لەیلا زانا: چۆن  سەرانی باشوور خۆیان بە بەغدا فرۆشتەوە؟

دوکتۆر کەمال میراودەلی

دیارە لە سەردەمی خۆفرۆشەکاندا هەر دەبێ لاپەرە بیژومارەکانی خۆفرۆشیی هەڵدەینەوە: ئەم هۆنراوەیەم بە بۆنەی فشەی سەربەخۆیی سالی  2012 دووبارە بلاوکردەوە، ئێستا فشەکە گەورەترو خەتەرناکتر  بووە. بەڵام حەقیقەتی ناو هۆنراوەکە گەوهەرییەو کەس ناتوانێ بیگۆرێت.

زیاد لەم هۆنراوەیە چەند هۆنراوەیەکی تر و زیاتر لە 500 وتارو لێکۆلینەوەم لە نێوان ساڵەکانی 2002 ت  2009 دا بەئینگلیزی  بڵاکردەوە بە زۆری لە کوردیش. میدیادا.  هەمووی بۆ دەرخستنی خۆفرۆشیی و کۆیلایەتی و خیانەتی سەرانی کورد و هەوڵدانیان بۆ ژێرپێدانی قوربانیەیکانی ئەنفال و دەرفەتی سەربەخۆیی لە پێناوی دامەزراندنی میرنشینی خێڵەکی بنەماڵەیی خۆفرۆشدا. بەداخەوە نە زانکۆ و نە هیچ دەزگایەکی ئەکادیمی و ستراتیجی لێلکۆڵینەوەمان هەن ئەو وتارانە وەک بەڵگەنامەی میژۆووی سیاسیی و فیکریی  بپارێزی و تەرجەمەو دیراسەیان بکا تا نەوەکانی کوردو خوێندکاران کەڵكیان لێ وەربگرن،  خۆ هەرچی بێ هەموو کوردین و هەرچی دەینووسین میرات و ملکی ئەم میللەتەیە. بەڵام کوا هەست و ئەخلاقی کوردبوون لە سسیستمی گەوادیی سیاسییدا ماوە؟

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر لەیلا زانا، چۆن سەرانی باشوور خۆیان بە بەغدا فرۆشتەوە