هۆگر بتوێنێ: خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی بارزانی و ڕه‌وشی سیاسی هه‌رێمه‌كه.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، كه خاوه‌ن هیچ تیۆریێكی سیاسی و فیكری نیه و له‌و ڕووانگه‌وه كۆڵهوارترین ڤێرژنی ناسیۆنالیزمه له مێژوودا، له‌دوای سه‌دساڵ له سوڕانه‌وه له بازنه‌ی (یاخیبوون – شكست- خیانه‌ت و ته‌سلیمبوون) دا، له سه‌رده‌مێكدا كه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه گه‌یشتۆته بنبه‌ست و ئیدعاكردنی ناسیۆنالیزم، له سه‌ر ئاستی دونیادا، بۆته قێزه‌ونترین ئاكتی سیاسی، ئه‌و دێت، له هه‌ر سه‌رده‌مێك زیاتر ژه‌هری ناسیۆنالیزم و نه‌ژادپه‌رستی به‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا بڵاو ده‌كاته‌وه. هه‌تا، كۆمه‌ڵێك فه‌ریكه ئه‌كادیمی كوردایه‌تی دێن ( Brexit – ده‌ركه‌وتنی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به ناسیونالیزم، ئانالیز ده‌كه‌ن. ئه‌م كۆڵهواریه فیكری و سیاسیه‌ی كوردایهتیهیه، كه سه‌دساڵه كوردی له سه‌رده‌م دابڕیوه و هه‌میشه له‌دوای ڕوداوه‌كان ماوه‌ته‌وه. ئه‌م مێناتالیتهی كوردایهتیهیه كه كۆمه‌ڵگای كوردی له ناو زه‌لكاوی خێڵهكایهتیدا خنكاندووه، كه به‌رده‌وام هه‌وێنی خیانه‌ت و مورتهزیقهییه.
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، له‌سه‌ر ده‌ستی هیتله‌ر، ناسیۆنالیزم گه‌یشته لوتكه‌ی دره‌وشانه‌وه‌ی خۆی. ئیتر ناسیونالیزم، له‌وه‌ی هیتله‌ر پێشكەشیكرد، شتێكی تری له هه‌گبه‌دا نیه و هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناسیونالیستانه‌ی كه ده‌رفه‌تیان هه‌بووه، له هیتله‌ر باشتریان نه‌كردوه. له بنه‌ڕه‌تدا، ناسیۆنالیزم له گه‌ڵ هیتله‌ردا كۆتاییپێهاتبوو. ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ناسیونالیزمی به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م درێژكرده‌وه، شه‌ڕی سارد بوو. هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕی سارد، بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یه‌كتری، له ناو گه‌لانی كۆڵۆنیكراودا، به‌نزینیان به ئاگری ناسیونالیزمدا ده‌كرد. ئاگری عڕوبه‌ی جه‌مال عه‌بدولناسر و به‌عسیه‌كان، به باوەشێنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌گه‌شایه‌وه.
سه‌ده‌ی بیسته‌م، له‌بارترین كات بوو بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كوردی (به‌و جۆره‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی گه‌ره‌كیه‌تی). لێ كۆڵه‌واری فیكری و سیاسی و بێ ئیراده‌یی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، كه خه‌ڵكی كوردستانیشی به‌خۆیه‌وه خه‌فه‌خان كردوه، گه‌وره‌ترین كۆسپبووه له‌به‌رده‌م ئه‌و یه‌كه. له كاتێكدا ناسیۆنالیزمی وڵاتانی ئاسیا، ئه‌فریقیا و ئامریكای لاتین، ئیدۆلۆژیای باوه‌ی سه‌رده‌م (سۆسیالیزم) یان ده‌كرده ڕێبازی كار و خه‌بات و له ناو چینی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و خوێنده‌واره‌كانیان، كه‌سانی كاریزمایی وه‌كوو، كاسترۆ، ماوتسی تۆنگ و هۆشیمنه یان تیادا هه‌ڵده‌كه‌وت، ڕۆشنبیره‌كانی كوردایه‌تی، به‌دوای سه‌رۆك خێڵێكه‌وه بوون، له سیبریاوه بیهێننه‌وه تا ڕێشمهیان به‌ره‌و عێڕاقێكی دیموكرات و كوردستانێكی ئۆتۆنم ڕاكێشێت.
