عیماد عه‌لی: ریفراندۆم كارتی ده‌ستی هه‌ردوو به‌ره‌كه.
وا ئێستا و پاش راگه‌یاندنی بابه‌تی ریفراندۆم، هاوكیشهكان گۆران و دووبه‌ره‌ی جیاواز چوونه سه‌ر به‌ره‌كانی تری به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك له ململانێكانی كوردستاندا.
به‌ره‌ی پارتی بۆ خۆرزگاربون و بازدان به سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه و قه‌یرانه‌كاندا، ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت پرۆسه‌ی ریفراندۆم جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر گه‌یشتن به دوائامانجی گه‌لی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م مه‌به‌ستی بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی خه‌ڵكی سته‌مدیده به‌ڵكو بۆ زیاتر خۆقوتاركردنی حزبی و شه‌خسی له شكست و ده‌ردانی قه‌یرانه‌كان و ئه‌و هه‌موو هه‌نگاوه سیاسی و ئابووریه هه‌ڵه‌یه‌ی له‌م دوو ده‌یه‌دا ناویانه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به ماڵوێرانی كه‌وتۆته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، گۆران و هاوكوفه‌كانی وه‌ك به‌ره‌ی نه‌یار كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بێ ئه‌وه‌ی بۆ تاقه سه‌عاتێكیش بوه‌ستن و دراسه‌تی ئه‌م هه‌نگاوه بكه‌ن، نه‌یاریی خۆیان نیشان دا و، ته‌نها له‌روانگه‌ی ئه‌وه‌ی حزب و كه‌سه نه‌یاره ركابه‌ره‌كه ئه‌مه‌ی كردووه و بۆ مه‌به‌ستی ته‌سكی حزبی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناوه، هه‌ڵوێستیان ده‌ربری و به هه‌لیان زانی كه تۆڵه‌ی داخستنی په‌رله‌مان و ده‌ركردنی وه‌زیره‌كانیان بكه‌نه‌وه و ئه‌م پرۆسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه بكه‌نه ئامرازێكی ململانێ له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كه‌یان و وه‌ك كارتێكی فشار به‌كاری بێنن. له‌م نێوه‌نده‌شدا خه‌ڵكی مشه‌خۆری تری سیاسی و سه‌رمایه‌دار وبه‌ناو رۆسنبیری به‌ده‌ر له‌م دووبه‌ره‌یه ده‌یانه‌وێت نان و پیاز به خه‌ون و ئامانجه گه‌وره‌كانی گه‌لی كوردستانه‌وه بخۆن.
لایه‌نی سێیه‌میش كه له یه‌كێتی دا خۆی ده‌نوێنێت، هه‌ڵوێسته‌كانیان واده‌رده‌كه‌وێت كه ئامانجیان زیاتركردنی جه‌ماوه‌ری و یاریكردنه له‌و به‌ینه‌دا ئه‌گه‌ر زۆرجاریش نه‌رمه هه‌ڵوێستێك له قازانجی میله‌ته‌كه بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاویانه ئه‌وه‌یه كه‌چۆن بگه‌نه‌وه پێگه‌ی جاریجارانیان و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوویان زیان نه‌كه‌ن و له‌م باره‌وه ده‌ستیان به‌ستراوه‌ته‌وه و تا ئێستا له گرێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان ده‌رنه‌چوون، جگه له كێشه نێوخۆییه‌كانیان.
چه‌ند لایه‌نێكی بچوكی تریش كه له‌م نێوه‌نده‌دا خولده‌خۆن و مه‌به‌ستی ته‌سكی نێوخۆیی و حزبی خۆیان و له بازنه‌ی ته‌سكی به‌رژه‌وه‌ندیه بچوكه‌كانیان نه‌بێت به هیچ شێوه‌یه‌كی تر ده‌رنه‌چون و له‌وه زیاتر هیچیان پێناكرێت.
له‌م نێوه‌نده‌دا، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه، كه له ئاستی ده‌ره‌وه‌دا نه دۆستێكی دڵسۆزی خاوه‌ن توانا و بریار و قورسایی، نه وڵاتێكی دوور له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی، نه خه‌ڵكێكی سه‌رمایه‌داری گه‌وره و به توانای دونیای سه‌رمایه‌داری و نه هاورێیه‌كی دڵسۆز و به‌توانا و مهردخاسمان هه‌یه و، له ئاستی ناوه‌وه‌ش نه ده‌زگایه‌كی توێژینه‌وه‌ی باوه‌رپێكراو، نه ده‌سته‌یه‌كی بێلایه‌نی خاوه‌ن بیروبۆچونی سه‌ربه‌خۆ، نه مه‌رجه‌عێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و، نه داداگایه‌كی بێلایه‌نی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حه‌قانی و یاسابهدهست و، نه‌ش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیار و خاوه‌ن رای گشتی و فشاری راست، بوونی نیه له‌م كوردستانه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی رایه‌كی دروست و هه‌ڵوێستێكی گونجاو ده‌ربرێت و هه‌مووان به راستی بزانن و دوایبكهون .
پاش ئه‌و هه‌موو قوربانی و خوێنرشتن و ماڵویرانیهی گه‌لی كوردستان به‌درێژایی ده‌یان سالی خه‌بات و گیانفیدایی، وا ئێستا به‌داخه‌وه پیرۆزترین ئامانجی كراوه‌ته كارتێكی سیاسی نێوخۆیی له ململانێی لایه‌نه نه‌یاره‌كانی كوردستاندا و هه‌ر یه‌كه و بۆ مه‌به‌ستی ته‌سكی حزبی و شه‌خسی و به‌كارهێنانی خودی پرۆسه‌كه و ئامرازگهلێكی په‌یوه‌ند به‌و پرسه‌وه ململانێ و كێبركێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانج و مه‌به‌ستی بچوكی حزبی ده‌كات و هه‌ر یه‌كه و كۆمه‌ڵێك ده‌ربار و ملكه‌چی سیاسی و به‌ناو رۆشنبیری بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه كه ته‌نها له روانگه‌ی ته‌سكی خۆیه‌وه شیكردنه‌وه و ئیدیعای راستی راوبۆچونی خۆی ده‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ك هه‌ر هه‌ڵوێست و راوبۆچونی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ناخوێنێته‌وه به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستانیشی به ره‌هایی فه‌رامۆش كردووه.
بۆیه، ده‌كرێت بڵێین، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه كتوپر بوو، له‌ده‌رئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌یه‌كی تاك حزبی و شه‌خسی و بۆ مه‌رامی به‌ده‌ر له جهوههرو ئامانجی خودی پرۆسه‌كه نراوه و، ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌چێته مه‌یدانی سهركیشیهكی گه‌وره‌وه و دهرهئهنجامهكهی گوماناوی و لێڵه، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌و رێگریه سه‌ره‌كیه ده‌ره‌كی و ناوه‌كیانه، ئه‌نجامدانی له‌م كاته‌دا زۆر باشتره له دواخستنی و ده‌كرێت له‌و باوهرهدابین كه ده‌ردانه‌كانی له حاڵه‌تی سه‌ركه‌وتن یان شكستدا له‌رۆژی تر كه‌متر بێت، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كانی زۆر به وردی و دراسهتهوه بنرێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه كه رۆژانه له جیاتی دراسه‌ت و توێژینه‌وه‌ی وردی ئه‌م پرۆسه زۆر چاره‌نوسساز و مێژوییه بخوێنینه‌وه، پێشنیاری سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی جۆراوجۆری وا ده‌بیستین ته‌نانه‌ت له لایه‌ن خه‌ڵكانی خاوه‌ن پێگه‌ی نێو سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیرانی لایه‌نداری به‌ناو بێلایه‌نه‌وه كه كورتبینیهكی یه‌كجار گه‌وره‌ی پێوه دیاره و بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئێمه مێژوو دووباره ده‌كه‌ینه‌وه و خه‌ڵكێكی وا له‌نێو كایه سیاسی و رۆشنبیری و كۆمهڵایهتیهكهماندا هه‌یه كه كتومت هه‌مان شێوه‌ی راوبۆچونی سه‌رده‌می دهقیانوسیان هه‌یه.