دوکتۆر حوسێن موحه‌ممه‌د: ئەنفال و دەسەڵاتی دەوڵەت.
به‌شی یه‌که‌م
بسم الله الرحمن الرحيم
يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأَنفَالِ قُلِ الأَنفَالُ لِلَّهِ وَالرَّسُولِ فَاتَّقُواْ اللَّهَ وَأَصْلِحُواْ ذَاتَ بَيْنِكُمْ وَأَطِيعُواْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ. وَاعْلَمُواْ أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَيْءٍ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ إِن كُنتُمْ آمَنتُمْ بِاللَّهِ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَى عَبْدِنَا يَوْمَ الْفُرْقَانِ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ. فَكُلُواْ مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلالاً طَيِّبًا وَاتَّقُواْ اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ. (سورة الأنفال – سورة 8 – عدد آياتها 75)
هه‌ڵبه‌ته، عه‌ره‌ب و توورکه مه‌غۆله خوێنڕێژه تاڵانکه‌ره‌کان، ڕۆژێ له ڕۆژان، به دڵ و باوه‌ڕ موسوڵمان نه‌بوون، به‌ڵکوو ئایینی ئیسلام دێوجامه‌یه بوو، بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه چه‌په‌ڵه ئابووریی و نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی خۆیان به‌کاریانهێناوه، به ناوی (فه‌تح)ه‌وه، وڵاتانی دوور و نزیکیان داگیرکردووه و گه‌له‌کانیشیان خه‌ڵه‌تاندووه. ئه‌گینا شتێ نه‌بووه و نییه، ناوی به‌رژه‌وه‌ندیی ئایینی ئیسلام بووبێ!
چونکه ئه‌وه‌ته‌ی عه‌ره‌ب له نێوچه‌که‌دا په‌یدابوون، هێنده نه‌ته‌وه‌یه‌کی پێشکه‌وتوو و شارستانیی نه‌بوون، تا بیر له ئه‌و جۆره شتانه بکه‌نه‌وه، به‌ڵکوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی بیاباننشینی قاتوقڕی دواکه‌وتووی دوور له شارستانییه‌ت بوون، هه‌ر خه‌ریکی جه‌نگ و تاڵان‌کردنی یه‌کدی بوون، وه‌ک یاسای دارستان، تیره و هۆزه گه‌وره و به‌هیزه‌کان، په‌لاماری تیره و هۆزه پچووک و بێدهسهڵاتهکانیان داوه، لهنێویانبردوون و (ئه‌نفال)یان کردوون. ئه‌م نه‌ریت و خوڕهوشتهشیان، له کۆنه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه و تا ئه‌وڕۆ، شانازیی پێوه‌ده‌که‌ن و به‌رده‌وامن. به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی دیکه ده‌یکه‌ن. چۆن؟
بۆ نموونه، وازیان له (ئه‌نفال)ی تیره و هۆزه‌کانی خۆیان هێناوه، (ئه‌نفال)ی سه‌ر و ماڵی گه‌لانی دیکه‌ی نامسوڵمانیان کردووه. قورعانیش ڕێیپێداون و له سووره‌تی (ئه‌نفال)دا، زۆر به ڕوونیی، هانی عه‌ره‌به موسوڵمانه‌کان ده‌دا، سه‌ر و ماڵی عه‌ره‌به ناموسوڵمان و گه‌لانی دیکه‌ی ناعه‌ره‌بی ناموسوڵمانیش تاڵانکهن. گه‌ر باوه‌ڕیان نه‌هێنا، خۆیان به‌ده‌سه‌وه‌نه‌دا و بهرگرییانکرد، نێرینکهکانیان بکوژن، مێینهکانیشیان وه‌ک ده‌سکه‌وتی جه‌نگ بۆ خۆیان به‌رن، وه‌ک که‌نیزه‌ک لای خۆیان گلیاندهنهوه، یا له بازاڕه‌کاندا بیانفرۆشن. سه‌روه‌ت و سامانه‌کانیشیان تاڵانکهن. به‌شێکی بۆ جه‌نگاوه‌ره دڕنده‌کان بێ و به‌شه‌که‌ی دیکه‌شی، بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلام بێ!
له سه‌رده‌می نوێشدا و له جه‌نگی نیوان دوو ده‌وڵه‌تدا، هێندێ جار عه‌ره‌به‌کان، بۆ سه‌ر ڕه‌وشته کۆنه‌که‌ی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و گوێیان به هه‌ست و هۆش، به‌رژه‌وه‌ندیی و یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی خۆشیان نه‌داوه. بۆ نموونه: (سه‌ددام حوسێن)، ڕۆژی (2. 8. 1990)، په‌لاماری (کوێت)ی دا و سوپا داگیرکه‌ره‌که‌ی، هه‌ر به جارێ وڵاته‌که‌یان تاڵانکرد. یا له جه‌نگی نێوان دوو ده‌وڵه‌تی موسوڵمانی عه‌ره‌ب و ناعه‌ره‌بدا، هه‌مان کرده‌وه‌یان پێڕه‌وکردووه. بۆ نموونه: له جه‌نگی (عێراق ــ ئێران: 1980–1988)دا، ئه‌و شوینانه‌ی سوپای (عێراق) داگیریانکرد، تاڵانیانکرد و که‌م سه‌ربازی (عێراقیی) هه‌بوو، به ده‌سی به‌تاڵ گه‌ڕابێته‌وه! که‌واته، ئامانج و نێوه‌ڕۆکی (ئه‌نفال)، بیرۆکه‌یه‌کی ئابووریی داگیرکه‌رانه‌یه، مه‌به‌سته‌که‌ش ئه‌وه‌یه، چه‌کداره جه‌نگاوه‌ره‌کان هانده‌ن، باشتر بجه‌نگن و هێزی داگیرکه‌ر تێکبشکێنن!
ئه‌وه جگه له ئه‌وه‌ی، ده‌سه‌ڵاتی (به‌عس)، به ناوی پڕۆسه‌ی (ئه‌نفال)ه‌وه، ساڵی (1988)، په‌لاماری گه‌لی باشووری (کوردستان)ی بێ پشتوپه‌نای داوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی کورد گه‌لێکی موسوڵمان نه‌بێ! به‌گوێره‌ی هێندێ سه‌رچاوه، ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی (به‌عس)ی داگیرکه‌ر، (8) ئه‌نفالی گه‌وره و گچکه‌ی، له ماوه‌یه‌کی که‌مدا کردووه. ڕۆژی (19. 3. 1988)، یه‌که‌مین (ئه‌نفال) ده‌سیپێکردووه و ڕۆژی (5. 9. 1988) ته‌واوبووه. (183) هه‌زار کوردی کوشتووه و به هه‌زاران گوندیشی ته‌ختکردووه.
(ئیبن خه‌لدوون 1332– 1406)ز. زانای گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب، له جیهاندا یه‌که‌مین که‌س بوو، بنچینه‌ی سه‌ره‌کیی زانستی کۆمه‌ڵناسیی دانا. خۆی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن بوو، عه‌ره‌به‌کانیش ڕه‌چه‌ڵه‌کیان بۆ سه‌ر یه‌كێ له هاوه‌ڵه‌کانی په‌یامبه‌ر (وائیلی کوڕی حه‌جه‌ر) گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. به‌ڵام چونکه باسێکی ڕاسته‌قینه‌ی، سه‌باره‌ت به خووڕه‌وشت، خه‌سڵه‌تی دواکه‌وتوو و دڕندانه‌ی، عه‌ره‌بی پێش ئیسلام و دوای ئیسلام نووسیوه، به شێوه‌یه‌کی زانستانه و ڕیالیزمانه، بنچینه و ڕیشه‌ی عه‌ره‌بی بیابانشینی لێکداوه‌ته‌وه، هه‌ر به‌خۆرایی، به شانوبازووی عه‌ره‌ب و ئیسلامدا هه‌ڵی نه‌داوه، ئه‌ورۆ عه‌ره‌به‌کان ده‌ڵێن: عه‌ره‌ب نه‌بووه و (به‌ربه‌ر) بووه. ته‌نانه‌ت به‌رهه‌مه‌کانیشیان کۆکرده‌وه و سووتاندیان!
سه‌باره‌ت به عه‌ره‌ب، نزیکه‌ی (600) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسیوێتی:
(عه‌ره‌ب نه‌ته‌وه‌یه‌کی کێویله‌ی دڕنده‌ن و له‌نێوخۆدا ناکۆکن. هه‌ر خه‌ریکی تاڵانیی و غهدرکردنن. گه‌ر له جه‌نگێکدا سه‌رکه‌وتن و وڵاتێکیان داگیرکرد، خێرا وێرانیدهکهن، کۆشک و ته‌لاره‌کانیان ده‌ڕوخێنن، بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌کانی به‌رن و سه‌ری مه‌نجه‌ڵه‌کانی خۆیانی پێ داپۆشن، بنمیچه‌کانیان تێکده‌ده‌ن، تا چادره‌کانی خۆیانی پێ نۆژهنکهنهوه! هیچ بایه‌خ به ده‌ستوور و بنچینه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ناده‌ن، تا خه‌ڵک له خراپه‌کاریی دوورخه‌نه‌وه، ئه‌وان له زانست و پیشه‌سازییه‌وه، دوورترین نه‌ته‌وه‌ن.)
به ڕاستیی جوانی بۆچووه، چونکه ئه‌وه‌ته‌ی عه‌ره‌ب هه‌یه، پێش ئیسلام و دوای ئیسلامیش، هه‌ر خه‌ریکی وێرانکاریی و تاڵانکردن بووه و بزمارێکی کهوشیشیان درووست نه‌کردووه! بۆیه خوا له قوراندا فه‌رموویه‌تی: (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ) واته: ئێمه قورعانێکی عه‌ره‌بییمان بۆ ناردن، به‌ڵکوو ژیربن!
ئێسته‌ش، نموونه‌ی هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بیی و ئیسلامییه ناعهرهبهکانیشمان له‌به‌رچاوه، گه‌ر نه‌وت نه‌بووایه، ڕێژه‌ی بێکاریی، برسێتیی، هه‌ژاریی، تاوان و کوشتنوبڕین، گه‌لێ زیاترده‌بوو، به هه‌ر ناوێکه‌وه بووایه، سوپاکانیان کۆده‌کرده‌وه، په‌لاماری ووڵاتانیان ده‌دا و تاڵانیاندهکرد. (داعش)ی ئه‌وڕۆش نموونه‌یه‌کی زه‌قی دیکه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ڵگه‌نه‌ویستی عه‌ره‌به پاپهتییه موسوڵمانه‌کانی نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی کۆن و جه‌نگاوه‌ره خوێنڕێژه شڕه‌خۆره نوێکانی له‌شکری ئیسلامن!
به‌شی دووه‌م
ساڵی (1258ز.) له‌شکری مه‌غۆله‌کان، به سه‌رکردایه‌تی (هۆلاکۆ) خان، په‌لاماری (به‌غدا)ی پایته‌ختی ئیمپراتۆریای (عه‌بباسیی)یان دا، دوای ئه‌وه‌ی (508) ساڵ فهرمانڕهواییانکرد، داگیریانکرد و دوا جێ‌نشین (موستهعصم بیللا)یان، له برساندا کوشت و شاره‌که‌شیان تاڵانکرد. ئه‌و جێنشینه به‌ڕێزه، (750) ژن و که‌نیزه‌کی جوانی هه‌بوو، (هۆلاکۆ)، هه‌موویانی به‌سه‌ر سه‌رکرده‌کانی سوپاکه‌یدا دابه‌شکرد! دواتریش نه‌وه‌کانی مه‌غۆل، ساڵی (1299)ز. ئیپپراتۆریای (عوسمانیی)یان دامه‌زراند، ئیدی له ئه‌و مێژووه‌وه، ده‌سه‌ڵاتیان له نێوچه‌کدا په‌یداکرد و ڕهگیانداکوتا، تا ساڵی (1922ز.) ئیمپراتۆریاکه‌یان هه‌ڵوه‌شایه‌وه. واته (623) ساڵ، فه‌رمانڕه‌واییان کردووه. له ئه‌و ماوه دوورودرێژه‌دا، هه‌رچی خوا پێی ناخۆشبێ، به گه‌لانی نێوچه‌که و (ئه‌ورووپا)یان کردووه!