ناسیونالیزم كه له ئه‌وروپاوه سه‌ری هه‌ڵداوه و وه‌كوو مۆرانه به ته‌واوی جیهاندا بڵاو بۆته‌وه، ئه‌مڕۆ له‌وێدا، ته‌نیا له‌كاری ئه‌كادیمی و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌كارده‌برێت. ناسیونالیزم له ئه‌وروپادا، نه‌ك هه‌ر بێزراوه، به‌ڵكو كریمینالیزهش كراوه. مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت: كه هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه هێشتا سه‌نته‌ری سیاسه‌ته له ئه‌وروپا، به‌ڵام چه‌مكی نه‌یشن له كۆنتێكستی سیاسی دا له ناسیونالیزم داماڵراوه. كه پێشگری “ National “ ده‌چێته سه‌ر هه‌رشتێك به‌مانای نیشتیمانی به‌كارده‌هێنرێت نه‌وه‌كوو ئه‌تنیك یان گروپێك وه‌كو (National Team، National Ekonomy، National Security و… هتد). ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت له ئه‌وروپا ده‌جوڵێنێت دان و ستاندنی ئابوریه له‌سه‌ر بنه‌مای كێبڕكێ له باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، نه‌وه‌كو هه‌ستی ناسیۆنالیستی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕه‌فاهی بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌یه (له ئه‌وروپای ئێستادا). واتا چی ده‌به‌خشی و چی به‌ده‌ستدێنی موتیڤی هه‌ڵوێستی سیاسیه.
دوای سه‌دان ساڵ كۆلۆنیاڵیزمی به‌ریتانیا به‌سه‌ر سكۆتلانداوه، 55،3% خه‌ڵكی سكۆتلاندی له 18 ی سه‌پته‌مبه‌ری 2014 دا له ڕیفراندۆمێكی دیمۆكراتیانهدا، بڕیاریاندا كه له‌ناو به‌ریتانیای گه‌وره‌دا بمێننه‌وه . له 23 ژونی 2016، 51،9% خه‌ڵكی به‌ریتانیا ده‌نگیاندا به چونه‌ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپادا. له كاتی ڕیفراندۆمكهی سكۆتلاندا، موحهللیلهكانی كوردایه‌تی ده‌یانوت: جا، چۆن به‌ریتانیا و عێڕاق به‌راورد ده‌كرێت؟ له دوای ڕیفراندۆمی به‌ریتانیاش ده‌یانوت: ئه‌ی بۆ ده‌ڵێن، ناسیونالیزم باوی نه‌ماوه. ئه‌و دهستهوستانیهی موحهللیلهكانی كوردایه‌تی كه هه‌ندێكیان هه‌ر له ئهورهپاش ده‌ژیێن، له تهحلیلكردنی ئه‌و دوو ڕوداوه و پێوانی باراشی ئه‌وروپی به ڕبه‌ی كوردایه‌تی، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین كه كوردایه‌تی له چ بیابانێكی فكریدایه و به‌دوای سهرابی ده‌وڵه‌تی نه‌ژادیه‌وه، گه‌رمای نه‌ژادپه‌رستی بستێك زمانی پێدهركێشاوه.
