شه‌ریف هه‌ژاری: له سێ ساڵی ڕابردووه‌وه ته‌نها ئه‌م ڕسته‌یه‌ی دوێنێی (قادری حاجی عه‌لی) سه‌رنجی ڕاكێشاوم!
نایشارمه‌وه، به كه‌می گوێ له دیدار و چاوپێكه‌وتنی به‌رپرسه‌كانی كورد ئه‌گرم. چونكه له ڕاستیدا پێموانییه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ناو كورد دا به‌رپرسیارێتیان هه‌یه: هوشیاربن. بۆیه هێنده‌ی كاتی خۆم به‌وانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌م، وا سودمه‌ندتره كه هه‌وڵ بده‌م چه‌ند په‌ڕه‌یه‌ك بخوێنمه‌وه، یاخود: چه‌ند دێڕیكی به‌سود بنوسم.
به‌م پێیه، نه هیچ به‌رپرسێكی كورد له لوتكه‌یانه‌وه تا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندێك و پارێزگا و قایمقامێك له خۆم به (مه‌ردتر) ئه‌زانم. نه خۆشم له هیچ كه‌سێك به (زیاتر) داده‌نێم. به‌ڵكو (خواشاهیده) به بیروباوه‌ڕی من: باوكم كه ڕیشی سپییه هیچ جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و كاكه‌یه‌ی كه قۆنه‌ره بۆیاخ ئه‌كات له‌سه‌ر جاده‌دا.
واته لای من: مرۆڤبوون چه‌قی پیرۆزیه. كام به‌رپرسه‌ی له لوتكه‌دایه له‌گه‌ڵ قۆنه‌ره بۆیاخكه‌رێك له ماف و ڕێز لێ گرتن دا یه‌كسانن. خۆ ئه‌گه‌ر به‌رپرسه‌كه گه‌نده‌ڵی كردبوو، لای من شیاوی ڕیز لێ گرتن نیه!
دوێنێ چاوپێكه‌وتنێكی قادری حاجی عه‌لیم خوێنده‌وه، (كه من قادری حاجی عه‌لی ناناسم). ته‌واوی به‌رپرسیارێتیه‌كانی قادری حاجی عه‌لی، كه له ناو یه‌كێتیی دابووه هه‌مووی ئه‌زانم. چونكه به حوكمی ئه‌وه‌ی بواره زانستیه‌كه‌م مێژووه و، خۆشم زۆر هه‌وڵه‌ده‌م به تۆزێ له زه‌ریای بێ بنی مێژوو ئاشنابم.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا قادری حاجی عه‌لی باسی له‌وه كردووه كاتێك زانیویه‌تی كه عومه‌ری سه‌ید عه‌لی خۆی هه‌ڵ ئه‌بژێرێ بۆ ڕێكخه‌ری گشتی گۆڕان، ئیدی ئه‌و بۆ خۆكاندیدكردن كشاوه‌ته‌وه. من قسه له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی ناكه‌م، چونكه مرۆڤ ئازاده چی ئه‌كا و چۆن بیر ئه‌كاته‌وه. به‌ڵام یه‌كێك له كۆتا دێڕه‌كانی قادری حاجی عه‌لی زۆر لام گرنگ و پڕبایه‌خ بوو، چونكه پێموایه: ئه‌و دێڕه‌ی كلیلی چاره‌سه‌ری دۆخی زۆرێك له حیزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان بوو.
یه‌كێك له كۆتا دێڕه‌كانی قادری حاجی عه‌لی ئه‌مه بوو: (وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان هه‌میشه بۆ دژایه‌تی به به‌بنه‌ماڵه‌یی كردنی كاری حیزبی ده‌وه‌ستمه‌وه).
پێموایه ئه‌گه‌ر قادری حاجی عه‌لی، دڵسۆز بێ و به‌كرده‌وه بۆ ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه تێ بكۆشێ، هه‌میشه له لوتكه‌ی مه‌زنێتیی دا ئه‌مێنێته‌وه. چونكه له ئێستادا كێشه‌ی زۆرێك له حیزبه‌كانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان به بنه‌ماڵه‌یی كردنی حیزبه‌كانیانه و به‌مه‌ش كۆمه‌ڵگای كوردی وه‌ك گزیر و كوڕه ئاغا دابه‌ش ده‌بێت.
شیاوی ئاماژه‌یه (ناوچه‌گه‌ری)ش یه‌كێكی دیكه‌یه له ترسناكترین ده‌رده‌كان كه زۆرێك له حیزبه‌كان تێی كه‌وتون و، به‌هۆی ناهوشیاری به‌رپرسه‌كانیانه‌وه، هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی نانێن.
قاسملو و ئۆجه‌لان بۆیه لای من گرنگن، چونكه له كرده‌وه‌دا دژی به بنه‌ماڵه‌یی كردنی كاری حیزبایه‌تیی بوون.
كاك نه‌وشیروان لام كه‌سێتیه‌كی گرنگه، به‌لام كاتێك له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی (ئاوێنه) مه‌حمود ڕه‌زای ئامۆزای كاك نه‌وشیروان دانی به‌وه‌دا نابوو كه كاك نه‌وشیروان گردی زه‌رگه‌ته و ڕاگه‌یاندنی گۆڕانی كردۆته ناوی (چیا)ی كوڕییه‌وه، ئیدی لای من و لای هه‌ر نوسه‌ر و ڕوناكبیرێكی نه‌ته‌وه‌یی تر گه‌وره‌ترین پرسیار له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا دروست بوو!!
وه‌ك ئه‌كادیمیستێكی نه‌ته‌وه‌یی بێ- لایه‌ن پێموایه: پڕ- بایه‌خترین ئه‌ركی ژیانی حیزبی بۆ گۆڕانخوازه‌كان ئه‌وه‌یه ڕێگربن له به بنه‌ماڵه‌یی بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. چونكه له ئێستادا زۆرینه‌ی حیزبه‌كانی باشور بوونه‌ته بنه‌ماڵه‌یی و، به‌شێك له دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌كانی خۆرهه‌ڵات به ته‌واوی هه‌نگاو بۆ به بنه‌ماڵه‌یی كردنی حیزبه‌كانیان ده‌نێن.
دڵنیاشبن مێژوو هیچی له یادناچێ و، ئه‌سته‌مه فێڵی لێ بكرێ. به‌رپرسی دڵسۆز ئه‌و كه‌سه‌یه: دژی به بنه‌ماڵه‌یی كردن و به كۆیله‌كردنی كاری حیزبایه‌تیی بێت.
ئه‌و كۆتا دێڕه‌ی قادری حاجی عه‌لی به‌لامه‌وه له هه‌موو وتاری سه‌ركرده‌كانی كورد گرنتر بوو. چونكه كلیلی چاره‌سه‌ری ژیانی حیزبایه‌تی بوو له ته‌واوی پارچه‌كانی كوردستان. ته‌نانه‌ت ئه‌بینین: پڕۆفیسۆر و دكتۆرا قبوڵخاسه‌كانی زانكۆكان، چۆن ده‌ست ده‌گرن به سنگه‌وه بۆ مناڵ و زاواكانی به‌رپرسه دزه‌كان. له كاتێكا (له كۆمه‌لگاكانی تر دا) زانكۆ ناوه‌ندی پێشكه‌وتنه، كه‌چی له كوردستانیش به‌وهۆیه‌وه زانكۆ بووه‌ته ناوه‌ندی سه‌ركزكردن!!
ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی سه‌نگینی كورده دژی كوشنده‌ترین ده‌رد كه ڕژێمی وه‌ره‌ساتگه‌رایی كۆیله‌كارانه‌یه، بووه‌ستێته‌وه.