ئارام قادر حەمەسور: دەسەڵات، گۆڕهەڵکەنی ئومێدی گەنجانە؟
كۆمه‌ڵناسان گه‌نجانی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به پێوه‌ری دواكه‌وتن و پێشكه‌وتنی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌زانن، چونكه گه‌نجان دڵی كۆمه‌ڵگان هه‌ر كاتێكیش دڵی كۆمه‌ڵگا لاواز بو ئه‌وا كۆمه‌ڵگایه‌كی لاواز و ئیفلیج دروست ده‌بێت، گه‌نج پێدراوێكی سۆسیۆلۆژییهو خاوه‌نی وزه‌یه‌كی زۆر‌و ته‌مه‌نێكی دیاریكراوه‌و ئومێدی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و پایه‌ی كۆمه‌ڵگایه، بۆیه سۆسیۆلۆژیا گرنگی گه‌وره‌ی به گه‌نجان داوه‌و داهاتوی كۆمه‌ڵگای به گه‌نجان به‌ستۆته‌وه، ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له‌ڕابردو گرنگی زۆریان به گه‌نجان داوه ئێستا كۆمه‌ڵگای گه‌وره‌و به‌هێزن و گه‌نج بۆته پایه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه نه‌ك پیره پۆست ویست و كورسی په‌رسته‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی جاویدان دروستبكه‌ین ده‌بێت گه‌نجان مافه‌كانی خۆیان بستێنن و له‌سه‌ر سكه‌ی خۆیان بڕۆن.
به‌پێی پێوه‌ره‌كانی دانیشتوانناسی هه‌رێمی كوردستان زیاتر 40% ی گه‌نجن و خاوه‌نی وزه‌ی گه‌نجانه‌ن، له‌گه‌ڵ بونی ئه‌م كۆمه‌ڵگا گەنجە زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگا توشی قه‌یران بون و وزه‌یان لێبڕاوه و ساڵ به‌ساڵ قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه، بۆچی؟ له‌به‌ر بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بێ‌باك و ئومێدکوژ، دەسەڵاتی سیاسی بۆتە گۆڕهەڵکەنی ئومێدەکانی گەنجان و بەدیاری لەدەستدانی گەنجەکانی پێدەکەنێت! ده‌سه‌ڵاتێك نه‌یتوانیوه له كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌نج ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نجانه‌و چالاك دروستبكات، نه‌یتوانیوه كۆی وزه‌ی گه‌نجان كۆبكاته‌وه‌و وزه‌یه‌كی لێدروستبكات تا پایەکانی دەوڵەتداری و سیستەمێکی سیاسی بەهێزیان لێ‌دروست بکات، ئه‌مه‌ش خۆی به‌شێكه له سیاسه‌تی پیرهسیاسیهكانی دەسەڵاتە دواكه‌وتوه‌كان كه به‌رده‌وام گرێی ده‌رونیان به‌رامبه‌ر گه‌نج هه‌یه‌و گه‌نجان به‌مه‌ترسی و نه‌زانی سیاسی ده‌زانن و خۆشیان به بیرمه‌ندی سیاسی!
چی واده‌كات گه‌نجان جێهێشتنی هه‌رێم به‌ئه‌ركێكی نیشتمانی بزانن؟! ئه‌مه خوێندنه‌وه‌ی قوڵی ناوێت و پێویستی به توێژینه‌وه‌ی فراوان نییه، چونكه خه‌می گه‌نجان خه‌مێكی ئاشكرا‌و دیاری چه‌ند ساڵه‌یه، سیاسییه‌كان ده‌ستیان له‌گه‌ڵ گه‌رم كردوه‌و له بانگه‌شه هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌م بابه‌ته سه‌رچاوه‌ی درۆ‌و ریكلامه كانییان ده‌بێت، گه‌نجانی هه‌رێم كه‌مترین مافی گه‌نجانه‌یان به‌ده‌ستهێناوه، گه‌نجێك ساڵه‌كانی هه‌شتاو نه‌وه‌د و دووههزارهكانی بهڕێكردوهو به‌رده‌وام خۆشی كه‌م و ناخۆشی زۆری بینیوه، گه‌نجی هه‌رێم چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ستی كه‌می داهات و نه‌بونی شوێنی نیشته‌جێبون و دانه‌مه‌زراندن و نەبونی ئازدی وحسابنهكردن بۆ خه‌باتی شازده ساڵه‌ی خوێندنی ده‌ناڵێنێت، گه‌نج چی له بڕوانامه‌ی خوێندنی بكات؟ بینیمان چه‌ندین گه‌نج له‌به‌رده‌م كامێرای كه‌ناڵه‌كاندا بڕوانامه‌كانی خۆیان سوتاند و خستیانه ژێر پێوه، بیمه‌ی بێكاری نییه‌و قه‌رزی بچوك نییه‌و سلفه‌ی زه‌واج و خانوبه‌ره… هتد هه‌موی وه‌ستاوه، جگه له‌مه‌ش توشی به‌رخۆری بوین و فێری به‌رخۆری كراوین پێداویستییه‌كانمان زیادیكردوه، گه‌نجێك له‌نێوان نه‌بونی داهاتو زۆری ئه‌م پێداویستیانه‌دا كه‌ناتوانێت دابینی بكات توشی گرێی ده‌رونی بوه، ئه‌مه‌ش خه‌مۆكی و دواتر كۆچكردن و خۆکوشتنی لێكه‌وتۆته‌وه، نه‌بونی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان چینی گه‌نجانی زۆرینه‌ی كۆمهڵگاو چینی كه‌مینه‌ی گه‌نجه‌كانی به‌رپرسه‌كان وایكردوهو گه‌نجان مردن له‌ناو ده‌ریاكانیان پێ‌خۆشتر بێت له‌وه‌ی ببینن گەنجانی به‌رپرسه‌كان له‌سه‌ر حسابی میلله‌ت لوتبەرزی بکەن به ئۆتۆمبیل و خان‌و و باخ و گه‌شته‌كانییان.
راپرسیه‌كان ئهوهدهردهخهن كه گه‌نجان له‌سیاسه‌ت تۆراون و متمانه‌یان به سیاسییه‌كان و سیسته‌می سیاسی نه‌ماوه تا ئاواتهكانییان بێنێته دی، بۆیه توشی نامۆبونی سیاسی بون و پارته سیاسییه‌كانیش فریای ئاواتهكانییان نه‌كه‌وتون به پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دوێنێشه‌وه، ئێستا خه‌می هه‌مو پارته‌كان ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستانە، خەمی گەنجان لەبیر کراوە، هەموان خەونەکانی گەنجان دەکوژن بە ڕیکلامە سیاسییەکانی(بەڵێ و نەخێر) بۆ ڕیفراندۆم، ڕۆژانە دەیان گەنج ئەم هەرێمە جێدەهێڵێت و هەموانیش بێدەنگن!
كه‌واته لێره‌وه گشت ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كان بەڕوی گه‌نجان داده‌خرێن و گه‌نجانیش له‌ڕێگای مه‌رگه‌وه ڕو له‌ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و بڕوانامهكانییان له گۆڕێكی سه‌ر سنور ده‌نێژن، ئه‌وه‌ی وایكرد له هه‌شتاكاندا گه‌نجان ڕو له‌ده‌ره‌وه بكه‌ن رژێمی به‌عسی بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا بێباكی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئومێدکوژی هه‌رێمی كوردستانه، دەسەڵاتێک گەنجان بەچەقۆی ژەهراوی سەر دڵی دەزانێت! دەسەڵاتی سیاسی کوردی وەک سادیزمێک چێژ لە کوشتنی ئومێدی گەنجەکانی وەردەگرێت! لەکوێ کوشتنی ئومێدی گەنجەکان بونی هەبوو لەوێش دەسەڵاتێکی سیاسی دیکتاتۆر بوونی هەیە.
پێویسته دڵی كۆمه‌ڵگا چالاك بكرێت تا ئه‌ندامه‌كانی تریش چالاكی خۆیان به‌سه‌ر كه‌وتوی ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی كورد نه‌ڵێن كۆچكردن ئه‌ركێكی نیشتمانییه، پێویسته پڕۆژه‌ی ئاشتكردنه‌وه‌ی گه‌نجان ئه‌نجام بده‌ن و چیتر دەسەڵات ئومێد کوژ و گۆڕهەڵکەنی گەنجان نەبێت، پەرچە کرداری گەنجان لە هەموکاتدا زۆر توند دەبێت، چونکە سەرچاوەکەی هەستکردنە بە جیاوازی چینایەتی لەنێوان زۆرینەی گەنی و کەمینەی خەنی،کوشتنی ئومێدی گەنجان سیفەتی دەسەڵاتی سیاسی ستەمکارە تا گەنجان ماندووبکات و وڵات جێبهێڵن، ستەمکارەکانی سیاسەت بەردەوام لە جوڵەی گەنجان ترساون، چونکە گەنجان زۆر بەهێز دەتوانن بتەکانی سیاسەت بشکێنن و یاخی ببن، ئەوکات گۆڕهەڵکەنی گەنجان خۆی دەبێتە میوانی گۆڕەکەی.