به‌کر میرزا حسه‌ین: بۆ ئه‌وه‌ی له ریفراندومدا هه‌موان ده‌نگ بدەین به سه‌ربه‌خۆیی.
ئه‌م ریفراندومه‌ی ئێستا، جیاواز له وه‌ی ساڵی 2005، له‌باتی ئه‌وه‌ی ئامرازێک بێت بۆ یه‌کخستنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌که، کراوه‌ته ئامرازێکی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حیزبی بۆ ململانیی ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه‌ش وا ده‌کات که ریفراندوم ، له هه‌ردوو حاڵی سه‌رکه‌وتنێکی لاواز یان شکست، زیان بگه‌یه‌نێت به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که و پرسی سه‌ربه‌خۆیی. به رای من هه‌رێم پێویستی به‌جۆره ریفراندومێکی تره که ناسراوه به : Multiple-Choice Referendum.
به رای من کورد بژارده‌یه‌کی باشتر‌و گرنگتری بۆ هه‌ڵکه‌وتوه، بۆ چاره‌نوسی هاوبه‌شی باشوور و رۆژئاوا. ئه‌گه‌ر کاک مه‌سعود ( له ده‌ره‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیشدا، وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی کورد )، بیتوانیایه ئه‌و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییه‌ی ناوبه‌ناو باسی لێدەکات ڕووەو ئاسۆیه‌کی فراوانتر ببات، ئه‌ویش به‌ئاراسته‌ی تێکه‌ڵکردنی پرسی کوردستانی باشوور و رۆژئاوا، چونکه هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رهه‌ڵدانی (داعش ) ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ی ئیسلامی، له‌لایه‌ک سنوره‌کانی سایکس- بیکۆیان له نێوان عێراق و سوریادا تێکدا و به‌ئه‌نجامی په‌لاماریشیان بۆ سه‌ر کوردانی رۆژئاوا‌و باشوور. کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی چاوه‌روانی ئه‌وه‌یان کردوه‌و به رهواشیان بینیوه که کوردیش پاساوی ئه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌و سنوره‌ی نێوان خۆیان لاببات و، وه‌ک دیفاکتۆی به‌رگری به‌رامبه‌ر به داعش ئه‌و دوو پارچه‌یه تێکه‌ڵ بن وه‌ک (( سنووری خوێن)) به‌رامبه‌ر به داعش، هه‌ر له عیفرینهوه تا خانه‌قین و به‌دره‌و جه‌سان درێژ بێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی وه‌ک سه‌ره‌تا ماوه‌یه‌کیش، به فیدراڵی و یان کۆنفیدراڵی بن له‌گه‌ڵ عێراقی عه‌ره‌بی و سوریای عه‌ره‌بی به‌ڵام ئه‌وه هه‌نگاوێک ده‌بوو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت. ئێستاش له هه‌واڵه جیهانیه‌کاندا و له ( ویکیپێدیا )دا ئه‌و جوگرافیا سیاسیه به تێکه‌ڵ و به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو دژی داعش پیشان ده‌درێت. به‌داخه‌وه کورد له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو، که ئه‌وه بکاته دیفاکتۆ، به‌ڵام ئێستاش نه‌چووه بچێت! ئاست و جۆری په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کان و رادده‌ی تێگه‌یشتن و پشتیوانی رای گشتی جیهان بۆ پرسی ره‌وای گه‌له‌که‌مان، چ له باشور و زیاتریش له رۆژئاوا، له‌وه‌تی کورد هه‌یه ئه‌وه‌نده باش و گونجاو نه‌بوه، ئه‌مه باشتریتن فرسه‌تی مێژووییه، بۆ گۆرینی راسته‌قینه‌ی سنووره‌کانی سایکس-بیکۆ. ئه‌وه ده‌بێته سه‌ره‌تای له‌دایکبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که. من دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه ئه‌گه‌ر خاوه‌نی لێهاتوی هه‌بێت سه‌رکه‌وتوده‌بێت (من له‌و باوه‌ره‌شدام که شۆرشگێران وده‌سه‌ڵاتدارانی شۆرشی رۆژئاوا ، هه‌م ئامادیی و هه‌م لێهاتوویی پێویستیان هه‌یه بۆ پرۆژه‌ی وا )) ، ئه‌وه کلیلی رزگاریه به‌ره‌وه ئاسۆی به‌هه‌شتێ سه‌ربه‌خۆیی راسته‌قینه و بنیاتنانی کیانێکی تۆکمه بۆ میلله‌ته‌که‌مان و شکاندنی به‌شێکی زۆری گه‌مارۆی دوژمنان. ئه‌و ئامانجه شایه‌نی هه‌موو قوربانیهکیشه. به رای من هه‌لومه‌رجی نێو ده‌وڵه‌تیش بۆ ئه‌وه گونجاوتره، تا بۆ ریفراندومێکی قه‌یراناوی گه‌مارۆدراوی باشوور. من مهترسیهکانیش ده‌بینم، له‌به‌رامبه‌ریشدا کوردیش کارتی زۆر زیاتری هه‌یه و رای گشتی جیهان و به‌شی زۆری کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی وا ده‌بێت.