له ئه‌وروپادا خه‌ڵك گه‌یشتۆته ئاستێك كه ڕاسیۆنالیستانه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیبدات، نه‌وه‌كو هه‌ست و سۆز، نه‌خوازا هه‌ستی ناسیۆنالیستیش. ئه گه‌ر سكۆتلاندیهكان دڵنیا نه‌بونایه له‌وه‌ی، كه مانه‌وه‌یان له چوارچه‌وه‌ی به‌ریتانیادا، زیاتر له قازانجیانه، بڕیاری مانه‌وه‌یان نه‌ده‌دا. ئه‌گه‌ر بیانزانیبوایه له سكۆتلاندێكی سه‌ربه‌خۆدا، رهفاهیهتیان زیاتر ده‌بێ، بێگومان ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی ده‌دا. له دوای چونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، گفتوگۆی سه‌ربه‌خۆیی له سكۆتلاندا دیسان سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، چونكه سكۆتلاندێكی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا قازانجی زیاتره له سكۆتلاندی ناو بهریتانیایهكی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا. بۆیه ئه‌وه‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی له سكۆتلاندا ده‌خاته گفتوگۆ، حساباتی راسیونالیستانهیه نه‌وه‌كو ناسیونالیستانه.
بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه دور و درێژ نه‌بێت نامه‌وێ لهسهرنمونهی باسك و كاتالۆنیا بڕۆم، ئه‌گه‌رنا له‌وێش ده‌توانین ده‌رئه‌نجامی به هه‌مان شێوه به‌ده‌ستبێنین. هه‌رچه‌ند جیاوازی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیاش هه‌بێ به‌ڵام ده‌بینین بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی باسكدا زۆر لاوازتره له كاتالۆنیا. ده‌وڵه‌مه‌ندی كاتالۆنیا له‌چاو باسك له ناو كۆی ئیسپانیا دا ده‌توانرێ وه‌كو هۆكارێكی ئه‌و جیاوازیه سیاسیه سه‌یربكرێت. كه دیاره ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری ده‌وێت، كه له‌و وتاره‌دا ده‌رفه‌ت نیه.
سیسته‌می جیهانی له سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تان دامه‌زراوه و ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر پرسه گرینگه‌كان ده‌دات ده‌وڵه‌ته. واتا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه ده‌مێنێته‌وه، سه‌نگی سیاسی ئه‌وه‌نده نیه كه بڕیایارهكانی بتوانن گۆڕانكاری سیاسی ئه‌وتۆ بخوڵقێنن. له به‌هێزترین حاڵه‌تدا ده‌توانێ ئاسته‌نگی بۆ بڕیاری ده‌وڵه‌تان دروستبكات كه نه‌توانن، ئه‌وه‌ی ده‌یانهه‌وێت به ئاسانی به‌ده‌ستیبێنن. دیارترین نمونه‌ش بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كورده. لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌و راستیه بخه‌مه ڕوو كه پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان نابێ بژارێكی ده‌ست لێبهردراوبێت، ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجه ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی له‌باربن. به‌ڵام ده‌وڵه‌تێك له كوردستاندا دروستبێت وه‌كو سعودیه‌و عێڕاق و ئێران و وڵاتانی تری ناوچه‌كه ده‌بێت، له كاتێكدا سكۆتلاندا یان كاتالۆنیا سه‌ربه‌خۆ بن وه‌كو فه‌ره‌نسا، سوید و ئه‌ڵمانیا ده‌بن. به‌ڵام نهدهوڵهتی سه‌ربه‌خۆ به‌مانای ئه‌وه‌دێت كه كورد ئیتر ئازاد ده‌بێت و نه بێده‌وڵه‌تیش ئاخیری زه‌مانه و بێده‌وڵه‌ت مانه‌وه به مانای ژێرده‌سته‌یی دێت. ئه‌وه‌ی ئازادی و ژێرده‌ستی دیاری ده‌كات سیسته‌می ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه‌تیایدا ده‌ژین. حاڵی حازر، ناتوانرێت سكۆتله‌ندی و كاتالۆنی و باسك و سام به ژێرده‌سته و چه‌وساوه هه‌ژمار بكرێن، به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان نیه. سیسته‌می سیاسی به‌ریتانی، ئیسپانی، سویدی، فینلاندی و نه‌رویجی مافی هاوڵاتی، چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك گروپ، بۆ ئه‌و گه‌لانه ناسیوه و به‌رجه‌سته‌ی كردووه. كه‌واتا ئهوبانگهشه ناسیونالیستیه، ده‌وڵه‌ت بهموقهددهس بینینه‌ی كه ده‌ڵێ: كورد بۆیه ژێرده‌ست و چه‌وساوه‌یه، چونكه ده‌وڵه‌تی نیه. ئاڕگومێنتێكه ته‌نیا له بازاڕی ئه‌وانه پارهدهكات، كه نه توانا و نه جه‌وهه‌ری ئازادیخوازی تۆلێرانس و عهدالهتخوازیان تێدایه و له مه‌نگه‌نه‌ی ناسیینالیزمدا گهرمكراون و له زه‌لكاوی كوردایه‌تیدا ئاودراون. ئه‌وه‌ی كورد، ئاسوری، سریانی و هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه، كه ده‌وڵه‌تیان به‌ناوه‌وه نیه، ده‌كاته ژێرده‌سته، سیسته‌می ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی چه‌وسێنه‌ره كه به ئه‌فیونی ناسیونالیزم و ته‌قدیسكردنی ده‌وڵه‌ت، گه‌لی تورك، عه‌ره‌ب و فارس ده‌خاته ناو دڵه‌ڕاوكه‌ی پارچه‌بونی نیشتیمانی پیرۆز و به‌گژ گه‌لانی تریاندا ده‌كات. خودی گه‌لانی تورك، عه‌ره‌ب و فارسیش قوربانی ده‌ستی ئه‌و ناسیونالیزمهن كه نامۆیه به كلتوری هه‌زاران ساڵه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی گه‌لانی ناوچه‌كه. كوردایتیش جگه له كاردانه‌وه‌یه‌كی بێ ناوهڕۆك و پاڕانه‌وه‌ی بێچاره‌یی شتێكی تری پێنیه، پێشكه‌شی گه‌لی كورد و گه‌لانی تریشی بكات.
له‌و ڕاستیه به‌ئاگام، كه ده‌وڵه‌ت بوون له ناو كورددا، بۆته برینێكی ده‌رونی قوڵ، كه كوردایه‌تیش ڕۆژ به‌ڕۆژ خوێی پیا ده‌كات، (به‌بێ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی) ساڕێژكردنی كات و وزه‌ی زۆری گه‌ره‌كه، به‌ڵام دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی یان كوردستانیش، له‌وه زۆر ئاڵۆزتره كه به حه‌ماقه‌تی نه‌ژادپه‌رستانه‌ی كوردایه‌تی دابمه‌زرێ. خۆ ئه‌گه‌ر به‌دوای چه‌مكی سهربهخۆییشدا بگه‌ڕێین، دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌یه‌كی وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، هه‌رگیز به‌مانای سه‌ربه‌خۆیی نایه‌ت و به‌تایبه‌تتریش له جوگرافیای كوردستاندا. له سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیدا پلهبهندیێكی تاڕادده‌یه‌ك هیرارشی جێگه‌ی باسه، كه ده‌وڵه‌تانی زلهێزی وه‌كوو ئه‌مریكا، ڕوسیا و به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و چین له لوتکه‌ی ههڕهمهكهدان و له خوار ئه‌وانیشه‌وه پله به پله وڵاتانی تر دێن، تا ده‌گاته ده‌وڵه‌ته تازه پێكهاتوهكان. هه‌ر خودی پڕۆسه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، له‌ڕووی قانوونی ده‌ولیه‌وه، ئه‌وه‌نده ئاسان نیه كه تۆ بەبێی كوردایه‌تی و مه‌سخه‌ره‌ی ڕیفراندۆمێكی بێبنه‌ما ئیعلانی ئیستیقلال بكه‌ی. قوبروسی توركی زیاتر له 40 ساڵه ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام كه‌س ئیعترافی پێناكات، كه توركیای گه‌وره‌هێزی ناوچه‌یی و ئه‌ندامی ناتۆشی له‌پشته. هه‌رێمی ئابكاسیای جۆرجیا به پاڵپشتی ڕوسیا (ش) ناتوانێ شه‌رعیه‌تی ده‌ولی وه‌ربگرێت. ده‌توانین چه‌ندان نمونه‌ی تری ئاوا ڕیزبكهین.
