شه‌ریف هه‌ژاری: وه‌ك ئه‌كادیمیستێكی نه‌ته‌وه‌یی بێ لایه‌ن ئه‌م دواكارییه (ده‌ستبه‌جێ)یه‌م له گۆڕانخوازان هه‌یه!
وه‌ك هه‌میشه (هاوڕێیانه) مشتومڕم له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له ئه‌ندام په‌رله‌مان و كه‌سانی تریشتان كردووه و هه‌میشه یه‌ك له دێڕه‌كانی من ئه‌وه‌بووه: ئێوه‌ی گۆڕانخوازان زۆر پێویسته له سیاسه‌ت دا وه‌ك ڕۆژنامه‌نوس سیاسه‌ت نه‌كه‌ن، كه پشت به (پڕوپاگه‌نده‌ی ڕۆژ) بۆ سیاسه‌تكردن ببه‌ستن، به‌ڵكو زۆر پێویسته له كایه‌ی سیاسیی دا (نه‌فه‌س درێژ) بن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ من له دوره‌وه چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی گۆڕان ده‌كه‌م، هه‌سته‌كه‌م (به‌ئه‌نقه‌ست و بێ ئه‌نقه‌ست) هه‌وڵی نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كایه‌تی له ڕیزه‌كانتان دا ده‌درێت. ئه‌كرێ (هه‌م یه‌كێتیی هه‌م پارتیی و هه‌م یه‌كگرتوو)، به درزخستنه ڕیزه‌كانتان سودمه‌ند بن، به‌تایبه‌ت بۆ یه‌كێتیی.
چونكه یه‌كگرتوویی ڕیزه‌كانی گۆڕان به قازانجی یه‌كێتییه‌ك نیه و نابێ كه كێشه‌ی ناوخۆیی نێو سه‌ركرده‌كانی زۆره، به‌ڵكو ناكۆكی له ناو گۆڕان زۆر به‌سوده بۆ یه‌كێتیی، چونكه به‌تایبه‌ت له یه‌ك زۆن دا ململانێی سیاسیی ئه‌كه‌ن!
وه‌ك مامۆستایه‌كی زانكۆ و ئه‌كادیمیستێكی نه‌ته‌وه‌یی بێ- لایه‌ن، هه‌میشه بڕوام وابووه: بوونی گۆڕان (سه‌ره‌ڕای كهموكوتیی و ڕه‌خنه لۆژیكیهكانم لێتان كه له ده‌یان بابه‌ت دا به‌ڕاشكاوی ئاماژه‌م پێداوه) زۆر پێویسته بۆ فره‌یی ژیانی سیاسیی و، دژایه‌تیی ڕژێمی كۆیلهساز قه‌بیله‌یی پارتیی-یه‌كێتیی.
ئه‌گه‌ر كه‌سانێكتان له‌م هه‌ڵبژاردنه دا نه‌تان توانیووه سه‌ركه‌ون، نهفهستان درێژ بێت بۆ دوو ساڵی دیكه. چونكه له یادتان نه‌چێت كه: زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری (په‌رله‌مانتار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیر و، جێگری سه‌رۆك په‌رله‌مانی عێراق و وه‌زیری عێراق) له پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن، ئه‌وا كه‌سانی گه‌نج و تازه ده‌ركه‌وتوون، ئیدی با باژێروان و بازنه‌وان و… هتد، بوه‌ستێ.
هه‌ندێ له‌وانه كه‌سانی كه‌م ئه‌زمونی سیاسیی و ڕۆژنامه‌نوسی ئاسایی و ته‌نانه‌ت قبوڵ خاسی پێشتری یه‌كێتیی و، كه‌سانی ههلپهرستیشیان تێدایه. هه‌ربۆیه له سیاسه‌ت دا (با كه‌مێك دوربین)بن. له پڕ نه‌تانه‌وێ ببنه كوڕێ!! به‌ڵكو با كه‌مێك بگلێن ئینجا ببنه سوارچاك!
ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژاردنیش دا مه‌رج نیه (بیرمه‌ند) سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر (كه‌سانی ئاسایی) دا به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتو و ناهوشیاری ئێمه دا. پڕۆفیسۆری زۆر به‌رهه‌مداری كورد هه‌یه هێنده‌ی هه‌واڵ خوێنه‌ره‌وه‌یه‌كی وه‌ك (عه‌لی حه‌مه‌ساڵح) یان كه‌سێكی وه‌ك (یوسف محه‌مه‌د) كه له پاش كه‌وتنی سه‌دام و له شه‌ڕی به‌غدا ماستێری له به‌غدا هێنا، ده‌نگی نه‌هێناوه!!!
ئه‌م كورته داوایه ته‌نها له پێناو نهقۆستنهوهتان ئاراسته‌م كردن وه‌ك ئه‌كادیمیستێكی زۆر غه‌در لێكراوی نه‌ته‌وه‌یی (هه‌موو به‌ڵگه‌كانم به‌رده‌ستن!!). چونكه له‌م ساتانه‌دا كه‌سه ههڵچوهكانتان ئه‌كرێت به‌ئاسانیی بقۆزرێنه‌وه!! هیوادارم له ململانێی نێو بزووتنه‌وه‌كه‌تان لۆژیكانهتر سیاسه‌ت بكه‌ن و، زوو هه‌ڵچون و داچون نه‌هێننه بوون. چونكه ئه‌و جۆره كه‌سانه له كایه‌ی سیاسیی- ستراتیژ ی دا وه‌ك كه‌فوكوڵ داده‌مركێنه‌وه. مرۆڤی سیاسیی له یه‌كه‌م پێوه‌ری دا: كۆڵنه‌دان و نه‌فه‌س درێژی پێویسته، به‌تایبه‌ت بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی وه‌ك ئێوه كه جه‌ماوه‌ری ناڕازی زۆر پشتی پێ بهستون، گرنگه بیسه‌لمێنن كه هه‌لسوڕاوی خۆبه‌خش و دژایه‌تی كاری ڕاسته‌قینه‌ی (ڕژێمی كۆیلهساز قه‌بیله‌یی پارتیی-یه‌كێتی)ین.