هه‌رچۆنێک بێت، به گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر ریفراندومهکهی هه‌رێم له باشوور، منیش وه‌ک زۆربه‌ی دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان نیگه‌رانم له رۆڵ و کۆنترۆڵی دراوسێکان. ئایا ئه‌وان هاوکارو پشتیوان ده‌بن بۆ بنیاتنانی کیانێک که بۆ کورد ئازادی و ده‌سکه‌وت بێت؟ یان به‌رنامه‌و ئاماده‌کاریان هه‌یه بۆ زامنی ده‌ستکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان؟ به تایبه‌تیش که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان له خاوه‌ن ماڵ زیاتره له‌سه‌ر سنوره‌کان و له‌سه‌ر ئابوری و بازار و بژێوی و سه‌رچاوه‌کانی سامان. له‌و حاڵه‌ته‌دا که میلله‌ت و حکومه‌ت ئیفلاس پێکراو، کۆمه‌ڵگه پارچه کراوو نوقمی چه‌نده‌ها قه‌یران. دیاره سه‌ربه‌خۆیی وا سه‌فه‌رێك نیه به‌ناو چیمه‌ن و گولزاردا، به‌ڵکوو به‌ناو رێبازێکی مێن رێژکراو و پرر له ته‌ڵه‌ی دژوار ( من له نوسینی تردا باس له سیناریوی مه‌ترسیه‌کان ده‌که‌م).
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و نیگهرانیانهشه که کۆمه‌ڵگه‌و میدیا و هێزه سیاسیه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هاونیشتیمانیان که‌وتونه‌ته ناو ( شه‌رێکی سارد ) ی وای که مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ بکرێت به ئه‌قڵیه‌تی شاخ و ره‌نگه به هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌کیش، بگه‌یه‌نرێته شه‌ری گه‌رم. هه‌رچۆنێک بێت ئه‌وه زۆر به‌دیهیه که پرسی سه‌ربه‌خۆیی (راسته‌قینه‌بێت، یان رووکه‌ش و سه‌قه‌ت) لای رێژه‌یه‌کی زۆری هاونیشتیمانیان به بژارده‌یه‌کی باشتر داده‌نرێت له مانه‌وه له‌عێراقدا . پرسی سەربەخۆیی ، ئاوات و خەونێکی ئەوندە هەستیار و گرنگە لای میللەت، کە هەر کەس و هه‌ر لایەنێک ئاڵاکەی بەرزبکاتەوە، دەتوانی زۆر ئاسان یاری بکات بە سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی گەلێکی داخ له‌دڵ له سه‌دان ساڵ تاوان و سته‌می داگیرکه‌ران. دروشمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان، وەک دروشمی ( اللە ئەکبەر) ی گروپە تیرۆریستەکان کاریگه‌ره. به‌ڵام راست نیه به سۆزی نیشتیمانی چاوه‌روانی به‌هه‌شتی سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ین. جاری نازانرێت، ده‌گه‌ین یان نا. ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه نیه که به‌ڵێنی سهربهخۆییهکهش وه‌ک به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و به‌سه‌رهاتی په‌رله‌مانی لێ بێت؟ بۆیە چارەسەرێک بۆ ئاڵۆزی هەڵویستەکە، زۆر هەستیارو زۆر پێویستە بۆ هاووڵاتیان و بۆ حیزب و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌کان. گومان له‌وه‌دا نیه که زۆربه‌ی هاونیشتیمانیان وا بیر ده‌که‌نه‌وه، که له پرۆسه‌ی ریفراندومدا، کوردستانیانی که‌رکوک و خانه‌قین و سنجارو ناوچه کوردستانیه‌کانی تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌شدار ده‌بێت و هه‌موو پێکه‌وه پێکه‌وه هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌وه سه‌ربه‌خۆیی. به‌ڵام ئایا ئه‌مه وایه؟ یان نا ! . له راستیشدا، ده‌بێ وابێت، ده‌وڵه‌ت ده‌بێ له‌سه‌ر خاک و سنوری دیاریکراو بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئاشکرا نه‌بێت و ریفراندوم هه‌ر بۆ سنوری ئێستا هه‌رێم بێت، ئه‌وه بێ هیواکردن ده‌بێت بۆ زۆربه‌ی هاونیشتیمانیان که ره‌نگه بڵێن ( خۆ، به بێ ئه‌و هه‌مو خه‌بات و قوربانیانه، سه‌ددام رازی ده‌بوو به ده‌وڵه‌تێکی کوردی له سنووری ئێستای هه‌رێم و بگره زیاتریش و له‌تێکی که‌رکوکیش). بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌توانرێ ریفراندومێکی سه‌رتاپا بۆ هه‌موو سنوری کوردستان بکرێت، باشتر وایه له‌باتی ئه‌وه ریفراندوم، ته‌نیا بۆ ناوچه‌کانی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراق بکرێت، بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یه‌کگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم. بۆ ریفراندومێکی وا ((1)) ده‌وڵه‌تی عێراقیش ناچاره قبوڵی بکات، ئه‌وه به‌گوێره‌ی ده‌ستوره ((2)) هه‌موو کوردستانیانیش له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌کریز ده‌بن، چانسی سه‌رکه‌وتن تێیدا زۆر زامن تره ((3)) ئه‌و کاته هه‌رێمێکی یه‌کگرتوو، له‌سه‌ر بناغه‌ی دوو ریفراندوم ( 2005 و 2017 ) زۆر راستتر زۆر به‌هێز تر‌و زۆر گونجاوتر ده‌توانێ هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی. بۆ ئه‌وه‌ش، ته‌نیا بریاری په‌رله‌مانێکی ئازاد به‌سه بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غداد و دراوسێکان و کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی و کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان.
( شایه‌نی بیرخستنه‌وه‌یه که ساڵی 2005، ریفراندومێکی – غەیرەحیزبی- نیمچە فەرمی به‌رێوه‌برا. که نەک هەر دانیشتوانی سنوری هەرێم، بەڵکو ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی سنووری هەرێمیشی گرته خۆی، ئەنجامهکهی پتر لە 98% بەڵی بوو بۆ سەربەخۆیی. دواتریش ئه‌نجامه‌کانی گەیەنراوەتە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتوەکان لە جنێف ).
