پشکۆ ئەمین: ساڵێک پاش کودەتا سەرنەگرتوەکەی تورکیا.
هەردوای کودەتا سەرنەگرتوەکەی هاوینی 2016 ی تورکیا، سونامیەک بەسەر تورکیادا هەڵیکرد کە بەخیرایەکی زۆرگەورە، تورکیای گیرایەوە بۆسەردەمی دیکتاتوریەت و تۆتالیتاریەت، بەشێوەیەکی وا کە ئەوروپیەکان دەڵین تورکیا، نا ناسینەوە ! لەپاش کودەتاوە تا ئەمرۆ باری نا ئاسای بەردەوامە، کەس لەژیانی خۆی دڵنیانیە کەچوە دەرەوە لەماڵ، هەژاری و نەداری لە ناو کۆمەڵگەی تورکیدا پەرەی سەندووە وکاری کردۆتەسەررەوشی ژیان بەشێوەیەک باریی کۆمەڵایەتیشیان تێکچوە، بەتایبەتی خیزان و کەس و کاری ئەو خەڵکە زۆر و بێشومارەی کە دەستگیرکراوین، یان بە بیانوی کودەتا لە سەرکارەکانیان دەرکراوین و هیچ حسابیکیان بۆ ناکرێت، لیرەی تورکی دابەزینێکی بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێت، ترس لە چون و سەفەرکردین بۆ تورکیا بۆتە هۆی داخستنی دەیان شوێنی گەشتیاری ! هەتا ئەمرۆش کەس نازانێت هۆی کودەتا چی بوو؟بۆچی کراو؟ کێ کردی؟
برونوکال سەرۆکی دەستگای موخابەراتی ئەڵمانی دەڵێت تورکیا زۆر هەوڵیدا لە گەلمان کە بروامان پێبهێنێت کە لەتورکیادا کودەتا کراوە، بەڵام نەیتوانی ئێمە بینێتە سەرئەو رایە، چونکە ئێمە وای بۆدەچین کە نە کودەتابوەو نەهیچ ئەمە تەنها بیانویەک بوو بۆ لە ناوبردن و گرتنی دژەکانی سیاسەتی ئەردوگان ئەمە ئەوە دەگەینێت کە تورکیا ئێستا دابەشبونیکی تەواوی بەخۆیەوە دیوە، کە زۆر لە مێژە کۆتای پێهاتبوو، لە تورکیادا ئیتر ژیان بە ئارامی و بێ و ئاژاوە ناگوزەرێت، لەکاتیکدا کەجاران تەنها کوردو دەوڵەتبوو ئێستا دوبەرەی دژبەیەکە !
ئەردوگان و حیزبەکەی ماوەیەک لەمەوپیش کودەتایان بەسەر دام و دەستگای سەربازیدا کرد، هەرچی لەبەرەی خۆی نەبوو یان ترسیان لێ بوو خانەنشینیان کرد. یان لەژێرپەردەی ئەرگەنەکۆندا خرانەبەندیخانە و کۆمەڵێکیشیان دەرکرد ! بۆیە زوریی چاودێرانی سیاسی پێیان وایە کە کودەتا دروستکەری خۆیەتی ! تەنانەت دەستیگرت بەسەر دادگاکاندا !
دوای ریفراندۆمەکەی ئەردوگان بە پاڵپشتیکردنی مەهەپەو بردنەوەی بە دەنگێکی کەمی بەڵی، کە بەفیڵ و گۆرینی سندوقەکانی دەنگدان %51 بەدەست هێنا، تورکیایەکی تازە هاتە ئارا. ساڵێک پێشتر تورکیا بەیەکێک لەوڵاتە دیموکراسیەکانی رۆژهەلات ناودەبراو وەک نمونەیەک بۆئیسلامی میانرەو تەماشادەکرا، ئەمرۆ ئەو تورکیا دیموکراسیە نابینرێت، هەربۆیە رێکخراوی لێبوردنی گشتی ئەمنستی دەڵێت: لە تورکیادا راستی و عەدالەت باریکردوەو نەماوە گرتنی خەڵک بەمشیوەیە ناشیرینی سبەینێیەکی تورکیا پیشان دەدات !
