عه‌تا قه‌ره‌داخی: گوتارى مێژوویی ره‌فیق حیلمی.
ره‌فیق حیلمی (1898-1960)، له شارى كه‌ركوك له دایكبووه‌و، خوێندنی ئه‌ندازیارى له توركیا له ساڵی 1918دا ته‌واو كردووه‌و، پاشان بووه‌ته مامۆستا‌و له‌بوارى په‌روه‌رده‌دا كاریى كردووه. له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارى یه‌كه‌م و دووه‌می شێخ مه‌حموددا زۆر نزیك بووه له شێخ مه‌حمود، به‌ڵام به نیگه‌رانیشه‌وه سه‌یرى بارودۆخ و شێوه‌ى كاركردنی شێخ مه‌حمودیشی كردووه. ره‌فیق حیلمی له دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی هیوایه‌و وه‌كو كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و حیزبه‌ش وابووه‌و پێده‌چێت به‌رنامه‌ى ئه‌و حیزبه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بیروڕوانینی ئه‌و بێت. ئه‌م كه‌سێتیه دیاره‌ى كورد سه‌ربارى یاداشته‌كانی و كتێبی ” كورد له به‌ربه‌یانی مێژووه‌وه”، به‌شدارییه‌كی دیارى له بوارى ئه‌ده‌بدا هه‌بووه له لایه‌ك شیعرى نووسیووه‌و وه‌رگێڕانی كردووه‌و، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌شدارى هه‌بووه له بوارى ڕه‌خنه‌و مێژووى ئه‌ده‌بدا.
گه‌وهه‌رى دیدوتێڕوانین و بۆچوونه‌كانی ره‌فیق حیلمی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به كۆتاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و، جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و، بارودۆخی كورد‌و، چاره‌نووسی ولایه‌تی موسڵ و، دهسهڵاتـداریهكهى شێخ مه‌حمود و، لكاندنی باشوورى كوردستان به عێراقی تازه بهدهوڵهتكراوهوهو، ئاخاوتن لهبارەى كورد‌و كێشه‌كه‌یه‌وه له یاداشته‌كانیدا ده‌بینرێن. بۆیه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر گوتارى مێژوویی یان سیاسی ره‌فیق حیلمی سه‌رچاوه‌ى یه‌كه‌م یاداشتهكانیهتی، له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌ى حیزبی هیوادا كه كاریگه‌رى بۆچوونه‌كانی ئه‌می به‌ئاشكرا پێوه‌دیاره. لێره‌شه‌وه پرسیارى ئه‌وه ده‌كه‌ین ئایا گوتارى ره‌فیق حیلمی له‌كوێی گوتارى نه‌ته‌وه‌یی كوردیی یان ناسیونالیزمی كوردیدایه؟
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر گوتارى مێژوویی ره‌فیق حیلمی
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts