كامەران وريا قانع: ماكارثییهكان و ریفڕاندۆمچیهكان.
ماكارثییهت چییه؟ بریتییه له‌و دنیابینیه و ئه‌خلاقه تایبه‌ته، كه هه‌ڵگرانى ئه‌م رێبازه نه‌یاره‌كانیان بێ به‌ڵگه و به درۆ ئه‌كه‌ن به نیشتمانفرۆش و خائین. سیناتۆرى جمهورى ئه‌مریكى جوزیف ماكارثى له سالانى (1947 تاكو 1957 ) داهێنه‌رى ئه‌م رێبازه بوو، دواتر هه‌ر به ناوى خۆیه‌وه بڵاو بوه‌وه.
له سه‌ره‌تاى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، جه‌نگى سارد له نێوان ئه‌مریكا و یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌تى جاران له لوتكه بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا رق لێبوونه‌وه‌و به نه‌فره‌ت كردنى شوعییه‌كان كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى ته‌نى بوو.
ڕاگه‌یاندن و پیاوانى سیاسى نه‌یانده‌زانى ناوى چى له‌م دیارده‌ى رق لێبوونه‌وه‌یه بنێنن، له‌و كاته‌دا سیناتۆر جۆزیف ماكارثى به لێدوانه تونده‌كانى به‌رامبه‌ر شوعییه‌كان یارمه‌تیده‌رى سیاسیه‌كان و راگه‌یاندنه‌كان بوو، كه ئه‌م دیارده‌یه ناوبێنن ماكارثییهت. سه‌رده‌مى ماكارثییهت سه‌رده‌مێكى ناشرین و تاڵه له مێژووى ئه‌مریكا، چونكه له ماوه‌ى ئه‌و ده ساڵه‌دا به‌هه‌زاران كه‌س به تۆمه‌تى درۆیینه‌ى لایه‌نگیرى بۆ حزبی شوعی له كاره‌كانیان دوور خرانه‌وه و به سه‌دان كه‌سى تریش زیندانى كران. زۆربه‌ى به‌شه‌كانى كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى به‌م دیارده‌وه ده‌یاناڵاند، به جۆرێك ماكارثییهكان لیستێكى 205 كه‌سیان بڵاو كرده‌وه كه فه‌رمانبه‌رى بوون له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكى كه گوایه ئه‌مانه نیشتمانفرۆش و خائینن به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و سیخۆرى سۆڤیه‌تن. ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو كه چه‌ندین كه‌سایه‌تى ناودارى ئه‌مریكاى له‌كه‌دار دار كرد به تۆمه‌تى خیانه‌ت وه‌كو ( مارتن لۆثه‌ر كینگ، چارى چاپلن، ئانیشتاین ، ئارثر میلله‌ر) به‌جۆرێك ئه‌م دۆخه پڕ رق و قینه ئه‌وه‌نده بڵاو بوه‌وه كه گومانیش كه‌وته سه‌ر سه‌رۆكى ئه‌مریكاى ئه‌وكاته ئیزنهاوه‌ر كه لایه‌نگرى شوعیهكانه!. بێده‌نگ بوونى ئه‌مریكییه‌كان له‌م دیارده‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رایه‌وه كه ئه‌م گروپه پرۆپاگه‌نده‌ى زۆر به‌هێزیان ده‌كرد له دژى شوعییه‌ت وایان بڵاو ده‌كردوه كه ( شوعییه‌ت هاتوه دینى مه‌سیح له ناو ببات). سه‌ره‌كترین بنه‌ما كه ماكارثییهكان كاریان له‌سه‌ر ده‌كرد به‌خشینى تۆمه‌ت بوو بێ به‌ڵگه، واته هه‌ر كه‌سێك بۆچونێكى تایبه‌تى هه‌بوایه له‌سه‌ر سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى كه به‌دڵى ماكارثییهكان نه‌بوایه یه‌كسه‌ر بێ هیچ دوو دڵى و بێهیچ به‌ڵگه‌یه‌ك تاوانى خیانه‌ت و لایه‌نگیرى شوعییه‌كان و یه‌كیه‌تى سۆڤێتیان ئه‌خسته پاڵ. به‌ڵام ئه‌م ره‌وته دواجار شكستى هێنا دواى ئه‌وه‌ى له ناو كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى چه‌ندان ده‌نگ و لایه‌ن هه‌بوو كه به‌رده‌وام به‌رامبه‌رى ده‌وه‌ستایه‌وه، دواتر بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مریكى ده‌ركه‌وت هه‌موو ئه‌و ترسه‌ى له‌سه‌ر شوعییه‌كان دروست كرا بوو درۆیه‌كى گه‌وره بوو، هه‌روه‌ها ماكارثییهكان هیچ به‌ڵگه‌یان پێشكه‌ش نه‌كرد كه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه سیخۆرى سۆڤیه‌تى تێدایه، هه‌روه‌ها چه‌ندین رۆشنبیر و ده‌زگاى ته‌له‌فزیۆنى ئه‌مریكى به‌رده‌وام له شه‌رێكى قورس بوون له‌گه‌ڵ ماكارثییهكان و ته‌سلیمى درۆكانى نه ئه‌بوون.
دواى هه‌ره‌سى ته‌واوى ئةم گروپه، سه‌رۆكه‌كه‌یان سیناتۆر جوزیف ماكارثی كه‌وته ناو كۆمه‌ڵێك دادگاى كردن به تاوانى گه‌نده‌ڵى و درۆ، ئه‌م فشاره زۆره‌ش له‌سه‌رى بوه هۆى ئه‌وه‌ى په‌نا بباته به‌ر خواردنه‌وه‌و به‌كار هێنانى ماده بێهۆشهكهرهكان به راده‌یه‌كى زۆر و مردنى له ئه‌نجامى به‌كار هێنانى زۆرى ئه‌و مادانه. له دواى ئه‌م دیارده‌یه كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى فێرى ئه‌وه بوو كه ئه‌و ترس و ههرهشانهى كه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دێنه ناوه‌وه هه‌رگیز ئه‌و مافه ناداته سیاسیه‌كان كه ده‌ستكارى ده‌ستور به‌هاكانى كۆمه‌ڵگاى ئه‌مریكى بكه‌ن، هه‌ر له جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان تاكو بازارى ئازاد ،ئاینى ئازاد ، راگه‌یاندنى ئازاد‌و… هتد.
ئه‌م گروپى ماكارثییه زۆر له گروپى ریفراندۆمى بارزانى ئه‌چێت!، ئه‌گه‌ر به وردى به‌راوردیان بكه‌یت هه‌مان جۆر له به خشینى تۆمه‌ت و خیانه‌تى بێ به‌ڵگه وةكو پیاوى ئیران و مالكى ده‌به‌خشنه ئه‌و كه‌س و لایانانه‌ى كه جیاواز له‌گه‌ڵ خه‌ون دیدى بارزانى قسه ده‌كه‌ن یان ده‌نوسن له‌سه‌ر ڕیفراندۆم. ئه‌م گروپه‌ى بارزانیش به لیستێك له خائین و نیشتمانفرۆش ده‌سیان پێكرد كه وێنه‌كانیان بڵاو كرایه‌وه، ئه‌مانه تاوانى خیانه‌ت ئه‌ده‌نه به‌ر هه‌موو كه‌سێك بێ هیچ به‌ڵگه و پرهنسیبێكى ئه‌خلاقى، ئه‌م گروپه وایان پیشان داوین كه ڕیفراندۆم نه‌كه‌ین ئیتر كورد هه‌مووى له ناو ئه‌چێت و كوشت و بڕین ئه‌بێـته دوا مه‌نزڵمان، به‌رامبه‌ر ئه‌م گروپى ریفراندۆمه، خۆش به‌ختانه كۆمه‌ڵگاى كوردیش وه‌كو ئه‌مریكى كۆمه‌ڵه ده‌نگێك و ده‌زگایه‌كى تێدایه كه به‌رده‌وام درۆكانى پیشت ئه‌م ریفراندۆمه ئاشكرا ئه‌كات، به‌رده‌وام ئه‌م گروپه ره‌خنه گره قسه‌ى هه‌یه كه ریفراندۆم ئه‌نجامه‌كه هه‌ر چیه‌ك بێت ته‌نها ده‌وڵه‌تى كوردى نیه! به‌ڵكو كۆمه‌ڵه ده‌سكه‌وتى شه‌خسى بارزانيه. ئه‌وه‌ى گرنگه بیزانین زۆرجار درۆ و پرۆپاگه‌نده‌ى گه‌وره كاریگه‌رى كاتى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دا ئه‌نێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌م ماشێنه گه‌وره‌ى پرۆپاگه‌نده به‌رده‌وام بۆچونێكى جیاواز هه‌بێت و میزهڵهنه درۆینه‌كان یه‌كه یه‌كه بته‌قێنێ.