عیماد عه‌لی: داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پارتی بونمان ناگه‌یه‌نێت، كاكه‌برا!
بریا ئه‌م كارته‌ی سه‌ربه‌خۆیی ته‌نها به‌ده‌ست پارتیه‌وه نه‌بوایه و به ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌و نه‌بوایه و حزبه‌كانی تریش ئه‌گه‌ر بۆ موزایه‌ده‌ش بوایه له پارتی زیاتر داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان بكرادیهو” له‌وێوه بارودۆخ و زه‌مینه‌كه‌یان شیبكردایه‌ته‌وه و به هه‌مان شێوه‌ی پارتی له ڕووانگه‌ی هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حزبایه‌تیه‌وه ئه‌م ئامانجه‌یان نه‌خوێندایه‌ته‌وه و ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییان نهكرادیهته موڵكی پارتی به ته‌نها . نه‌خێر ده‌بوو هیچ كه‌س و لایه‌نێك خۆی نه‌خاته خانه‌ی توركیا و ئێران وعیراق، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی پارتی بازدان بێت به‌سه‌ر قه‌یران و كێشه‌كانه‌وه پێش ئه‌وه‌ی به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بێت، ده‌بوایه هه‌مووان به یه‌كگرتوویی و ته‌بایی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ وڵاتانی نارازی و ده‌وروبه‌ر بكردایه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ناكۆكیشین، نه‌ك هه‌ر یه‌كه و راو بۆچونی تایبه‌تی خۆی دوور له یه‌كێتی بیر‌و فیكری نه‌ته‌وه‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه چاره‌نوسسازه بكردایه.
ئێستا مۆدێلێكی نوێ له تۆمه‌تباركردنی خه‌ڵكه بێلایهنهكه هاتۆته ئاراوه و ته‌نها پێوه‌ر بۆ ڕاستگۆیی و بیری چاك و خراپ له ڕوانین و بیروبۆچون و هه‌ڵوێست له ڕیفرادنۆمدا ده‌پێورێت نه‌ك میژووی كه‌سه‌كه و بۆچونه راسته‌كه‌ی، كه خۆی له بیری نه‌ته‌وه‌یی مرۆڤایه‌تی و دڵسۆزی بۆ هێنانه‌دی ئامانج و ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌ی . لێره‌دامن به‌خۆم تا ئه‌مرۆ توشی چه‌ندین مشتومڕو جۆره‌ها هه‌ڵوێستی ئه‌م و ئه‌و بومه‌ته‌وه، كه ده‌توانم به چه‌ند كورته بنامه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و بنه‌ره‌تی ئه‌و بۆچونانه ریز بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنم داوای سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ڵوێستی راست و دوورمه‌ودا له‌مه‌ر سه‌ربه‌خۆیی زۆر دووره له راوبۆچونی حزبی و ته‌سكبینیی بهرژهوهدخوازانهی ئه‌م و ئه‌و بۆیه ده‌ڵێم:
A- سه‌ربه‌خۆیی موڵكی هیچ حزبێك نیه و ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت به‌م بۆچون و ره‌فتاره تازه‌ی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا باز بدات ئێمه له روانگه‌ی باورهبونمان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان هه‌یه و ده‌زانین پارتی به شێوه‌یه‌ك ناچاربووه ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌نوێنێت كاكه برا.
B- ئه‌گه‌ر تۆیه‌ك له روانگه‌ی حزبایه‌تی ته‌سك و شتی تری كورتبین و دوور له ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی هه‌مووان و به عه‌قڵی ئه‌نتی پارتیه‌وه دژی سه‌ربه‌خۆیی رهفتاردهكهیت و گوفتار ده‌ده‌یت، ئه‌وا ئێمه دوور له‌و شته ته‌سكانه و به گه‌وره‌یی و فراوانی ئه‌م پرسه چاره‌نوسسازه ده‌یخوێنینه‌وه و ئه‌گه‌ر به‌ناچاریش بێت دوژمن و داگیركه‌رانی كوردستانیش بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی بنوێنن و ڕه‌فتار بكه‌ن نه‌ك پارتی وه‌ك حزبێكی كوردستانی، ئه‌وا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیاندا ده‌بین.
C- ئه‌گه‌ر تۆیه‌ك ته‌نها بۆ كاری حزبی و دژایه‌تی ئه‌م و ئه‌و و هه‌ندێك شتی كاتیی قۆناغه‌كه به‌رامبه‌ر به پارتی ده‌وه‌ستیت و پارتی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانت بووه به یه‌ك ئامانج، ئه‌وا ئێمه له رۆژگاری ئاسایی‌دا دژ به ره‌فتار و گوفتار و كاری موحافزكارانهی پارتی و ته‌نانه‌ت به هۆكاری مه‌یلێكی بچوكی حزبه‌كه‌مان بۆ پارتی كه بهرپرسیارێتیهكمان تێدا هه‌بوو بێ یه‌ك و دوو بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئیمتیازاته شه‌خسیه‌كان وازمان هێنا و به‌جێمانهێشت، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌وگوفتاره تایبه‌تی و ره‌فتار و كرداره‌مان دژ به به‌رژه‌وه‌نیه تایبه‌تیه كهسیهكهمان بوو.
D- ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵوێستێك له روانگه‌ی حزبگهری و شارگهری و سهركردهگهری و هه‌ر شتێك گه‌ری بێت و له دژی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه به‌ڵێ من دژیم و كوردستان یه‌ك كوردستانه و هیچ شوێنێك ئه‌گه‌ر پیرۆزیش بێت ناكه‌مه قوربانی یه‌كێتی و یه‌كبونی خاكی كوردستان و ئه‌م عه‌قلیه‌ت و بۆچونه‌ش به ره‌فتار ده‌بێت نه‌ك ته‌نها به قسه و ئیدیعای بێ جه‌وهه‌ری ئه‌م و ئه‌و.
E- به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وه‌ك نه‌وه‌كانی پێشوتر ره‌فتار بكه‌ین و هیچ قوربانیه‌كی ئه‌وتۆ له‌پێناو دوارۆژی نه‌وه‌كانی داهاتومان نه‌ده‌ین و ته‌نها بیر له ئێستا بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا له‌دوارۆژدا هه‌مان ره‌خنه‌ی ئه‌مرۆمان دێته‌سه‌ر و نه‌وه‌كانی داهاتوو لۆمه‌مان ده‌كه‌ن.
F- ئه‌گه‌ر له‌و باوه‌ره‌دا بین كه پارتی له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ری ئامانجه‌كه‌دا راست ناكات و ئه‌م بێنه‌وبه‌رده‌ی ته‌نها له‌پێناو قوتاركردنی خۆیه‌تی له‌م وه‌زعه ناله‌بار و قه‌یرانه‌ی خۆی و میله‌ته‌كه‌ی توش كردووه، ده‌ڵێم؛ با ململانێ و كیبركێكه له پێناو باشترین بێت نه‌ك ئامانجی پیرۆزی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌گه‌ر به زاره‌كیش بێت ره‌تبكه‌یته‌وه و بۆ ده‌یان ساڵی تر هیچ كه‌سێك جورئه‌تی ئه‌وه نه‌كات ناوی سه‌ربه‌خۆیی بێنێت و خه‌ڵكی تر پێمان خۆش بن و نه‌توانین فزه بكه‌ین و له ده‌رئه‌نجامدا خوێنی شه‌هیدان به فیرۆبروات و تا ماوین نه‌وێرین نزیكی ئه‌م جۆره ئامانجانه بینه‌وه كه قوربانیه‌كی كه‌ممان بۆ نه‌داوه” بۆیه باشتر وابوو ئه‌م كاره‌ته له‌ده‌ست پارتی به خودی بابه‌ت كارته‌كه ده‌ربێنن نه‌ك دژی بوه‌ستین و بهههمنا شێوه‌ی دوژمنان رهتیبكهینهوه و لاوازی و نه‌بونی بیری نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو و پهرشوبڵاویمان بۆ نه‌یاران بسه‌لمێنین .
بۆیه، ئه‌وه‌ی بابه‌تیانه ئه‌م پرسه بخوێنێته‌وه و به دوور له شته تایبه‌تیه حزبی و كه‌سیه‌كه و به‌وردی لێ بروانێت و هه‌موو نیازه‌كانی پارتی بخوێنێته‌وه و ته‌نها ده‌رئه‌نجامی له‌به‌رچاو بێت و ده‌زانێت كاردانه‌وه و شكستهێنان له‌م هه‌ڵوێست و بۆچونه چی ده‌گه‌یه‌نێت و زیانه‌كه‌ی بۆ میله‌ته‌كه به گشتی و دوارۆژه‌كه‌ی و هه‌ڵویستمان بۆ ئایندهی ململانێی دوژمنان چۆن ده‌بێن. بۆیه ده‌بیت له نێوان دوو بژارده یه‌كێك هه‌لبژێرین؛ یان تا هه‌تایه دووربین له وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆمان و ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری خۆمان له رووبه‌رێكی ته‌سكی ناوچه یان شارێك كورت كه‌ینه‌وه و بیبه‌ستینه‌وه به به‌رژه‌وه‌ندیه هه‌مه‌جۆره ته‌سكه‌كانه‌وه و له هیچ بۆچون و رهفتارێكماندا نه‌وه‌ی داهاتوومان له‌به‌رچاو نه‌بێت، یان ده‌بێت به یه‌كگرتوویی و هاوكاری و خوێندنه‌وه‌ی پرسه باڵاكه وه‌ك خۆی دوور له بیری ته‌سكی قۆناغه‌كه مامه‌ڵه بكه‌ین و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی بخوێنینه‌وه.
ئێمه‌ش له‌م روانگه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانداین و لهباوهرهداین كه پرسێكی گه‌وره‌ی ئاوها زۆر قوربانی پێویسته و وه‌لانانی زۆر شتی ده‌وێت، ئه‌گینا كه‌س به‌قه‌د ئێمه خۆی به‌دوور نه‌گرتووه له حزبی موحافزكار و بنه‌ماڵه‌یی و ته‌نانه‌ت رۆژێك پارتیمان به هیچ مه‌به‌ستێك نه‌به‌ستۆته‌وه و به‌ڵگه‌شمان زۆره و ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئێمه بناسێت باش ده‌زانێت كه ته‌نها ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان له بیروبۆچونی نه‌ته‌وه‌یی و دڵسۆزیه‌وه بۆ خوێنی شه‌هیدان نه‌ك بۆچونی ته‌سكی ئێوه‌مانان كه ته‌نها له كونی ده‌رزی ئاسای بیری كه‌سی و حزبی و، له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی كوردستانه به گشتی.