دکتۆر کەمال میراودەلی: فەلسەفەی من. بەشی چواردە.
پرۆژەی فەلسەفیی کەتیگۆرییەکان
لەم بەشەدا، پرۆژە فەلسەفییەکەی کەتیگۆرییەکان دادەرێژمەوە..و ڕوونی دەکەمەوە چۆن ئەرستۆ سەرەتاکەو بۆچوون و میکانیزمی بیرکردنەوەی فەلسەفیی دامەزران و کەرەسەو ئامرازەکانی چ بوون و چ ئەنجامێکی بەدەست هێنا.
1- سەرەتاکە، خاڵی دەسپێکردن: عەقلی ئازاد = بیرکرنەوەی ئازاد
ئەوە، وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، ئەرستۆ بوو بە خاوەنی عەقڵی ئازاد و بەو پەڕی حەزو حەماسەوە دەیەوێت پرسە فەلسەفییەکان بێنێتە قسە و بابەتەکان بێنێتە ناسین.
بەڵام کام بابەت؟
کام پرس؟
ئەرکی عەقڵ سەرنجدان و بیرکردنەوەو لێکدانەوەیە
کەتیگۆرییەکان پرۆژەی فەلسەفیی سەرنجدان و بیرکردنەوە لێکدانەوەیە.
بەڵام سەرنجدانی چی؟
لێکدانەوەی کام پرس؟
واتە ئێستا عەقڵی ئازاد لە بابەتی سەرنج و لێکدانەوەکەی دەگەڕێت.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر فەلسەفەی من- بەشی چواردە