گوتی: وه‌ره ئێره‌وه، ئه‌وه جێی کاک (نه‌وشيروان)ـه. گوتم: جا با جێی ئه‌و بێ، جێی هه‌ردووکمان ده‌بێته‌وه، خۆ پاڵ ناکه‌وێ! هه‌ڵبه‌ته ئه‌وان ئه‌و وه‌ڵامه‌یان پێ خۆش نه‌بوو. به‌ڵام من به ده‌م نانخواردنه‌وه ویستم، ئه‌و که‌شه بێده‌نگییه بگۆڕم. گوتم: به‌بۆنه‌ی ئه‌م کفتهیهوه، نوکته‌یه‌کم بیرکه‌وته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ئه‌زموونێکی گرنگ و په‌ندی مێژوویی