عیماد عه‌لی: هاوهه‌ڵوێستی لایهنهدهرهكی و ناوه‌كیه‌كانی كوردستان له‌دژی ریفراندۆم.
رێكه‌وت نیه كه ئه‌مریكا و ئێران و توركیا و عیراق وهه‌ندێك لایه‌نی نێوخۆی كوردستان له‌دژی ریفراندۆم هاوهه‌ڵوێستن و به موو له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ پێشهاته نوێكانی كوردستان جیاواز نین، سه‌ره‌ای جیاوازی ئامانج و مه‌به‌ستی هه‌رلایه‌كیان.
یه‌كه‌مجار، بۆچی لایه‌نه نێوخۆییه‌كان به‌م شێوه‌یه و له ڕوانگه‌ی ململانێی حزبیه‌وه ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وان بیر نه‌كاته‌وه و له‌سه‌روی ناكۆكیه حزبیه‌كان و ململانێ ته‌سكه‌كانیان بیر بكاته‌وه هه‌زار و یه‌ك ناو و ناتۆره‌ی لێده‌نێن.
تۆ به ئاشكرا باسی هیچ ئایدیۆلۆیجایهك نه‌كه‌یت و ته‌نها به ناو لێبراڵهوه كێبركێی هه‌ڵبژاردن بكه‌یت و نه‌ڵێیت، ئه‌م كوردستانه به‌ره‌و كوێ و هیچ ئامانجێكی سه‌ره‌كیت نه‌بێت و ته‌نها له سۆنگه‌ی ڕكابه‌ری حزبیه‌وه ته‌نانه‌ت له بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كان بڕوانیت و چاره‌ونسی میلهتهكهش به كاریی حزبیه‌وه ببه‌ستیته‌وه و، له به‌رامبه‌ردا ره‌خنه‌ت له‌وانه بێت كه حزب په‌رستی و كه‌س په‌رستی ده‌كه‌ن، تا چه‌ند ده‌بیته جێگه‌ی متمانه‌ی ته‌نانه‌ت لایه‌نگره عاقڵهكانت نه‌ك ئه‌و خاوه‌ن عه‌قڵانه‌ی كه ته‌نها دژایه‌تی له پێناو دژایه‌تیدا ده‌كه‌ن و بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه سبه‌ی چی رووده‌دات.
دووه‌مجار، وه‌ره كاكه ئه‌ڵته‌رناتیڤی تۆ چیه له‌كاتی مانه‌وه له ژێر ركێفی به‌غداو زاڵبونی تاران و ئه‌نقه‌ره و پاشه‌كشه‌ی رۆژ له دوای رۆژی وه‌زعی هه‌مه‌چه‌شنی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی تۆ و، ته‌نها خه‌می تۆ روكه‌شانه بیركردنه‌وه بێت له ئاست به‌رامبه‌ره‌كت، پرسیاره‌كه له‌وێدایه ئایا تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت به نه‌مانی كاریگه‌ری پارتی و كزبونی و له‌ناوچونی، ئه‌گه‌ر له‌دواجاردا به‌سه‌ر میلهتهكهتیشدا بشكێته‌وه و خۆتیش بخه‌یته ژێر ركێڤی هه‌وه‌سبازی سه‌رجه‌م دوژمنانی گه‌لی كوردستان به خۆتیش هیچت پێنه‌كرێت، واته به‌خۆم و به‌برا دوژمنه‌كانمه‌وه بۆ جه‌هه‌ننه‌م؟
سێیه‌مجار، باشه تۆیه‌ك كهنهزانیت رێگه‌ی خۆت و به‌س بێ ئه‌وانیتر به كوێ ده‌گات، ته‌نها به رێگه‌گرتن له سه‌ركێشی ئه‌ویتر تۆ چی قازانجێك ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر له دواجاردا زه‌ره‌ریش نه‌كه‌یت؟
ئه‌مجا با بزانین ئه‌و لایه‌نانه بۆچی واكهوتۆتهوه كههاوههڵویستبن. ئێران و توركیا‌و به‌تایبه‌تی ئێران كه ئامانجێكی ستراتجی گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه و ده‌یه‌وێت عیراق به هه‌موو هێزو تواانیهوه له‌ژێر ركێفی خۆیدا بێت و، وه‌ك تاوه‌كو ئێستا چۆن به‌كاری هیناوه بۆ ركابه‌ری ئه‌قلیمی به‌رده‌وام بێت، ئه‌ی تۆ له‌مباره‌وه چیت هه‌یه ئه‌ی هێزی نێوخۆیی كوردستان. ئه‌گه‌ر توركیا له‌ترسی وه‌زعی نێوخۆی خۆی و كارتێكردنی ریفراندۆم و ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر ئاسایشی گشتی و دراۆژی له‌قه‌ڵه‌م بدات، ئه‌ی تۆیه‌ك كه جگه له ململانێی حزبی ته‌سك و دژایه‌تی چ قازانجێك ده‌كه‌یت جگه له چاوه‌روانی ده‌ستی بێگانه. وه‌ره خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه‌چه‌شن و فراوان و لقوپۆپدارهكانی و له‌گه‌ڵ خۆتێكی بچوكی بێ قورسایی وتوانادا به‌راورد بكه و له‌خۆت رابمێنه و به‌وردی ده‌رئه‌نجامه‌كان بخوێنه‌وه.
ئێستا له دوریانی مه‌رگی خه‌ونی كورد و ناچاركردنی پاشه‌كشه و وره‌به‌ردان و كزبونی مه‌یلی گه‌لی كوردستان و نیمچه نسكۆیه‌ك چی به‌تۆ ده‌به‌خشێت جگه له زیانی له‌دواجاردا.
ئه‌گه‌ر وردی كه‌ینه‌وه، پارتیهك به‌وهه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌وه و به‌و شكسته‌ی له به‌رێوه‌بردنی كاروباری كوردستان و تا ئێستا خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو ته‌وژم وههژمون و قورساییه‌وه بێت و تا راده‌یه‌ك ته‌نانه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌نازولی كردبێت و تۆیه‌ك بێ ئه‌وه‌ی پاش شكستی پارتی له‌م ئامانجه گه‌وره‌یه و كاریگه‌ریكانی له‌سه‌ر میله‌ت نه‌خوێنیته‌وه و خۆت به رێكخراو و كه‌س و رۆشنبیری سه‌رده‌مانه بزانیت، لهدواجارد چۆن مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له ده‌رئه‌نجامی كاردانه‌وه‌كان و كاریگه‌ری و ده‌ردانه‌كانی پاش شكستی ریفرنۆم چۆن ده‌بێت، كه به‌خۆت هیچ شتێك له‌وباره‌وه نه‌خوێنیته‌وه، كێ یارمه‌تیت ده‌دات. واته ده‌كرێت بپرسین، بهولافوگهزافهوه و شیعاری به مردنی خۆم و كه‌ره‌دێزه سیاسه‌تی سه‌رده‌مانه ده‌كرێت؟
وه‌ره میله‌تی كورد بیر له‌وه بكه‌وه كه تۆ له‌كاتی لاوازی دوژمنه‌كه‌ت و مهشغولبونی به شتی تره‌وه بارودۆخه‌كه‌ی له‌به‌رچاوبگره و هه‌موو ناكۆكیهكانت دوابخه بۆ كاتی تر، كه‌چی له قۆناغێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئه‌مرۆی كاریگه‌ر له سه‌ر دوارۆژی میهلتهكهت و به‌دیهێنانی خه‌ون و ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی به عه‌قڵانی بیرمه‌كه‌ره‌وه و سه‌رجه‌م ناكۆكیهكانت زه‌ق بكه‌ره‌وه و با دوژمنانیشت ئیستغلالی ئه‌م وهزعهت بكه‌ن.
وه‌ره شهر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكدا بوه‌ستێنه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپاكه‌ی مه‌شغوڵ به‌شه‌رێكی تری ده‌ره‌كیه‌وه بێت كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به تۆوه نه‌بێت، كه‌چی له‌ئاست وه‌زعی نێوخۆی خۆتدا نه‌ك ناكۆكیه‌كان و دژایه‌تی مه‌وه‌ستێنه به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بۆت بكرێت شه‌رێكی خوێناویش به‌رپا بكه و، ئه‌وجا عهقلیهتت بخوێنه‌وه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی خۆت به رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار و عاقڵمه‌ند و شاره‌زا و عه‌بقه‌ری و مودێرنخواز و لوتكه‌ی زانینی سه‌رجه‌م پسپۆریه‌كان له‌قه‌ڵه‌م بده‌یت . به‌خۆت بلێیت، ته‌بایی و یه‌ك ده‌نگی و هاوخه‌می و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری لایه‌نه‌كان له‌مرۆدا به‌هه‌زار و یه‌ك جار له‌پێشتر و گرنگتر له كاتی ئاسایی تردا ده‌خوێنرێته‌وه، ههربهخۆتیش هیچ هه‌نگاوێك بۆ ئامانجه ستراتیجیه‌كه مه‌نێ . مه‌عقوڵه تۆیه‌ك ریفراندۆم به‌كاره‌سات بزانیت و هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی باشترت پێ نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حزبێكی نه‌یارت ئه‌وه‌ده‌كات، مه‌عقوڵه ریفراندۆم به هه‌ڵه بزانیت و هه‌ڵسه‌نگاندنی قۆناغی دوای كۆتاییهاتنی داعشت پێنه‌بێت كه چی رووده‌دات و به‌ره‌و كوێ ده‌رۆین ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت زۆر له شكستی ریفراندۆمه‌كه‌ش بهخرابتر بكه‌وێته‌وه .
ئه‌گه‌ر به هاوكیشه‌ی كورت بیبرێنینهوه، وامان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت؛ وه‌زعی كورد له‌پاش داعش بێگومانخراپتر ده‌بێت، وه‌زعی عیراق و وڵاتانی دهتسرۆیشتوی زاڵ به‌سه‌ر عیراقدا جێگیرتر و گه‌وره‌تر باشتر ده‌بێت، هه‌زارویه‌ك كێشه‌ی ناكۆكت هه‌بێت و هیچ هه‌نگاوێك نه‌نێیت و شتهورده كان و ئه‌ته‌كێته سیاسیه له‌به‌رچاو بگره، بۆ دواجاریش و كه له‌وه‌زعی ئاسایی عیراقدا به شكست بۆ كوردستان و زاڵبونی زیاتری ناوه‌ند بشكێته‌وه، یاسا سه‌ره‌كیه گرنگه‌كان له‌وكاته‌دا به‌شێوه‌یه‌ك تێپهرێنرێن تۆیه‌ك نهوتوانیت فزه بكه‌یت، زۆرینه‌ی سیاسی حوكم بكات و تۆش ببیت به خالی پشت فاریزه، ناوچه دابرێنراوه‌كان به ئاسانی له هه‌موو بواره‌كانیه‌وه سیاسی و ئیداری و عه‌سكه‌ری بگه‌رینه‌وه ژێر ده‌ستی ناوه‌ند، ته‌نانه‌ت به‌هه‌ر به‌هانه‌یه‌كه‌وه بێت سوپای عیراق بۆی هه‌بێت بێته نێو ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه و تۆش توانای رهتكردنهوهت نه‌بێت، ناوه‌ند به‌هه‌مان شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی تاران بۆ كوردستانی ئێران مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا بكات، قۆناغی كرینی كه‌سایه‌تیه لاوازه‌كانی كوردستان و جاشێتی ده‌ست پێبكات، فیدراڵیزمه شهقوشرهكهت كونوكه‌له‌به‌ری تێبكه‌وێت و ئه‌گه‌ری زۆر گهورهلهئارابێت كه به خودموختاریه كارتۆنیهكهش رازیبیت. ئا له‌كۆی لێكدانی ئه‌و واقعه‌دا تۆیه‌ك كه ئێستا له‌به‌رخاتری ململانێی حزبی و ركابه‌ری توندره‌وانه‌ی بێ ئه‌نجام له حاڵه‌تێكی رقوكینه مامه‌ڵه بكه‌یت چیت بۆ ده‌مێنێته‌وه جگه له‌وه‌ی په‌نجه‌كانت بگه‌زیت و هاوار و تۆغانی په‌شیمانی دادات نه‌دات، به خۆت و به‌وانه‌ی ئه‌م هه‌موو ساڵه حوكمرانن هه‌موو ههلهكانان بهفیرۆداو جگه له شكست هیچ دهرستكهوتێكی گه‌وره‌یان بۆ میله‌ت پێنه‌بوو .