عیماد عه‌لی: گۆڕان و پێویستیی وه‌زعه‌كه.
ئه‌گه‌ر به وردی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌یت و له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی خودی و بابه‌تیی په‌یوه‌ست به وه‌زع و واقعی كوردستان و خودی بزوتنه‌وه‌كه‌وه كه زاده‌ی ئه‌م زه‌مینه سیاسی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریه بخوێنیته‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كانی گۆران زۆر لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنیشی تێدا بوو. به‌ڵێ له‌وانه‌یه تا راده‌یه‌ك ره‌خنه‌كان له نه‌بونی ژن و گه‌نج له خانه‌ی راپه‌راندندا بێت و ئه‌مه‌ش چه‌ند لایه‌نه‌یه و له پشتخانی جۆراوجۆره‌وه‌یه و زۆرێكیش به پاڵنانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت.
گۆران له بارودۆخێكدایه كه پێویستی به هێمنی و شاره‌زایی و دووباره كه‌وتنه‌وه سه‌ر سكه‌ی ئاسایی كردنه‌وه و ڕێگهگرتنهبهری ڕه‌وته‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان و مامه‌ڵه‌كردنی كوردستانیانهیه له‌مه‌ر ململانێی نێوخۆی كوردستان و، بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م بارودۆخه تایبه‌ته‌ی خۆی و كوردستان و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه هه‌نوكه‌ییه گشتیه‌كانی كوردستان و وه‌زعه تایبه‌ته‌كه‌ی كه ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و زۆرێك بابه‌تی ئاڵۆز و له‌ده‌رئه‌نجامی شكستخواردنی ده‌سه‌ڵات و فروانبونی كاریگه‌ریی قه‌یرانه‌كان هاتۆته ئاراوه، زیاتر پێویستی به ئه‌وانه‌یه كه زۆرترین زانیاری و ورده‌كاریه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له ململانێكانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا هه‌یه و له‌وانه‌یه گه‌نجان به‌و فراوانیه له نهێنیه‌كانی پشت په‌رده‌ی ململانێ سیاسیه‌كانی لایه‌نه كوردستانیه‌كانیان لا نه‌بێت و زۆر شتی پێویست به‌سه‌ریاندا تیپهرێت، هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌م خوله‌دا پێویست به هه‌مان كاراكته‌ر ده‌كات بۆ سه‌رخستنی ده‌نگی نارازی له‌مه‌ر وه‌زعی ناله‌باری كوردستان نه‌ك شێوازی نوێی مامه‌ڵه له گه‌ڵ بابه‌ته‌كاندا بێته ئاراوه كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی دیار نه‌بێت و وه‌كو مه‌سه‌له‌كه‌ی په‌رله‌مان ئالۆز نه‌بێت و زیانی له قازانجی زۆرتر نه‌بێت. بۆیه ده‌كرێت له بریاره سیاسیه گرنگه‌كان رۆڵی شاره‌زایی و مێژووی كه‌سه‌كان و ئیعتباری سیاسی و خوێندنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی تر و نهێنیه‌كانی سه‌ركرده‌كان و حزبه‌كانی سه‌ر ساحه‌كه بۆ ئه‌م كاته رۆڵی خۆی له راستی بریاره‌كاندا هه‌بێت.
به‌ڵێ بۆ پێویستی بارودۆخی ئه‌مرۆی كوردستان به‌گشتی نه‌ك ته‌نها گۆران، ئه‌م هه‌ڵبژاردن و پیادهكردنهی دیموكراسیه نێوخۆییه‌ی به سه‌ركه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، له‌چاو ئه‌وانه‌ی پێشووی نێوخۆی حزبه‌كان، كه هه‌مووان ده‌زانن هه‌میشه مایه‌ی زه‌ره‌ر بووه بۆخۆیان له دره‌ئه‌نجامی كوتله‌بازی و ده‌ردانی پاش هه‌ڵبژاردنی كۆنگره‌كان و، تاگه‌یشتن به دوولهتبون و شتی‌تریش. لێره‌دا ده‌كرێت بڵێین بواری دووبه‌ره‌كی و تهكتولی گه‌وره نه‌هێلراوه و به‌م فۆرمه‌وه باشترینی نێو خرابهكان هه‌ڵبژیردراوه، به‌و واتایه‌ی كاریگه‌ری ته‌مه‌ن و نه‌هاتنی خوێنی تازه و چالاكی زۆر پێویسته بۆ گونجانی هه‌ر رێكخراوێك بۆ سه‌رده‌مه تازه‌كان، به‌ڵام نه‌هێشتنی ده‌ردانی سه‌لبی گه‌وه‌ر به هه‌ر رێگایه‌ك بێت به قازانج ده‌كه‌وێته‌وه.
له‌م كاته‌دا و له پاش وه‌فاتی كاك نه‌وشیروان كه پێشتر هیچ هه‌ڵبژاردنێكی له‌م جۆره گرنگ و چاره‌نوسسازه‌ی خودی بزوتنهكهی نه‌بینیوه، من له دووره‌وه وای ده‌بینم كه له‌مه باشتر نه‌ده‌بوو، ده‌بێت خه‌ڵكانی گۆرانخواز چاوه‌رێی جێده‌ستیان بن له‌م خوله‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م سه‌ركردانه به پێوانه‌ی پێوه‌ره‌كانی نه‌وشیروان موسته‌فا بێت و، مه‌رجه‌كه ئه‌وه‌یه كه له پۆست و پله‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه پسپۆری و تازه‌گه‌ری و توانا و چالاكی و گه‌نجێتی رۆڵی خۆی هه‌بێت و وه‌ك چۆن پێشتر بوارێكی بێ وێنه له‌م باره‌دا بۆ گه‌نجان ره‌خسا كه هاوشێوه‌ی له حزبه‌كانی تردا نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وانیش بۆ كیبركێ گۆران زۆرێك له گه‌نجیان هێنایه پێشه‌وه، ئاوهاش به‌رده‌وام بێت و مه‌رجی سه‌ره‌كی سه‌ركرایه‌تی سه‌ركه‌وتوو ململانێی سه‌ركه‌وتووه بۆ ئامانجه گشتیه‌كانی میله‌ت و ئه‌مرۆش وه‌زعی كوردستان پێویستی به‌ته‌بایی نێوخۆیی گۆرانی ده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كێبركێی گشتی كوردستان پێگه‌كه‌ی لاواز نه‌بێت و ده‌ردانی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریگه‌ری له ره‌وتی سیاسی بزوتنه‌وه‌كه نه‌بێت.
هیوادرام ئه‌و كاردانه‌وه خیرا و گه‌نجانه‌ی هه‌ندێك له‌مه‌ر چۆنێتی به‌رێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان دامركێته‌وه و گه‌نجان وه‌زعی گشتی كوردستان له نێوخۆی بزوتنه‌وه‌كه به گرنگتر بزانن كه له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به چیه . ئه‌گه‌ر به‌شداری ژن و گه‌نج مه‌رجێكی تازه‌گه‌ری بێت له شوێنێكدا كه داموده‌زگه‌یی و دیموكراسیه‌ت و راده‌ی رۆشنبیری به‌رز زاڵ بێت به‌سه‌ر ژیانی سیاسی وڵاته‌كه‌یاندا و هه‌ر یه‌كه و به‌رپرسیارێتی دیاریكراوی خۆی ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه تایبه‌ته‌ی كوردستان شاره‌زایی و خوێندنه‌وه‌ی وردی واقعی كوردستان و شاره‌زایی ده‌خاته ئه‌وله‌ویاتی كاری سیاسیی ئه‌مرۆوه و ئه‌وه‌ش به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی كه تایبه‌تمه‌ندی به‌ته‌مه‌نه‌كانه مه‌یسه‌ر ده‌بێت و، پێویستی كوردستان به‌وه زیاتره له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ بابه‌ته هه‌ستیار و گرنگه‌كاندا. له‌م بارودۆخه تایبه‌تیه‌ی كوردستان و ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی له‌ئارادایه، گۆران پێویستی به عه‌قڵێكی دووربینی هێمن هه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكان به هیچ شتێكی تر نهگۆرێتهوه و بریاری راست و واقعی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له زۆر لایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ده‌وێت و، ئه‌مه‌ش زیاتر لای به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌كرێت، نه‌ك كه‌فوكوڵی گه‌نجێتی و تموحی له‌راده‌به‌ده‌ر، به‌ڵام ئه‌مانیش پێویستن بۆ مانه‌وه‌ی چالاكی و گه‌رموگوری و توانای كێبركێ دروست له كاتی ئاسایی‌دا . لێره‌دا من وه‌ك چاودێرێكی سیاسی دوور له ورده‌كاریه‌كانی نێوخۆی گۆران قسه ده‌كه‌م و باسی دیموكراسی و چربونه‌وه‌ی زۆرینه‌ی سه‌ركرده باڵاكان له شارێكدا ناكه‌م كه شوێنی قورسایی بزوتنه‌وه‌كه ئه‌مه‌ی فه‌رزكردووه.
ئایا تا چه‌ند ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی گۆران دیموكراسی عه‌یار چه‌ند بوون، به‌ڵام هه‌مووان باش ده‌زانن ئه‌م وه‌زعه‌ی خودی گۆران و كوردستانیش له‌مه‌ی باشتر تێدا نه‌ده‌بوو كه كونوكه‌له‌به‌ری تێنه‌كه‌وێت و لایه‌نه‌كانی تری ركابه‌ر به خراپی ئیستغلالی نه‌كه‌ن . بۆیه هیوادرام ئه‌م خوله‌ی ئه‌م سه‌ركردانه بروات و بارودۆخێك دروست بێت كه پێویست به خوینی گه‌رم و تازه‌ی یگهنجانی زیاتر له به‌ته‌مه‌نه‌كان هه‌بێت و، ئه‌م پیرههیلاكه شۆرشگێرانه به ویستی خۆیان و به كۆ پاشه‌كشه بكه‌ن وله خولی داهاتویاندا گه‌نجان شوێنیان بگرنه‌وه و به كرده‌یی ده‌ستاوده‌ستكردنی دسه‌ڵات بسه‌لمێنن و نه‌ریتێكی نوێ بێننه ئاراوه و ببنه نمونه.