پاش ریفراندۆم تورکیا بەسەر دووبەرەدا دابەش بوو، بەرەی ئەردوگان و بەرەی ئەو خەڵکانەی کە دژ بەئەردوگان و ریفراندۆمەکەی دەنگیاندا، ئەمانە ئەمڕۆ لەترسێکی زۆردان و ژیانیان لێتاڵبووە!! ئەردوگانیش کە توشی نەخۆشی خۆ بەزلزانین بووە گوێ بەهیچ رەخنەیەکو یاسایەک و مافێک نادات، ئەوەی بیەوێت دەیکات و دەیڵێت: ئەوەتا رۆژی هەینی لە بەردەم کۆمەڵێک لە لایەنگرانیدا لەیادی کودەتادا دەڵێت: ئێمە زۆر بە ئاشتاینەو باش لەگەڵ کودەتاچیەکاندا جوڵاینەوە، بۆیە پێویستە دەوڵەتەکەمان مەدالیای نۆبڵی ئاشتی پێبدرێت !! هەر لەویادا رەخنە لە ئەڵمانیادەگریت، بەبۆنەی خۆپیشاندنەکانیG 20 وە دەڵێت: وڵاتە ئەوروپیەکان ئەوەندە باری ژیانیان خراپەکە خەڵکی خۆپیشاندان دەکەن و ئۆتۆمبیل و بازارەکان دەسوتێنین، ئەمەش جێگەی شەرمە، جێگەی شەرم، هەر لە رۆژی شەمەدا هەمو هەندی بەدەستانی تورکیا زەنگێکی تەلەفونیان بۆدەچێت بەناوی ئەردوگانەوەو پیرۆزبای سەر نەکەوتنی کودەتاوە، کەئەردوگان تێیدا لە خوا دەپاڕیتەوە کە شەهیدەکانی کودەتا ببەخشێت و باوکان سەر بەرزبن.
ئەسلی ئەردوگان چیرۆکنوسێکی تورکیەو کتیبەکانی بۆ چەند زمانێک وەرگێردراون، پاش کودەتاکە بۆ ماوەیەک خرایە زیندان و پاشان بەرڵا کرا دەڵێت: ئەمساڵ ئێمەی خەڵکی تورکیا بە ساڵێکی زۆر ناخۆشدا تێدەپەریین!! دەڵێت: لەکاتێکدا نوسینەکانم بۆ چەندان زمان وەرگێردراون و دەسخۆشێم لێدەکرێت و هەندێک بەکافکام دەخەمڵێنین، کەچی لە وڵاتەکەی خۆمدا هیچ وەزنێکم نیەو رێگریم لێدەکرێت ! من دەبێت باجی نوسینەکانم بدەم! ئەدەب لە تورکیادا ئەمرۆ بەرۆژگارێکی سەختدا تێپەردەبێت، تەجروبەی ساڵانی کوشتن و بڕینی ئەرمەنیەکان و زیندان و لێدان و کوشتن و هەڵواسین دەهێنێتە بەرچاو! من هەوڵمدا لەرێگەی نوسینەوە باس لە نەهامەتیەکان و کوشتنی ژن و پیاوی کوردو هاورەگەز بازەکان بکەم و بە دنیای دەرەوەی بگەیەنم، خۆم بە تاوانبار دەزانم ،گەر باسی ئەو تاوانانە نەکەم!!
خەڵکی تورکیا ئەمڕۆ لەراکردندان وڵات وماڵ وحاڵیان بە جێدەهێڵین و روودەکەنە ئاوارەی بەهۆی توشبونی سوڵتانەکەیان بە نەخۆشی خۆ بەزلزانین و لوت بەرزی! بەهەزاران کەس لەرێپێوانی 400 کیلۆمەتریدان و هاوار بۆ سەروەری یاساومافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین دەکەن لە وڵاتەکە یاندا !! لەپاش کودەتاوە بەدەیان پەرلەمەنەتار و سەرۆک شارەوانی و رۆژنامەنوس لەزینداندان، کەهەر هەمویان بەدەنگی خەڵک هەلبژێراوین. گەربەپێی ریفراندۆمەکەشبیت %49 خەلک دژی سوڵتانی نەخۆشن، بە هۆی ئەم ئاژاوەیەوە ئابوری تورکیا توشی ئیفلیجی بوە، سەرۆکی سەندیکای پیشەسازیەکانی ئەڵمانی BNI دەڵێت: کەم کردنەوەی دیموکرسیەت و ئەوبارە ناهەموارەی ئەمرۆ تورکیای پیا تێدەپەرێت دەبێتە هۆی دواخستنی تورکیا لەڕووی پیشەسازیەوە، پشتگیریکەرانی پیشەسازی تورکیا کە وڵاتانی ئەوروپا بوون، کۆتایهات ئەوان پشتگیریان دەکرد، لەپێناو دیومکراسیەت و کرانەوەی بازاری ئازادا کە بنەماکانی دیموکراسیەتین بۆ هەنگاونان و بەرەوپیشەوە چون، نەک گەرانەوە بەرە و دیکاتوریەت.
