Newt

بەهرۆز جەعفەر: ئێران غازی سروشتی ‌ئەفرۆشێ یان ئەکڕێت؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەرێمی کوردستان جوگرافیایەکی پڕ ووزەیە بۆ جیهان، کەوتۆتە چوار ڕیانی ووزەوە لە ئاسیا، بارتەقای هەموو ناوچەی ئۆراسیا ئینێرجی هەیە.
لەدوای ڕووخانی شا (1978) ەوە،‌ ئێران، تووشی داخرانێکی جوگرافیی بووە، ئێران دووەمی یەدەگی غازی سروشتی جیهان پێک دێنێ، نزیکەی (18٪) ی غازی سروشتی جیهان ئەکەوێتە ئێرانەوە، جگە لە نەوتێکی بێشومار، نەوتی ئێران ئەگاتە چین و یابان و مالیزیا. لەسەروویشەوە ئێران غازی سروشتی بە مۆڵدۆڤا و ئۆکراین ئەفرۆشێ، هەروەها تورکیا (8٪) ئەو غازەی کە پێویستیەتی لە ئێرانەوە هاوردەی ئەکات.
بۆ جاری دووەم وەزیری نەوتی ئێران و عێراق ڕێککەوتن، کە غازی سروشتی لە سنوری پارێزگای کەرکوکەوە، ڕەوانەی ئێران بکەن. لێرەدا سێ پرسیاری زۆر گرنگ هەیە، تا سۆراخی بکەین:
یەکەم: لە ساڵی (2015) ەوە ئێران غازی سروشتی بە عێراق ئەفرۆشێ، لە کاتێکدا عێراق خۆی خاوەنی غازی سروشتییە!. ئەو غازەی ئێران ئەینێرێ بۆ عێراق بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی بەغدا و پارێزگای بەسرەیە. یانی چی ئێران لەلایەک غاز ئەنێرێت بۆ عێراق و لە لایەکیش غازی سروشتی پارێزگای کەرکوک ئەبا بۆ ئێران؟. بێگومان ئێران مەبەستیەتی ڕێڕەو و هێڵی ووزەی کوردستان بگۆڕێ.
دووەم: لە (14 ی 6 ی 2014) ەوە تورکیا لە ڕێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارێزگاری شارەکەوە، دەستی گرتووە بەسەر هەردوو کێڵگەی ئاڤاناو بای حەسەن دا، کە ڕۆژانە (262) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم ئەهێنن (هەتا هاتنی داعش پارێزگاری کەرکوک دکتۆر نەجمەدین کەریم دژایەتی سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئەکرد، لەمانگی ئەیلولی 2014 و دوای کۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئاشتی هەورامی و نەجمەدین کەریم لەگەڵ ئەردۆگان و تەنەر یەڵدز، هاوکێشەکە گۆڕدرا). ئایا ئەم هەنگاوەی ئێران و عێراق هاوسەنگی ڕائەگرێت، یاخود سەرەتای ناکۆکیەکانی ئێران و تورکیایە لەسەر نەوت و غازی پارێزگای کەرکوک لە ڕێگەی حزبە کوردییەکانەوە؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت