ئارپاك سه‌رگه‌تی: ئایا دكتاتۆر جێی متمانه‌یه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت.
یه‌كێ له‌و باوه‌ڕه‌انه‌ی كه دووره له ڕاستی ئه‌وه‌یه كه پێی وایه هه‌ریمی كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لانكه‌ی ئازادی و سیكۆلاریزم و دموكراسیه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه باشووری كوردستان هاوشێوه‌ی مه‌عه‌سكه‌رێكی سه‌ربازیه، كه به‌ڕاستی له كاروانی شارستانیه‌ت به دووره. ئه‌م ڕاوبۆچوونه سه‌باره‌ت به هه‌ریم له بنه‌مادا به پێی میدیاكانه كه له‌م سنووره جوگرافیایه بوونی هه‌یه. به‌ڵام كێشه ئه‌وه‌یه كه له كوردستان میدیاكان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان له‌گه‌ڵ واقعی كۆمه‌ڵگادا نیه‌و سه‌رمایه‌ی گوتاری به‌رهه‌مهێنڕاوی میدیاكان لاری و دووربوونه له ڕاستیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا و خه‌ون و ئاواته‌كانی تاكی كورد. باشووری كوردستان له ڕوانگه‌ی پێكهاته‌ی سیاسی و عه‌قڵانیه‌تی سیاسیه‌وه، پێكهاته‌یه‌كی ته‌واو عه‌شیره‌تیه و بنه‌مای گوتاری سیاسی حیزبه‌كان، باكڕاوه‌ندێكی ناسیاسی و ناعاقڵانه‌ی عه‌شیره‌تیه، هه‌رچه‌ن كه‌ره‌سته‌و ئامرازه‌كانی كۆنتروڵ كردن بۆسه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان، ئه‌مڕۆ گۆڕاوه‌و بۆ پاراستنی خۆی زۆرتر جه‌خت له هێزی ئاسایش و هێزی چه‌كدار له لایه‌كه‌وه و سه‌روه‌ت و سامان له لایه‌كی تر ده‌كاته‌وه، گه‌رچی له ڕێگه‌ی یاسایی و شه‌رعیه‌وه به ده‌ستی نه‌هێنابێت. واته دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ پاراستنی هه‌یمه‌نه‌ی خۆی بریتیه له قۆرخ كردن و به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی توندوتیژی و تاڵان كردن وده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت وسامانی خه‌ڵكه.
عه‌قڵانیه‌تی زاڵ به سه‌ر كوردستاندا، عه‌قڵانیه‌تێكی سه‌ربازی- ئه‌منیه. ئه‌منی به‌و هۆیه‌وه كه حیزبه‌كانی باشووری كوردستان پێش ئه‌زموونی ده‌سه‌لاتدارێتی، سه‌رده‌مانێكی زۆر حیزبێكی سه‌ربازی و چه‌ك هه‌ڵگربوون، بۆیه ئێستا هه‌موو شتێك به ئه‌منی و سه‌ربازی ده‌بینن و به‌و عه‌قڵیه‌ته‌وه هه‌وڵی كۆنترۆڵ كردن و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگای شارنشینی مودێرن ده‌ده‌ن. سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان ئه‌مڕۆ بوونه‌ته سه‌رۆك حیزبه‌كان و له رووی دارایی و سه‌روه‌ت و سامانه‌وه له چینی ئه‌ریستۆكراته‌كان و گه‌وره بازرگانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا هه‌ژمار ده‌كرێن. حیزبه‌كانی باشوور، خاوه‌ن كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانن و خاوه‌نی سوپا‌و هێزی چه‌كدارن و به سوود وه‌رگرتن له‌م هێزه سه‌ركوتكاره و قۆرخ كردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته، بۆ به‌رده‌وام بوون و مانه‌وه‌ی خۆیان و كونترۆڵ كردنی خه‌ڵك تێده‌كۆشن.
هه‌رچه‌ن بڕێك جار به بانگهێشت كردنی چه‌مك گه‌لێك وه‌كوو كوردایه‌تی، سه‌ربه‌خۆیی و دیمۆكراسی و… هه‌وڵ ئه‌ده‌ن خۆیان وه‌كوو كه‌سێكی نوێخواز و خه‌مخۆری نیشتمان و جه‌ماوه‌ر نیشان بده‌ن. هه‌روه‌ها خالێكی گرنگی تر ئه‌وه‌یه كه چوون له هه‌ریمی كوردستان كۆمه‌ڵێك عه‌شیره‌ت به ناوی حیزب ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام له پێشبڕكێ یه‌كتردان و بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆیان و فراوان كردنی ده‌سه‌لاتی عه‌شیره‌ته‌كه‌یان به سه‌ر ئه‌وانی تردا، ئاماده‌ن خاك و نیشتمان و ناسنامه و هه‌موو شتێكی كورد تالان فرۆش كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بوونی ئه‌م پێشبڕكێیه واده‌كات كه ئاسایش و ئاسووده‌یی نسبی له‌م هه‌رێمه بۆ هه‌میشه بوونی ببێت. بۆیه ده‌توانین به كورتی بڵێین كه له باشووری كوردستان دوای چه‌ن ده‌هه‌یه‌ك له حوكمڕانی حیزبه كوردیه‌كان، له كارنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌واندا، له ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بایه‌خه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی هیچ خاڵێكی ئیجابی بوونی نیه كه بتوانین پشتی پێ ببه‌ستین و ببێته ئۆقره‌ی خوێنی ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌و ئه‌و هه‌موو به‌رخۆدانه. ئه‌وان له خوێنی هه‌موو شه‌هیده‌كانمان له هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفاله‌وه بگره تا ئێستا، بۆ ئاودێرانی نه‌مامی ئه‌ریستۆكراتی حیزبی خۆیان سوودیان وه‌رگرتوه.
بۆیه به‌م ڕابردووه تاریك و ناروونه‌ی ئه‌م حیزبانه،چ گه‌ره‌نتیه‌ك هه‌یه بۆ داهاتووی ئه‌م وڵاته وبۆ پاراستنی ئازادیه سیاسی و مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه گشتی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو وه لابردنی بایه‌قۆژی ئه‌منی و سه‌ربازی به سه‌ر ئه‌م وڵاته‌وه، چوون ڕابردووی خویناوی ئه‌م ده‌سه‌لاته وام لێ ده‌كات كه ڕه‌شبین بم و گه‌شبینی به ئایدیایه‌كی بێ ناوه‌ڕۆك بزانم.