په‌تای (ئه‌نفال)کردن، له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامدا هه‌بووه و ئه‌وڕۆش هه‌ر به‌رده‌وامه. ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریای توورکه مه‌غۆله‌کانی (عوسمانیی)شدا، له لووتکه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به ناوی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه، جه‌نگێکی خوێناوییان، له نێوچه‌که و له زۆربه‌ی وڵاته (ئه‌ورووپا)ییه‌کانی وه‌ک (بێزه‌نته، سه‌فه‌ویی، ڕووسیا، سپان، نه‌مسا، هه‌نگاریا، بولگاریا، چیکۆسلۆفاکیا، یۆگۆسلافیا، گرێک و پورتوگال) هه‌ڵگیرساندووه و کوشتارێکی زۆریان، له گه‌لانی (ئەرمەن، ئاسووریی …) کردووه، سامان و مێینهکانیشیان تاڵانکردوون. هه‌ر بۆ ئه‌و جه‌نگی تاڵانوبڕۆیهش، تا دیواره‌کانی (چین) چوون، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون!
ئاخر توورکه مه‌غۆله‌کانیش، وه‌ک عه‌ره‌به‌کان، نه‌ته‌وه‌یه‌کی بیابانشینی دواکه‌وتوو و دڕنده‌بوون، له برساندا، له بیابانه‌کانی نێوه‌ڕاستی (ئاسیا)وه هاتوون، په‌لاماری نێوچه‌که‌یان داوه و داگیریانکردووه. هه‌ر بۆیه بوون به موسولمانیش، چونکه هه‌م نه‌یانده‌توانی، له‌نێو ئه‌و دوورگه پانوپۆڕه‌ی گه‌لانی موسوڵمانی نێوچه‌که‌دا بمێننه‌وه و ده‌سه‌ڵات په‌یداکه‌ن. هه‌م ده‌قه‌کانی ئایینه‌که‌ش، له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییاندا بوو. که‌واته، هێندێ خاڵی هاوبه‌ش، له نێوان عه‌ره‌به موسوڵمانه‌کان و توورکه مه‌گۆله ناموسوڵمانهکاندا هه‌بوو، له مه‌زنخوازیی، پاوهنکردن، جه‌نگ، کوشتنوبڕین، تاڵانوبڕۆ، تاوان و ڕاوهمێینهدا، چوونیهکبوون!
به‌شی سێیه‌م
ساڵی (1981)، له شاری (ڤییه‌ن)ی پایته‌ختی (نه‌مسا) بووم. ڕه‌وانشاد دوکتۆر (کوردۆ عه‌لی) هاوڕێم کاریده‌کرد و نه‌یده‌توانی، شوێنه خۆش و جوانه‌کانی شاره‌که‌م پیشاندا. له‌به‌رئه‌وه، کچه (نه‌مساویی)ه‌که‌ی هاوڕێی (برونی)، دهیگێڕام و به ئینگلیزییه‌کی شه‌قوشڕ، قسهماندهکرد و باسی شاره‌که‌ی بۆ ده‌کردم. ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام، یه‌که‌مین شوێنێ پیشانیدام، گۆڕهپانێ بوو، پارکێکی چکۆلانه‌ی تێدابوو، له نێوه‌ڕاستی پارکه‌که‌دا، دیوارێکی گه‌وره‌یان درووستکردبوو، وه‌ک ئه‌و دیواره‌ی له پارکی (ئازادیی) شاری (سوله‌یمانیی) هه‌یه، ناوی هێندێ له قوربانییه‌کانی جه‌نگه داگیرکهرانهکهی توورکه مه‌گۆله‌کانی ئیمپراتۆریای (عوسمانیی) ساڵی (1683)ی، له‌سه‌ر نووسرابوو. (برونی) گوتی: توورکه‌کان هاتن، شاره‌که‌یان خه‌ڵتانی خوێن کرد، خه‌ڵکێکی زۆریان کوشت، تاڵانیانکردین، کچ و ژنه گه‌نج و جوانه‌کانیشیان فڕاند.
منیش زۆر به هێمنیی، گوێم بۆ شلکردبوو، که نزیکه‌ی سێ سه‌ده، به‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌شه‌کوژییه‌دا تێپه‌ڕبووبوو، که‌چی تازه، ئه‌م کیژه لاوه نهشمیلانهیه، هه‌ناسه‌ی ساردیان بۆ هه‌ڵده‌کێشێ! ئیدی زۆرم به‌زه‌یی به خۆم و ئه‌ویشدا هاته‌وه، چونکه هه‌ردووکمان هاودهردبووین!
هه‌روه‌ها ساڵی (1998)، له (ئه‌سینا)ی پایته‌ختی وڵاتی (گرێک) بووم. (هه‌ردیی) خوشکه‌زام له ئه‌وێ ده‌ژیا. ئێواران پێکه‌وه دهچووینهدهرهوه. دوو قه‌ڵای به‌رز و به‌نێوبانگ، له نێوه‌ڕاستی شاره‌که‌دا هه‌یه. له‌به‌ر گه‌شتیار، ڕێ به‌ر ڕێبوار ناکه‌وێ. له قه‌ڵای (ئه‌کرۆپۆلیس)، موزێیهکیان درووستکردووه، هێندێ شتی فۆڵکلۆریی و پاشماوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان تێدا هه‌ڵگرتووه. له ئه‌م قه‌ڵایه‌شدا، ئه‌وه‌ی ساڵی (1458ز.)، واته (540) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، توورکه مه‌گۆله (عوسمانیی)ه‌کان، به دانیشتووانی شاره‌که به‌گشتیی و جه‌نگاوه‌ره‌کانیان بهتایبهیی کردووه، مه‌گه‌ر هه‌ر (جه‌نگیزخان، هۆلاکۆ و ته‌یمووری له‌نگ)ی باپیره گه‌وره‌یان، به گه‌لانی نێوچه‌که به گشتیی و شاری (به‌غدا)یان بهتایبهیی کردبێ!
(هه‌ردیی) بۆی گێڕامه‌وه و گوتی: دوای ئه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ره‌کانی هه‌ردوو قه‌ڵاکه، به‌رگرییه‌کی قاره‌مانانه‌یان کرد، تێکشکان و توورکه‌کان هه‌ردوو قه‌ڵاکه‌یان داگیرکرد. ئه‌وانه‌ی به زیندوویی مابوونه‌وه، دهسگیریانکردن، ده‌س و قاچیان به‌ستنه‌وه، له‌سه‌ر ئاگرێکی به‌هێز، وه‌ک به‌رخ برژاندیانن، تا گیانیان ده‌رچوو، به ده‌م هاواروقیژهی مه‌رگه‌وه، به‌ته‌واویی سووتان و بوون به پارچه‌یه خه‌ڵووز!
ئاخر توورکه‌کان، ڕهشهکوژییان به شیره‌وه خواردووه، ئه‌وه‌ته‌ی هه‌ن، دوژمنی مرۆ و شارستانییه‌ت بوون! بۆیه تا ئه‌وڕۆش، گرێکییه‌کان چاره‌ی توورکیان ناوێ و کوردیان خۆشده‌وێ، توورک به دوژمنی ڕاسته‌قینه و کوردیش به دۆستی خۆیان ده‌زانن! ئه‌ز پێم وایه، گه‌ر توورکه‌کان بۆیان بلوێ و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێ، له کۆندا چی‌یان به‌سه‌ر گه‌لی (ئه‌رمه‌ن) هێناوه، ئه‌وڕۆ خراپتر له کورد ده‌که‌ن! ئاخر هه‌ر (که‌مال ئه‌تاتوورک: 1881–1938)ی نه‌وه‌ی (هۆلاکۆ) نه‌بوو، ساڵی (1925)، شۆڕشه‌که‌ی (شێخ سه‌عیدی پیران)ی کوژانده‌وه، خۆی و هاوڕێکانی له سێداره‌دا؟!! هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی توورکه مه‌گۆله‌کان نه‌بوو، شۆڕشی (ده‌رسیم)یان له‌نێوبرد، (سه‌یید ڕه‌زا) و هاوڕێکانیان هه‌ڵواسی؟!! هه‌ر ئه‌وان نه‌بوون، به هه‌زاران کوردیان ڕهشهکوژییکرد، دهسوپێیان به‌ستنه‌وه و له ئاوی شیوی (زیلان)دا خنکاندیانن؟!! هه‌ر ئه‌و توورکه مه‌گۆلانه نین، ئه‌وه‌ته‌ی هه‌ن و تا ئه‌وڕۆش، به خراپترین شیوه کورد ده‌چه‌وسێننه‌وه، به هه‌زاران کوردیان هه‌ڵواسیوه و به ده‌یان تاوانی ڕه‌شه‌کوژیی وه‌ک (ڕۆبسکی)یان کردووه؟!! هه‌ر سه‌رۆک کۆماری (توورکیا)ی تاوانبار (سوله‌یمان دیمیرێل) نه‌بوو، گووتی: (ئێمه دژی ده‌وڵه‌تی کوردیین، گه‌ر له ئه‌فریکاش درووستبێ!)
سه‌یر ئه‌وه‌یه، هه‌مووی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ربوو، سه‌رۆک شالیارانی ئێسته‌ی توورک و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی (پارتی دادپه‌روه‌ریی و گه‌شه‌پێدان)ی ئیسالامیی (کوێر ئۆغڵۆ!)، له بنی کووله‌که‌که‌ی دا، هه‌رچی زووخاو و ڕقوکینه‌ی نێو هه‌ناوی ڕه‌شی خۆی هه‌بوو، به‌رانبه‌ر به کورد هه‌ڵیڕشت و زۆر به ڕاشکاویی گوتی: (گه‌ر خوا ده‌وڵه‌تی کوردیی درووستکا، توورک له خوا هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه!) جا گه‌ر ئه‌مه موسوڵمانهکهیان بێ، ده‌بێ، گاوره خوانهناسهکهیان چۆن بێ؟!! دیاره سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌وره‌ی مرۆدۆستی وه‌ک (نیلسۆن مه‌ندێلا)، هه‌ر وا به خۆرایی نه‌یگوتووه: (گه‌ر ده‌ته‌وێ، توورک بناسی، چه‌ن ساتێ کوردبه!)
هه‌ڵبه‌ته، ئه‌مه ته‌نیا هه‌ر دوو نموونه‌ی کاری دڕندانه‌ی توورکه‌کان بوو، که شوێنه‌کانیانم به چاوی خۆم دیوه و بۆیان گێڕاومه‌ته‌وه، ئه‌گینا ئه‌و له‌شکره داگیرکه‌ره شڕهخۆرهی ئیپراتۆریای (عوسمانیی) و (توورکیا)ی ئه‌وڕۆ، مێژوویان له خوێن هه‌ڵکێشراوه و ڕوویان له کێڵگه‌ی به‌پیتی هه‌ر ووڵاتێ کردبێ، گه‌ر موسوڵمان نه‌بووبن، وه‌ک سن و کوله، به ته‌واویی وێرانیانکردووه، سه‌ر و ماڵی دانیشتووانه‌که‌شیان تالانکردووه!
به‌شی چواره‌م
به کورتی، هه‌موو ئه‌و سوره‌ت و ئایه‌تانه‌ی، له سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ئایینی ئیسلامدا، له (مه‌که) هاتوون، نه‌رمونیانییه‌کی زۆریان پێوه دیاره و به هیچ شێوه‌یه، ناوی (ئه‌نفال)یان تێدا نییه. بۆ نموونه:
لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انْفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ. (سورة البقرة، 256)
وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا . (الکهف، 29)
قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ، لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ، وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ، وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ، وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ، لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ. (سورة الکافرون، 6)
ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ. (سورة النحل، 125)
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و سوره‌ت و ئایه‌تانه‌ی، له (مه‌دینه) هاتوون، زمانه‌که‌یان گۆڕاوه، هه‌ڕه‌شه و توندوتیژییه‌کی زۆریان له‌خۆگرتووه. ئیدی ورده‌ورده، ناوی (ئه‌نفال)یش ده‌رکه‌وتووه، چونکه (ئه‌نفال) به هێز و ده‌وڵه‌ت ده‌کرێ. بۆ نموونه:
وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ وَأَخْرِجُوهُمْ مِنْ حَيْثُ أَخْرَجُوكُمْ وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ وَلَا تُقَاتِلُوهُمْ عِنْدَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ حَتَّى يُقَاتِلُوكُمْ فِيهِ فَإِنْ قَاتَلُوكُمْ فَاقْتُلُوهُمْ كَذَلِكَ جَزَاءُ الْكَافِرِينَ. (سورة البقرة، 191)
كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ. (سورة البقرة، 216)
فإذا لقيتم الذين كفروا فضرب الرقاب حتى إذا أثخنتموهم فشدوا الوثاق فإما منا بعد وإما فداء حتى تضع الحرب أوزارها ذلك ولو يشا‌ء الله لانتصر منهم ولكن ليبلو بعضكم ببعض والذين قتلوا في سبيل الله فلن يضل أعمالهم. (سورة محمد،4)
ئیمامی (بوخاریی)، له (صحيح)ه‌که‌یدا گێڕاوێتییه‌وه، که په‌یامبه‌ر فه‌رموویه‌تی: من بدل دينه فاقتلوه. هه‌ر که‌سێ ئیینهکهی گۆڕی، بیکوژن!
زاناکانی ئیسلامیش، هه‌ر ناکۆکییه‌ک له نێوان سووره‌ت و ئایه‌ته‌کانی (مه‌که) و (مه‌دینه)، هه‌ر گۆڕانکاریی و جیاوازییه‌ک هه‌بووبێ، به (ناسخ و مه‌نسووخ) ناویان بردووه! به‌ڵام هۆکه‌ی هه‌رچییه بێ، ئه‌ز پێم وایه، سه‌ره‌تا موسوڵمانه‌کان، ژماره‌یان که‌مبووه، خاوه‌نی له‌شکرێکی گه‌وره و به‌هێزی پڕچه‌ک نه‌بوون. بۆیه به ئه‌و شێوه نه‌رمه، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیان دواندووه. به‌ڵام کاتێ مه‌چه‌ک و بازوویان ئه‌ستووربووه، خه‌ڵکێکی زۆر موسوڵمان بوون، به‌تایبه‌تی عه‌ره‌به بیاباننشینه (ئه‌نفال)چییه‌کان، له ده‌وری ئایینه‌که کۆبوونه‌ته‌وه، هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆریان په‌یداکردووه، ئیدی به زمانێکی دیکه دواون، هه‌ڕه‌شه‌یان له گه‌له ناموسوڵمانه‌کان کردووه و تۆقاندوویانن!
پێم وایه، عه‌ره‌به‌کان هه‌لیان بۆ هه‌ڵکه‌وتووه، ئایینی ئیسلامیان، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی خۆیان، به خراپترین شێوه به‌کارهێناوه، په‌لاماری گه‌لانی نێوچه‌که‌یان داوه، ڕه‌شه‌کوژییه‌کی باشیان لی کردوون، پاشان به‌زۆر موسوڵمانیان کردوون. به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می هه‌ردوو ئیمپراتۆریای (ئه‌مه‌ویی) و (عه‌بباسیی)دا، نزیکه‌ی (600) ساڵ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه و (51) جێ‌نشین فه‌رمانڕه‌واییانکردووه. ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵات و ئیمپراتۆریایهش، له خراپه‌کاریی و کوشتنوبڕیندا، هیچی وایان له هه‌ردوو ئیمپراتۆریای (مه‌غۆل) و (تاتار) که‌متر نه‌بووه!
له ڕاستیدا، شارستانێتی عه‌ره‌بیی ئیسلامیی، له کۆمه‌ڵێ ئه‌فسانه پێکهاتووه. چونکه ئیسلام ئایینی نه‌ته‌وه‌یه‌که، به‌رنامه‌ی ژیانی مرۆ دهسنیشاندهکا، بۆئه‌وه‌ی پێڕهویکهن، به‌ڵام پێویستی به ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت نییه، تا به‌زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا بسه‌پێنن، به‌ڵکوو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌بێ، خۆیان باوه‌ڕیان پێی هه‌بێ و پێڕهویکهن!