تورکیا ئیتر وەک یەکێک لەولاتە دیکتاتورەکانی رۆژهەڵات تەماشا دەکرێت، نەک وەک نمونەیەکی دیموکراتی بێت لەنێوان رۆژهەلاتی ناوراست و ئەوروپادا، یانوەک ئیسلامیەکی میانرەو کەدەکرا ببێتە نمونەیەک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست!! دیسانەوە وەک سەردەمی کودەتاسەربازیەکانی سالانی شەستەکان و حەفتاکان دەیان رادیوو تەلەفزیون داخراوە، هەرچی باسی ئازادی بکات، بەتیرۆرست ناو دەبرێت و دەدرێتە دادگا، ئەوەتا دەیانەوێت لەپەرلەماندا بەزورینەی دەنگ بریاریار بدەن کە هەرکەسێک وشەی کوردستان بەکاربهێنیت، بدرێتە دادگاو سزا بدرێت، رۆژی شەمە لە یادکردنەوەی سەرنەکوتنی کودەتاکەدا لەسەر پردی بسفۆر ئەردوگان دەڵێت: داوا لە پەرلەمان دەکەم، دەنگ لەسەر یاسای هەڵواسین بدەن لە تورکیادا، من ئیمزای لەسەر دەکەم !! رۆژنامەکانی ئەڵمانیا دەڵێن کەئەردوگان باس لە سەربرین و سەر لێکردنەوە دەکات! وتەبێژی وڵاتانی ئەوروپای یەکگرتوو دەڵێت: گەر بریار لەسەریاسای هەڵواسین بدرێت، ئەوا بە تەواوی دەرگا بەروی تورکیادا دادەخەین!
بە پێی راگەیندنەکان و دەستگا رەسمیەکانی ئەڵمانیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ژمارەی راکردوەکانی تورکیا کەداوی پەناهندەیان کردوە تەنها بۆ ئەڵمانیا 3000 کەسێک دەبێت لە ناو ئەمانەدا 209 دبلۆماتکار ،205 کەسیان خەڵکانێکین کە لە وەزارەت و شوێنە گرنگەکانی دەوڵەتدا کاریان کردوە, تەنها لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ 488 کەس داوای پەناهەندەی کردوە !! ئەمانەهەموی بونەتە هۆی داوەشانی کۆمەلگەی تورکی، لەساڵی پاردا تەنها لە ئەڵمنیادا 5742 کەس، راکردوی تورکیان داوای پەناهەندەیان کردبوو، لەوانە 4400 کەسیان ،کوردبوون باقیەکەی تورک.
رۆژنامەی حوریەت دەڵێت: کە لە پاش کودەتاکەوە 50000 کەس گیراوین وە 100000 کەسیش لەئیش و کاریی حوکمەت دەرکراون یان سزا دراون. تێایدا مامۆستا و حاکم و سەرباز و پۆلیسین زۆرینەن!
لەم رۆژانەدا 7653 کەسیتر لەکار دەرکراون، کە پۆلیس و سەربازو کار بەدەستی وەزارەتەکانین لەوانە 2300 کەسیان پۆلیسین، ئیستا لە هەموو دام و دەستگا حکومیەکاندا، بەهۆی نەبونی کارمەندەوە ئیش و کاری خەڵکی ناروات بەرێوە، بۆیە دەبێت چاوەروانی تەقینەوەی گەورەبین !