بنار هیدایه‌ت: پیاهه‌ڵدانی كاكه نه‌وه یا هه‌نگاو بۆ رێكه‌وتنه سیاسییه‌كه.
له‌مێژووی كوردا دووباره بوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مستهفایهك، یه‌كێكه له‌شته مه‌حاڵه‌كان. چونكه سیفات گه‌لێك له‌م پیاوه‌دا بوو، یه‌قینم وایه هیچ قیاده‌یه‌كی سیاسیی نه‌یبووه. هه‌ر لهسادهییهكهیهوه تا قسه‌ی به‌ره‌وڕوو، ڕق بوون لهپاشهملێ و، پیاههڵگووتن و بیرۆكه‌ی جوان و مێژوو نوسینه‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فا كهكۆچیی دوایكرد، زه‌ره‌رێك له‌گۆڕان كه‌وت، ئه‌سته‌مه كه‌سیان له‌و كاكانهی گرده‌كه ئه‌ژنۆیان نهتهزیبێت. چونكه ئه‌و بووبووه هۆی هه‌وێنی بیرۆكه و نه‌خشه ڕێگاكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئێستا له‌هه‌مووكات و دوای چله‌ی كۆچیی دوایی، زیاتر له‌هه‌موو كات بێ نه‌وشیروان مسته‌فایی به‌گۆڕانه‌وه دیاره، چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنییه‌وه تا 19/5/2007 نه‌یتوانی ده‌ستی سیاسیی ئه‌م پیاوه وه‌خوێنێ.
كۆچی دوایی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌رگای هاموشۆی پارتی بۆ سلێمانی كرده‌وه، چونكه تا نه‌وشیروان له‌ژیاندا بوو، پارتی به‌هۆی ململانێی له‌گه‌ڵ گۆڕان رێگای ده‌ڤه‌ری نیللی و سه‌وزی پشتگوێ خستبوو.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئێستا حیكمه‌ت لهتهقدیس كردنی كاك نه‌وشیروان نیه، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كان خێرا و خێراتر بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتره ڕێكه‌وتنی سیاسیی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان بچێته خانه‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌یرم لێدێت تائێستا یه‌كێك له‌و خاڵانه جێبه‌جێ نه‌كراوه، كه‌چی كۆبوونه‌وه بێ به‌رهه‌مه‌كان یه‌ك له‌دووی یه‌ك ڕاناوه‌ستن و به‌رده‌وامیان پێده‌درێت.
لایه‌نگرانی هه‌ردوو پارته‌كه چیدی دڵیان به‌و كۆبوونه‌وه سارد‌و سڕانه خۆش نیه، ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیی و تاڕاده‌یه‌كی كه‌م ده‌بێته هه‌توانی برینی بێ كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، جێ به‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌یه، چونكه هه‌م ئاهێك به‌به‌ر ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانی هه‌ردوولا ده‌هێنێته‌وه، هه‌م باڵانسی سیاسیی و هێز له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان ده‌گۆڕێت. لهسهرویانه رۆحی ئه‌ندازیاری رێكه‌وتنه سیاسییه‌كه دێته ئاسووده‌بوون.
ئه‌و رێكه‌وتنه گۆڕینی باڵانس له‌گۆڕه‌پانی سیاسیی، ده‌رگاكانی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان زیاتر و خێراتر چاره‌سه‌ر ده‌كات، چونكه ئێستا پارتی خۆی به ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می كوردستان ده‌زانێت، له‌و روه‌شه‌وه به‌ربه‌ره‌كانێی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان پێ هه‌زم ده‌كرێ. چونكه یاسایه‌ك له‌كوردستاندا نیه خه‌تابار مه‌حكوم بكات و بوێرێت بڵێت پشتی چاوت دوو برۆیه.
بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه پرۆژه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان جێبه‌جێبكرێت، نه‌ك شیعر و شانامه، چونكه هه‌رچی ووشه‌ی دونیا هه‌یه لهسهرفی ئه‌خلاقی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی رێكخه‌ریی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رفی بكه‌یت هێشتا نا‌توانیت حه‌قی ته‌واوی خۆی پێبده‌یت.