سوارە سەدوبیستی: خۆیندنەوەی هزری نەوشیروان مستەفا.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
وه‌ک ئاشکرایە مه‌رگی نەوشیروان مسته‌فا وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کی دیاری مێژووی هاوچه‌رخی سیاسیی کوردستان و بناغه دانه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و باس و بابه‌تی زۆری لێکه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌متر ئاوڕی لێ دراوه‌ته‌وه کەسایەتیی فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیریی نەوشیروان مسته‌فایه.
دیاره کار کردن له‌م بوارانه‌دا به‌پێی ئاسه‌واره‌کانی، به‌رده‌وام یه‌کێک له خواست و خولیاکانی بووه و کاری زۆریشی کردووە. ئێوه وه‌کو که‌سانێک که نەوشیروان مستهفاتان هه‌م له نزیکه‌وه و هه‌م وه‌کو ده‌ق ناسیوه، کاره‌کانی لە بواری فەرهەنگی و ڕۆشنبیریدا چۆن هه‌ڵئه‌سه‌نگێنن؟
وه‌ک ئاشکرایه هه‌ر کاتێک ناوی نەوشیروان مستەفا دێته گۆڕێ، هەر له‌ڕێوه مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌ت و خه‌بات خۆی ده‌نوێنێ، به‌ڵام هه‌روه‌ک باسم کرد ئه‌م که‌سایه‌تییه فره‌باڵه، بەشێک لە ژیانی تەرخان کردووە بۆ ڕۆچوون به دنیای ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگدا. واتە ده‌رفه‌ته‌کانی لێ بوونه‌وه له کاری سیاسه‌ت و پێشمه‌رگایه‌تیی خۆی به خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ـ مێژوویی پڕ کردۆته‌وه و له‌م ڕێبازه‌دا هه‌نگاوی چاکی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ خاوه‌خاوی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م شوێنه‌واره ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی له توێی چه‌ندین به‌رگ کتێبی
«به ده‌م ڕێگاوه گوڵ‌چنین»دا گونجێندراون، هێشتا شوێندانانی خۆیان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌رنه‌خستووه، واته ئێستاش نسێ و ڕووناکیی سیاسه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مانه ته‌واو نهڕهویونهوه، گه‌رچی چه‌ند به‌شێکیشیان به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ پێشتر بڵاو کراونه‌وه. لام وایه قه‌ڵه‌می به‌بڕشتی ڕه‌وتێکی گرتۆته به‌ر که پێویسته ئاوڕی جیددیی لێ بدرێته‌وه و وێنه له کاره‌کانی هه‌ڵبگیرێته‌وه.
ئه‌و هه‌ر له وێژه‌ی هه‌رێمی میزۆپۆتامیاوە پێیدا ڕۆیشتووه و زۆربه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانی پشکنیوه و لێیان که‌وتۆته گوڵچنینه‌وه. له ڕوانگه‌یه‌کی دیکه‌وه «ئاناباسیس»ی خوێندۆته‌وه و به نووسراوه‌کانی «گزنفۆن»دا چۆته‌وه.
له وه‌رگێڕانی «گلگامێش»دا ڕه‌وتی زمانێکی پاراوی وه‌به‌رچاو گرتووه و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ی خستۆته سه‌ر خه‌رمانی زمان؛ چونکە خزمەت بە زمانیشی وەکو بەشێک لە ئەرکی خەبات داناوە.
هەوێنی زمان لای نەوشیروان مستەفا بۆ دەستاودرانەوەی ڕەوتی سیاسەت و تێوریزەکردنی ئامانجەکانی بە لایەنی درەوشاوەی قەڵەمی دادەندرێ. لە وەرگێڕانی هەر بەرهەمێکدا ڕەوتێکی سەبارەت بەو دەقەی هەڵبژاردووە کە ویستوویەتی بیکاتە کوردی.
هیچ لە ڕەوتی زمانی ئاسایی لای نەداوە و درکاندوویەتی کە هەتا وشەی هاوتا هەبێ بۆ دەربڕینی مەبەست پێویستی بە وشەداتاشین نییە. وه‌کوو دیاره هه‌ر وه‌رگێڕانێک ده‌توانێ کۆمه‌ڵێک که‌ره‌سته‌ی تازه‌ی فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ خۆی ڕاگوێزێ و داب و نه‌ریتی نوێی لێ بکه‌وێته‌وه. بێگومان کاک نەوشیروان زۆر باشی له‌م بابه‌ته زانێوه و بۆ هه‌رکام له کاره‌کانی ئه‌م بواره ویستوویه‌تی کۆمه‌ڵێک ئامانجی وه‌دی بێن، که هه‌مان به‌رچاوڕوونی و قووڵبوونه‌وه و بهخۆداپهڕموون و سه‌فه‌رکردنه به‌ره‌و دنیای ئازادی گه‌لانی سه‌ربه‌ست و پێگه‌یشتوو.
له مێژووی سیاسی‌دا کە دێته سه‌ر گه‌لی کورد په‌نا ده‌باته به‌ر “شه‌ره‌فخانی بدلیسی” و له زمانی ئه‌وڕا ده‌که‌وێته سه‌ر سه‌رکۆنه‌ی فه‌رهه‌نگی خۆخۆریی کوردان که بنجی داکوتاوه و نه‌بڕاوه‌ته‌وه.
کاتێک ده‌چێته سه‌ر باسی میراتییه‌کان وایان شی ده‌کاته‌وه، که کام مێژوونووسی به‌ئه‌زموونه هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه یان نه‌یویستووه ئاوا به ناخی ناسۆرهکاندا ڕۆبچێ. هه‌ر له‌م ڕه‌وته‌دا دەبێ بزانین که نەوشیروان مسته‌فا یه‌کێکه له دیارترین ڕۆژنامه‌نووسانی شۆڕشگێڕی ڕێبازی سیاسی. لام وایه هێنده‌ی پێناچێ که شوێنه‌واره‌کانی کاک نەوشیروان له لایه‌ک ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ ته‌واوی ئه‌و مرۆڤانه‌ی خۆیان به کورد ده‌زانن و سه‌ر بۆ هه‌موو که‌لێن و قوژبنێک ده‌به‌ن هه‌تا خۆیان بناسن و بناسنه‌وه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌بنه ژێده‌ر بۆ ئه‌و توێژه‌رانه‌ی ده‌یانهه‌وێ بزانن ئێمه کێین و به باری ئه‌ده‌بی، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕووناکبیریدا له کام پله‌ی جیهانیدا وه‌ستاوین.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە