شەهاب کەریم: من و مەسعودبەرزانی دۆستێکی سەرپێین بۆ قۆناغێکی دیاریکراو.
مەسعود بارزانیش وەک تاکێکی ئەم کۆمەڵگەیە، خۆی بەکورد دەزانێت و، بە پێی پێوەرە ڕەوشتی و مرۆڤایەتیەکانیش بێت بێبەری نیە لەوکارانەی کەخۆی بەچاکی دەزانێت و بەدەست خستنی سەرکەوتن بۆ وڵاتەکەی، کە کردویەتیە ئامانج و، سەنگی هەڵسەنگاندنی خەباتەکەی بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجەکەی. ئەوەش باشایەتی بێت یان جاشایەتی .! کە خۆی لە مێژووی پڕ خیانەتی نیشتیمانی ڕابوردووی خۆی و دارودەستەکەی نەشاردۆتەوە و ئێستاش لە نێو بازنەی دەسەڵاتی سیاسی هەرێمەکەمانداگەمەدەکات. بۆیە لێرەوە من و مەسعودی کۆنە پێشمەرگەی بارەگای کەرەج و پێشمەرگەی دێرینی بارەگای بەسیج و ئیتلاعاتی تاران و بارەگای سەرلوتکەی هەوارگەی سەڵاحەدین، دەبینە دۆستێکی سەرپێیی بۆ قۆناغێکی دیاریکراو لە پێناو بەرپرسیارێتی ڕۆژە سەختەکانی ژیان و دواڕۆژی خەڵکە بەش مەینەتەکەی کوردستان. هەربۆیە بەبێ دوودڵی و ئەملا و لای سیاسی و دژە ململانێی سەختی دوو بەرەیی کار و کاردانەوەی سلبی بۆ دۆخی ئێستا لە مەسعود بارزانی دەپرسم .!؟
لە کاتێکدا ” من و تۆ ” دوو پێشمەرگەی ڕێگای سەختی خەباتی پێشمەرگایەتین و هەردوکمان بۆ شۆڕش و خەڵک ماندوبوین. تۆ لە بارەگا پڕ سفرەو خوانی چەوری خەبات و منیش لە مزگەوت و بانیژە و سەنگەرە دوکەڵاوییەکانی شاخی قەیوان ماوەت و شەڕی چیای کەتو و داستانی ڕزگاری و چالاکییەکانی ناوشار و چەندینی تر.
تۆ بەردەوام خەریکی ڕێک و پوخت پۆشین بە خۆشتن و پاکردنەوەی گیان و سەفاو مەروایی سەیرانی پڕ لەکەیفبوون و دەربڕینی حەزو ئارەزوەکانت و خۆناشبێت باسی سەرەتای لاوێتیت بکەم، چوونکەخۆم بەگوناح دەزانم لەئاستی بەرپەرچدانەوەی مێژووی سەرهەڵدانی گەشەپێکردنی لاوێتیت، هێشتاپێم شەرمە خەڵکی بکەمە گوومانەوە.! منیش پێ شکست و شەکەتی جەولەی خەبات و بۆسوێی چڵک و ئارەق و ئەسپێی باخەڵم، تۆی کوڕە بنەماڵەی فیرعەون ئاسای بەزۆر خۆسەپێندراو؛ منیش کوڕە هەژارێکی شەل و شکستی زیندانی و کرێکاری شار و پاڵەی شاخ.
با واز لەم چیرۆکە ناخۆشانە بێنین و دڵگرانتان نەکەم بە وردە بۆڵە، ئێستا تۆ دونیا دییەو منیش بابردەڵەی دوورە وڵات.!
با بێینە سەر ناوەرۆکی بابەتەکە و هاوڕێیەتی و پشتگیریەکەم بۆ تۆی تاق و تەنها لە ڕیفراندۆم گەر بۆ ئەم ساتە کورتەی نوسینیش بێ.!؟
تۆ بەتەمای گشتپرسیت .! لێرەوە چەند پرسیایرێکی لۆکاڵی بە پێچی پەرچەمی ڕەنگی سوری جامانەکەت دەکەم، ببورەباسی ئەو ڕەنگەدەکەم، چوونکەکاتێک ڕەخنەیان ئاراستەی بەخۆ زۆر سەپاندنی حوکمڕانی تەپڵە بەسەر سورەکانیان کرد، کاکی ئەدهەم بەرزانی هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکردم، بەوەی ڕەنگی سوری جامانەکەمان، وەک دروشم و ڕەنگی خوێنی شەهیدانە، منیش دەڵێم: کاکی ئەدهەم سەرانسەری پیاوسالارانی هاوڕەگەز بازانی نێوودووڕگەی عەرەبی جامانەی سور لەبەرتینی گەرما دەپۆشن، بۆیە بیروبۆچوونەکانی مرۆڤ جیاوازن و هەمان لێکدانەوەی تۆیان نابێت بۆڕەنگی تەپڵەسورەکەی سەرت. تۆ و پارتەکەت لەگەڵ هەڤاڵانی پەکەکە و پژاک و یەپەگە هێندە دۆستن کە دەبێت بە هانای کوردانی مۆزەمبیقەوە بچین بۆ پشتگیری و سەرخستن .!
لەگەڵ لایەنەسیاسیەکانی تری هەرێمی کوردستان جگە لە کاکە حەمە و مونا قەهوەچیی تڕێلە نەوتی بەتاڵتان بە نێواندا دەچێت و کەس نییە نیو هەنگاوی گورج و گۆڵت لەگەڵ بنێت.!
لەگەڵ موچەخۆرانی کوردستان هێندە کۆک و هاوغەمی. گەر دەست و دوعایان ببینی کەچۆن چۆنی نزای خێرت بۆدەکەن؛ باوەڕ ناکەم بۆ ڕۆژێکیش لە کوردستاندا شەرم بهێڵێت بە ئاسودەیی بژیت.
گەر لەگەڵ عەرەبی عێراقیدا لێت بقەومێت، دەبێت بچیت سەدام حوسێنیان بۆ زیندووبکەیتەوە تا وەک سی و یەکی 31 ی ئابەکەی خۆمان بە دەبابەو حەرس قەومییەوە بەهاناتەوە بێت.
گەر لەگەڵ شوێنەکانی تردا بکەویتە کڵاو کڵاوێنەی سیاسیەوە ئەوە بێشکین لەوەی گرێبەستی نەوت و ئاو خاک و خۆڵی وڵاتەکەی لەگەڵ دەبەستیت و میللەتەکەش دەکوژیت لەبرسا، ئەوە پارەی نێو بانقەکانی تورکیا و وڵاتانی تری دونیا بۆ خۆمان خۆش.!
ئیتر بەم جۆرە و بەم شێوەیە هەی دڵخۆش بە ڕیفراندۆم بە بێدەنگی لێی دانیشیت باشتر نییە.!؟