بەختیار شارەزوری: جوگرافیای سیناریوکانی پارتی و دیزاینی ڕیفراندۆمی تورکی.
والی میرنشینی زەرد و سەبەتەی دەوڵەتی عوسمانی
بۆ هەر ڕوداێک لەسەر ئاستی لۆکاڵی دەبێت بچینەوە سەر ئەو هێزانەی کە لە دەرەوە خۆیان بە میراتگیری ناوچە بچوکەکان دەزانن، هێشتا جیهان فراوانخوازی تینەپڕاندوە بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەم مانایە ئەوەی لە ناوخۆی باشوری کوردستاندا ڕوو دەدات جگە لە گەمەیەکی وڵاتانی زل هێزی ناوچەیی لە ڕێ ی وەکیلەکانیانەوە هیچی تر نیە، جگە لە بەشکاری لەسەر زەمینی ئێمە هیچی تر نیە، ئەگەر ئەمریکا بیەوێت هاوسەنگی لە ڕۆژەهەڵاتی ناوڕاستدا دروست بکات ئەو دەبێت بچیتەوە سەر هەمان بەشکاری مێژوویی و تورکیا لەم جۆرە دەستەڵاتە دابماڵێ و دەستەڵاتێکی بە دڵی زل هێزەکانی تیا بێت، بۆ ئەوەی هێزێک هەبێت لە بەرامبەر ئەختەبوتەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە ئێرانە و سەر بە بلۆکی ڕوسییە هاوسەنگی بگێڕێتەوە،
ئەڵبەت ڕوسیا و ئەمریکاش تا ئاستێک ڕێکن لەسەر ئەوەی هاوسەنگی هێز بگەڕێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کەواتە ئەمریکیەکان و ناتۆ پێویستیان بە تورکیا هەیە بۆ ئەم هاوسەنگیە ( وەک بینیمان دوا وتاری ترامپ ناوی ئێرانی هێنا و ناوی تورکیای نەهێنا ) بەڵام ئەم هاوسەنگیە چۆن دەبێت، بە گۆڕینی ئەم حکومداریەی ئێستا لەتورکیا هەیە بە گولەنیەکان، یان ئەردۆغانیەکان ناچار بکات بچنەوە سەر هێڵی بەرژەوەندی ڕێککەوتنی ڕوسی – ئەمریکی، هەر لەم ڕاونگەیەوە ئەگەر لەسەر ئاستی ناوچەیی سەیر بکەین و فۆکس بخەینە سەر عێراق و باشوری کوردستان ئەوا دەبینین ناوەند بە دەست ئێرانەوەیە و هەرێمیش بەدەست تورکیاوەیە، واتا ڕێکەوتنێک هەیە بە (کارت بە کارت ) لە بەرامبەر ناوەندا هەرێم بدرێتە دەست تورکیا، بەڵام ئەمە بۆ سەر ئاستی نێودەوڵەتی پێوستی بە سیناری و هەیە تا لەبەردەم هەڵبژرادنەکاندا بتوانن تەمەنێکی تر لە حوکمڕانی بدەنەوە بە یەکتر، بۆ تورکیا هەرێمی زەرد وەک میرنشینێک لەسەر دەوڵەتی عوسمانی حساب دەکرێت و مەسعود بارزانیس والی ئەم میرنشینەیە، ئەمەش وا دەکات تورکیا و ئێران ئەگەر لەسەر هەمو شتەکان ناکۆک بن ئەوا لەسەر هەرێمی کوردستان کۆکن و ڕێکەوتننامەی ستراتیژی لە نێوان تورکیا بە نمایندەی پارتی و ئێران بە نمایندەی یەکێتی هەیە ، بۆیە دەکرێت بزانین سنوری جوگرافیای سیناریوکانی پارتی تا کوێ دەڕوات ،
ئەم جوگرافیایە بۆ سیناریو لە سنوری زەرد تێدەپەڕێت و سنوری سەوزیشی گرتوەتەوە، بە گڵۆپی سەوزی ڕێککەوتنی تورکیا و ئیرانەوە، دیزاینی ڕیفراندۆم دیزانێکە کە لە ئەنقەرەوە دادەڕێژرێت و ڕەزامەندی ئێرانیشی لەسەرە ، لە بەرامبەر دروست نەکردنی کێشە بۆ ناوەند کە لای ئێرانیەکان زۆر گرنگە، هەر بۆیە بۆ ئەم جۆرە لە ڕیکلام ئێران یەکیتی خستوەتە ژێر باری ڕیفراندۆمەوە لە ڕێگەی عەبادیەوە پارێزگاری کەرکوک دەنێرێت، تا تورکەکان لە ڕێگەی سونەکانەوە ( بە تایبەت دوای موسڵ ) کێشە بۆ ئێران دروست نەکەن، جوگرافیای ئەم سیناریویەی پارتی بە دیزاینی تورکی و ڕەزامەندی ئێرانەوە کێشەی لە سنوری زەرد نیە، بەڵکو دەیەوێت فراوانتر بێت سەراپا سنوری سەوزیش داگیر بکات، ئەم ڕیفراندۆمە تەنها بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی بارزانیە و هیچی تر.
دیزانی ئەم سناریویەش لە ئەنقەرەوە دەکرێت و بۆ ئەوەی بتوانێت پارتی و بارزانی وەک خۆی بهێلێتەوە، چونکە لەسەر ئاستی بەرژەوندی گشتی تورکی، تورکیا سودێکی زۆری لەم میرنشینە وەرگرتوە، وە تا ئێستا والی میرنشنی زەرد بەردەوام هەمو هێلکەکانی خستوتە ناو سەبەتەی عوسمانیەوە، دوای موسڵ هەمو عێراق دەخرێتە بەردەم هەڵبژاردنێکەوە، بۆ ئەوەی پارتی بتوانێت گەورەترین دروشم بەرێتە ناو ساحەی ململانێ ی هەڵبژاردنەوە، دیزاینی ڕیفراندۆم و دەوڵەتیان بۆ داناوە، تا بتوانێت هەمو شکستەکانی پێ بشارێتەوە، هەر لە حکومەت و سەرۆکایەتیەکی ناشەرعی و فەشلی کەرتی نەوت و کارەبا و خزمەتگوزارییەکان و وە پارتی نەیتوانیوە وەک سەرۆکایەتی هەرێم سەرۆکایەتیەک بێت ببێتە هۆی ڕەزامەندی زۆرینەی هاوڵاتی و حیزبکان ، بگرە لە سنوری زەرد تێپەڕی نەکردوە، هەر بۆیە دەبێت دروشمێکی گەورە بەکار بهێنێت تا وەک ماکیاج شکشت و ناشیرینیەکانی پێ بشارێتەوە.
لە ئیستا جوانترین ماکیاج ڕیفراندۆم و دەوڵەتی کوردیە، ئەوەش دەزانین کە دەوڵەتی کوردی دەبێت لەسەر بنەمای زانستێکی سیاسی ىیت و دەبێت پایەکانی دەوڵەتداری چەسپی بێت لە ڕوی ( سیاسی و ئابوری خۆ بژێنی و ئاشتەوای نیشتمانی و حکومەتێکی دامەزاروەیی و سوپایەکی نیشتمانی ) کە ئەمانە نین ئیتر چۆن دەتوانرێت دەوڵەتی کوردی دروست بکرێت، ئەڵبەت چی بۆ ئیران و چی بۆ تورکیا ئەگەر دەوڵەت سیناریویەک نەبێت بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان، هەرگیز ڕێگەیان نەدەدا هەر باسیشی بکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی سیناریویەکە و هیچ لە پێگەی کوردی باشور ناگۆڕێت، خۆیان دەڵین ئەوە بکەن و ئێمەش ناو بەناو تۆزێ دژایەتیتان دەکەین هەر خۆیان پێیان دەکەن و هەر خۆشیان بە ڕاگەیاندن دژایەتی دەکەن، ئەم دژایەتی کردنە سنورەکانی ڕاگەیاندن زیاتر نابڕێت، ئا لێرەوە دیسانەوە بەم سیناریویانە دەچنەوە سەر ڕێکەوتننامەی ستراتیژی و جارێکی تر بەشکاریە و نایانەوێ پارتی بکەوێت، چونکە لەو باشتریان دەست ناکەوێت، ئەوەی دەمێنێتەوە بزوتنەوەی گۆڕانە، کە شەڕی گۆڕان شەڕی پارتی و یەکێتی نیە، بەڵکو گەورەترە لەوان و دەیەوێت شەری کۆتایی هێنان بە دابەشکاری بکات لەسەر زەمینی باشوری کوردستان، دەیەوێت پایەکانی دەوڵەت لەسەر ئیرادەی لۆکاڵێ بێت و نەهێلێت دیزاینەکەی لە تاران و ئەنقەرە بکرێت.
گۆڕان هەوڵ دەدات لە ڕێگەی بە نیشتمانی کردنی دام و دەزگا و سوپا و خۆبژێییەوە، پارتی و یەکیتی لە سوارەی حەمیدیەوە و بەسیجەوە بهێنێتە ژێر باری ئیرادەی خۆیی و لەوێوە بە تورکیا و ئێران و دنیا بلێێت ئا لێرەدا ئەم مێژووە ڕابگرن، ئەو کات چی تورکیا و چی ئێران ناچار دەبن مامەڵە لەگەڵ واقع بکەن، بۆیە هەمو سیناریوکان بۆ ئەوەیە بە دروشمی قەبەوە بێن و شکشتەکانیانی پێ ماکیاج بکەن، چونکە چی پارتی چی یەکێتی لەبەردەم ئەگەری کەوتندان لە هەڵبژاردنەکاندا، خۆشیان ئەو ڕاستیە دەزانن ئەگەر پێشتر درۆ و دراویان پێ بوێت، ئەم جارە ئەوەشیان پێ نەماوە بۆیە دەبێت سیناریویەکی گەورەیان پی بێت تا بتوانن درێژە بە ڕێکەوننامەی ستراتیژی و دزییەکانیان بدەن و جارێکی تر ڕو بە ڕوی گۆڕان ببنەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە هاوڵاتی پشتی کەوالیسەکان دەبینێت و دەزانێت لەسەر شانۆ ئەم دروشمانە ماکیاجن بۆ درێژکردنەوەی جوگرافیای سناریوکانی پارتی و دەیانەوێت والی میرنشینی زەرد هەمو هێلکەکان بخاتە ناو سەبەتەی دەوڵەتی عوسمانیەوە بە گڵۆپی سەوزی ئێرانییەوە.
- Latest Posts by بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: دوو ( میم ) کە.
-بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
- All Posts