دوکتۆر محەمەدئەمین عەلی: کەلاوەیەک پڕ لەجەهل و گومان (پیشەسازى نەزانى ). بەشى حەوتەم.
هاوکات لەگەڵ باڵادەستى جیهانى سەرمایەدارى ڕۆژئاوا، چەمکەکانى ئازادى، دیموکراسى، مافى مرۆڤ و شارستانى مرۆڤایەتى وەک فشارێک بەکار ئەهێنرێت بۆ وروژاندنى بارودۆخى سیاسى و ئابوورى و کۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیرى ناوخۆى وڵاتان و میللەتانى جیهان لەپێناو دژایەتیکردن و بەچوکدادانى سیاسیە نیشتمان پەروەرە دڵسۆزە ڕاستەقیەنەکان و پشتگیرى بەناو سیاسیە سەرمایەدارە قەزمە بچوکەکان و کردنیان بەئامڕازیک لەئامڕازەکانى پیشەزانى جەهل وگومان.
بەگەڕانەوە بۆ هەردو چەمک و گەشەى دیموکراسى و جیهانگیرى (گلوبالیزم) ئەگەینە ئەو وەڵامەى کێ لەجیهاندا لەپشتى ئامیرەکانى پیشەسازى جەهل و گومانەوەیە، کێ بازرگانى پێوەدەکات؟ وە لە بەرژەوەندى کێ دایە؟.
جیهانگیرى یاخو گلۆبالیزم ( Globalization)، پرۆسەیەکى کارلێکردنى گشتگیرە لەنێوان خەڵک و کۆمپانیاو حکومەتە جیاوازەکانى جیهان بەمەبەستى کۆنترۆڵکردنى وەبەرهێنان و بازرگانى نێودەوڵەتى، ئەکرێت ناوى بنێین پرۆسەى توانەوەو نەهێشتنى سنورى نێوان نەتەوە جیاوازەکانى جیهان و بچوککردنەوەى لەگوندێکى گەردونى لەلایەن سەرمایەدارە سیاسى و کۆمپانیا نیودەوڵەتیەکان لەسەر بنەماى زانیارى و پەرەسەندنى تەکنۆلۆژیاى پەیوەندى و ڕاگەیاندن و گواستنەوەى سەردەم بەمەبەستى کۆنترۆڵکردنى ئابوورى جیهان، دواتر گواستنەوەى کلتورو بیروبۆچون و ڕۆشنبیرى و شێوازى ژیانى ئەمەریکى و ڕۆژئاوایى، وە لەهەمان کات زاڵبوونى بەسەر کلتورو بیروبۆچون و ڕۆشنیرى و شێوازى ژیانى کۆمەڵگا جیاوازەکانى دى جیهان، لەڕووى سیاسى سەربازى کۆمەڵایەتى ڕۆشنبیری و میدیا و ڕاگەیاندنەوە.
لەوەڵامى پرسیارێک ئایا هیچ جیاوازیەک لە نێوان جیهانگیرى و جیهانى دا هەیە؟.
هەندێک لەبیرمەندان لەو بڕوایەدان، کە جیاوازییەکى بنەرەتى لەنێوان جیهانگیرى و جیهانى دا هەیە، ناتوانین بڵێین هەردووکیان یەکن، جیهانى بەواتاى لێخشان و کارلێکردنى سەرجەم چین و توێژەکانى میللەتانى جیهان دێت بەمەرجى ئازادى و هێشتنەوەى بیرکردنەوە و تایبەتمەندێتى نەتەوەیى و ڕۆشنبیرى، واتا بەبێ لەدەستدانى ناسنامەى نەتەوەیى بەڵام لە جیهانگیریدا نەتەوە ناسنامەى خۆى لەدەست ئەدات و ئەتوێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر کەلاوەیەک پڕ لەجەهل و گومان