له‌و سیسته‌مه دهولیهی كه هه‌یه، هه‌رچه‌ند ئیدیعای ئه‌وه ده‌كرێت كه مافی چاره‌یخۆنوسین، له میساقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا دانی پێدانراوه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا له ڕواڵه‌تدا مافی سه‌ربه‌خۆییه، ئه‌گه‌رنا له جه‌وهه‌ردا مافی جیابونه‌وه‌یه له ده‌وڵه‌تێك و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه بۆ ده‌وڵه‌ت یان ده‌وڵه‌تانێكی تر كه به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی لێی جیابوته‌وه، یهكانگیرنیه.
ئه‌وه‌ی ئێستا زیاتر زومی له‌سه‌ره، كه ئیدیعای بونه ده‌وڵه‌ت ده‌كات، باشوری كوردستانه و بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستاندا، كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا، له سیاسه‌تدا فاشیلترین، له هه‌ڵوێستدا خائینترین، له كلتوردا داوهشاوترین بزوتنه‌وه‌ی كوردیه و هه‌رگیز ئیدیعای سه‌ربه‌خۆیی نه‌كردوه، ئێستا هاتوه خۆیكردۆته هه‌ڵگری دروشمی سه‌ربه‌خۆیی؛ له كاتێكدا له هه‌موو مێژووی خۆیدا گرێدراوی داگیركهرانبووه و مهرتهزیقهیی دیارترین تایبه‌تمه‌ندی ئهوبزوتنهوهیهیه كه پێیبناسرێتهوه. له هه‌لومه‌رجێكدا كه كێشه‌ی كورد، جگه له باشور، له یه‌ك پارچه‌ی دیكه‌ی كوردستاندا چاره‌سه‌رنه‌بووه، ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت له دوو ئه‌گه‌ر زیاتری نیه. یان ئه‌وه‌تا موجازه‌فه به چاره‌نوسی خه‌ڵكی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستانه‌وه ده‌كرێت، كه بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی زۆرجار ئه‌وه‌ی كردوه و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌شی خوێن له‌لوتی منداڵێكیان نه‌هاتوه، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێ، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه قه‌راره دروستبكرێت، مورته‌زیقه‌یی بۆ ده‌وڵه‌تانی ئێران و توركیا بكات. كه ئه‌گه‌ری دوه‌میان ئه‌گه‌ری یه‌كه‌میش له‌خۆده‌گرێت. ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیدا هه‌ر خه‌ریكی داڕوخاندن و فاسید كردنی كۆمه‌ڵگای كوردی بووه، به‌تایبه‌ت له‌و 26 ساڵه‌ی ده‌سته‌ڵاتیدا، ئێستا دێت ئیدیعای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات. خۆ ئه‌گه‌ر بهجدیشیان بێت، ده‌بوایه له ماوه‌ی ئهوچهندساڵهی دوایی، كه زۆر كاوێژ به ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردیه‌وه ده‌كه‌ن، ئهوهندهیتركۆمهڵگای كوردیان له‌ڕوی كلتوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و سیاسیه‌وه وێران نه‌كردایه؛ تا ئه‌مڕۆكه، جگه له كۆمه‌ڵێك هه‌رزه‌كاری سیاسی به‌ته‌مه‌ن و قژبۆیهكراو، چواركه‌سی ئاقڵ باوه‌ڕیان پێبكات.
