نەبەز جەلال: بزوتنەوەی گۆڕان” دانیشتنی چی لەگەڵ پارتی دەکات؟
ڕوو شکێنی دونیایی و شکستی سەرنەکەوتنی پلانەکانی مسعود بارزانی بۆ مانەوە و بەردەوامی لە دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستاندا. بونەتە گرێیەکی بێزارکەر و کێشەیەکی دەروونی ئەوتۆ کە تەواوی پرۆسەی سیاسی و حیزبی هەرێمی کوردستانی لە پێش چاو خستووە و ئومێد دەخوازێت، گەر ئەمجارە بەسەلامەت دەربازیببێت و لێبگەڕێن بۆ کشانەوە. کورد گوتەنی تۆبەی مەرگ دەکات و قەرەی کورسی پۆست ناکەوێت تا ئەبەد جگە لە سەرۆکی ئێڵی بارزان گەر پێی ڕەوا ببینرێت.
ئەو تێگەیشت جگە لەخەڵکە کارتۆنی و مشەخۆرەکەی دەوروبەری کەسی تری وەک هێزی هاوڵاتی راستەقینە وپشتگیری خەڵکی لەپشت نییە و ناتوانێت لە دوای خۆی خوڵقێنەری دۆخێک بێت کە لانی کەم منداڵەکانی بە ئاسودەیی و بێ ترس لەناو گەلەکەی خۆیاندا بژین و نەکەونە بەر لێ پێچینەوەی دادگا و سەروەری یاسا.!
ئەو باش تێگەیشت کە دۆخ و سروشتی بەرەو پێش چوون و سەروەری یاسا لە برەودایە و شانسی گەڕانەوە بۆ دواوە و دروستکردنی دەسەڵاتی هێز و بازوو لە کشانەوە و نەماندایە.
لەم ترسی رۆچونەدا بۆ کەنارەکانی لێپێچینەوە و پەلکێشان بۆ دادگاییکردن و وەرگرتنی مافی راستەقینەی یاسایی لەنێو دەسەڵاتێکی چەسپیودا لەئایندە. ناکرێت هیچ لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان هەبێت لە ڕوو سپیکردنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هێزێکی لەو جۆرە کە مێژووی ژیانی سیاسی پڕ گومان و تاوان و زیانە بەگەلەکەی و بەردەوامە لەسەر دروستکردنی رق ئەستوری خەڵک بە جۆرەها شێوازی ئازاردان خەریکی کۆکردنەوە وکەڵەکە کردنی تاوانە بۆ دۆسیەکانی لێ پێچینەوە و دادگا.!
بەکورتی ئەم پارتە توانای هەڵکردن خۆگونجاندنی ژیانی سیاسی درێژ خایەنی نەماوە و ناتوانێت وەک پێویست لەگەڵ گەشەی ژیاری وخواستی سروشتی یاسادا هەڵبکات و بگونجێت. بۆیە هەموو جۆرە ملکەچییەک قبوڵدەکات لە پێناو درێژکردنەوەی ئەو دۆخەی خۆی مەبەستیەتی بۆ درەنگ گەیشتن بە ساتەکانی کۆتایی و ڕوو بە ڕوو بونەوەی ناچاری بە گۆڕین و دورکەوتنەوە لە پارتی ناوبراو و دروستکردنەوەی پارتێکی نوێ لە پێناو دروستبونەوەیەکی نوێدا بە ناوێکی نوێی جیاوازتر لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵان.!
وەک دەبینین پاش قەیرانی سێ ساڵەی دۆخی هەرێم لە یاسا و شکۆی گەل و دەسەڵات و بەڕێوەبردن، ئەم پارت و سەرکردایەتییەی جومگەکانی بڕیاری وڵاتیان قۆرغکردوە بە ناچاری لە چەوتی و ناڕاستی ناکەون و بەردەوامن لە شاردنەوەی راستیەکان و لە دۆخی تاڵانی و سەرکوتکردن و ئازاردانی خەڵکەکەی خۆیاندا دەخولێنەوە، لەخەونی نەزۆکی بون و مانەوەی کوێرانەدا دەژین .!
باشترین ڕێگە بۆ درێژ نەکردنەوەی ژیانی سیاسی ئەم گروپ و حیزبە تەنها دورکەوتنەوە و بەجێ هێشتنیانە لە جێگەی خۆیان کەلە ئێستادا لەچەقی وەستاو و نەگۆڕەدان بۆ جوڵە.
گرنگی دان بە پرۆژەو و پێشکەوتنی خەڵک و دەست نەخستنە نێو دەستی پڕگومانی ئەوان بۆ هیچ جۆرە جوڵەیەکی سیاسی هاوبەش و ڕاگرتنی دورە پەرێزی سیاسی لێیان، تا هەڵبژاردنی داهاتو بەدەنگی کورسیەکانی خەڵک دۆخەکە دەخەرێتەوە سەر ڕێگا راستەقینەکەی بەڕێوەبردن و بەجێ هێشتنی قۆناغی سەختی گۆڕانکاری و دەسپێکردنی قۆناغی چەسپاندنی هێزی گەل.
- بابەتەکانی تری نەبەز جەلال
نەبەز جەلال: پیرۆزییەکانی سەروەری.!
-نەبەز جەلال: بەرماوەخۆری.
-نەبەز جەلال: ساڵ.!
- All Posts