عیماد عه‌لی: گه‌لی كوردستان پێویستی به چییه و كامه‌ش له پێشه؟
ئارامی و ئاسایش یان ململانێ و پشێوی؟ خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری یان خه‌فه‌ت و ده‌رده‌سه‌ری؟ هه‌بوون و كاسهپری ماڵ یان نه‌بوونی و قاتوقری ؟ حزبایه‌تی ته‌سك یان خوێندنه‌وه‌ی واقعه‌كه و كێبركێی جوان؟ بریاری یه‌كجاره‌كی ئازادی و قوتاربوون له ژێرده‌سته‌یی یان مانه‌وه و جێگیربوون له‌سه‌ر واقعه‌كه و پاشه‌كشه ؟ ئاسایش و ئارامی به شێوه‌ی كاتی و نه‌بونی سه‌قامگیری و به‌رده‌وامی حوكمی ناوه‌ندی زاڵ یتن رزگاری یه‌كجاره‌كی؟ زانكۆ و قوتابخانه و شوێنه زانستیه‌كان یان په‌نابردنی حزبه‌كان بۆ مزگه‌وت و حوجره و كاری پۆپۆلیستی ؟ دوكتۆر و دانا و زانا یان شێخ و مه‌لا و ده‌روێش و نه‌ریتی كوشنده؟ كتیب و ناوه‌ندی زانستی و ئه‌ده‌بی یان خورافات و پاشه‌كشه ؟ فابریقه و كارگه‌ی گه‌وره یان كاری ده‌ستی دواكه‌وتوو؟ هاورده‌كردن و به‌كاربردن یان خودئیكتیفا و هه‌نارده‌كردن ؟ ئازادی و دیموكراسی یان دیكتاتۆریه‌ت و كورتبینی؟
ئا ئێمه به‌م واقعه تاڵه‌ی تێیداین و به بونی لایه‌نه سلببیهكانی هاوكێشه‌كان و ئه‌و هۆكارانه‌وه به‌رده‌وام له ژێر سایه‌ی ناله‌باری و دڵه‌راوكێی سیاسی و ئابووری ههمهجۆرداین و ده‌ردانه سلبیه‌كانی كارهنهخوازراوهكانی پێشومان له‌به‌رده‌ستدایه و هه‌وڵی چاككردنیشی ناده‌ین؛ ئه‌م دوو ده‌یه خه‌ڵك له ژێر باری ئه‌م هه‌واڵانه‌دا ده‌ژیا؛ ناجۆری په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی؛ پارتی و ئیسلامیه‌كان، یه‌كێتی و ئیسلامیه‌كان، یه‌كێتی و گۆران، پارتی و گۆران ، شه‌ری نێوخۆ و گه‌نده‌ڵی و حوكمی ده‌سه‌ڵاتی كه‌سی و حزبی و بنه‌ماڵه‌یی و ده‌سته‌و تاقم به‌رده‌وامه، تێكچونی په‌یوه‌ندی ناوه‌ندی عیراق و هه‌رێم، برینی بودجه و كه‌وتنه ژیر ره‌حمه‌تی توركیا و ئێران . ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می پێویستیه‌كانی گه‌لی كوردستان دابین ناكات و ده‌بێت به‌رده‌وام پشت به هاورده ببه‌ستێت.
ده‌پرسین ئایا هیچ وڵاتێكی دۆست یارمه‌تی گه‌لی كوردستانی داوه كه‌له رێگه‌ی دانان و جێبه‌جێكردنی پلانی كورت مه‌ودا و درێژ مه‌وداوه پشت به‌خۆی ببه‌ستێت، یان ئه‌گه‌ر هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له‌و رێگه‌یه‌دا خزمه‌ت بكات به هه‌موو توانایانه‌وه دژایه‌تیان نه‌كردووه و رێگه‌یان لێ نه‌گرتووه ؟ كوا ئه‌و ژێرخانه ئابووریه‌ی پێویسته هه‌ر هیچ نه‌بێ بۆ مانه‌وه وه‌ك خۆمان و پاشه‌كشه نه‌كردن؟ كوا پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی هاورده‌كان و خۆرزگاركردن له پشتبه‌ستنی ره‌ها به به‌رهه‌می ده‌ره‌كی؟
دیاره وه‌زعی سیاسی و باری ئابووری په‌یوه‌ندیه‌كی به‌تینیان هه‌یه و هیچیان بێ ئه‌ویتر سه‌ركه‌وتوو نابێت، ئه‌وه‌تا بۆ دوو ده‌یه و نیوه ئێمه گیرۆده‌ی كێشه‌و ناكۆكیهانی سیاسیه‌كانی نێوخۆیین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستمان بۆ هه‌نگاوه ئابووریه ستراتیجیه‌كان نه‌بردووه، بۆ؟
ئایا خه‌تای خۆمانه یان ده‌ستی شاراوه‌ی ده‌ره‌كیش له‌و لایه‌نه‌وه قسوری نه‌كردووه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵی رێگری كردن بووه و سه‌ركه‌وتوش بووه، ئه‌مه جگه له ناعه‌قڵانی بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد و ململانێی نابه‌جێ ههمهجۆر و خودپه‌رستی و نۆكه‌ری بۆ ئه‌م و ئه‌و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خودی. ئه‌و هۆكاره سه‌ره‌كیانه و فاكته‌ره خودی و بابه‌تیانه‌ی كه تا ئه‌مرۆ نه‌یهێشتووه زه‌مینه‌ی سیاسی و ئابووری بۆ سه‌ربه‌خۆیی بنرێت به‌رده‌وامه، بۆیه تاوه‌كو به سه‌ركێشی و هه‌وڵی ئیستغلال كردنی هه‌له‌كه نه‌درێت به‌رده‌وام له‌ژێر ئه‌و باره‌دا ده‌مێنینه‌وه . بۆیه كاری له پێشینه‌ی گه‌لی كوردستان پێش ئه‌و مه‌رج و پێویستیه كاتیانه هه‌وڵ و دابینكردنی زه‌مینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمه له‌م كاته‌دا، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگه قوفڵدراوهكان ده‌كاته‌وه. ئه‌وسا به به‌رده‌وامی خه‌بات له چاكسازی به هه‌موو رێگه‌كانه‌وه ته‌نانه‌ت به شۆرشی چه‌كداریشه‌وه ئامرازی پێشكه‌وتن و ده‌رچون له قه‌یرانه‌كان مه‌یسه‌ر ده‌كات و رێگه ده‌برێت له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی كه گه‌وره‌ترین رێگر و گرفتی به‌رده‌م به‌دیهێانی سه‌رجه‌م ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستانه، بۆیه كاری لهپیشینهی گه‌لی كوردستان رێخۆشكردن و ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم و به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی پێویست بۆ چاره‌سه‌ری پرس و كێشه‌و بێشه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان . بۆیه تاقه رێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.