دکتۆر کەمال میراودەلی: فەلسەفەی من. بەشی هەژدە.
میتافیزیکای بوون، گەڕان بە دوای گەوهەری بووندا
گەرچی ئەرستۆ دە چەشنی بوونی لە کەتیگۆرییەکانییدا جیا کردنەوە کە بە هەموویان فەزا و ڕەوشی بوون پێکدێنن، ئەوەی خەمی فەلسەفیی سەرەکیی سەرەتایی ئەرستۆیە، پرسی بوون خۆیەتی کە پێی دەڵێ: بوون کوا بوون.
واتە: بوون کوو بوون.
لێرەدا کوو- ی کۆیی/ هەولێری بەکاردێنم بە مانای چۆن یان وەک واتە [بوون وەک بوون]، .کە لە (کوا) کەی لاتینی یەوە نزیکەو هەمان مانای هەیە. یان (وەک) یش شێوەیەکی هەڵگەڕاوەی (کوە) یە.
لە کارە گرنگەکەیدا میتافیزیکس، ئەرستۆ دیسان لە ماکدا، لە بووەی سەرەتایی تاک و سەربەخۆ دا، بۆ ئەم گەوهەری بوونە دەگەڕێت.
لە کەتیگۆرییەکاندا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ماک بریتیە لە بوونی بوون، بوون لە خۆیدا، بوونی تاک و سەربەخۆ، بوونی ئەمەیەتی کە بوونی چییەتییە، بوونی ئەنتۆلۆجی.
بەر لەوەی بچمە سەر کاری وەرگێڕان و لێکدانەوەی چەند بەشێکی میتافیزیکسەکەی، گرنگە گرنگیی ‘ئەمەیەتی’ لە بیرکردنەوەی ئەرستۆدا زیاتر ڕوون کەمەوە.
لە سەرەتاوە وتم کە پێناسەی بوونناسیی لە زمانی کوردییدا بە:
ئەمە ئەمەیە.. یان ئەمە ئەوەیە.
لەگەڵ
ئەمە ئاوایە
بەرجەستە دەبێ
ئەمە ئەوەیە: گوزارشت لە چییەتی، گەوهەری بوون دەکات.
ئەمە ئاوایە: گوزارشت لە چۆنێتیی یان ڕەوش دەکات
تا وەکو ‘ئەمە ئەوەیە’ مان نەبێت ناتوانین ‘ئەمە ئاوایە’ مان هەبێت.
واتە سیفات و ڕەوش لە دوای بوونی تاک دێت.
تا وەکو مرۆڤی تاک، ئەسپی تاک و… هتد، نەبێت ناتوانین ئەوەیەتی و وابوونی مرۆڤ و ئەسپ بزانین.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، کلیک بکەرە سەر فەلسەفەی من، بەشی هەژدەهەم