ریفراندوم به‌م جۆره‌ی ئێستا و ته‌نیا له سنووری ئێستای هەرێمدا نەک هەر پێویست ناکات، به‌ڵکوو هەڵە و پاشەکشە و هه‌نگاوێکه بۆ دواوە. ئه‌وه مانای بەجێهێشتنی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی سنووری هەرێمە، بۆ ئایەندەیەکی ته‌ماوی و پڕ مەترسی دۆراندن. ئه‌و ناوچانه‌ی مادده‌ی 140 ئۆتۆماتیکی له سنوری عێراقدا به‌جێ ده‌مێنن و کێشه‌که‌یان ده‌بێته کێشه‌ی ده‌وله‌تێکی کوردی له دژی عێراق. له‌و ناکۆکیه‌دا هه‌رێم پێویستی ده‌بێت به پشتیوانی سنوره‌کانی ئێران و تورکیا. ئایا ئه‌وان پشتیوانی ئێمه ده‌بن، بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی تۆکمه‌ی به راستی سه‌ربه‌خۆ؟ یان به پێچه‌وانه‌وه فرسه‌ت دێنن که، له‌هه‌نگاوی یه‌که‌مدا رێگر بن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان بۆ نه‌کرا، واده‌که‌ن که به رووکه‌ش له‌عێراق سه‌ربه‌خۆبین و به‌ڵام له‌ژێر کۆنترۆڵ ئه‌وان و له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌کانیان بین. ئه‌وان کۆنترۆڵ و کارتی زۆریان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان چیه؟ ئه‌گه‌ر ئێمه ئێستا کارته‌کانی خۆمان ته‌سلیمی ئه‌وان بکه‌ین؟
هه‌رچۆنێک بێت، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌رای ناوه‌ختی و نه‌بوونی ئاماده‌کاری پێویستیه‌کانی سه‌رکه‌وتن، نه‌بوونی په‌رله‌مان، نه‌بوونی یه‌کریزی، نه‌بوونی ژێرخانی ئابوری و دارمانی ئابوری و ئیفلاسی میلله‌ت و حکومه‌ت و برسێتی کۆمه‌ڵگه. ئه‌گه‌ر سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌و به ئه‌نجامی پپێداگری و موجازه‌فه‌ی کاک مه‌سعود، هه‌ر ریفراندوم بکرێت . پێویسته هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت که ریفراندومه‌که به جۆرێکی تر سه‌رکه‌وتنی بۆ دابین بکرێت. بۆ ئه‌وه‌ش جۆری تری ریفراندوم هه‌یه.
بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا و سه‌ره‌رای ئه‌و نیگه‌رانیانه، بۆ ئه‌وه‌ی هاونیشتیمانیانی (سه‌ربه‌خۆیی خواز)، به ناره‌وا، نه‌خرێنه ناو خانه‌ی داخوازیکه‌ران بۆ مانه‌وه له عێراقدا، به‌ڵکوو وابکرێت که هه‌موان له خانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازان‌دا، بن (سه‌ربه‌خۆیی راسته‌قینه، وه‌ک ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌کی زۆر مه‌به‌ستیانه ). بۆ ئه‌وه‌یان جۆرێکی تری ریفراندوم گونجاوه، که هه‌ر ته‌نیا هه‌ڵبژاردن نه بێت له نێوان دوو بژارده‌ی سه‌ربه‌خۆیی یان مانه‌وه له عێراقدا ( به‌ڵی، یان نه‌خێر )، به‌ڵکوو ریفراندومی سێ بژارده‌بێت، وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه: Multiple-Choice Referendum – ریفراندومێکی( 3) بژاردە:
ده‌نگدان ( هەڵبژاردنی) یه‌کێک بێت له‌و سیانه:
1- سەربەخۆیی. (پرۆژه‌ی کاک مه‌سعود). پارتی و هاو په‌یمانه‌کانی پرۆژه‌ی خۆیان روون بکه‌نه‌وه.
2 – سەربەخۆیی ( پرۆژه‌ی په‌رله‌مانێکی ئازاد)
A- گێرانه‌وه‌ی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به هه‌ر شێوازێکی گونجاو یان ریفراندوم به‌گوێره‌ی (مادده‌ی 140 ). که وابزانم له‌وه‌دا سه‌رپه‌رشتی نیوده‌وڵه‌تی و رۆڵی UN هه‌یه، بۆ به‌رێوه‌بردن ( ئه‌وه گرنگیشه بۆ پاراستنی پرۆسه‌که له کاریگه‌ری و ده‌ستتێوه‌ردانی دراوسێکان )
B- هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نوێ له سنووره نوێکه‌ی هه‌رێمدا ( هه‌موو باشور به خه‌ڵک و خاکه‌وه) په‌رله‌مانێکی وا شه‌عیه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌شی ده‌بێت که دوای چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی هه‌رێم و ئاماده‌کاری، هه‌نگاو بنێت دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غداد و دراوسێکان و کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی، دوای ئه‌وه‌ش بانگه‌واز و راگه‌یاندن بکات بۆ ممومارهسهی مافی بریاردانی چاره‌نوس به شێوازی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ. ئه‌وه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌کی مێژویه‌کی نوێ بۆ نه‌ته‌وه‌که.
3- مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق ( فیدرالێ یان کۆنفیدراڵی ).
بۆ روونکردنەوهش، دەربارەی پێشنیارەکە و، ئایا جگە لە ریفراندومی ( بەڵی) و ( نەخێر)، شێوازی تر و بژاردەی زیاتر هەیە؟. بەڵی ئەوە هەیەو هەبووە. نمونەیەکی ئەوە لە دوو پرۆسەی ریفراندومدا لە سوید. هاووڵاتیان، بۆیان هه‌بوه که لە نیوان 3 بژاردەدا، یه‌کێکیان هه‌ڵبژێن.
لە سوید، ساڵی 1957 دا راپرسی گشتی کراوە بۆ 3 جۆر (مۆدێلی یاسای خانەنشینی). مۆدێلی1، مۆدێلی 2، مۆدێلی 3.
لە سوید، ساڵی 1980 لە سەر پرسی (یاسای وزەی ناو‌کی– طاقەی نەوەوی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا ). راپرسیەکی 3، بژاردەی. هێڵی 1. هێڵی 2. هێڵی 3 . بەرێوە براوە. ئەو بژاردانە بەگوێرەی، 3 پرۆژەی جیاوازی، 3 گروپ پارتە هاوبۆچوونەکان بوون.
به گوێره‌ی ئه‌و مۆدێله فرسه‌تێکی باشتر ده‌درێت به هاووڵاتیان که سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژێرن به گوێره‌ی نه‌خشه‌رێگایه‌کی زامن تر و به ئاماده‌کاری زیاتر و به خۆ پاراستنێکی زیاتر له نه‌خشه‌ی هه‌ندێ دراوسێی به ئاشکرا دوژمنی کورد که گورگن وله پێستی مه‌ردا، خۆیانیان کردۆته دۆست. به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه، هه‌رێم و ره‌وتی روداوه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌وه بگۆرن بۆ هی خۆیان.
ریفراندومی (3) بژارده بۆ هه‌رێم و ریفراندومی (به‌ڵی) و (نه‌خێر) بۆ ناوچه‌کانی ماده‌ی 140، زامنی ئه‌وه‌ده‌بن که هه‌رێمێکی باشوری ته‌واو، به خاک و خه‌ڵکه‌وه، به په‌رله‌مانێکی ئازاده‌وه که زامنی هێزو توانا‌و یه‌کگرتویی بێت به‌ره‌وه راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو بنێت. که هیوادارم ئه‌و پێشنیاره‌و، پێشنیاری تری دڵسۆزان و رۆشنبیرانی نه‌ته‌وه‌که‌وه، سودیان هه‌بێت له‌وه‌ی پرۆسه‌که به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن ببه‌ن.
ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌م هه‌وڵانه ئاسنی سارد کوتان بێت و، بریاره‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌رباره‌ی ریفراندوم و شێوازی قابیلی گۆرران و گونجان نه‌بێت، یان خوانه‌خواسته، بۆیان نه‌بێت ده‌سکاری بکه‌ن، ئه‌وا له داهاتودا، پرۆسه‌که پێویستی به رۆشنایی و شیکردنه‌وه‌ی تر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش بۆ کاتی خۆی.