خوای گەورە سوورەتی ( ریفراندۆم) ی نازل كرد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شێرزاد شێخانی
لەپەیوەندییەكی درەنگی دوێنێ شەودا (باری تعالی) رایگەیاند كە ” ئەبێ هەمو موسڵمانانی جیهان لە (الانس والجن) دەنگ بە ریفراندۆمەكەی مەهدی مونتەزەر بدەن” بەڵێنیشی داوە كەوا دوو ملیۆن (طير الابابیل) لەرۆژی 25 ی ئەیلولدا بنێرێتە هەردو پارێزگای هەولێرو دهۆك بۆ پڕ كردنەوەی سندوقەكانی دەنگدان بە كارتی( بەڵى).
مامۆستا مەلا عەلی كەلەكی یاسین ئاغا بەمیدیاكانی راگەیاند” دوێنێ شەو لەپەیوەندییەكی لەگەل خوای (سبحانە وتعالی) سوعالێكی لە خوای گەورەو میهرەبان كردوە سەبارەت بە پرۆسەی ریفراندۆم، ئەویش وەڵامی ئەرینی داوەتەوەو سوورەتی (ریفراندۆم)ی بۆ دابەزاندوە بۆ ئەوەی داوا لەملیارو دوسەد ملیۆن موسڵمانەكانی سەر گۆی زەوی بكات دەنگ بە (بەڵێ) بدەن بە ریفراندۆم، جەختیشی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كەوا نابێت ریفراندۆم بەهیچ شێوەیەك دوابخرێ. ئامادەیی خۆیشی نیشانداوە هەر كاتێك ئەمریكاو روسیاو ئیّرانو توركیا هەڕەشەیان لە هەرێم كرد ئەوا یەكسەر تەختو تاراجیان شەتو پەت دەكات.
لەبارەی ئیجرائاتی خوای مەزن بەرامبەر بەو عەبدانەی دەنگ بە نەخێر ئەدەن، مەلا عەلی كەلەكی یاسین ئاغا وتی: سبحانە وتعالی لەسوورەتی ریفراندۆمدا فەرمویەتی ئەوانەی دەنگ بەنەخیر ئەدەن( سوف نصلیهم نارا وسنعذبهم العذاب الاكبر).
لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی بۆچی خوای گەورە هەر لەئەساسدا كوردی نەكردە دەوڵەتێكی عوزمای هاوشێوەی ئەمریكاو روسیا وكارەكەی خستە دوای ریفراندۆمەوە ؟ مەولانا عەلی كەلەكی یاسین ئاغا وتی” ئەم دەوڵەتە لە 26 ی ئەیلولی ئەمساڵدا ئیعلان ئەكرێ و پاشەكەفتی موچەش نامێنێ”..
سەبارەت بە مەوقیفی خوای گەورە ( سبحانە وتعالی) لەكاتی سەركەوتنی فشارەكانی ئەمریكا بۆ دواخستنی یا هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمەكە، مەلا عەلی كەلەكی یاسین ئاغا فەرموی” خوای گەورە بڕیاری داوە تۆفانی نوح هەڵبكاو هەمویان بخاتە ژێرئاوەوە.
تێبینی:
ئەو قسانەی مەولانا لەسەدەی بیست و یەكەمدا كردی، یەكێكە لەو هۆیانەی دەیان و سەدان كەس لەدینەكەیان وەرئەگەڕێن و ئەچنە سەر دینی مەسیحی و جولەكە، هەزاران گەنجی موسڵمانیش بێ دینی خۆیان ڕائەگەیەنن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت