زه‌به‌نگ به‌هادین: ده‌ستور دروستكردنى متمانه یه بۆ ریفراندۆم.
كوردوستان ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م دووریانێكى ترسناكدایه, هه‌رچى ئه‌م ترسه‌یه هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى كوردوستان ده‌گرێته‌وه نه‌ك به ته‌نها بۆ كوردوستانى باشور. جاردانى ریفراندۆم ده‌ستپێكى به‌دیهاتنى ئه‌و ترسه‌یه كه ڕه‌نگه هه‌ندێك به شاراوه‌و هه‌ندێك به ریككه‌وتنى نهێنى دیدبانى بكه‌ن, بوونى ده‌وڵه‌تى كوردى دژى خه‌ون و به‌رنامه‌ى هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران و توركیایه, بۆیه ئاسانه كۆبونه‌وه‌ى هه‌رسێ ووڵاته‌كه له‌سه‌ر رێگرى كردن له كورد بۆ خۆ دروستكردن.
هه‌ندێك له چاودێرانى سیاسى ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ى بۆ ریفراندۆم دانراوه به پلانى بى دواى داعش داده‌نرێت كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تى توركى به‌رنامه رێژى بۆ كرابێت, توركیا هه‌رگیز نه‌یشاردۆته‌وه ئه‌وان ده‌وڵه‌تى كوردى قبوڵ ناكه‌ن، به‌ڵام ده‌وڵه‌تێكى ژێر ده‌سته‌ى وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستایان پێقبوڵه كه سه‌رجه‌م ئابوورى و سیاسه‌ت و ئه‌منى یه‌ت و سه‌ربازیه‌تى له ژێر ده‌ستى خۆیدا بێـت. له ئێستادا سه‌ربازگه‌ى توركى زۆر زیاتره له سه‌ربازگه عیراقى یه‌كان له ناوچه‌كانى كوردوستانى باشوور هەیە. هه‌ڵبه‌ت كاتێك كوردوستان ببێته ده‌وڵه‌ت، توركیا ده‌ستى واڵاتر ده‌بێـت له چه‌سپاندنى سیاسه‌ت و عه‌سكه‌رتاریه‌تى خۆى له‌م ناوچه‌یه به هاوكاریى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان. ئه‌وه‌ى له‌م هاوكێشه‌یه‌ش به‌شدار بێت یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستانه، كاتێك ئه‌ویش به ئیشاره‌تى ئێران رێگر نه‌بێـت له‌م خه‌ونه‌ى توركیا به مه‌رجى مانه‌وه‌ى خۆیان له گۆره‌پانه‌كه به زیندووى و له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى نێوان توركیا‌و ئێران، ئه‌و كات یه‌كێتى به ئاسانى بێده‌نگ ده‌كرێت به‌ڵام هه‌مووى نا به‌شێكى.
كورد ده‌یه‌وێت سیاسه‌ت بكات یان باشتر وایه بڵێین: پارتى و یه‌كێتى ده‌یانه‌وێت سیاسه‌ت بكه‌ن. به‌ڵام له به‌قه‌ڵه‌مره‌وى ئێران و توركیا، ئه‌مه‌ش وا له خه‌ونه راسته‌قینه‌كه ده‌كات به‌دێهاتنى مه‌حاڵ بێت.
له دواى داعش ناوچه‌كه سه‌ر له‌نوێ دابه‌ش ده‌كرێته‌وه به‌جۆرێك هه‌رلایه‌ك سوود و پێگه‌ى خۆى دیارى بكات، له سه‌ره‌تاوه توركیا ده‌یه‌وێت كوردوستانى باشور بخاته ژێر ركێفى خۆیه‌وه، ئه‌مه‌ش به چه‌ند سوودێك بۆ توركیا ده‌گه‌رێته‌وه. سه‌ره‌تا زیاتركردنى بنكه سه‌ربازى یه‌كانى له ناو كوردوستان و په‌له‌ماردانى بنكه‌كانى په‌كه‌كه له باشور له رێگه‌ى ئیزنى ده‌وڵه‌ت كوردى داهاتوه‌وه، كه ئه‌و كات كه‌س مافى نى یه قسه بكات له‌و بابه‌ته، چونكه كوردوستان ده‌وڵه‌ته‌و مافى خۆیه‌تى داواى هاوكاریى ووڵاتانى دراوسى بكات بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك كه خۆى بیه‌وێت, دووه‌م ده‌ستگرتن به‌سه‌ر نه‌وت و غازیى كوردوستان به شێوه‌یه‌كى چرتر و زیاتر چونكه به ته‌نها ده‌بێت له ڕێگه‌ى توركیاوه ئه‌و نه‌وته ببرێته ده‌روه. له كاتێكدا كوردوستان نه‌یتوانى له‌پێشتر بیره نه‌وته‌كان بفرۆشێت به توركیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تا ئێستاش ئێمه له ژێر سایه‌ى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى عیراقداین به‌ڵام ئه‌و كات ئاسان هه‌موو بیره نه‌وت غازه‌كان ده‌فرۆشرێته توركیا, به‌هێزكردنى پێگه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان و تا ئه‌به‌د هێشتنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات چونكه ئه‌و كات هێچ هێزێك تواناى به‌گرى سوپاى توركیاى نى یه وه‌ختى پارتى داواى هاوكارى بكات بۆ له‌نابردنى نه‌یاره‌كانى ئه‌مه‌ش به سوودێكى گه‌وره مه‌زنده ده‌كرێت بۆ پارتى له‌م هاوكێشه‌یه‌دا.
ئه‌وه‌ى سوود به ئێران ده‌به‌خشێت له‌م هاوكێشه‌یه‌دا پارێزگارى كردنه له هیلالى شیعى كه خه‌ونى له مێژینه‌ى ئێرانه وه دووركه‌وتنه‌وه‌ى توركیایه له سوریا و به‌غداد و ناوچه‌كانى ئێران, ئێران له دیدبینى خۆى بۆ داهاتوى ناوچه‌كه سه‌یرى كێشه‌كه ده‌كات, بۆ ئێران كوردى ژێر ده‌ستى توركیا باشتره وه‌ك له كوردێكى سه‌ربه‌خۆ , ئه‌مه‌ى یه‌كه‌میان هه‌میشه ترس و قه‌له‌قى یه بۆ ئێرانى یه‌كان به تایبه‌ت له دواى لاواز بوونى پێگه‌ى یه‌كێتى له‌م ناوچه‌یه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مریكا هه‌روا سه‌یرى بابه‌ته‌كان ناكات و به‌ش و پێگه‌ى خۆى دیار نه‌بێـت بۆیه ئه‌مریكى یه‌كان ئه‌وه‌یان لا گرنگه ناوچه‌كه كه‌مێك جێگیرى به خۆیه‌وه ببنێ چونكه به‌م شێوه به‌رده‌وام كێشه‌و شه‌ر بۆ داهاتوى ئه‌مریكى یه‌كان گرفت دروست ده‌كات بۆیه ئه‌ویش جۆره رێكه‌وتنێكى به به‌رامبه‌رى له‌گه‌ڵ توركیا و ئیران پێباشتره له سه‌ركێشى به‌رده‌وام و و بێ سوود.
ئه‌وه‌ى لێره گرنگه ئیشاره‌تى پێبده‌م خه‌ڵكى كوردوستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه ئایا گۆران و به‌شێك له یه‌كێتى یه‌كان كه به ڕاستى له به‌ره‌ى گه‌لن رێگه به جێه‌به‌جێبوونى پلانێكى وه‌ها ده‌ده‌ن, ئایا نابێت گۆران بپرسێت با سوپاى توركیا ببرێته ده‌روه پاشان ده‌وڵه‌ت دروستبكرێت ئه‌ى نابێت ئێمه خاوه‌ن ده‌ستور و نیگا بینى یه‌كى روون بین بۆ دواى ده‌وڵه‌ته‌كه, پاشان گۆران نه‌توانێ له كارتێكى ئاوها گرنگدا قسه‌ى خۆى هه‌بیـَت و شه‌قام بجولێنێ ده‌بێـت ئه‌وه بزانێت مه‌رگى خۆى زۆر نزیكه له دواى به‌یانكردنى ده‌وڵه‌ته‌كه چونكه ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانى یه‌ى ئه‌وروپا ئه‌وه‌ى نیشانداین كه بارزانى ئێستاش داخ له دڵه به‌رامبه‌ر گۆران و لێبوردنى نى یه ته‌نانه‌ت بۆ پرسێكى ئاوها گرنگیش, پاشان له دۆخێكى وه‌ك ئه‌م بێمتمانه‌یه‌ى كه حیزب و خه‌ڵك تێیدایه هه‌روه‌ها ئه‌و بێمتمانه‌یه‌ى كه حیزبه‌كانى تێیداین له نیوان یه‌كتردا ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئه‌و متمانه‌یه ده‌گرێته‌وه ده‌ستورێكى چه‌سپاو یاسایه‌كى دارێژراوى تۆكمه‌ى ده‌وێت تا بتوانیت گه‌ر به‌رچاو روونیش نه‌دات به هه‌موو لایه‌ك به‌ڵام متمانه‌یه‌ك دروست بكات.
ئه‌وه‌ى ئێستا ئه‌بیرنێت له‌م مه‌سه‌له‌ى ریفراندۆمه ئه‌م دۆخه سیاسى ئاڵۆه‌زه‌وه ته‌نها ئه‌مه‌ى لێ ده‌چنرێته‌وه , پێویسته گۆران و به‌شێكى له یه‌كێتى یه‌كان پێ‌داگر بن له كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و دانانى یاسا و رێسا بۆ ریفراندۆم و بۆ دواى ریفراندۆم له كاره سه‌ركى یه‌كانى په‌رله‌مان بێت , بوونى ده‌ستوور پێش ریفراندۆم و ده‌وڵه‌ت دروستكردن متمانه دروست ده‌كات له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان و رێگرى له هه‌موو ئه‌گه‌رێكى نه‌خوازراو ده‌گرێت كه له داهاتوودا روو بدات له ناوچه‌كه.