عیماد عه‌لی: هه‌زار ره‌حمه‌ت له كفندز.
له مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم زۆرێك خه‌ڵكی نزیك و دوور به راست و چه‌پدا هاتونهتهدهنگ، ئه‌وه‌ی له ده‌یان ساڵی رابردووی میحنه‌تی كورد قروقه‌پی لێكردبوو ئه‌مرۆ به شانوباڵی یه‌كێتی خاكی عیراق و یه‌كبونی عه‌ره‌ب و له‌م جۆره شیعاره سواوانه‌ی فكری نه‌ته‌وه‌چێتی توندی قهومچیهكان هه‌ڵده‌ده‌ن كه له ره‌گه‌زپه‌رستی دورگه قاتوقریهكهی عه‌ره‌ب و سه‌رچاوه‌ی نه‌بونی و خودیپهرستی و پاشماوه‌ی فتوحاتهكانیانهوه بۆیان ماوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌تا زۆرێك له پاشماوه خاوه‌ن بیروعهقیده ناصریهكان له میسر و نه‌ته‌وه‌په‌رسته توندره‌وه‌كانی سوریا و مه‌غریب و جه‌زایر و له‌ملاشه‌وه ره‌گه‌زپه‌رسته تورك و فارسه‌كان به هه‌موو هێز وتوانایانهوهوهك ئه‌وه‌ی كوره مێشههنگیان له دار دۆزیبێته‌وه له تاكه بابه‌تێكدا یهكیانگرتۆتهوه و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش دژایه‌تی مافێكی ئاسایی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تره كه بۆ چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن هاوشێوهكهیانهوه مافخوراوكراوه كه ئه‌ویش ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
ئه‌وانه‌ی توانای به‌ره‌نگاری ئیسرائیلیان نیه و كێشه‌ی فه‌له‌ستین به پرسی سه‌ره‌كی خۆیان ده‌زانن، له رێگه‌ی تۆمه‌تباركردنی كورد به په‌یوه‌ندی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: ( زایۆنیزم)ه‌وه ده‌یانه‌وێت داوای حه‌ق و پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له بیری خۆیاندا له‌كه‌دار بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش له لای كورد به شێوه‌یه‌كی تر ده‌خوێنرێته‌وه نه‌ك به تۆمه‌ت و له‌كه‌دار كردنی پرسه‌كه. ئه‌وانه‌ی دژ به پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانی نێو وڵاتانی خۆیانن و به‌خۆیان داگیركاری مێژویین و نه‌ته‌وه رهسهنهكانانی وه‌ك ئه‌مازیغ و قیبتیه‌كان ژێرپێدهخهن، ده‌یانه‌وێت به دژایه‌تی خواستی گه‌لی كوردستان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌یانه‌وێت ویستی خاوه‌ن مافه‌كانی لای خۆیان كپ بكه‌نه‌وه. ئه‌وانه‌ی نزیكیش كه گه‌لی كورد دابه‌شبووه به سه‌ریاندا له ترسی گواستنه‌وه‌ی خواسته‌كه بۆ لای ئه‌وانیش زیندهقیان چووه و ده‌یانه‌وێت به هه‌موو جۆرێك له رێگه‌ی راگه‌یاندن و پرپاگه‌نده و ته‌نانه‌ت داوای به‌كارهێنانی هێزی عه‌سكری دژایه‌تی خۆیان بۆ مافی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دهربرن.
مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه‌ته بنێشته‌خۆشه‌ی ده‌می ره‌گه‌زپه‌رستانی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی ناوچه‌كه و ده‌یانه‌وێت مه‌رامی تایبه‌تی فكری و عه‌قیدی و پاشماوه‌ی بیری توندی قه‌ومچێتی له‌م رێگه‌وه ببوژێننه‌وه، ئه‌وه‌تا رۆژانه ده‌یان نوسین و نارازیبون و تۆمه‌تباركردن و ته‌خوین و چه‌واشه‌كاری بڵاوده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی تاكه بابه‌تی جیهانی ئه‌مرۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی كوردستان بێت، كه‌چی ئه‌مان له ده‌رئه‌نجامی شكستی چه‌ندین ساڵه‌ی بیروعهقیدهی تا راده‌یه‌ك ئیكسپایهری رابردووی خۆیاندا ده‌یانه‌وێت ده‌مه‌زه‌ردی عه‌قیده‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی به‌دبه‌ختی كورده، له‌كاتێكدا كه ئه‌مانه خاوه‌ن وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و ئاڵای تایه‌بتی خۆیانن له جیهاندا، به‌مجۆره هه‌ڵوێست ده‌نوێنن و ره‌فتار ده‌كه‌ن، كه‌چی كورد به خۆی له‌مان زیاتر به بۆچون و ناجۆری هه‌ڵوێست و ناته‌بایی و ناكۆكی به راسته‌وخۆ بێت یان ناراسته‌وخۆ دژایه‌تی تاكه ئامانجی پیرۆزی گه‌لی كوردستان ده‌كات و ره‌فتاره‌كانی جهكهوێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ئه‌وانه‌وه . ئه‌وه‌تا ده‌یان هه‌ڵوێست و جۆره‌ها جموجوڵی سیاسی نێوخۆیی كوردستان ده‌بینین، كه له ده‌رئه‌نجامدا له‌و ره‌گه‌زپه‌رست و خودپه‌رست و قهومچیانه زیانیان بۆ گه‌له‌كه‌ی خۆیان زیاتر ده‌بێت، ئه‌مانه بێ ئه‌وه‌ی ده‌ردانی هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌كانیان دراسه‌ت بكه‌ن نازانن له‌م كاردانه‌وه نێوخۆییه‌ی له ده‌رئه‌نجامی ناته‌بایی نێوخۆیی و ناكۆكی سیاسیه‌وه له‌دژی ئامانجێكی ستراتیجی گه‌وره‌ی وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی ده‌ینوێنن به زیانی گه‌وره بۆخۆیان ده‌كه‌وێته‌وه، كه نه‌یاران به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن و هه‌موو توانای خۆیان بۆ خه‌رج ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به به‌لاش پێیان ده‌فرۆشینه‌وه . جا ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له نێوان ئه‌و هه‌موو كاردانه‌وانه بكه‌ین له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ده‌توانین بڵێین هه‌زار ره‌حمه‌ت له كفندز.