ئه‌وه‌ی كه تۆزێك شاره‌زایی له سیاسه‌تی ده‌ولی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر له ته‌خوینی خائینانی كوردایه‌تی سڵنه‌كاته‌وه، ده‌بێ بای ئه‌وه‌نده خوێندنه‌وه‌ی بۆ هه‌لومه‌رجی هه‌رێمایه‌تی هه‌بێت كه پارچه‌كردنی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، له ماوه‌ی كورتدا، به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی، له به‌رنامه‌ی زلهێزه‌كاندا نیه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ وڵاتانی وه‌ك عێڕاق، سوریا و یه‌مه‌ن به فێعلی پارچهبووبن. گۆڕینی خه‌ریته‌ی سیاسیش ئه‌گه‌ر له به‌رنامه و له به‌رژه‌وه‌ندی سیسته‌می ده‌ولی و به‌تایبه‌ت زلههزهكاندا نه‌بێت یان یه‌كانگیر نه‌بێت، هه‌ر ده‌بێته پوش گێره‌كردن و چ دانی تیا نابینیه‌وه. له‌دوای ته‌جروبه‌ی ئه‌ڤغانستان، عێڕاق و سوریا، ستراتیژی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا بنایتنانه‌وه‌ی باڵانسی هێزه له نێوان هێزهههرێمیهكاندا. جهختردنهوهی به‌رده‌وامی ئه‌مریكا، ڕوسیا و وڵاتانی تری ئه‌وروپا، له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێڕاق و سوریا، بوونی ئهوستراتیژیه ده‌سه‌لمێنێت. پارچه‌كردنی بلۆكی سوننه، كه توركیا سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، ئه‌وراستیه‌مان زیاتر بۆ ڕوندهكاتهوه. هه‌ربۆیه ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا ڕێگریان له بلۆكبه‌ندی سوننه- شیعه كرد، چونكه ئه‌و جۆره بلۆكبه‌ندیه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌شدا نه‌بوو. خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕی مه‌زهه‌بی، كه توركیا نه‌وتی پیاده‌كات، نه‌ك هه‌ر ناوچه‌كه ده‌سوتێنێ به‌ڵكو پریشكه‌كانی ده‌گاته ئه‌وروپاش.
هه‌ركه‌س ئه‌وراستیه ده‌زانێت كه ئێران و توركیا دوو زلهێزی ناوچه‌یین. ستراتیژی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو وڵاته له خۆ نزیككردنه‌وه و سنورداركردنه. نزیكبونه‌وه‌ی ڕۆژئاوا له ئێران، هه‌رچه‌ند كێشه‌شی تێدابێت، شتێكی حه‌تمیه و به بێ ئێران، ڕۆژئاوا و ئه‌مریكا ناتوانن ئهوسهقامگیریهی كه له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌یانهه‌وێت، بهێننه دی. له‌دوای داعش ستراتیژی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه، له‌سه‌ر بنه‌مای باڵانسی هێز له نێوان هێزه هه‌رێمیه‌كاندا. له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ڕوسیاش، لهیهكتهگهیشتنیان هه‌یه. من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئه‌مریكا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له دوای جه‌نگی دووهه‌می جیهانی له ئه‌وروپا هێزی خۆی جێگیركرد و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه متمانه‌ی له‌نێوان فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیادا دروستكرد، كه ئه‌و متمانه‌یه ئه‌وروپایه‌ی ئێستای لێكهوتهوه، به هه‌مانشێوه له‌ڕێگه‌ی ڕۆژئاڤای كوردستان و عێراقه‌وه هێزی خۆی جێگیرده‌كات و هه‌وڵی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه ده‌دات. له‌و ڕێگیه‌وه له‌لایه‌ك، ده‌ستی توركیا له وڵاتانی عه‌ره‌بی دورده‌خاته‌وه و ناچاری ده‌كات له به‌ڕه‌ی خۆی زیاتر، پێ درێژنهكات، له لایه‌كی تریشه‌وه له ڕێگه‌ی ئه‌و ئیتیفاقیه ستراتیژیه‌ی كه له گه‌ڵ حكومه‌تی عێڕاقدا هه‌یه‌تی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات ده‌ستی ئێرانیش له عێڕاق دورخاته‌وه. شیعه‌ی عێڕاق ئه‌و ڕاستیه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وه‌ی ئێران له عێڕاقدا ده‌یكات له ئیستغلالی هه‌ستی مه‌زهه‌بی به‌ولاوه شتێكی‌تر نیه و ده‌ستوه‌ردانی ئێران، سه‌ره‌كیترین هۆكاری نه‌هامه‌تی و نا ئیستیقڕاڕیه له دوای سه‌ددام. بۆیه لایه‌نگرانی ئێران له‌ناو شیعه‌ی عێڕاقیدا ڕۆژبه‌ڕۆژ جه‌ماوه‌ریان له كه‌مبوونه‌وه‌دایه.
نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا و ئێران و سیناریۆی ڕیفراندۆمی باشوریش بۆ تێكدانی پلانه‌كانی ئه‌مریكایه له عێڕاق و سوریادا و بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیش بۆته داش و جاشی ئهوگهمهیهی ئێران و توركیا. له دوای كۆتایی داعش، ئێران و توركیا له سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تیدا، سنوردار ده‌بن. له‌لایه‌ك، ئه‌و سیاسه‌تی مه‌زهه‌بیه‌ی كه له‌ناو شیعه‌ی عێڕاقدا،كه له‌ژێر هه‌ژمونی ئێراندایه، به‌رامبه‌ر سوننه، بهریپێدهگیرێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، كه مورتهزیقهیهكی گوێ له‌مستی توركیایه، په‌راوێزده‌خرێت. هه‌ركه‌س ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێت كه ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوێی له مورتهزیقهكانی ئه‌نه‌كه‌س نه‌گرت له سوریادا و ته‌نیا هاوكاری یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه‌ی كرد. له باشوری كوردستانیشدا بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی كه جگه له‌تاڵانی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی و مورته‌زیقه‌یی بۆ ئێران و توركیا زیاتری پێنیه، ڕۆژبه‌رۆژ په‌راوێز ده‌خرێت. ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر پێ هێشتۆته‌وه نه‌بوونی ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی به جه‌ساره‌ته كه حوسڵی كوردایه‌تی له‌خۆی ده‌ركردبێت و ڕۆڵی پێشه‌نگی بگێڕێت و به‌ر به سیاسه‌تی پارتی و گهڵیشكهكانی بگرێت، چونكه ئیتر ماهیه‌تی ئهوكوردایهتیه بۆ هه‌موو دونیا ئشكرابووه و خه‌ریكه كێشه‌ی كورد له دۆزێكی ره‌واوه ده‌كاته به‌شێك له سیاسه‌تی داگیركارانه و كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێران و توركیا.
بۆیه ئه‌و، ڕیفراندۆمه‌ی كه باسده‌كرێت، كه له زاری خۆشیانه‌وه به ئاشكرا باسی ده‌كه‌ن كه بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت نیه، له گه‌مه‌یه‌كی توركیا (ئێستا ئێرانیش) به‌ولاوه، فڕی به‌سه‌ر مافی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه نیه. خه‌ڵكی كوردستان له عێڕاقدا هه‌موو مافه سیاسیه‌كانی به‌و ده‌ستوره‌ی كه ڕیفراندۆمچیهكانی ئه‌مڕۆ، ماڵه‌و ماڵیان بۆ ده‌كرد تا خه‌ڵك ده‌نگی پێبدات، گارانتیكراوه. ئه‌وه‌ی كه ڕێگره له به‌رده‌م ئاشته‌وایی گه‌لانی عێڕاق، ده‌ستوه‌ردانی ئێران و توركیایه كه به‌نزین به‌سه‌ر ئاگری شه‌ڕی قه‌ومی و تائیفیدا ده‌كه‌ن و بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیش، وه‌كوو مالیكی و نوجێفی به‌شێكه له‌و گه‌مه‌یه.
