هەموو ڕاستییەکان دەربارەی ڕیفراندۆم
چاوپێکەوتنی وتاریکورد لەگەڵ بەڕێز دکتۆر کەمال میراودەلی
دکتۆر کەمال: ئامادەم مونازەرەی تەلەفزیۆنی لە سەر ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی لەگەڵ بارزانی یان هوشیار زێباری بکەم تا خیانەت و گەندەڵییەکانیان ئاشکرا بکەم، با گەل خۆی حەکەم بێت و بە چاو و عەقڵی کراوەوە بڕیار بدات نەک بە خەواڵوویی بۆ دەیان ئەنفالی تر ببردرێت.
1- کێ دژی ڕیفراندۆمە؟
وەک پرینسیپێکی یاسایی نێودەوڵەتیی و وەک پراکتیسی مافی بڕیاردانی چارەنووس، کەس دژی ئەوە نییە کورد ئەو مافەو ئەو میکانیزمە بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدات.
2- ئەی مەسەلە چییە، ئەم هەرایە بۆ؟
مەسەلە ئەوەیە ئەوەی بارزانی سوورە لە سەری نە ڕێفراندۆمە، نە بۆ سەربەخۆیی یە نە کاتی ئەوەیە. کەواتە جێگەی گومان و ترسە.
3- بۆ ڕیفراندۆم نییە؟
ڕیفراندۆم میکانیزمێکی نیونەتەوەیی یاسایی یە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییە ئالۆزەکان. ئەم ڕیفراندۆمەی گەندەڵەکان هیچ مەرجێکی دەستووریی و یاسایی تێدا نییە. وەک پێشتر چەندجار جەختم کردووە بە بێ سێ مەرجی دەرەوەیی و سێ مەرجی ناوخۆیی ڕیفراندۆم لە پرۆژەیەکی ساختەیی و خیانەتکاریی زیاتر نییە:
مەرجی دەرەوەیی:
1- نەتەوە یەکگرتۆکانت ڕازی کردبێت و هاوکاریت بکا لە بە ڕێوەبردنی.
2- لەگەڵ حکومەتی عێراق بە پێی دەستووری عێراق، کە کوردو هەموو خەڵکی عێراق لە ڕێفراندۆمدا دەنگی لە سەر داوە، رێک بکەوی و دوای ئەوە نەتەوە یەکگرتۆکانیش بێتە ناوەوە.
3- دەوڵەتێکی بەهێز واتە ئەمریکا یەکلایەنەش بێ بە ئاشکراو بە ڕێکەوتنی نووسراو بێ پێچ و پەنا یارمەتیت بدات و سەربەخۆییەکەت بپارێزێت.
بە بێ هەر نەبێ یەکێ لەم سێ مەرجە ڕیفراندۆم ناوەرۆکی سیاسیی و یاسایی نییە و هەوڵێکی بۆشە بۆ ئامانجێکی گومانلێکراو. دروستکردنی دوژمن و دابرانە لە دنیا و بەهانەدانە بە دوژمنانی کورد نەخشەی ئەنفالی تر دابنێن.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی چاوپێکەوتنەکە، کلیک بکەسەر هەموو ڕاستییەکان دەربارەی ڕیفراندۆم