عیماد عەلی: ڕێفراندۆم و تاوانباركردنی دڵسۆزان.
له‌م كاته‌دا، له ناو خه‌ڵكدا سێ هه‌ڵوێست له‌مه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمدا ده‌رده‌كه‌ویت،
یه‌كەمیان/ پشت به بۆچون و هه‌ڵوێستی حزبی و هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك ده‌به‌ستێت؛ لایه‌ك به نه‌خێر كه هه‌زار و یه‌ك به‌هانه‌ی بۆده‌هێنێته‌وه.
دووه‌م/ به به‌ڵێ و ئه‌میش به چه‌ندین بۆچون و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی ته‌سك و كارتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆی ململانێكان شیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كات و ته‌نها له چاوی حزبه‌وه به‌رگری له به‌لێكه‌ی خۆی ده‌كات.
سێیه‌م/ ته‌نها له ڕوانگه‌ی دڵسۆزی و دوور له هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ته‌سكی حزبی و به دیدێكی دوور بینی باڵاتر له كێشه بچوكه‌كانی رۆژانه و به خوێندنه‌وه‌ی په‌نده‌كانی مێژوو له‌م پرسه ده‌روانێت و ئه‌م به‌شه‌ش یان به نه‌خێر یان به به‌ڵی كه به‌قازانجی گشتیی ده‌زانێت، خۆی یه‌كلاییكردۆته‌وه .
بۆیه، ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وێت قۆناغێكی تر ده‌ست پێده‌كات، جا به پیاده‌كردن یان نه‌كردنی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر شكستیش بهێنێت، به هه‌مان شێوه له لایه‌نه نه‌رێنیه‌كه‌یه‌وه زه‌برێكی مه‌عنه‌وی و نیمچه هه‌ره‌سێك روو له هه‌رێم ده‌كات و زۆرێك له‌و روانینه بۆ هه‌رێم له لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌وه ده‌گۆرێت و سیاسه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما تازه‌یه بنیات ده‌نێن و ده‌توانن هه‌ر شتێكیان بوێت له‌سه‌ر هه‌رێم فه‌رزی بكه‌ن و قۆناغی قورسایی بۆچون و سه‌نگی رۆڵی كورد له مهر كێشه‌كانی ناوچه‌كه گۆرانێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت. له‌و رووه‌وه ده‌بیت بڵێین؛ ئێمه له دووریانێكی ناروونداین و نازانین به پیاده‌كردن یان نه‌كردنی پرۆسه‌كه رێژه‌ی سود و زیانه‌كانی چه‌نده و كامیان لهدواجارد باشتر ده‌بێت. به‌ڵام زۆر به روونی هه‌ڵوێستی ناوه‌ندی عیراق و وڵاتانی ده‌روبه‌ر و لایه‌نه نێوخۆییه‌كانی كوردستان و زۆرێك له خه‌ڵكیش به كرداری و عاقڵمه‌ندی و ئاستی بیركردنه‌وه و شیكردنه‌وه و روناكبیری زۆرێك له كاره‌كته‌ره‌كانی خۆشمان بۆ هه‌مووان ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ی پێویسته بزانرێت، وه‌ك چۆن روو ركدنه پرسه‌كه به كتوپری و له ده‌رئه‌نجامی قه‌یرانه هه‌مه‌جۆره‌كان و نه‌بونی زه‌مینه‌سازی و بۆ ئامانجی حزبی بوو زیاتر نه‌ته‌وه‌یی، بۆیه كه‌س به قووڵی بیری لێ نه‌كردۆته‌وه و به‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌ی په‌یوه‌ست به دوارۆژی گه‌لی كوردستان، هه‌ڵوێستی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌رنه‌كه‌وتووه، ئه‌وه‌ی كه زۆر كه‌س به هۆكاری كه‌سی و حزبی ته‌سكه‌وه خۆی لێی لاده‌دات ئه‌وه‌یه كه ده‌نگدان له پرۆسه‌ی ریفراندۆم له نێوان دوو هه‌ڵوێستدا چرده‌بێته‌وه، كه‌چی خه‌ڵكێك خۆی بێبه‌ری ده‌كات له‌و باره‌وه و ته‌نها له بیرێكی حزبی و كه‌سی ته‌سك و خوێندنه‌وه‌ی وه‌زعه سیاسیه ئابووریه قه‌یراناویه هه‌نوكه‌ییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ پاڵنه‌ری هه‌موو بۆچون و هه‌ڵوێسته‌كانیه.
ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌م دوو بنه‌مایه به‌ردی بناغه‌ی چۆنێتی ده‌نگدانه له‌م پرۆسه‌یه‌دا، كه ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر دیاری بكه‌ن:
1- ده‌نگدان به به‌لێ؛ ده‌بێته ده‌نگدان به پرۆسه‌یه‌ك كه ئامانجی دووری دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك بێت به بونی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتێك كه له حوكمدا گه‌نده‌ڵی سه‌پاندووه و شكستیخواردووه و، به دیاریكردنی سنوری ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ره‌تای هه‌وڵدانێك مه‌یسه‌ر ده‌بێت كه خه‌بات بۆ گۆرینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شكستخواردووه ده‌ست پێبكات.
2- ده‌نگدان به نه‌خێر؛ ده‌بێته ده‌نگدان به مانه‌وه له هه‌رێمێك كه تا ماوه به ره‌سمی له‌ژیڕ ده‌ستی ناوه‌ندی عیراقێ‌دا بێت، كه به‌شێكی توركیا وه‌ك موسته‌عمه‌ره‌یك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و، به‌شێكی تری ئێران به ناراسته‌وخۆ حوكمی ده‌كات و هه‌رێمی كوردستانی عیراق له وهزعێكدا قه‌تیس ده‌كات وه‌ك له ئێران‌دا كردویه‌تی و كوردستانی له‌ته‌نها پارێزگایه‌ك به ناوی پارێزگای كوردستان كورت كردۆته‌وه.
له‌م پرۆسه‌یه، هه‌ر كه‌سێك ئازاده چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو بۆچونه‌دا ده‌كات و باوه‌ر و قه‌ناعه‌تی به كام هه‌ڵوێست هه‌یه و، له‌وێدا كامیان هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌مه‌ش رێگه‌ی سێیه‌می تێدا نیه. جا زۆر پێویسته به‌م روحیه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا بكرێت و دڵسۆزانی دوور له حزبایه‌تی و ده‌رده‌كانی به هیچ خه‌وشێكی فكر و بیروباوه‌ری نابه‌جێ تاوانبار نه‌كرێن.