26 ساڵه ده‌سته‌ڵاتی حكومه‌تی عێڕاقی، جگه له 31 ئابی 1996، له باشوری كوردستاندا وجودی نه‌ماوه و ئه‌وجاره‌ش له‌سه‌ر داخوازی قائیدی كوردایه‌تی بووه. له دوای ڕوخانی سه‌ددامیش، وه‌ك باسم كرد، مافه سیاسیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی باشور دانیپیانراوه و له ده‌ستوری عێڕاقدا فیدڕالیه‌تی باشور جێگیربووه و وه‌كوو وه‌سیقه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌وده‌ستوره حسابی بۆده‌كرێت، له‌كاتێكدا بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له هه‌موو مێژوی خۆیدا هه‌ر چه‌قه چه‌قی ئۆتۆنۆمی ڕاسته‌قینه‌ی بووه. ئه‌و ئه‌نفال و كیمیا بارانه‌ی كه له‌سه‌ر ڕژێمی سه‌ددام به‌سه‌ر كورددا هات، كه بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیش پشكی له‌و تاوانانه‌دا كه‌م نیه، له لایه‌ن دادگای تاوه‌نه‌كانی عێڕاقه‌وه، وه‌كوو جینۆساید ناسراوه. به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له هه‌رێم و له‌به‌غداش له دزی و تاڵانی به‌ولاوه، دارێكی له‌سه‌ر بهردێكدانهناوه، نه بۆ بنیادنانی كوردستان و نه بنیادنانی باوه‌ڕی و ئاشته‌وایی له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێڕاقدا. گه‌لی كوردستان كه خۆی قوربانی ناسیونالیزمی عڕوبهیه، بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی به راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، مورته‌زیقه‌یی بۆ توركیا، ده‌ستتێكه‌ڵكردن له گه‌ڵ داعش و هاشو هوشی ئیعلامی، هه‌ر به‌نزینی به‌سه‌ر ئاگری ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی و مه‌زهه‌بگه‌ری شیعه‌دا كردوه. ئه‌وه‌ی چڵكی كوردایه‌تی گوێچكه‌ی نه‌گرتبێت، ئاوی ڕه‌شی ناسونالیزم كوێری نه‌كردبێت و نه‌ژادپه‌رستی غه‌سل ده‌ماغی نه‌كردبێت، ده‌زانێت كه ده‌وڵه‌تی دروستكردن له خواری خواره‌وه‌ی لیستی پێداویستیه هه‌نوكه‌ییه‌كانی باشوری كوردستانه. ئاخر داگیركه‌ری عێراق ڕێگه‌ی ئابوری سه‌ربه‌خۆی لێگرتوی؟ مالیكی ناهێڵێت داموده‌زگای شه‌رعیت كاربكات؟ به‌غدا كۆنفرانسی عه‌شیره‌ت و ڤیستیڤاڵی خێلت بۆ ڕێكده‌خات؟ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌ره‌ی عێراق سوپای توركیای جێگیركردوه؟ مخابه‌راتی عێڕاق پهرلهمانتارت بهرشهقدهدا و ڕۆژنامه‌نوس و ده‌نگی ئازادت تیرۆر ده‌كات؟ موهه‌ندیسی عێڕاقی هێڵی دێگه‌ڵه‌ی بۆ كێشاوی؟ و هه‌زاران پرسیاری تر كه به‌س حه‌ماقه‌تی كوردایه‌تی به نه‌بونی ده‌وڵه‌ت وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه. لێ، قائیدی زهرورهی كوردایه‌تی خۆی ده‌زانێت، له دۆسیه‌ی شه‌نگال و موسڵ، تاڵانكردنی نه‌وتی كوردستان، ته‌سلیمكردنی باشور به ئه‌ردۆغان و ئاژه‌وه‌گێڕی له عێڕاقدا، چ قوڕێكی بۆخۆی گرتۆته‌وه و ئێستا گه‌ره‌كیه‌تی به هاش و هوشی ڕیفراندۆم خه‌ڵكی كوردستان سهرگهرمكات تا كلكی بگرن و له‌و قوڕهدهریبێنن.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە