عه‌دنان كۆچه‌ر: واجیههكانى ریفراندۆم بگۆڕن.
ریفراندۆم وه‌ك میكانیزمى گه‌یشتن به مافی چارهنوسو پاشانیش راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ت، له‌وه تێپه‌ڕیووه خه‌ون بێت، به‌ڵكو خواستی كۆى خه‌ڵك‌و دروشمى ناوه‌ندی زۆرێك له‌هێزه سیاسییه‌كانیشه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و پرۆسه‌یه وه‌ك گوشارێك بۆ به‌ده‌ستهێنانى خواستى حزبیی زیاتر بهكاردێو ده‌خرێته خزمه‌ت ئه‌جێنداى تاكه‌كه‌سییه‌وه، ئیدى پرۆسه‌كه له‌جێی ئه‌وه‌ى كۆده‌نگى نیشتمانى له‌سه‌ر دروست بێت، كۆمهڵگاو هێزه سیاسییه‌كانیش پهرتدهكاتو هه‌ر یه‌كه‌و به‌سه‌ر ئاراسته‌و دنیابینییهكدا دابه‌ش ده‌كات.
دابه‌شبوونى پترى كۆمهڵگاو په‌رتبوونى زیاترى هێزه سیاسییه‌كان له‌و رۆژه‌وه‌ى ریفراندۆم وه‌ك خواستێكى حزبی هاتۆته رۆژه‌ڤه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شێكى په‌یوه‌ندی به ره‌هه‌نده یاسایی‌و سیاسییه‌كانه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه به‌شێكى گرنگیشی وابه‌سته‌ى ئه‌و ڕوخسار‌و ڕواڵه‌ته نا پهسهندكراوانهن كه بوونه واجیهه‌ى ئه‌و خه‌ونه، دیاریكردن‌و هێنانه‌پێشه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ى كه له ئاستى شهقامو راى گشتى پهسهندكراونین، نه‌ك هه‌ر كۆده‌نگى ده‌رهه‌ق به ریفراندۆم لێناكه‌وێته‌وه، به‌ڵكو خهونو پرۆسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ش له‌دیدگاى خه‌ڵك‌و یاده‌وه‌ریی هاونشتیمانیان لاواز دهكاتو له سحرى نه‌ته‌وه‌و كوردایه‌تى خاڵیده‌كاته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ى ریفراندۆمى نافه‌رمی 2005، چونكه بزووتنه‌وه‌یه‌ك بوو روخسار‌و رواڵهتهكانى ئه‌و بژارده خوێنده‌وارو ده‌ستپاكى كوردایه‌تى بوون كه خه‌مى نه‌ته‌وه له‌سه‌ر خوانى بزوتنه‌وه‌كه كۆیكردبوونه‌وه، هه‌رزوو سه‌ربارى گره‌وكردن له‌سه‌ر پوكانه‌وه‌ى، به‌ڵام گه‌وره‌ترو گه‌وره‌تر ده‌بوو، چونكه ئه‌وه‌ى راى گشتى ده‌یخوازێت بۆ دروستكردنى دهوڵهتو گه‌یاندنى خه‌ڵك به سه‌ربه‌خۆیی، پرۆسه‌كه له‌و كه‌سانه‌دا كورتده‌كاته‌وه كه سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى رابردوو، له‌جێی ئه‌وه‌ى له‌هێنانه پێشه‌وه‌ى روخسارى په‌سه‌ندكراو ئه‌زموونى ریفراندۆمهكهى 2005 دوباره بكرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌وه‌یه‌ك كه لهئیدارهدانو حكومڕانى شكستیانخواردووه ده‌كرێن به عهرابیی نوێی كوردایه‌تى، له‌كاتێكدا هاونشتیمانى وا ته‌ماشاى ئه‌و مۆدێل‌و نه‌وه‌یه ده‌كات كه له ژیانى سیاسیی‌و لهكوردایهتیش شكستیانخواردووه.
فۆڕمى كاركردن له‌سه‌ر ریفراندۆم‌و عه‌رابه كۆنه‌كانى كوردایه‌تى له‌جێی ئه‌وه‌ى ببنه هۆى كاڵكردنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانی هاونشتیمانى له‌ده‌ره‌نجامى ریفراندۆم، دێن‌و له‌رێی بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس‌و تۆقاندن‌و به‌زمانى هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه مۆدێلێكى نا په‌سه‌ند نیشانده‌ده‌ن، ئاخر نه‌وه‌یه‌ك ده‌توانێ ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌ركردایه‌تى بكات، كه ووردبینو دووربین بێت، نه‌وه‌یه‌ك كه له‌ئاستى شه‌قام په‌سه‌ندكراوو روئیا رون بێت، نه‌ك ئه‌و نه‌وه‌یه‌ى كه هاوڵاتی له‌داخى بینینى ئه‌و، وه‌خته شار‌و وڵات‌و شه‌قامه‌كانیش له‌خۆى یاساغ بكات، ده‌مێكه خه‌ڵك تیڤییه‌كان ده‌كوژێنێته‌وه، رادیۆكان خامۆش ده‌كات، رۆژنامه‌كان ده‌كاته سفره، بۆ ئه‌وه‌ى روخسارى عهرابهكان له‌بیر بكات، كه‌چی ئێستا ده‌یانه‌وێت جارێكى تر ئه‌وانه بكه‌نه‌وه واجیهه‌و فۆڕمێكى دیكه‌ى نشتیمانسازیی له‌سه‌ر خه‌ڵكى تاقی بكه‌نه‌وه.
دیاریكردنى تۆمهتبارو تێوه‌گلاوان لهگهندهڵیو ئه‌وانه‌ى له پرۆسه‌ى سیاسیی دوورخراونه‌وه وه‌ك شاندو تیمی كوردایه‌تى‌و ریفراندۆم، بهواجیههكردنى ئینشیقاقچیو پشتكردوو لهحزبو مێژووه‌كه‌ى وه‌ك وتهبێژوو قسه‌كه‌ر به‌ناوى ریفراندۆم‌و جیاكاریی له دیاریكردنى نوێنه‌رایه‌تى راسته‌قینه‌ى پێكهاته ئاینیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ناو پرۆسه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنى ئه‌وانه‌ى وه‌لایان بۆ پارتى هه‌یه، مامه‌ڵه‌ى خێڵهكیانهى باڵاده‌ستان لهگهورهبوونى حزبه بچووك‌و بێ كاریگهرهكانو كردنیان بهوتهبێژى پرۆسه‌كه، هه‌ر ئه‌و فه‌وزاو دۆخه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه كه ئێستا له‌به‌رامبه‌ر ریفراندۆم هه‌یه، ئاخر خه‌ڵكى هه‌موو شته‌كانى لا ناشرین بووه جگه لهچارهنوسو خه‌ونى نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت، كه‌چی به‌و رێكاره خێڵه‌كییه ئه‌و خه‌ونه‌ش خه‌ریكه ده‌كه‌وێته به‌ر نه‌شته‌ری سیاسییه شكستخواردووه‌كانه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌حه‌ق له‌خه‌م ریفراندۆمن، ئه‌و بزاوته بكه‌نه بزاوتێكى میللی‌و لهگهلهكۆمهكى سیاسیی ده‌ربازی بكه‌ن، به نوخبه‌ی خوێنده‌وارو ژیر، مامۆستاى زانكۆ‌و خه‌ڵكى ئه‌كادیمیی، پیاوانى ئاینى دووربینو خه‌ڵكانى ده‌ست پاك‌و زمان پاكى شاره‌كان ببنه واجیهه‌ى بزووتنه‌وه‌كه، ئه‌وده‌م ده‌بینن كه ئه‌وه‌ى خه‌ڵك دژیه‌تى ریفراندۆم نییه، به‌ڵكو رێكاری حزبهكانو عهرابهكانى ریفراندۆمه خه‌ڵكى په‌ستكردووه.