ستارە عارف: ڕیفراندۆم بۆچی؟، نەخێر بۆ ڕیفراندۆم.
ئەمە ئەو پرسیارە سەرەکیەیە، کە پێویستە لەسەرەتاوە بکرێت، ڕیفراندۆمێک هیچ ئامانجێکی مەزنی نەتەوەیی و نیشتمانی لەدواوە نەبێت و تەنیا بۆ ڕەوایدان بە تاڵانکاری و پۆستەکەی مەسعود بارزانی بێت، بۆچی دەبێت ناوبنرێت پڕۆسەیەکی نیشتمانی؟، گاڵتەجاڕیەک بە ناوی ڕیفراندۆمەوە بۆ لەباربردنی کارتی دەوڵەتی کوردی و سەربەخۆی کوردستان بێت و لەتکردنی خاکی باشوری کوردستان و ڕادەستکردنەوەی تەواوی ڕوبەر و خاکی ناوچە دابڕاوەکان بە عێراق و تورکیا بێت، چۆن دەبێت چەند لایەنێکی سادە و میللەت بکەونە ژێر باری ئەم پیلانەی دو حزبەکەوە؟، کە بە پلەی یەکەم ئەم گاڵتەجاڕیە بۆ ڕەوایدانە بە دەستةلاتی مافیایان و ئەو هەمو نەهامەتی و ستەمکاری و گەمارۆی ئابوری و شکۆ شکاویەی بۆ ئەم میللەتەیان بەرهەمهێناوە.
ئەم ماوەیە هەر وتارێکم لەم بارەیەوە نوسیبێت، بێشک ئاماژەم بۆ ئەوە کردوە، کە ئەم گاڵتەجاڕیە لەلایەن مەسعود وەک سەرۆک خێڵی بارزان جێبەجێکردنی پیلانی دوژمنانی کوردە و بۆ لەباربردنی زەمینە و دەرفەتی دەوڵەت و سەربەخۆی کوردستانە، بۆیە ئەم کات و زەمینە نەشیاوەیان هەڵبژاردوە، بۆ ئەوەی خۆیان بکەنە پاڵەوان و بە ڕای گشتی بڵێن: ئەوەتا هەوڵماندا و لایەنەکان و خەڵک لەگەڵمان نەبون و ئەو هەمو بەیت و بالۆرە هەرزانەی بە ناوی عێراقچتی و ئێرانچێتی و کۆمەڵێک پاساوی بێ نرخ و نا قایلکار بخەنە پاڵ دەنگە دلێرەکانی بەرەی نەخێرەوە.
جگە لەوە دەبێت بپرسین سلێمانی و هەولێر ڕیفراندۆمی بۆ چیە، لەساڵی 2005دا شەفافانە دەنگیانداوە؟، ناوچەکانی مادەی سەد و چل پێویستیان بە گشتپرسی هەیە، بەڵام ئەوانیش لەڕەوشێکی لەباردا، کە کورد بە ڕاستگۆیی کاری بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ناوچە کوردیانە کردبێت و ئەوانیش تامەزرۆی گەڕانەوە بن، نەک لەم کاتە شێواو و شپرزەیەی ئەوانیشدا، کە دوای ڕەخنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرەی نەخێر و ڕۆشنبیران و خەڵکی هوشیار، لەوەی ئەم پرسەی پارتی و بارزانی دەستیان داوەتێ، تەنیا گاڵتەجاڕیە و نیەتی پیسی بارزانی لەم مەهزەلەیە ئاشکرا بوە.
ئینجا بۆ چەواشەکردنی خەڵکی کوردستان پێڕەکەی بارزانی ئێستا باس لەڕیفراندۆم لەناوچە دابڕاوەکان دەکەن و گوایە پاش ئەم قۆناغە دەست بە کاری سەربەخۆیی دەکەن، پێموایە ئەمە تەنیا بڕیارێکی سەرپێیە و لەدرۆیەک زیاتر نیە و چەواشەکاریە، دەبێت خەڵکی کوردستان زۆر دڵنیابن لەوەی لایەنێک بە درێژایی تەمەنی ئامادە نەبوبێت قوربانیەک بۆ کورد و خاکی کوردستان بدات و ئاشبەتاڵی کردبێت، لەگەڵ یەکێتی هاوپەیمانیدا بە بەرنامە و یاسا بیست و شەش ساڵ دزیان لەمیللەتەکەیان کردبێت و تەنیا خۆیان دەوڵەمەند کردبێت و گەنجەکانیان دەربەدەر کردبێت و شوێنیان بە عەرەب و تورک و ئەوانیتر پڕ بکەنەوە و ناوبانگی کوردیشیان لەناو هەمو ڕای گشتی ناوخۆ و جیهانیدا ڕوشاندبێت، کەواتە ئەوانە کەسی دەوڵەتداری نین و پشتیان پێنابەسترێت و نابێت جارێکیتر متمانەیان پێ بکەنەوە.
بۆیە ئەو کەسانەی تا ئێستا بە دودڵی لەسەر ئەم گاڵتەجاڕیەی پارتی لەڕاگەیاندنەکان قسە دەکەن و ناوێرن و دەترسن بە ئاشکرا بڵێن نەخێر بۆ ئەم مەهزەلەیە، پێویستە زۆر باش خۆیان یەکلایی بکەنەوە و بێ تەمومژ بە هەمو هێزیان بڵێن نەخێر بۆ پیلانی ڕیفراندۆم و گاڵتەجاڕیەکەی بارزانی و هاو ئاوازەکانی.
بزوتنەوەی گۆڕان تا ئەمڕۆ دژی بوە، پێویستە هەرچەندە بە باشی خۆی لەدژی یەکلایکردۆتەوە و ڕەتیکردۆتەوە، بەڵام هێشتا گرنگە زۆر دەنگ بەرزتر و بێ هیچ ئەملاولایەک بڵیت نەخێر بۆ ڕیفراندۆمەکەی پارتی، دەنگ دلێرتر بە خەڵکی کوردستان بڵێن، هێزێک خاوەنی ئاشبەتاڵ بێت، جارێکی ناتوانرێت هەڵگرتنی باری بەرپرسیارێتی گەلێکی بخرێتە ئەستۆ، دیسانەوە دو هێز هاوبەشی دزی و فرۆشتنی ئەم وڵاتە بن، چۆن دەتوانرێت متمانەیان پێ بکرێتەوە و بکرێنە مەرجەعی گەلێک؟، بۆ ئەوەی خەڵکی سادە بە لاڕێدا نەبەن، ئەرکی بزوتنەوەی گۆڕانە بەرەی نەخێر بەهێزتر بکات و ئامادەی هیچ دانیشتنێک لەگەڵ پارتی و بارزانی نەبێت، کە ئەمجارەیش دنیایەک فرت و فێڵ و ساختەکاری تریان بە ناوی کاراکردنەوەی بێ مەرجی پەرلەمانەوە لەژێر سەردایە.
لهجیاتی داخوازی دواخستنی ڕیفراندؤم، پێویسته بههـهمو هـێزێك ڕێگه لهئهنجامدانی بگرن و بێ هـیچ دڵهڕاوكێیهك ئهم داخوازیه باس بكهن، كه دڵنیام و لهسهرهتای پڕؤسهكهوه وتومه ڕیفراندؤم ئهنجام نادرێت و ئهم بازرگانانه لهگاڵتهجاڕیه تایبهتیهكانی خؤیشیاندا سهركهوتو نابن،