دکتۆر کەمال میراودەلی: فەلسەفەی من. بەشی یازدە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاشماوەی بەکوردییکردن و لێکدانەوەی کەتیگۆرییەکانی ئەرستۆ

 

گەوهەر و توخمی بوون

  2b8.

Of the secondary substances the species is more a substance than the genus, since it is nearer to the primary substance. For if one is to say of the primary substance what it is, it will be more informative and apt to give the species than the genus. For example, it would be more informative to say of the individual man that he is a man than that he is an animal (since the one is more distinctive of the individual man while the other is more general); and more informative to say of the individual tree that it is a tree than that it is a plant. Further, it is because the primary substances are subjects for all the other things and all the other things are predicated of them or are in them, that they are called substances most of all. But as the primary substances stand to the other things, so the species stands to the genus: the species is a subject for the genus (for the genera are predicated of the species but the species are not predicated reciprocally of the genera). Hence for this reason too the species is more a substance than the genus.

وەرگێڕان

لە هی بووە دووەمەکان/ پێوەبەندەکاندا توخم زیاتر ماکە/ بووەی ماددییە لەوەی ژینۆ بێت، لەبەر ئەوەی نزیکترە لە ماددەی سەرەتایی، چونکە گەر کەسێک بڵێ بووەی ماددی سەرەتایی چییە، ئەوە پڕ زانیاریی ترو گونجاو تر دەبێت گەر توخمی بداتێت لەوەی ژینۆ، بۆ نموونە ئەوە زانیاریی زیاتر دەدا گەر لە پێناسەی مرۆڤی تاکدا [حەمەیەک، قالەیەک، نەوزادێک] دا بڵێین ئەو مرۆڤە لەوەی بڵێین ئەو زینەوەرە. لەبەر ئەوەی یەکیان [مرۆڤ] جیاکارێکی زیاتریی مرۆڤی تاکە لە کاتێکدا ئەوی تر [زینەوەر] زیاتر گشتیی یە. هەروەها زیاتر زانیاری دەدەین گەر درەختی تاک پێناسە بکەین بە درەخت لەوەی وەک ڕووەک. لەمەش پتر، لە بەر ئەوەی بووەی ماددیی سەرەتایی بابەتی [ سەبجێکتی]  هەموو شتەکانی ترن، و هەموو شتەکانی تر دەدرێنە پاڵ ئەوان و لە ناو ئەواندان، بەزۆری  پێیان دەوترێ ماک/ بووەی ماددی. بەڵام هەر وەک شوێنی بووەی ماددیی سەرەتایی بە نیسبەت شتەکانی ترەوە،  شوێنی توخمیش بە نیسبەت ژینۆوە وەهایە. توخم بابەتی ژینۆیە. (لە بەرئەوەی ژینۆیەکان دەدرێنە پاڵ توخمەکان [مرۆڤ زینەوەرە] بەڵام توخمەکان لە بەرامبەردا نادرێنە پاڵ ژینۆیەکان ناوترێ: زینەوەر مرۆڤە! ] لێرەوە، لەبەر ئەم هۆیەش، توخم زیاتر بووەی ماددی سەرەتایی یە لەوەی ژینۆ بێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر فەلسەفەیمن. بەشی-١١

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت